War News
Відкрити в Telegram
2 353
Підписники
-124 години
-117 днів
-2530 день
Архів дописів
2 353
🇺🇸🛢 یەک گاڵۆن بەنزین لە ویلایەتی فلۆریدا گەیشتە 4.29$، وە 4$ بەتێکڕا لە کۆی ئەمریکا، ئەمە بەرزترین نرخە لەدوای سەرۆکایەتی تڕەمپ.
2 353
🇺🇸 وتەبێژی کۆشکی سپی:
ترەمپ گرنگی بە بیرۆکەیەک دەدات کە وڵاتانی عەرەبی پارەی شەڕی ئێران بدەن.
ئەمریکا خوازیارە هەتا 6ی نیسان بگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئێران.
2 353
🇮🇶🇮🇶 سێ بەرپرسی عێراقی ئاشكرایان كردووە، چەند گروپێكی چەکداری هاوپەیمانی ئێران ئەو رێنماییە سەربازی و ئەمنییانەیان رەتكردووەتەوە کە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەرچووە سەبارەت بە دووبارە بڵاوەپێكردنەوەیان لە ناوچە سنورییەکان و شوێنەکانی دیکەی بەغداد، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لەو هێرشانەی کە لەلایەن گروپەكانەوە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک دژی دامەزراوە و بنکە سەربازی و دیپلۆماسییەکان لە ناوخۆی عێراق و لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدەدرێن.
🟠بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناو حکومەتی عێراق، کەتائیبی حزبوڵا، سەید ئەلشوهەدا، نوجەبا و ئەنساروڵای ئەوفیا، داوایەکی حکومەتی سودانیان رەتکردووەتەوە بۆ کشانەوە لە پشتێنەی سنوری عێراق و سوریا لە بەری ئەلبوکەمال و حەسەکە، لە چوارچێوەی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا لە رۆژئاوا و باکوری عێراق.
🟠بەوتەی ئەو بەرپرسە كە قسەی بۆ رۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید كردووە، ئەو پرسە بەشێک بووە لە ستراتیژییەکی فراوانتر بۆ بڵاوەپێکردنی یەکەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی پاسەوانی سنور لە ناوچە سنورییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەمریكا، بەڵام ئەو گروپانە ئامادە نەبوون بکشێنەوە.
🟠ئەم زانیاریانە لەلایەن بەرپرسێکی دیکەوە پشتڕاستکراوەتەوەو راگەیاندووە، حکومەت رێنمایی نوێی بۆ هێزەکانی حەشدی دەرکردووە، لەوانە، پلانی نوێی بڵاوەپێکردن و گۆڕینی شوێنی خۆیان، هەروەها قەدەغەکردنی هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکانی حەشدی شەعبی بەبێ ئەرکی فەرمی و ئاگاداری دەوڵەت، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو ڕێنماییانە لەلایەن ئەو گروپانەوە جێبەجێ نەکراون.
🟠بە وتەی بەرپرسێکی دیکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ناوچە سنورییەکان لەگەڵ ئوردن و سعودیە و کوێت کەوتوونەتە ژێر ئەم رێنماییە، دووپاتیشی کردووەتەوە، هەندێک لە گروپە چەکدارەکان لە عێراق چیتر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتدا نین و بەپێی ئەجێندای خۆیان کاردەکەن و حکومەت لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا سەرکردەکانی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ئاگادارکردووەتەوە، لەوانەش تێوەگلانیان لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق، هەروەها هەڕەشەی ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی سەرتاسەری ئەمریكا بۆ گروپەكان ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت.
2 353
ئاژانسی KANNـی ئیسرائیلی :- ئێران هێرشی سایبەری گەورە دەکاتە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتانی کەنداو.
2 353
🔴 مكتب الأمم المتحدة لحقوق الإنسان في الأراضي الفلسطينية: على إسرائيل أن تلغي فورًا قانون عقوبة الإعدام التمييزي.
🔴 משרד האו״ם לזכויות האדם בשטחים הפלסטיניים: על ישראל לבטל באופן מיידי את חוק עונש המוות המפלה.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکانی فەلەستین ئیسرائیل دەبێت دەستبەجێ یاسای سزای لەسێدارەدانی جیاکاریی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
2 353
🔴 הצהרה גרמנית־צרפתית־איטלקית־בריטית: אישור חוק הוצאת להורג של אסירים מהווה אפליה כלפי פלסטינים ועלול לפגוע במחויבות ישראל לעקרונות הדמוקרטיים.
🔴 بيان ألماني فرنسي إيطالي بريطاني: تمرير قانون إعدام الأسرى يُعد تمييزًا حقيقيًا ضد الفلسطينيين، واعتماد القانون قد يقوّض التزام إسرائيل بالمبادئ الديمقراطية.
بەیاننامەی ئەڵمانی، فەرەنسی، ئیتاڵی و بەریتانیا: دەرکردنی یاسای لەسێدارەدانی زیندانییەکان جیاکارییەکی ڕاستەقینە لە دژی فەلەستینییەکان پێکدەهێنێت و پەسەندکردنی یاساکە ڕەنگە پابەندبوونی ئیسرائیل بە بنەما دیموکراسیەکانەوە تێکبدات.
2 353
❗❗ ٧٩ ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی سەرکردەی شۆڕشگێڕی کورد قازی محمد تێدەپەڕێت.
٣٠/٣/١٩٤٧
قازی خواناس دەڵێ:
من تامردن لەگەڵ ئێوەدا دەبم، دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم ئەگەر لەپێناو کورد دا نەمرم یانی هیچم بۆ کورد نەکردووە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەم لێمەکەن کوردستان بەجێ بهێڵم و بڕۆم، ئێرە دەبێت گۆڕستانی من بێت و تادوا هەناسەشم ئەو کوردستانە جێناهێڵم ، ئەوانەی ئێمەو کوردستانیشیان بەجێهێشت و نەیانتوانی بەرگەی ئازارەکان بگرن با مێژوو قسەی خۆیان لەسەربکات، من بەڵێنم بە میلەتەکەم داوە لەخۆشی و ناخۆشیەکانیان لەگەڵیان بم، نامەوێت لەپێناو سەلامەتی گیانم شەرمەزاری خواو خەڵک بم.
پێشەوا قازی محمد شەوێک بەر لەسێدارەدان ئەم قسانەی کردووە.
وەسیەتەکانی پێشەوا قازی محمد بۆ کوردان
"یەک بن" زانست خوازبن" بەئیڕادەبن " نیشتمانی بن"
2 353
☄️شەڕێکی قورس لە نێوان حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل هەیە، زیاتر لە 8 هەلیکۆپتەری ئیسرائیلی بریندار و کوژراوی سوپا دەگوازنەوە.
2 353
سوپای پاسداران:
ئەو ڕادارە ئاگادارکەرەوەیەمان پێکاوە کە ئەمریکییەکان لە کەناراوەکانی ناوچەی زەهران لە سعودیە بەکاریان دەهێنا بۆ ڕێنماییکردن و ئاڕاستەکردنی فڕۆکەکانی F-16 زۆر بە وردی و ڕێک پێکمان پێکاوە.
2 353
بەهۆی لابردنی سزاکان و هاوکاری وڵاتانی کەنداو و تورکیا، ئابووری سوریا بەشێوەیەکی خێرا گەشە دەکات، کۆی بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵی 2025دا بە ڕێژەی 30% بۆ 35% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 32 ملیار دۆلار.
2 353
لە نزیک دەریای خەزەر ئیسرائیل بۆردوومانی پێگەیەکی کردوە کە سیستمی بەرگری ئێرانی تێدابوە ئەم شوێنە 1600 کیلۆمەتر له ئیسرائیلەوە دوورە
2 353
🇮🇱❌بەپێی هەواڵێکی کەناڵ 12، بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی کردووە بە ڕاگرتنی دەستبەجێی کڕینی کەلوپەلی سەربازی لە فەڕەنسا، لەمەودوا کڕینەکانی داهاتوو لە ڕێگەی بەرهەمی ناوخۆیی ئیسرائیل یان وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسرائیلەوە جێگەیان دەگیرێتەوە.
"گرژییەکانی نێوان فەڕەنسا و ئیسرائیل لەسەر لوبنانە."
2 353
نەتەنیاهۆ دەنگی دا بە پڕۆژە یاسای لەسێدارەدانی فەڵەستینییەکان
- نزیکەی 10,000 هاوڵاتی مەدەنی فەڵەستینی بە تۆمەتی سەیروسەمەرە دەستگیرکراون لە زیندانەکانی ئیسڕائیل ، ئەمڕۆش پەرلەمانی ئیسرائیل پڕۆژە یاسایەک دەردەکات کە بتوانن لە سێدارەیان بدەن.
- 10,000 هاوڵاتی مەدەنی فەڵەستینی ئێستا بەشێوەیەکی یاسایی دەکرێ لەسێدارە بدرێن.
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
