es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete 👈

War News

War News

Ir al canal en Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Mostrar más
2 403
Suscriptores
Sin datos24 horas
+187 días
+4730 días
Archivo de publicaciones
نەتانیاهۆ: هێشتا نازانین ڕێککەوتنەکە لە داهاتودا چی دەبێت.

شەڕو پێکدادان هەیە لە سامەڕا لە نێوان سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر و لیوای 36ی حەشدی شەعبی. هێزەکانی سەدر پەلاماری بارەگای سەرەکی حەشدیان داوە لەوێ چەند پلە بەرزێکیان دەستگیرکردووە لەنێویاندا هەڵگری ناسنامەی ئێرانی.

وەزیری جەنگ: "ئێمە هەموو کاتەکە گەرووی هورمزمان جڵەوکردبوو." پێشکەشکار: "بەڵام ئێوە وا دانوستانیان لەگەڵ دەکەن تاوەکو گەروەکە بکەنەوە."

ڕێكەوتنە مێژوویەكە! دواجار ئەمریكا و ئێران داواكەی سویسرایان قبووڵكردووە بۆ میوانداریی ڕێكەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەردوو ووڵات لە ڕۆژی هەینی ڕێكەوتنی ۱۹ ی مانگ، لە جنێفی سوسیرا. ئەم ڕێكەوتنە لە نێوان ئەمریكا و ئێران گرنگە بۆ ناوچەكە و جیهان، چوونكە تەنها ئەوە ئەو دوو وولاتە نین كە بڕیارە ڕێكەوتنەكە ئیمزا بكەن، بەڵكو لە پشتی پەردەوە ڕێكەوتنە لە نێوانە چەندین وولات و جێكردنەوەی بەرژەوەندی فرە جەمسەرە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی. ئەوەش بڵێین، كە لە ژێر ئەم چەتری ئەم ڕێكەوتنەدا، هەندێك پاندەكرێنەوە و هەندێكیش دەترۆقێن و هەندێكیش پارێزگاری لەوە دەكەن كە ئێستا هەیانە! پێدان و وەرگرتنەكە كە دانووستانەكەدا كراوە، دوای ئیمزاكردن، گۆڕانكاریی زۆر لە ناوچەكەدا بە دوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر هەردوو وولات و وولاتە ناوچەییەكانیش پێوەی پابەتد بن. (زۆر شتی نوێ ڕووئەدەن.)

جەنگە گەورەکە کۆتای،هاتوە بەگوێرەی بازاڕ . تەنها لێدانی سنوردار لەیەکتری ماوە ..

12-6

پاکستان: "هەردوو لایەنی ئەمریکی و ئێران ڕایانگەیاند کە ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی بۆ کردە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکانی جەنگدا - بە لوبنانیشەوە. ڕێوڕەسمی فەرمیی واژۆکردنەکە ڕۆژی هەینی لە سویسرا بەڕێوە دەچێت."

ترەمپ: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئێستا تەواو بوو، پیرۆزبایی لە هەموولایەک دەکەم! لێرەوە بە تەواوی مۆڵەتی کردنەوەی گەروی هورمز ب
ترەمپ: ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئێستا تەواو بوو، پیرۆزبایی لە هەموولایەک دەکەم! لێرەوە بە تەواوی مۆڵەتی کردنەوەی گەروی هورمز بەبێ باج دەدەم، و هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، مۆڵەتی لابردنی دەستبەجێی گەمارۆی دەریاییی ئەمریکا دەدەم، کەشتییەکانی جیهان، بزوێنەرەکانتان داگیرسێنن. با نەوت بڕوات!

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر ترەمپ تەلەفۆنی بۆ نەتەنیاهوو کردووە و پێی گوتووە: ئەمشەو ئەگەری زۆرە رێککەوتن لەگەڵ ئێران واژۆ بکەین

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Ynetــی عیبری ترەمپ داوای لە نەتەنیاهۆ کردووە دەستبەجێ ئاگربەست لە لوبنان ڕابگەیەنێت و دەست بە کشانەوەی هێزەکانی بکات، بەڵام نەتەنیاهۆ هەردوو داواکارییەکەی ڕەت کردووەتەوە

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەرگیز ناتوانێت بە تەنیا هەر بەشێکی بەرەی مقاوەمە بخاتە داوەوە جەختیشیکردەوە کە قوربانیدانی چەکداری لوبنان و دیپلۆماسی بەهێزی ئێران، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دەپارێزێت و پیلانەکانی ئیسرائیل بۆ شەڕ و ئاژاوەگێڕی شکست پێ دەهێنێت

ئاسمانی ئێران داخرا...!
ئاسمانی ئێران داخرا...!

دوای نزیکەی ٤ مانگ لە کوژرانی خامنەیی پێنجشەممەی داهاتوو لە مەشهەد دەنێژرێت: وردەکاریی تەواوی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی خامنەیی بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس: ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە: ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمەکە لە موسەڵای خومەینی. ڕۆژی دووشەممە : ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بەخاکسپاردن لە تاران. ڕۆژی سێشەممە : ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی بەخاکسپاردن لە شاری قوم. ڕۆژی پێنجشەممە: ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن لە مەشهەد و نێژران لە حەرەمی ئیمام ڕەزا.

سێ بانکی گەورەی ئێران( میلی و تیجارەت و سادیرات) ڕوبەڕوی هێرشی سایبەری گەورە بوونەوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لەکار کەوتن

نەتانیاھۆ: تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم - ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. من و سەرۆک ترامپ ڕێککەوتنی تەواومان لەسەر ئەم بابەتە هەیە. زیاتر لە ٣٠ ساڵە من لە بەرەی پێشەوەی خەباتی نێودەوڵەتیم دژی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران. ئەگەر ئەو خەباتە نەبوایە، ئێران زۆر لەمەوپێش بۆمبی ئەتۆمیی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەبوو. ئێران کار بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی جولەکە دەکات، و من ژیانی خۆمم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێ بکەم. تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلم، ئەمە ڕوو نادات.

ئێران لەم چەند هەفتەدا چەندین بۆمبی لە تونێڵە ئەتۆمییەکاندا تەقاندووەتەوە بۆ ئەوەی گەیشتن بە یۆڕانیۆمە پیتێنراوەکە هێندەی تر
ئێران لەم چەند هەفتەدا چەندین بۆمبی لە تونێڵە ئەتۆمییەکاندا تەقاندووەتەوە بۆ ئەوەی گەیشتن بە یۆڕانیۆمە پیتێنراوەکە هێندەی تر سەختتر و تاقەت بڕوکێنتر بێ بۆ ئەمریکا تونێڵەکان ساڵی پار خۆیان داخرابوون بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا، ئێستا خودی ئێرانیش هێندەی تر دایخستووە و نایەوێ یۆڕانیۆمەکە لەلایەن ئەمریکاوە ببردرێت - کەناڵی سی ئێن ئێن

موجەبا خامنەی ڕێکەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکای قبوڵکرد.

چەندین بۆردومانی گەورە لە دورگەی قەشم و سیریک ڕویاندا

پێ ئەچێ خۆی و بەشێک لە سووپای پاسداران کودەتایان کردبێ ، لەم ماوەیەی دوای مردنی خامەنی .

بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە «ئیسرائیل هەیەوم»ی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئێران دەبێت یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی لەناو ببات.