War News
Відкрити в Telegram
2 384
Підписники
+624 години
+137 днів
+2930 днів
Архів дописів
2 384
هەواڵگری ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە ڕابەری باڵای نوێی ئێران، موجتەبا خامنەیی بەراورد بە باوکی ئامادەیی و ویستی زیاتری تێدایە بۆ هەوڵدان لەپێناو بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
2 384
سیستمی بەرگری Pantsir-1، درۆنێکی ئۆکرانی تێک دەشکێنێت چرکەیەک پێش ئەوەی کۆمپانیای وایڵدبێریز بکاتە ئامانج.
2 384
+2
ڕاپۆرتێکی نائاسایی:
سەنتکۆم ئێستا ڕایگەیاند کە سیستەمێکی موشەکیی تۆپخانەی زەمینیی هێزی پیادەی دەریایی (مارینز) گەیشتوەتە ناوچەکە بۆ چالاکیی زەمینی..
کەواتە، هێرشێکی زەمینی زۆر نزیکە
2 384
دوو فڕۆکەی EA-37B ئەمریکی کە تایبەتن بە جەنگی ئەلیکتڕۆنی لە ئەوروپاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگادان .
ئەمریکا 5 دانە لەو فڕۆکەیەی هەیە و دوو دانەی هێناوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
2 384
ناکۆکییەکانی ناوخۆی ئێران لە تەقینەوەی زیاتر دایە!!
عێراقچی: هیچ یەک لە چاوپێکەوتنەکانی من لە سەداوسیما پەخش ناکرێت.
من لەگەڵ فۆکس نیوز، سی ئێن ئێن و میدیا جیاوازەکان قسەم کرد و شمشێرم دەوەشاند، گوتم شەو سەداوسیما (تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران) پیشانی دەدات و دەڵێت دەستخۆش وەزارەتی دەرەوە چۆن قسەی کردوە؛ کەچی هەر ناڵێی هیچ ڕوویداوە.
تەنها یەک دوو ڕستە کە بۆ ئەوان سەرنجڕاکێش بوو، ژێرنوسیان کرد و تەواو.
2 384
ئەو ڕوداوانەی ئەمرۆ لە نابلسی کەرتی ڕۆژئاوا ڕوو دەدات، بۆ وەستان و مەشغوڵکردنی ئیسرائیلە لەم کاتەدا کە لە کاتژمێرەکانی شەڕی گەورە نزیک دەبینەوە
2 384
جەنگی ڕوسیا - ئۆکرانیا
ئۆکرانیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوەند و کۆگا زەبەلاحە بازرگانییەکانی ڕوسی وایڵدبێری - Wildberries - ئەمڕۆ ناوەندە لۆجستیکییەکانی کۆمپانیای لە سەنت پیترزبۆرگ و لینینگرادی کردە ئامانج.
ئەم ئۆکرانیایەیش خوا نەکات بەشتێکەوە بیگرێت، هەتا پاڵاوگە و وێستگەی سوتەمەنی ڕوسیا هەبوو، دەیتەقانەوە، ئێستا بە وایڵدبێریەوە ( ئەمازۆنی ڕوسیا) گرتویەتی
2 384
عێراقچی :
دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی وڵاتێکی تر بۆ پێدانی قەرەبوو بۆ داواکارییە داهاتوەکان کە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نییە، پێشینەیەکی مەترسیدار و تەقینەوە دروست دەکات.
ئەوانەی ئاهەنگ دەگێڕن یان قازانج لەو جۆرە پارانە دەبینن دەبێت ئەوە لەبیر بکەن: کاتێک حکومەتەکان دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامان دەگۆڕن بۆ شتێکی باو، سەروەت و سامانی هیچ کەسێک سەلامەت نابێت. ئەو پشێوییەی کە بەدوای ئەوەدا دێت نەباش دەبێت و نە بێدەنگ دەبێت
2 384
ترەمپ :
تکایە ئەم لێدوانە بە ئاگادارییەک ببینن کە لەم ساتەوە تا ئاگاداریی داهاتوو، هەر زیانێک بە کەشتییەکان، بارەکان یان هەر شتێکی پەیوەندیدار پێیان بگات، لە پارەی ئێرانیی کە لە دەست و ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادان دەدرێتەوە.
ئەم زیانانە ڕەنگە زۆر گەورە بن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە کارێکی دادپەروەرانە و ڕاستە بۆ ئەنجامدان
2 384
هێرشە ئەمریکییەکانی ئەمشەو بۆ سەر ئێران:
شارێکی موشەکی لە یەزد کرایە ئامانج، هێرشی گەورە لە ئەهواز - سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ئاسمانی تاران کارا کران.
شەوی ١٣یەمی یەک بەدوای یەکی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەپێی سەرچاوەکان جارێکی تر فڕۆکەی بۆمبڕێژی ئەمریکی لە جۆری B1 بەکارهاتوون کە لە ئەوروپاوە بۆ مەبەستی هێرشەکان هەڵفڕیبوون.
لێرەدا وردەکاری هێرشەکان دەخەینە ڕوو:
١. تاران - سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی دژی درۆن و ئامانجە ئاسمانییەکان تر کارا کران.
٢. پارێزگای خوزستان:
ئەهواز - دەیان بۆردومان و هێرشی زۆر بەهێز و توند - هەواڵی کوژرانی ١٠ کەس و برینداربوونی ١٥ کەسی تێدا ڕاگەیەندرا. دەیان کۆگای چەک کرانە ئامانج.
* ئەندیمشک
* ئامیدیە
* خودی شاری خوزستان
٣- پارێزگای لورستان:
* خونداب (کە ناوچەکە زۆر دوور نییە لە ئاراک)
* خوڕەماوا
٤- پارێزگای یەزد
(شارەکانی تافات و شێرکۆ) - ناوچەی باخچەی دارستانیی یەزد کە شارێکی موشەکیی تێیدایە بە ناوی ئیمام حوسێن.
٥- باشوری ئێران:
* دوورگەی قەشم
* جاسک
* کەنارک
* بەندەر عەباس - بەهۆی هێرشەکانەوە پچڕانی کارەبا رووی دا.
2 384
🇮🇷 وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وێنە سەتەلایتییەکان دەریدەخەن کە ئێران بە خێرایی شوێنە سەربازییەکانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە.
2 384
کابینەی بچوکراوەی ئاسایشی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٨:٠٠ شەو کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەم قسەیە لە من وەر بگرن هێرشەکانی سەر ئێران لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕوو دەدات.
2 384
تێکچوونی GPS لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرچاوە تایبەتمەندەکانی بوارەکانی فڕۆکەوانی، دەریایی و چاودێریی سیستەمەکانی ڕێ نیشاندەر باسی تێکچوونی فراوان لە سیستەمەکانی دیاریکردنی شوێنی مانگەکردیدا (GPS/GNSS) لە بەشێکی فراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ناوچەکانی دەوروبەری کەنداوی عەرەبی، تەنگەی هورمز، باشوری ئێران، ئیمارات، عومان، قەتەر، عێراق و بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەو ناوچانەن کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا لە وەرگرتنی هێماکانی ڕێنیشاندەری مانگەکردیدا تووشی تێکچوون بوون.
2 384
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل:
بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادارییەکی ئامادەباشی بەپەلەیان بە هاوتاکانیان لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.
