War News
رفتن به کانال در Telegram
2 374
مشترکین
+124 ساعت
+67 روز
+3030 روز
آرشیو پست ها
2 373
جەزائیر:
هیچ فرۆکەیەکی مەدەنی ئیمارات چیتر بۆی نییە ئاسمانی وڵاتەکەمان بەکاربهێنێت.
لە 48 کاتژمێری داهاتوو باڵیۆزی ئیمارات لە وڵاتەکەمان دەردەکەین.
2 373
تەقاندنەوەی ژێرخانی حیزبوڵا لە زنجیرە چیای عەلی تاهیر لە باشووری لوبنان لەلایەن سووپای ئیسرائیل، کە تۆڕێکی ستراتیژی تونێل و فەرماندەیی بوو و لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا دروستکرابوو.
2 373
نەخشەی ڕادەی بەپیتی زەوییەکانی جیهان بۆ کشتوکاڵ.
ڕەنگی سەوز زەوییە بە پیتەکانە، لەنێو هەموو وڵاتان ئۆکرانیا پلەی یەکەمە.
دەشتی شارەزووری خۆشمان سەوزە.
2 373
ناتانیاهۆ:
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند کە ئێران هەوڵ دەدات جارێکی تر خۆی بە چەکی ئەتۆمی پڕچەک بکاتەوە، ئەوە ڕاستە.
دوای ئەوەی توانای دەستبەجێی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیمان لەناوبرد، دووبارە هەوڵدەدەن.
لێرەدا لە دیواری ڕۆژئاوا بەڵێنتان پێدەدەم، تا من سەرۆک وەزیران بم، ئێران چەکی ئەتۆمی نابێت.
2 373
ڕۆیتەرز:
لە جیاتی فراوانکردنی هێرشی ئاسمانی، سعودییە هاوکاری لۆجیستی و هەواڵگری پێشکەش بە حکومەتی یەمەن دەکات.
ڕیاز دەیەوێت گرژییەکان لەگەڵ حوسییەکان فراوانتر نەبن.
2 373
خستنەخوارەوەی درۆنی سعودیی کاریال کە لەلایەن تورکیاوە دروست کراوە لە پارێزگای حەجەی یەمەن.
2 373
وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن، عەمید یەحیا سەریع:
فڕۆکەکانی سعودییە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 هێرشی ئاسمانییان ئاڕاستەی پارێزگاکانی تەعز و حودەیدە و مارب و جەوف کردووە، لە ڕێگەی فڕۆکەی F15 و تایفۆن کە لە بنکەی مەلیک فەهد لە تائیف و مەلیک خالید لە خميس مشيت هەستابوون.
هێزە چەکدارەکانمان کەمێک لەمەوبەر توانینیان بەرپەرچی هێرشێک بدەنەوە لە پارێزگای تەعز و ناچاریان کردن بە جێهێشتنی ناوچەکە، ئەوەش بە ئامانجگرتنیان بە ژمارەیەک مووشەکی دروستکراوی ناوخۆیی.
2 373
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە:
ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن رادەگەیێنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی تەواوەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
2 373
فرۆکە جەنگیەکانی سعودییە ئەو چەک و تەقەمەنیانە دەکەنە ئامانج کە لەدوای کشانەوە هێزەکانی حکومەتی یەمەن جێیان هێشتووە.
2 373
نەخشەی نوێی باشووری یەمەن.
حوسییەکان 4000 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر کۆنترۆڵ کردووە.
2 373
هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە سوود وەرگرتن لەو ئاڵۆزیانەی ئێستا دەیانەوێت عەدەن لەژێر دەستی هێزەکانی نزیک لە سعودییە وەربگرنەوە.
2 373
سعودییە بە ئۆپێکی ڕاگەیاندووە بەرهەمێنانی نەوتی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە لە ساڵی 1990، دوای ئەم هەواڵە نرخی نەوت 104 دۆلاری تێپەڕاند.
2 373
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
لە ئێستادا باس لە چالاککردنی پەیمانی بەرگری مەککە ناکەین بەهۆی هێرشەکانی حوسییەکانەوە.
شانشینی سعودیە زۆر بە باشی توانای بەرگری لە خۆی هەیە، ئێمەش چاودێری دۆخەکە دەکەین.
ئەگەر تورکیا تێوەگلێت، تەنها بۆ بەرگری دەبێت نەک هێرشکردن.
2 373
+1
شەڕی سەخت لە ناوچەی ئەلوەزیعییە لەسەر چیای ئەلڕەوعەی ستراتیژی بەردەوامە، لەدەستدانی چیای ئەلڕەوعە ڕێگە بە حوسییەکان دەدات بچنە ناو بەرزاییە ستراتیژییەکانی بەنی عومەرەوە، ئەگەر بەرزاییەکانی بەنی عومەر بکەونە دەست هێزەکانی حوسییەکان، نەک تەنها ڕێگەی سەرەکی پشتیوانی بۆ تەعز دەپچڕێنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی ئەوەی هەزاران چەکداری حکومەت تەنها بۆشاییەکی 4.5 کیلۆمەترییان لە ڕێگەی دۆڵێکەوە لە نێوان ئەلتوربە و سەبەراندا بۆ بمێنێتەوە بۆ پاشەکشەکردن. لەدەستدانی بەنی عومەر کارەساتبار دەبێت بۆ سووپا، دەکرێت ببێتە هۆی گەمارۆدانی هەزاران چەکدار لە تەعز.
