War News
Відкрити в Telegram
2 363
Підписники
-124 години
-87 днів
-2530 день
Архів дописів
2 363
ئیمانوێڵ ماکرۆن :- نە ئێران وە نە حزبوڵاش بە مەبەست ئێمەیان بەئامانج نەگرتووە لە هێرشەکانییان ، هەڵەی سەربازی هەیە.
2 363
ئاژانسی KANـی ئیسڕائیلی لە زاری بەرپرسانی باڵای ئیسڕائیلەوە :- هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە وە هیچ ڕێکەوتنێکیش نزیک نییە.
2 363
ژمارەیەک چەکداری سەر بە حوسام ئەلئەستەل کە میلیشیای نزیک ئیسرائیلن لە خان یونس دەکەونە بۆسەی چەکدارانی حەماس و کوژران.
2 363
+3
کیم جۆنگ ئون و کچەکەی سەرپەرشتی تاقیکردنەوەی نوێترین پەرەپێدانی کۆریای باکووریان کرد لە بواری مووشەکی بالیستی.
ئەو مووشەکەی تاقیکراوەتەوە Hwasong-11Raی تەکتیکیە، مووشەکەکان کڵاوەی جەنگی لە جۆری هێشووییان لەسەر بووە، 136 کیلۆمەترییان بڕیوە.
2 363
خەونی ئیمپراتۆرییەتی قەزافی...
پرۆژەی دراوی ئەفریقی بۆ یەكەم جار لە لوتكەی وڵاتانی ئەفریقی لە ساڵی 1989 لەلایەن قەزافیەوە پێشنیاركراو ساڵی 1991 ڕێكخراوی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا دامەزرا و بڕیاردرا دراوی هاوبەشی ئەفریقی لە ساڵی 2014 بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام فەرەنسا هەڕەشەی كرد ئەگەر دراوی هاوبەشی ئەفریقا دروست بكرێت هێزی سەربازی دژیان بەكاردێنێت، قەزافی لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەیوست ئیمراتۆریەتی ئەفریقا دامەزرێنێت نازناوی "ملك الملوك"ی ئەفریقای لە خۆی نابوو، تاكە ڕێگەش لە بەردەم قەزافیدا ئابووری بوو كە پێویستیەكی گرنگی ئەفریقیەكان بوو، كە بەهۆی هەیمەنەی فەرەنساوە كەوتبوونە دۆخی هەژاری و شەڕی ناوخۆوە.
بەپێی ڕێكەوتنامەی ساڵی 1960 پاریس بۆ كۆتایهێنان بە ئیستعماری فەرەنسی لە نێوان وڵاتانی داگیركراوی ئەفریقا و فەڕەنسادا مۆركرا، بەپێی ڕێكکەوتنەكە فەرەنسا وەك مەرجی ڕێگەپێدان بە سەربەخۆییان كۆمەڵیك مەرجی بەسەردا سەپاندن، پێویستە وڵاتانی ئەفریقی دوای سەربەخۆبوونیان هەر مامەڵە بە فرانكی فەڕەنسیەوە بكەن، پێویستە لەسەریان 50% پارە و ئاڵتونی یەدەگی بانكی ناوەندیان لە بانكی ناوەندی فەرەنسا دابنێن، بەوەش فەرەنسا باجی %0.07 لەسەر ئەو یەدەگە لە وڵاتانە وەردەگرێت كە ساڵانە نزیكەی 10 ملیار دۆلاربوو و فەرەنسا بۆ فراوانكردنی هەیمەنەی لە ئەفریقا بەكاریدەهێنا، فەڕەنسا مەرجی ئەوەی بەسەر سەپاندن کە ئەو وڵاتانە ساڵانە بە ڕێژەی 8% بودجەی ساڵانەیان لە بانكی ئەفریقی قەرزبكەن كە بانكێكی فەرەنسیە و مامەڵەی بە فرانكی فەرەنسیەوە دەکرد.
لە دوای ڕێكەوتنامەی ساڵی 1960 وڵاتانی ئەفریقی كەوتنە ژێر قەرزێكی زۆری فەرەنسیەوە و ئەگەرچی سەربەخۆیان لەفەرەنسا ڕاگەیاند بوو، بەڵام بەهۆی ئەو كۆت و مەرجانەوە كە ڕێكکەوتنەكە بەسەریدا سەپاندبوون، خاوەن سەربەخۆی ئابووری و سیاسیش نەبوون، بەوەش ئەفریقا كەوتە شەری ناوخۆ و ئاڵۆزییەوە و فەرەنساش چەند سیستەم و دیكتاتۆرێكی بەسەریاندا سەپاند هەروەها ڕێكکەوتنەکە ڕێگر بوو لە پێشكەوتنی وڵاتانی ئەفریقا، چونكە فەرەنسا ئابووری و سامانی سروشتی ئەم وڵاتانەی ئەفریقای بەكارهێنا بۆ بوژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی فەرەنسا كە بەهۆی جەنگی جیهانی دووەمەوە وێران بوو، بۆیە لە كۆتای ساڵی هەشتاكاندا كاتێك موعەمەر قەزافی لەوپەری ناكۆكیدا بوو لەگەڵ ڕۆژئاوا بۆ خۆسەپاندنی وەك خاوەن هێز و ڕزگاركەی ئەفریقا پێشنیاری دراوی هاوبەشەی كرد، وڵاتانی ئەفریقاش بۆ دەرچوون لە ژێر كۆت و بەندی فەرەنسا بە پێشنیارەكە ڕازیبوون، بەڵام لە ژێر فشاری فەرەنسادا پرۆژەكە 4 جار دواخرا، چونكە فەرەنسا جگە لە هەڕەشەی سەربازی هەڕەشەی ئەوەیكرد كە دەست دەگرێت بەسەر ئەو 50% یەدەگی بانكییەی وڵاتانی ئەفریقا کە لە بانكی ناوەندی فەرەنسا دانراوە.
ساڵی 2017 ئیمانوێل ماكرۆن لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ ئەفریقا ڕایگەیاند، پرسی پێکهێنانی دراوی هاوبەشی ئەفریقی پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانی فەرەنساوە، بۆیە ئەو وڵاتانە هێمنی و ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیانەوە دەبینن كە فرانكی فەرەنسیان هەیە.
2 363
هێزەکانی سەنادید دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەندامە کۆنەکانیان بۆ ئەوەی بچنە ناو فیرقەی 60 بە سەرکردایەتی چیا کۆبانی، بڕیارە لە ماوەی 3 ڕۆژدا لیستی ناوەکان کۆتایی پێ بهێنرێت.
ئەم هێزە بەپلەی یەکەم لە عەشیرەتی شەمەر پێکدێت.
2 363
ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشداری خولی دووەمی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا ناکات کە بڕیار بوو لە پاکستان بەڕێوەبچێت ئاژانسی ئیرنا ڕایگەیاندووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ:
داواکارییە "زیادەکان و نالۆژیکییەکانی واشنتۆن.
بەردەوامی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی ئێران.
گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا.
2 363
دەزگای هەواڵگری FBI هاووڵاتییەکی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجڵۆس دەستگیرکرد پێش ئەوەی بەرەو تورکیا بڕوات. ئەم کەسە تۆمەتبارە بە نێوەندگیری بۆ فرۆشتنی هەزاران پارچە چەک، بۆمب و درۆن لە ئێرانەوە بۆ سودان.
2 363
کەشتیەکی کۆمپانیایەکی فەرەنسی لە گەرووی هورمز تەقەی بەسەردا کراوە لە گەرووی هورمز لەلایەن بەلەمە ئێرانییەکانەوە تاوەکو ئاگاداربکرێتەوە بگەرێتەوە.
2 363
بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی رۆژئاوا، کۆمەڵە پیشەسازییەکەی ئالابوگا لە تاتارستان بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕاوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی تەواو کە لەلایەن سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە دەپارێزرێت، لەگەڵ تەواوبوونی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، ناوچە پیشەسازییەکە توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 71 هەزار کارمەندی دەبێت.
لە کۆتایی ساڵی 2024ەوە، بەرهەمهێنانی درۆنە خۆکوژییەکانی جیران، لەوانەش جیران-3 و جیران-5، لەم دامەزراوەیەدا پەرەی پێدراوە.
2 363
وڵاتان چەند سزایان لەسەرە؟
- 🇷🇺 ڕوسیا – 26,655 سزا.
- 🇮🇷 ئێران – 6,027 سزا.
- 🇰🇵 کۆریای باکوور – 2,239 سزا.
- 🇧🇾 بیلاروس – 1,900 سزا.
- 🇲🇲 میانمار – 1,046 سزا
سەرچاوە: Castellum.
2 363
ئاژانسی تەسنیم:
هەتاوەکو گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا بمێنێتەوە ئێران دانوستکار نانێرێتە پاکستان و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات
2 363
بە سەربازەکانی سوپای ئێران راگەیەندراوە کە کۆنەبنەوە و پەیوەندی کەم بکەنەوە و بۆ ماوەی درێژ لە یەک شوێندا نەمێننەوە.
سەرچاوەکان بە کەناڵی تەلەگرامی MES یان راگەیاندووە.
2 363
ئاژانسی نیو یۆڕک تایمز لەزاری هەواڵگری ئەمریکییەوە :- ئێران لانیکەم %60ـی هەڵدەرە مووشەکییەکانی ماوە لەگەڵ %40ـی دڕۆنەکان.
2 363
پێتان وانیە، بازاڕی وزە هەناسەیکی وەرگرتبێت، ئیتر کاتی ئەوەیە بەشی دوەمی گەمەکە دەست پێ بکاتەوە ؟
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
