uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 405
Підписники
-224 години
+17 днів
+4030 днів
Архів дописів
دووەم کەشتی بارهەڵگر لەلایەن بەلەمی جەنگی ئێران تەقەی لێ کراوە و وەستێنراوە .

ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سەوز دیاریکراوە ئامانجی هاوپەیمانی سوننەیە لەناوچەکە، هەرچەندە کەرکوک ناوچەی جێناکۆکە بەڵام لەناو پرۆژە
ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی سەوز دیاریکراوە ئامانجی هاوپەیمانی سوننەیە لەناوچەکە، هەرچەندە کەرکوک ناوچەی جێناکۆکە بەڵام لەناو پرۆژەکەدایە.

لەدوای هەڵبژاردنی تورکمانێک وەک پارێزگاری کەرکوک ئاماژەکان بۆ ئەم پلانە ڕونتر دەبنەوە. "بەرەیەکی بەهێزی سوننە لەناوچەکە لە در
لەدوای هەڵبژاردنی تورکمانێک وەک پارێزگاری کەرکوک ئاماژەکان بۆ ئەم پلانە ڕونتر دەبنەوە. "بەرەیەکی بەهێزی سوننە لەناوچەکە لە دروست بوندایە."

میدیای سوریا: هەسەدە لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانی دەوروبەری یاعروبیە کە حکومەت کۆنتڕۆڵی دەکات، نیازی هێرشی هەیە.

⏺ئاڵۆزی لەنێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دروست بووە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی :- ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە بە پابەند بوون بە ئاگربەستە تاکلایەنەکەی تڕەمپ.

کەناڵی IRIBـی حکومەتی ئێران :- پابەند نابین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست.

تڕەمپ: ڕێنماییم داوە بە سوپاکەمان کە بەردەوام بن لە گەمارۆدانەکە و لە هەموو ڕووەکانی دیکەوە بە ئامادەیی بمێننەوە و ئاگربەستەکە درێژ دەکەمەوە تا ئەو کاتەی پێشنیازەکەیان پێشکەش دەکرێت و گفتوگۆکان بە لایەکدا دەکەون.

ترەمپ: لەبەر ئەوەی حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی جیددی لێکترازاوه، کە ئەمەش کارێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، هەروەها لەسەر داوای مارشاڵی مەیدانی پاکستان عاسیم مونیر و سەرۆک وەزیران شەھباز شەریفی پاکستان، داوامان لێکراوە هێرشەکانمان بۆ سەر وڵاتی ئێران رابگرین تا ئەو کاتەی سەرکردە و نوێنەرانیان دەگەنە پێشنیازێکی یەکگرتوو.

شۆک و هەیبەتی ئەمریکا و تڕەمپ ئیستا وەک هی جماعەتی لایڤی تیک تۆک وایە "..😂

تڕەمپ بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ئاگربەست.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ (ISW)، حکوومەتی ئێران تووشی دابەشبوونێکی گەورە بووە لە کاتێکدا قالیباف بەرگری لە دیپ
بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ (ISW)، حکوومەتی ئێران تووشی دابەشبوونێکی گەورە بووە لە کاتێکدا قالیباف بەرگری لە دیپلۆماسی دەکات، سوپای پاسداران شاندی دانوستانکاری ئێرانی لە پاکستان پەکخستووە و پێی وتوون کە نوێنەرایەتی ئەوان ناکەن، ئەمەش وایکردووە ئەمریکییەکان بڵێن نازانین کێ لە ئێران خاوەن بڕیارە هاوکات ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە موجتەبا خامنەیی نەیتوانیوە وەک باوکی کۆدەنگی لە نێوان باڵەکاندا دروست بکات، ئەمەش بووەتە هۆی توندبوونی ململانێی ناوخۆیی و تێکچوونی تەواوی پرۆسەی گفتوگۆکان.

سپای پاسداران بۆ بەرەی بەرخۆدان: دەستان لەسەر چەکەکانتان بێت جەنگ نزیکە

ئاژانسی تەسنیم :- ئێران بە ئەمریکای وتووە بەشداری دانوستانی ڕۆژی چوارشەم ناکات.

حزبوڵا بەفەرمی بڕیاری دا وەڵامی هەموو پێشێلکارییەکانی ئاگربەستی ئیسڕائیل بداتەوە وە ڕێگا نەدات هەمان سیناریۆی ئاگربەستی 2024 دووبارە ببێتەوە.

photo content

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران راگەیاندنی جەنگە و پێشێلکردنی ئاگربەستە

لەسەروبەری ڕێککەوتن لەسەر گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد سوپای پاسداران ئەمشەو سەکۆیەکی مووشەکی لە مەیدانی ‘وەنەك’ لە تاران نمایش کرد .

ئیمانوێل ماکرۆن هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئیسرائیلی ساڵی 1995 دەکات ئەگەر ئیسرائیل سیاسەتەکانی خۆی نەگۆڕێت.

ئێستا ئاژانسی واڵستریتی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە :- دانوستان ناکەین تا گەماڕۆ دەرییاییەکان هەڵنەگیرێن. - لەکاتێکدا 7 سەعات ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ئاگربەست، ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت ، تڕەمپ دەڵێ هێرش دەکەینەوە.