War News
Відкрити в Telegram
2 355
Підписники
-124 години
-87 днів
-2730 день
Архів дописів
2 355
یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند کە ڕۆژی 16ی حوزەیران هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەی مەریوانیان بە مووشەکی کاتیوشا تۆپباران کردووە، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی یان سەربازی بە هێزەکانیان بگات، تەنیا زیان بەر ڕەز و باخەکانی هاووڵاتییان کەوتووە؛ هاوکات یەرەکە هۆشداری دا کە هەندێک گرووپ بە ناوی ئەوانەوە هەڕەشە لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە و بەشێکن لەو پیلانەی دەوڵەتی ئێران بۆ ناشیرینکردنی ناوبانگی هێزەکانیان.
2 355
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دوو کەشتی ئێرانی ئەو هێڵەیان تێپەڕاندووە کە ئەمریکا وەک گەمارۆ دیاریکردبوو، کەشتی سێیەمیش نزیکە پێیایدا تێپەڕێت کە لە پاکستانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
(ئەمە وەک نیشانەیەکی سەرەتایی دەبینرێت بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکە.)
2 355
ترەمپ ئەم بەیانییە وتی:
ئەگەر ئەمریکا نەبوایە، ئیسرائیل بونی نەدەما.
ئێستا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک هاکابی، دەڵێت:
ئەگەر ئیسرائیل نەبوایە، ئەمریکاش نەدەبوو....
2 355
سوپای پاسداران:
پێویستە ئیسرائیل چاوەڕێی وەڵامێکی توند لە هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات، ئەگەر هێرشەکانی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕانەگرێت.
2 355
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەواڵی خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق لە شاری منبەجی سووریا ڕادەگەیەنێت.
2 355
بارەگای خاتەمول ئەنبیا هەرەشە لە ئیسرائیل دەکەن لەپای هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر لوبنان.
2 355
ترەمپ:
شەڕی لوبنان ماوەیەکی زۆرە درێژەی کێشاوە، پێشنیارم کردووە کە سووریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات."
"واڵی موسڵمانان حەڵی ئەکا😉"
2 355
فشارەکانی ئەمریکا و تۆم باراک بۆ سەر حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژە خێزانییەکانی ترەمپ و گرووپەکەی لە سووریا، بەتایبەت ڕێڕەوی بازرگانی نەوت و پڕۆژەکانی ئیڤانکا ترەمپ و جارد کۆشنەر لە ناوچە کەناراوییەکان.
کردنەوەی گەرووی هورمز وادەکات عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی سووریاوە نەمێنێت، بۆیە تۆم باراک بەپەلە سەردانی بەغدادی کردووە و لە ڕێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە لە دیمەشق هەڕەشە لە عێراق دەکات، ئەگەر ئەو پلانەش سەرنەگرێت، ترەمپ و تۆم باراک هەڕەشەی سزای ئابووری لەسەر عێراق زیاد دەکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارە نەختینەکانی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا.
2 355
سەرچاوە ئیسرائیلیەکان:
نەتانیاھۆ بە ترەمپی وتوە کە ئیسرائیل دژی داواکارییە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، لە چوارچێوەی ئەو تێگەیشتنانەی کە لەگەڵ ئێراندا لە قۆناغی گەڵاڵەبووندان.
نەتانیاھۆ جەختی کردوەتەوە کە "ئازادیی کاری سەربازی و ئەمنی دژی حیزبوڵڵا، بە هیچ شێوەیەک بۆ مامەڵەکردن یان دانوستان لەسەر مێز نییە.
2 355
ترەمپ:
ئێران تەنانەت جارێک هێرشی کردە سەر تورکیا. هەرگیز لەمە تێنەگەیشتم. کەسیش لێی تێناگات.
کێشەکە هەر ئەوەیە. ئەوان خەڵکانێکی تەواو عەقڵانی نین، و ئەو کەسانە ئێستا نەماون.
پێموایە ئێران ئێستا سەرکردایەتییەکی عەقڵانی هەیە.
2 355
ترەمپ:
نەتەنیاهۆ هات بۆ واشنتۆن و پاڕایەوە— ئەو پاڕایەوە لە ئۆباما کە ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدات.
ئۆباما لە لایەنگری ئێران بوو، نەک ئیسرائیل، و ڕێککەوتنەکەی ئەنجام دا.
2 355
سەرچاوەیەکی تایبەت:
هێرش و بۆردومانەکانی سێنتکۆم لە ٣ سێ ڕۆژی پێش ڕێکەوتنامەی ئەمریکا و ئێران، بریتی بوون لە تەقاندنەوەی مینە دەریاییەکانی گەروی هورمز.
2 355
ترەمپ:
هەرگیز گرنگیم بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران نەداوە، بەڵام پێموایە ئێمە گۆڕینی ڕژێممان بەدەستهێناوە، ئێستا ئێمە لەگەڵ کەسانێکی زۆر عەقڵانیدا قسە دەکەین.
2 355
ترەمپ:
پێشنیارم بۆ ئیسرائیل کرد کە سوریا مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵڵادا بکات، پێشم وایە ئەوان کارێکی باشتر ئەنجام دەدەن.
پێویستە نەتەنیاهۆ لە لوبنان بەرپرسانەتر ڕەفتار بکات.
2 355
ترەمپ سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێمی ئێران: "من هەرگیز کارم بەوە نەبووە گۆڕینی ڕژێم ڕووبدات یان نا، تەنانەت بڕوام بە سیاسەتی 'گۆڕینی ڕژێم' نییە؛ چونکە چەندین ساڵە چاودێری ئەوە دەکەم و دەبینم کە هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە. ئەو گۆڕانکارییانە دەبێت خۆیان ڕووبدەن."
2 355
ترەمپ:
"ئێمە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئێران تەواو کردووە و پێموایە سەرکەوتوو دەبێت، قۆناغی دووەمیشی بە دڵنیاییەوە ئاسانتر دەبێت."
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە وەبەرهێنانی پارە لە ئێران دەکەن: "ئەو قسەیە تەنها دەنگۆیەکی بێ بنەمایە. ئێمە هیچ پارەیەکمان لە ئێران وەبەرهێنان نەکردوە و هیچ پابەندبوونێکیشمان نییە بەوەی پارەیان بدەینێ. ئێمە مافی خۆمانە ئەگەر بمانەوێت هەنگاوێک بنێین (لەو وڵاتەدا)، بەڵام وەبەرهێنان لە ئارادا نییە."
2 355
ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران جگە لە ئاگربەست و کردنەوەی گەروی هورمز و چەند ملیارێکی کەمی بلۆک کراو هیچی تر نیە، تەنانەت دەقی تەواوی ڕێکەوتنەکەیش بۆ رای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە..
تەنها بۆ پڕکردنەوەی بازاڕی وزە و عەمبارەکانی نەوت و پەینی کیمیاییە
Вже доступно! Дослідження Telegram за 2025 — головні інсайти року 
