ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 369
订阅者
+324 小时
+57 天
+3030 天
帖子存档
Repost from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نووچە تیڤی ڕایگەیاند ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئەوان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادەن.
جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ نووچە تیڤی ڕایگەیاند ئەگەر پرۆسەکە سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئەوان بۆ شەڕێکی گەورە ئامادەن.

مەزڵوم عەبدی ئەمڕۆ لە شاری کۆبانێ لەگەڵ محەمەد عەبدولغەنی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای حەڵەب کۆبووەوە بۆ تاوتو
+1
مەزڵوم عەبدی ئەمڕۆ لە شاری کۆبانێ لەگەڵ محەمەد عەبدولغەنی فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی گشتی لە پارێزگای حەڵەب کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی، بەهێزکردنی سەقامگیری، و پاراستنی دانیشتووانی خۆجێی. هەردوولا باسیان لە میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی سەرکەوتووانەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دڵنیابوون لە یەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکان و ڕێکخستنی کارە ئیدارەییەکان کرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هاوئاهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کۆبانێ و دەوروبەری کردەوە.

بەپێی ئەرشیفی نیشتمانی بەریتانیا، دوای کودەتاکەی ساڵی 1963ی بەعسییەکان لە عێراق، بەریتانیا زانیویەتی کە حکومەتی بەغدا پەلامار
بەپێی ئەرشیفی نیشتمانی بەریتانیا، دوای کودەتاکەی ساڵی 1963ی بەعسییەکان لە عێراق، بەریتانیا زانیویەتی کە حکومەتی بەغدا پەلاماری ناوچە کوردنشینەکان و سوتاندنی گوندەکان دەدات لە دەوروبەری کەرکووک و باکوور، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووە لە فرۆشتنی پێداویستی سەربازی وەک زرێپۆش، مووشەکی فڕۆکەی جەنگی، تەقەمەنی و چەک. بەپێی بەڵگەنامەکان، بەرپرسانی بەریتانیا لە یاداشتنامە ناوخۆییەکانیاندا دانیا پێدانابوو کە تاوانەکانی بەغدا دژی کورد دەکرێت بڕواتە خانەی جینۆسایدەوە، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابووری و نەوتییەکانی خۆیان، هەوڵیانداوە ڕێگری بکەن لەوەی ئەم بابەتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان باس بکرێت. لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانی تشرینی یەکەمی 1963، بەریتانیا ڕەزامەندی داوە لەسەر ناردنی بۆمب بۆ عێراق لە کاتێکدا زانیویەتی بۆ تێکدانی گوندە کوردییەکان بەکاردێت.

بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت، ڤلادیسلاڤ زەبوك: راپەرینی كورد لە ساڵی 1961 لەگەڵ ستراتیژی سۆڤیەت دابوو بۆ ئەوەی سەرنجی ئەمریكا و هاوپە
بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت، ڤلادیسلاڤ زەبوك: راپەرینی كورد لە ساڵی 1961 لەگەڵ ستراتیژی سۆڤیەت دابوو بۆ ئەوەی سەرنجی ئەمریكا و هاوپەیمانی لەسەر بەرلین نەمێنێ، ئەلێكسەندەری سەرۆكی KGB نامەیەکی بۆ خۆرۆشۆف نوسیوە لە 29ی تەمووزی 1961 تێیدا رایدەسپێرێ‌، کێشە و ئەزمە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان دروست بكات بۆ بەلاڕێدابردنی سەرنجی هێزی هاوپەیمانان و ئەمریكا، لە لایەک چەک و جبەخانەی بداتە رژێمی بەعس لە لایەکی ترەوە دڵنەوای كورد بداتەوە. بۆ یەکەم جار سۆڤیەت داوای لە مەنگۆلیای هاوپەیمانی دەكات سكاڵایەك لە نەتەوە یەكگرتوەكان تۆمار بكات لە ساڵی 1963 بەوەی رژێمی عێراق شەری جینۆساید دژ بە كورد دەكات، لە تەمووزی 1963 سكاڵاكە تۆمار كرا و لە 11ی تەمووز سۆڤیەتیەكان نامەیەكیان دایە سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر كۆرەوی كورد، بەڵام دوای بە پاساو سکاڵاکەیان کێشایەوە.

ڕۆژئاوای دۆستی کوردپەروەرەکان "

لە ساڵی 1965، مەلا مستەفا بارزانی نامەیەکی بۆ هارۆڵد ویڵسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا ناردووە و تیایدا هۆشداری داوە
لە ساڵی 1965، مەلا مستەفا بارزانی نامەیەکی بۆ هارۆڵد ویڵسۆن سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا ناردووە و تیایدا هۆشداری داوە لەوەی بەغدا بەنیازە چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی دژی کورد بەکاربهێنێت و داوای کردووە چەک بە عێراق نەفروشن، بەڵام حکومەتی بەریتانیا نامەکەی فەرامۆش کردووە و وەڵامی نەداوەتەوە. هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ سووپای عێراق: 250 زرێپۆشی جۆری Saracen، نزیکەی 2000 ڕۆکێت بۆ فرۆکەی Hawker hunter، زیاتر لە 200 هەزار گوللەی زرێپۆش، بۆمبی ناپاڵم، هەلیکۆپتەر و ناردنی تیمی هاوکاری بۆ چاککردنەوەی زرێپۆشەکانی سووپای عێراق.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەگەر هەیە ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ ئەڵمانیا هەڵکات هەتا 10 مووشەکی پاتریۆت بنێرێت بۆ ئۆکرانیا.
بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەگەر هەیە ئەمریکا گڵۆپی سەوز بۆ ئەڵمانیا هەڵکات هەتا 10 مووشەکی پاتریۆت بنێرێت بۆ ئۆکرانیا.

وێنەی مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە حوسییەکان لە نێوان 8 بۆ 16ی ئەیلولدا، نزیکەی 20 کیلۆمەتر خەندەقیان لە چیاکانی دەوروبەری باب مەندەب لێداوە دوای ئەوەی کۆنترۆڵیان کردوون.

وەزیری بەرگری پاکستان: کات هاتووە بۆ جێبەجێکردنی پەیماننامەی مەککە.

عەرەبێکی عێراقی لە ڕیزی سووپای ڕووسیا درۆن ئاراستەی ئۆکرانییەکان دەکات.

خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تری سعودییە لەلایەن بەرگری ئاسمانی حوسییەکان.

میدیای ئەمریکی: سعودییە لەرێگەی عومانەوە ئاگربەستێکی دوو هەفتەی لەگەڵ حوسییەکان پێشنیارکردووە.

سعودییە ڕوی لە چین کردووە و داوای کردووە فشار بخاتەر ئێران و راگرتنی حوسییەکان.
سعودییە ڕوی لە چین کردووە و داوای کردووە فشار بخاتەر ئێران و راگرتنی حوسییەکان.

حوسییەکان دەیانەوێت لە باکووری ماربەوە هێرشبکەنە سەر ئەم چوار سەربازگەیە و شارەکە گەمارۆ بدەن.
حوسییەکان دەیانەوێت لە باکووری ماربەوە هێرشبکەنە سەر ئەم چوار سەربازگەیە و شارەکە گەمارۆ بدەن.

حوسییەکان شەوی ڕابردوو هێرشێکی گەورەیان کردە سەر چیای حەبەشی لە ڕۆژئاوای تەعز، ئەنجامەکەی ناڕوونە بەڵام شەڕی قورس لە ئارادایە
حوسییەکان شەوی ڕابردوو هێرشێکی گەورەیان کردە سەر چیای حەبەشی لە ڕۆژئاوای تەعز، ئەنجامەکەی ناڕوونە بەڵام شەڕی قورس لە ئارادایە. حوسییەکان لە گوندی ئەلزوائی نزیکن و بەرەو تەعز لە پێشڕەوین، ئەگەر سوپای یەمەن لە تەعز نەکشێتەوە پێشبینی شەرێکی قورس دەکرێت.

نێچیرڤان بارزانی: ئامانج ئەوەیە عێراق سەربکەوێت، نەک بەغداد بەسەر هەولێر و هەولێر بەسەر بەغداد سەربکەوێت.
نێچیرڤان بارزانی: ئامانج ئەوەیە عێراق سەربکەوێت، نەک بەغداد بەسەر هەولێر و هەولێر بەسەر بەغداد سەربکەوێت.

کەناڵ 12ی ئیسرائیل: بەپێی سەرچاوەی خاوەن بڕیار لە بنەماڵەی پاشایەتی سعودییە، نائومێدییەکی زۆر هەیە بەرامبەر هەڵوێستی ئەمریکا و ڕوو لە زیادبوونە. حووسییەکان سوود لە بێکردەوەیی واشنتۆن وەردەگرن بۆ فراوانکردنی دەسەڵات و ئازادی جووڵەیان لە ناوچەکەدا. دۆخی ئاسایشی سعودییە بە بەراورد بە ڕابردوو ئاڵۆزتر بووە، بەهۆی زۆربوونی بەرەکانی بەرهەڵستکاری وەک ئێران، حیزبوڵا، گروپە چەکدارەکانی عێراق و حووسییەکانی یەمەن.

حەوتەم فرۆکەی بێفرۆکەوانی سعودیی خرایە خوارەوە کە لەجۆری RQ-20ە.
حەوتەم فرۆکەی بێفرۆکەوانی سعودیی خرایە خوارەوە کە لەجۆری RQ-20ە.

درۆنێکی سووپای یەمەن هەوڵی کردنە ئامانجی دوو چەکداری حوسی دەدات.