3 046
Підписники
-424 години
-337 днів
-11030 днів
Архів дописів
3 046
بەڵام پاییز
هیچ نییە، جگە لە خەڵوەتێک
بۆ قووڵبوونەوە لەوەی، لە تەمەنمان وەری.
…
مەحمود دەروێش
و. دوست
3 046
ماندوویەتیی ڕۆح زۆر لە هیلاکیی جەستە سامناکترە، جەستە بە پاڵکەوتنێک دەستەمۆ دەبێت، بەڵام مێشکی بێ ئۆقرە لە خەوشیدا لە شەڕکردن ناکەوێت.
دۆستۆیڤسکی
و،دوست
3 046
مرۆڤەکان بە یەک دەگەن و دواتر، هەروەک ئەو گەڵایانەی دەکەونە دەست با، لێک جیا دەبنەوە.
…
نیکۆس کازانتزاکیس
و. دوست
3 046
بەڕاستی تۆ بڕوا دەکەیت کە من هەستم بە خۆشەویستیی تۆ نەکردووه؟ من لە هەموو شتێک گەیشتبووم، بەڵام نەمدەتوانی یەکەم هەنگاوی خۆشەویستیت بۆ لا بنێم، چونکە بە جۆرێک ڕۆچووبوومە بوونی تۆوە، دەترسام لە ڕووی وەفاوە بە ئەرکی خۆتی بزانیت خۆشت بوێم، یان هەستێک لە خۆتدا دروست بکەیت کە لە واقیعدا هی من نییە، من ئەوەم نەدەویست، چونکە ئەمە جۆرە دیکتاتۆریەتێکی ڕۆحییە، وانییش نییە.
یادەوەرییەکانی ژێرزەوی
دۆستۆیڤسکی
و،دوست
3 046
شاملو لە یەکێک لە نامەکانی بۆ ئایدا دەڵێت:
«لەگەڵ تۆ، ئەو مرۆڤەی کە هەرگیز لە ژیانمدا نەمدۆزیبوو، دۆزیمەوە.»
و چەند جوانە کە کەسێک بێتە ناو ژیانت و وا هەست بکەیت کە تەواوی ژیانی بەدوای کەسێکی وەک تۆدا گەڕاوە…
و،دۆست
3 046
«خۆت بە،
ئەگەر کەسێک پێی خۆش نەبوو،
با هەر نەیبێ
خۆ ئێرە کارگەی پەیکەرتاشی نییە
فرانسواز_ساگان
و،دوست
3 046
پس از تو نمونم برای خدا
تو مرگ دلم را ببین و برو!
چو طوفان سختی ز شاخه ی غم
گل هستی ام را بچین و برو:)
3 046
من لەسەر شەقامەکانی مەککە
لە گەڕان بە شوێن خودادا، ون بووم…
لە حەرەم نەمدۆزییەوە.
دیتنی هەزاران هەژار و نەدار
بە بەرگی دڕاوەوە لە بەرامبەر خودادا وەستاون و
ئیمام ناچاریان دەکا نوێژ بکەن…
بۆ ئەو سوڵتان و پاشایانەی
کە هەرگیز نوێژ ناکەن
چووم بۆ دۆزینەوەی خودا…
لەگەڵ تۆ نەمدۆزییەوە.. بەڵێ…
تەنها لە دڵمدا دۆزیمەوە.
…
مەیسون ئەلسوەیدان
و. دۆست
3 046
ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت کەسێک بناسیت،
سەیری ئەوە بکە
چۆن لەگەڵ ژێردەستانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات؛
نەک چۆن لەگەڵ ئەو کەسانە هەڵسوکەوت دەکات
کە هاوئاستی خۆین…
ج.ک.ڕۆولینگ
و، دوست
3 046
ئەگەر بەڕاستی دەتەوێت کەسێک بناسیت،
سەیری ئەوە بکە
چۆن لەگەڵ ژێردەستانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات؛
نەک چۆن لەگەڵ ئەو کەسانە هەڵسوکەوت دەکات
کە هاوئاستی خۆین…
ج.ک.ڕۆولینگ
و، دوست
3 046
کەسەی کە هەموو شەوێک
تامەزرۆیی گفتوگۆکردنی لەگەڵ تۆ بوو،
چی بەسەر هاتووە کە ئەمشەو
حەزی گفتوگۆی نییە؟
~ حوسێن مەنزەوی
و، دوست
3 046
ساڕێژبوون( چاک بوونەوە)
پێت نیشان دەدات
کە هەندێک کەس شایەنی ئەوە نین
ببە بەشێک لە ژیانت،
گرنگ نیە چەندە خۆشت دەوێن.
3 046
دەستان خۆش بێ
وێنەی ساڵی ٨٠کانمان بینی
ئەرک نەبێ ئێستەش
نۆرەی ئەوەیە وێنەی سەر کارتی نیشتیمانەکانتان بیبینن
🦦
3 046
هەندێک جار خەمۆکی بە خەمگینی دەست پێناکات.
بە ماندوێتی دەست پێدەکات.
ماندوێتی لە ژیان…
لە هەوڵدان…
ماندوبون لەوەی کەهەوڵی تێگەیشتنو چاکبون ئەدەیتو هیچ سەرەداوێکت دەستناکەوێت ..
ماندوبون لەوەی کەئەوەی دێت خراپترە لەوەی کەڕۆیشتووە ..
ماندوبون ماندوبون لەوە شتەی کەهەمو ڕۆژێک ماندوت ئەکات هەتا ئەوپەڕی سنورو توانای خۆت بڕستت لێئەبڕێت ...
لەوەی هەموو ڕۆژێک هەستیت و وا ڕەفتار بکەیت کە هەمو شتێک باشە.
لە سەرەتادا کەسەکە ناڵێت من دەمەوێت بمرم
ئەو ڕستەیەکی زۆر سادەتر دەڵێت:
من ماندووم.
بەڵام کەس لەم ڕستەیە ناترسێت.
خەڵک بە ئاسایی دەیبینن.
خودی خۆشی بە ئاسایی دەیبینێت.
بۆیە بەردەوام دەبێت.
دوای ماوەیەک ماندوێتییەکە دەگۆڕێت بۆ هەستێکی قورسی سەیر:
هەستێک کە ژیان پێویستی بە هەوڵێکی یەکجار گەورە هەیە تەنها بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێنیتەوە.
ئەو شتانەی کە ئاسان بوون ئێستا قورس بوون: وەڵامدانەوەی نامەیەک.
چونەدەرەوەیەک .
هەستان لەسەر جێگا.
تەنانەت پێکەنینیش.
لێرەشدا مێشک دەست دەکات بە کردنی گرنگترین شت کە حەز دەکات بیکات:
گەڕان بەدوای ڕوونکردنەوە و تەفسیرێکدا.
چونکە مرۆڤ دەتوانێت بەرگەی ئازار بگرێت…
بەڵام ناتوانێت بەرگەی ئازارێک بگرێت کە هیچ مانایەکی نییەو لێی تێناگات !
بۆیە دەست دەکات بە پرسیارکردن لە خۆی: بۆچی من هێندە ماندووم؟
هیچ وەڵامێکیش نییە.
بۆیە مێشک وەڵامێک دادەهێنێت.
ڕۆژێک لە ڕۆژان لەپڕێکدا بیرۆکەکە زۆر بە هێمنی سەرهەڵەدات : ڕەنگە کێشەکە لە خۆمدا بێت.
دڵنیانییە لەم قسەیەو تەنها ئەگەرێکە.
بەڵام ئەم بیرۆکەیە مەترسیدارە چونکە ئارامبەخشە.
بۆچی ئارامبەخشە؟
چونکە سەرەنجام تەفسیرێکی پێشکەش کرد.
ئازارەکە بوو بە خاوەن هۆکار.
هۆکارەکەش بریتییە لە: من.
لێرەوە چیرۆکە ڕاستەقینەکە دەست پێدەکات.
بیرۆکە بچووکەکە گەورە دەبێت…
و هەموو ڕۆژێک ئەم بیرۆکەی منە جلوبەرگێکی نوێ دەپۆشێت (بە شێوازێکی نوێ دەردەکەوێت).
من کەمتەرخەمم.
من لاوازم .
من سەرنەکەوتووم .
من بارگرانیم.
من زیادەم .
من ئازاری دەوروبەرەکەم دەدەم.
من هیچ نیم .
من بێزراوم .
لە سەرەتادا کاتێک ئەم قسانەی دەگوت بە دوودڵی دەیگوت.
دوای ماوەیەک کە دەیڵێت بەقەناعەتەوە دەیڵێت
دوای ماوەیەک کە دەیڵێت لێی دڵنیایە.
لێرەدا خەمۆکی دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارترەوە:
هەستی تاوانباریی نەخۆشانە.
مرۆڤەکە تەنها هەست ناکات کە ماندووە.
هەست دەکات کە شایەنی ئەم ماندوێتییەیە.
هەست دەکات کە کەسێکی خراپە.
لەو قۆناغەدا شتێکی زۆر دڵڕەق دێتە پێشێ.
ئەو توڕەیییەی کە دەبوو بەرەو دەرەوە بچێت…
دەگەڕێتەوە بۆ ناوەوە.
لەجیاتی ئەوەی بڵێت: ژیان ستەمی لێکردم ، خەڵک خیانەتیان لێکردم ، لەجییاتی ئەوەی بڵێت خەتای ئاینو خەڵکو کۆمەڵگەی دواکەوتوو چاوچنۆکو درۆزنو دوڕوو نیشتیمانو بارودۆخو وڵات و حوکمەتبو ...
دەڵێت: من هۆکارەکەم.
لەجیاتی ئەوەی لۆمەی ئەوانە بکات کە ئازاریان داوە…
لۆمەی خۆی دەکات کە ئەسڵەن بۆچی بوونی هەیەو بۆچی هاتۆتە ئەم ژیانەوەو وەک بڵێی خۆی بەئارەزوو هەڵبژاردنی خۆی کارلێکە بایەلۆجییەکانی کردوەو هاتۆتە ئەم دنیایەوە !
لێرەشدا لە مرۆڤێکەوە کە کە ئازار دەچێژێت دەگۆڕێت بۆ مرۆڤێک کە سزای خۆی دەدات.
پاشان شکانە ڕاستەقینەکە ڕوودەدات.
مێشک لە ململانێ ماندوو دەبێت.
لە گفتوگۆ و مشتومڕ.
لە بیرکردنەوە.
بۆیە بڕیار دەدات گفتوگۆکە ڕاگرێت.
بیرۆکەکە دەبێتە یەقین و دڵنیایی.
نەک : هەرخەتای ئەوان نییە
بەڵکو : بەدڵنیاییەوە سەتاسەت هەموی خەتای منە .
نەک: ڕەنگە من بارگرانی بم
بەڵکو: من هەر بەڕاستی بارگرانیم.
نەک: هەست دەکەم ئازاریان دەدەم
بەڵکو: من بە دڵنیاییەوە ئازاریان دەدەم.
نەک: ڕەنگە ژیانم هیچ مانایەکی نەبێت
بەڵکو: ئەسڵەن هەر بوونم لێرە بونێکی هەڵەو نامەعقولە .
لێرەوە ئیتر ڕاستەوخۆ دەچێتە ناوچەی خەمۆکیی سایکۆتیک (خەمۆکیی توند لەگەڵ دابڕان لە واقیع).
ئەو ناوچەیەی کە بیرۆکەکە تێیدا دەبێتە ڕاستی.
تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش پێچەوانەی ئەوە بڵێن.
لێرەشەوە مەترسیدارترین سات لە چیرۆکەکەدا دەست پێدەکات.
3 046
«تبدیل شدم به دو آدم.
یکی که نگاه میکرد و یکی که سعی میکرد چیزهایی رو که اونیکی دیده، فراموش کنه.»
