1 332
المشتركون
-224 ساعات
+17 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
1 332
فیلمی سینەماییی » (تهران کنارت) کە لە سەرەتادا ناوی «تاران، دیمەنێکی تر» بوو، فیلمێکی درامی و کۆمەڵایەتیی ئێرانییە. ئەم فیلمە لە دەرهێنان و نووسینی عەلی بەهراد و بەرهەمهێنانی مەجید کەریمییە،
فیلمێک کە زۆربەی بینەرەکانی ڕای نەرێنییان لەسەری هەبوو، بەڵام من بۆ جاری دووەم ڕۆشتم و لەسەر کورسی سینەما دانیشتم و ئەم فیلمەم بینی دیسان...
واتە بەڕاستی شایەنی ئەوە بوو دوو جار ببیندریت؟ بەڵێ بۆ من شایەنی بوو.
بەڵام کێ نابێت ئەم فیلمە ببینێت؟ ئەگەر لە ناو فیلمدا بەدوای گێڕانەوەیەکی تایبەتدا دەگەڕێیت و حەز دەکەیت حەتمەن بگەیت بە ئەنجامێکی دیاریکراو، ئەوا ئەم فیلمە بۆ تۆ گونجاو نییە.
کێ حەزی لێی دەبێت؟ ئەم فیلمە تەنها گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان لەو ساتەدا دەسپێرن بە دەست ڕەوتی فیلمەکەوە، لەگەڵ کارەکتەرەکاندا دەبن بە یەک و هەستە هاوبەشەکانیان دەژین. جیا لە باسی تێکشکاندنی تابووە زۆرەکانی کە ئەوانی تر بەسەرپێیی باسی دەکەن، من پێم وایە وێنەیەکی زۆر ڕاستەقینە لە پەیوەندییەکانی ئەمڕۆمان نیشان دەدات بە شێوەیەک کە هەرکام لە ئێمە دەتوانین بەشێک لە خۆمان لەم فیلمەدا ببینین، و ئەمەش ئەو شتە بوو کە من خۆشم دەویست تێیدا...
فیلمێک کە دەڵێت جیاوازی نییە چەند ساڵ لەگەڵ کەسێکدا لە پەیوەندیدا بووبیت یان تەنها چەند ڕۆژێک... هەندێک جار پەیوەندییەک لە نێوان دوو مرۆڤدا دروست دەبێت کە بۆ هەمیشە شوێنەواری لەناو دڵتدا دەمێنێتەوە و لەناو مێشکتدا هێڵکاری دەکات، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە تەنها بەقەدەر چەند کاتژمێرێکیش ناسیبێتت...
چیرۆکی فیلمەکە
فیلمەکە بە شێوازێکی ناهێڵی (رۆیشتنی کات بۆ دواوە و پێشەوە) و شاعیرانە، باس لە پەیوەندی، عەشق، تەنیایی و سەر لێشێواوی گەنجانی ئەمڕۆی تاران دەکات. چیرۆکەکە لە دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو کارەکتەری سەرەکی بە ناوەکانی پاشا و لەیلا لە زەماوەندی یەکێک لە هاوڕێکانیاندا دەست پێدەکات. لەوێدا دەردەکەوێت کە ئەوان لە ڕابردوودا پەیوەندییەکی قووڵی دڵدارییان هەبووە بەڵام ڕووداوێک لە یەکتری جیا کردوونەتەوە. فیلمەکە لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو ساتی ئاشنابوون، کێشەکان و هۆکاری جیابوونەوەیان نیشان دەدات.
1 332
کورتەیەک دەربارەی چیڕۆکی فیلمەکە
چیڕۆکەکە دەربارەی ڕێوییەکی لێهاتوو ئەو پێشتر مریشک و دزی لە کێڵگەکان دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرگیری دەکات و دەبێتە باوک، بەڵێن بە هاوسەرەکەی (فێلیسیتی) دەدات کە واز لەم کارە مەترسیدارە بهێنێت و ببێتە ڕۆژنامەنووسێکی ئاسایی.
بەڵام وەک لەم کورتە ڤیدیۆیەشدا دیارە، مستەر فۆکس لە ناوەوەی خۆیدا هەست بە بێزاری دەکات لە ژیانی ئاسایی و حەز دەکات بگەڕێتەوە سەر سروشتی کێوی خۆی. ئەو بڕیار دەدات ماڵەکەی بگوازێتەوە بۆ سەر زەوی (ناو قەدی دارێکی گەورە) ).
مستەر فۆکس ناتوانێت بەرگری لە ئارەزووەکانی بکات و بە دزییەوە پلان دادەنێت بۆ دزینی مریشک و غاز و شەربەتی سێو لەم سێ جووتیارە. ئەمەش شەڕێکی گەورە لە نێوان جووتیارەکان و تەواوی ئاژەڵەکانی ناوچەکە دروست دەکات، کاتێک جووتیارەکان بڕیار دەدەن بە حەفارە و چەکەوە هێرش بکەنە سەر ماڵی ڕێوییەکە.
مستەر فۆکس لێرەدا باسی قەیرانێکی قووڵ دەکات کە هەموو مرۆڤێک پێیدا تێدەپەڕێت.
ململانێی نێوان "ئەو ژیانەی کۆمەڵگا پێت دەڵێت بژی" و "ئەو سروشتە ڕاستەقینەیەی کە لە ناختدا هەیە"
1 332
نییە دەستێ دەرمبێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی
«ئەحمەد هەردی»
1 332
جیهان پڕە لە گوڵی هاوشێوە، پڕە لە دەموچاوی هاوشێوە. بەڵام پێوەستبوون، بەرپرسیارێتی دروست دەکات. کاتێک فێری "ماڵیکردن" دەبیت، ئیتر هیچ شتێک ئاسایی نامێنێتەوە. تۆ بەرپرسیاری لەو گوڵەی کە ئاوت داوە.
1 332
خوایە گیان، ئێمە زۆر جار لە ڕێگای ڕاست لادەدەین و لە جەنجاڵی ئەم دنیایەدا خۆمان ون دەکەین، بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەرگای تۆ شک دەبەین، چونکە دەزانین تۆ تەنیا کەسیت کە لە بێدەنگی و پەنهانی دڵمان تێدەگەیت،
خودایە گیان... خۆت ئەم دڵە لێڵ و شێواوانەمان لە غەفڵەت و پەڵەی گوناه پاک بکەرەوە. ئێمە لە جەنجاڵی و تاقیکردنەوەکانی ئەم دنیایەدا ماندووین، بمانگەڕێنەوە بۆ لای خۆت بە گەڕانەوەیەکی جوان، ڕاستەقینە و بێپەشیمانی.
یا ڕەب، نیگەرانی و دڵڕاوکێکانمان بگۆڕە بۆ ئارامی و دڵنیایی، دڵە تاریک و بێهیوایەکانمان بە نوری هیدایەت و بەزەیی خۆت ڕووناک بکەرەوە، و هیچ کاتێک بە تەنیا جێمان مەهێڵە
ئامین
دۆست
1 332
گۆرانیی "An Eise Ena Asteri" (Αν είσαι ένα αστέρι)، کە بە واتای "ئەگەر تۆ ئەستێرەیەک بیت" دێت، یەکێکە لە ناسراوترین و سەرکەوتووترین گۆرانییەکانی هونەرمەندی ناوداری یۆنانی نیکۆس ڤێرتیس (Nikos Vertis).
چیرۆکی گۆرانییەکە باس لە گۆڕانکارییەکی گەورەی دەروونی دەکات بەهۆی عەشقەوە. پاڵەوانی چیرۆکەکە (کە لێرەدا گۆرانیبێژەکەیە) لە قۆناغێکی تاریك، بێهیوا و چۆڵ لە ژیانیدا بووە؛ دڵێکی شکاو و برینداری هەبووە و پێشتر باوەڕی بەوە نەماوە کە خەونەکانی ببنە ڕاستی.
بەڵام کاتێک کەسێکی نوێ دێتە ژیانیەوە، هەموو شتێک دەگۆڕێت. گۆرانییەکە باس لەو ترس و لەرزی سەرەتای خۆشەویستییە دەکات—کاتێک مرۆڤ هێندە دڵخۆشە، دەترسێت کە تەنها خەونێک بێت و لە خەو ڕابمێنێت. شاعیر لێرەدا خۆشەویستەکەی بە "ئەستێرە" دەچوێنێت کە هاتووە تا تاریکییەکانی ژیانی ڕووناک بکاتەوە و دەڵێت: "ئەگەر ئەمە خەونیش بێت، با ڕووناکییەکان بکوژێنەوە و ڕۆژ نەبێتەوە، تەنها بۆ ئەوەی لەم خەونەدا بمێنمەوە."
1 332
شاکاری فێدریکۆ فێلینی، فیلمی (هەشت و نیو). دیمەنێک کە تێیدا عەشق، دڵەڕاوکێی بوون، و گەڕان بەدوای فریشتەیەکی ڕزگارکەردا تێکەڵ دەبن. گفتوگۆیەکی بێوێنە لە نێوان مارچێلۆ ماسترۆیانێ و کڵاودیا کاردیناڵە لەسەر مرۆڤێک کە دەیەوێت هەموو شتێکی هەبێت، بەڵام لەبەر سەرگەردانییەکەی خەریکە هەموو شتێک ون دەکات.
فیلمی (هەشت و نیو) تەنها فیلمێک نییە دەربارەی سینەما، بەڵکو ئاوێنەیەکە بۆ هەموو ئەو کاتانەی کە لە نێوان ڕابردوو، خەونەکان و واقیعدا سەرگەردان دەبین. مۆنۆلۆگێکی کەمپوخت و وێنەگرتنێکی ڕەش و سپی کە تا هەتایە لە یادگەدا دەمێنێتەوە.
لەکۆتاییدا، گویدۆ تێدەگات کە پێویست ناکات ژیانێکی بێخەوش و کامڵ دروست بکات. ئەو قبووڵی دەکات کە ژیان تێکەڵەیەکە لە سەرلێشێواوی، جوانی، خەم، و کەسایەتییە جیاوازەکان. فیلمەکە بە دیمەنێکی مۆسیقی و سەمایەکی بەناوبانگی بازنەیی کۆتایی دێت کە تێیدا هەموو کارەکتەرەکانی ژیانی (خۆشەویستەکانی، دوژمنەکانی، یادەوەرییەکانی) دەست لەناو دەست پێکەوە سەما دەکەن.
ئەم فیلمە بوو بە ڕێپیشاندەر بۆ دەیان دەرهێنەری گەورەی دوای خۆی (وەک مارتن سکۆرسیزی و ودی ئالن) و سەلماندی کە هەندێک جار "نەبوونی بیرۆکە" خۆی دەکرێت ببێتە گەورەترین و جوانترین بیرۆکە بۆ دروستکردنی شاکارێکی هونەری.
1 332
غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردین
بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
