uk
Feedback
(ٸیلاھە...💙)

(ٸیلاھە...💙)

Відкрити в Telegram

Floweroholic💙🌿

Показати більше
1 024
Підписники
-124 години
-47 днів
-1030 днів
Архів дописів
دەزانی زەریا چەند قوڵە ھێندەی قوڵای زەریاکان خۆشمدەوێی...... دەرانی ٸاسمان چەند دوورە ھێندەی دووری حەوتەمین تەبەقەی ٸاسمان خۆشمدەوێی...... ھێندەی بەرینی بیابان خۆشمدەوێی ھێندەی بەرزای چیاکان خۆشمدەوێی 🌿💙..

خۆ پەرست نیم بەڵام ھەرچیەک ڕەنگی (شین)بێت من خۆشم ٸەوێت و بەھی خۆمی ٸەزانم.💙🌿 Elaha..
خۆ پەرست نیم بەڵام ھەرچیەک ڕەنگی (شین)بێت من خۆشم ٸەوێت و بەھی خۆمی ٸەزانم.💙🌿 Elaha..

ھەنێ کاتیش تەنھا بە بیر کردنەوە لە نەمانی کەسانێ تا ٸەوپەڕی مەرگ ٸەچین.. Elaha.. 🌚

لە وەرزی وشکە ساڵیما تۆ بارانی لە پایزی بێ گیا و گوڵما تۆ بەھاری Elaha..

ٸەگەر ڕۆژێک ھاتیتەوە من حەزناکەم درەنگانی شەو بێیتەوە, ٸاخر خۆش نییە مرۆڤ لە ناچاری وبێ ٸۆقرەیی دڵ و مێشکیدا بگەڕێتەوە, ٸەمەوێت بەیانیەکی زوو کاتێک لەخەو ھەستای.. ھەست بەوە بکەی کە من نیم, ھەست بکەی کە تۆ لە زۆر شتت کەمە..! چونکە من بونم نییە... ٸەمەوێت یەکەم شت من بێمەوە ھزرت و ٸەوکات بێ دوودڵی وەرەوە, وەک ٸەوەی جێگاو پەناگەیەکی تر شک نەبەی و ڕێگای ماڵەوە بگریتە بەر... ڕێگای شوێنە بەکەس پڕنەبووەکەت بگرە بەر , تۆ ٸێستا ٸاوارەیەکی لە نیشتیمانەکەت یاخی بووی , بەڵێن بێت من ھەمیشە باوەشم بکەمەوە بۆت,.. مەگەر من چەن کوڕی یاخی بووم ھەیە؟ ھەر تۆی.. ھەر تۆی ھەناسەم.. سەیرکە ٸەوکات چەند شەو و ڕۆژت ٸەوێت قەینا, ھەر لە باوەشم بە.. بەڵام ون مەبە وون مەبە ٸازیزم...

بۆنی ٸەو بارانە مەستم ٸەکات...🌿💙 Elaha

نانـێکی ڕەق و پەرداخە ٸـاوێ کــەلاوە کـۆنی چــرا شـکـاوێ گەر موڵکی منبێ بەدڵێکی شاد حاشابێ قەسری شاھانم ناوێ 💙🌿..

شیرینەکەم من فەرھاد نیم نەخشت لەسەر بەرد ھەڵکەنم شەتڵی عەشقی تۆم لە دەروونما چاندووە وەرە جارێ سەرت بنێ بەسینگمەوە ترپەکانی دڵم ھەموو ھەر ناوی تۆن بەجێگەی بەرد تۆم... تۆم لە تاقەوسانی دڵما نەخشاندووە..

ڕێگات پڕبێ لەو نەھامەتیانەی بەسەرتا ھێنام...

بەھیوام ڕۆژێک ٸەوەندە ناٸارام ببیت ناوسەرت پڕببێ لە فکرو زھنی خراپ کە نەزانی چۆن لێی دەربچی, ٸەوەنەیەک مێشکت پڕببێ لەتاوا ھەردوو دەستت بخەیتە ناو قژتەوەو بتەوێ تاڵ بەتاڵی دەر بکەی ....ھەتا ھێزت تیایە سەرت بەی بەدیوارەکەیا تا تۆزێ ٸارام ببیتەوە وەلێ سودی نەبێ, شەوان لەناو جێگاکەتا لەتاو ٸازار یەک خولەکیش جێ بەخۆت نەگری.. بیر کردنەوە ٸەوەنە زۆرت بۆ بھێنێ نەک خەیاڵ و دەرونت گەدەشت پڕبکات تا ٸەوجێیەی کە خواردن ببینی دڵت تێکەڵبێ..ٸەوەنە لاواز ببی بەرگەی بچوکترین ڕوداو نەگری ٸەو شتەی یان ٸەو کەسەی ٸارامت ٸەکاتەوە بونی نەبێ یانیش.. نا ,با بونی ھەبێ بەڵام جگە سێر کردنت ھیچ کارێکت بۆ ٸەنجام نەیات.. بەھیوام خەیاڵ وا دونیات بتەنێ چێژ لە گەورەترین دەسکەوتەکانت نەبینی ٸەسڵەن لە کاتی گەیشتن پێیان ھەموویان وێران ببن, تۆش جگە ٸاھ ھەڵکێشان داخ خواردن ھیچت بۆ نەمێنێتەوە, بەھیوام داری حەزەکانت بێبەر بێت و لەبەھاری تۆیا وەرزی وشکە ساڵی بێت.. بچیتە سەر دەریا ببێت بە سەحرا ٸیدی قومێک ٸاویش نەبێ لێوەکانت تەڕ بکات..گەروو قورگی وشک بووت تاوێ لەو ٸازارە دەرکا.., Elaha..

زەکەریا لە کۆتای گۆرانی (ڕێبوار) ٸەڵێ:- دەستم لە پرچی ٸەو داوە دڵـم لـەلـای بـەجـێ مـاوە دەستم لێیا و دڵیش بەجێ ما... Elaha..

وەفای خانمێکم نیشاندایت بەڵام سەلماندت شایەنی خیانەتی کچێکیت..

Repost from ھ
جۆینی چەناڵە جوانەکەی کاکە ڕێدوان بکەن؛ پۆستەکانی تایبەتە یەکێکە لە جوانترین چەناڵەکانی تیلیگرام🤍 https://t.me/Redwan_Taha

لێتدەگەڕێم, دەزانم ڕۆژێک دێ (لێم دەگەڕێی..).

من دایکم نا تۆم بۆ خودا باس کردبوو... Elaha..

ڕەھای کە تا ٸەویش تۆ ڕەھا کات.... Elaha..
ڕەھای کە تا ٸەویش تۆ ڕەھا کات.... Elaha..

ڕەھای کە تا ٸەویش تۆ ڕەھا کات.... Elaha..

ھەرکاتێ پێشھاتێکی نەخوازراو ڕویدا بۆم ھەرچیەک دڵتەنگی کردم توشی ھەرچیەک بووم .. لای خودا سکاڵا لەتۆ ٸەکەم.. کە ھاتیتەوە ھەست پێ ٸەکەی و دان بەوەیا ٸەنێی چ ژیانێکی سەخیفانە ژیاوی ٸەو مەودایەی کە دووربوی لێم.. بیھێنە پێش چاوت ٸەو ھەموو نزاو گلییە..( چ دۆزەخێک چاوەڕێتە...) پیرۆزت بێت خۆشی سەرەتاو تا ٸەبەد دڵتەنگی.. Elaha..

نا ٸومێد نیم بەڵام گێژاوی تەمەن ھێندە بەرۆکی پێگرتووم خەریکە ٸەمخنکێنێ..نا ناٸومێد نیم بەڵام کەناری ٸەو بەندەرەی من پێی گەشتووم ھیچ بەلەمێکی لێ نەماوە تا من سەفەری خەیاڵیشی پێبکەم , ٸەو ڕوبارەی من چوم ڕاوە ماسی تیابکەم لەمێژبوو ھەموو ماسیەکانی مردبوون ..نا ناٸومێد نیم, ڕاستە ژیان قەشەنگە وەلێ بۆمن نا, ٸاخر بە چاوێکی ڕاستبین کە ھەرچی پیسی و ناشرینی و بۆگەنی دنیا ھەیە ٸەیبینێ و بینیویەتی چاوێ کە درک بە ھەموو شتە نەگریسەکان ٸەکات , کوا قەشەنگی بەدی ٸەکات.. ھیوا بۆتە ھیوایەک کە تەنھا لەخەونەکانما ھەستی پێ ٸەکەم ٸەوانیش ھێندەکورت و کەمن ھێندە قبوڵ نەکراون زوو زو لە خەو ڕام ٸەپەڕێنن و بیرم ٸەچنەوە..ناھ ناٸومێد نیم فریشتەی ٸارامی کە گەیشتە نۆبەتی من وتی ببورە شتێک نەماوە بە ناوی ٸارامی و فیراری کردووە لەتۆ چونکە لە دوورەوە شەوقی تاریکی ٸەیەیتەوەو ٸەویش لەترسی خۆی ڕایکرد نەبادا خۆیشی ٸارامی لێتێک بچێ.. نا نا,.. ناٸومێدی چی ٸەو ھەستەی لە سینەمایە پێکھاتووە لە کرۆکی بوغزێک کە ھەرگیز تەواو نابێت , لە کانیاوێک ڕق ..ٸاسمانێک حەسرەت, مشتێک لەمردن و دوو چۆڕیش تامی خۆشی تا بەھۆیەوە دەست بگرم بە ژیانەوە..گەرنا خۆ باشم ناٸومێدی چیە؟ جێھێڵراوێکی بێ پەنا, ڕۆحێک لە تەنیای جەستەیەکی بچوک و تەمەنی نوح بە ٸەزمون.. ٸەمانەو فەزایەک ھەستی پێناسە نەکراویتر پێک ھاتون لە من ..نا من پێک ھاتوم لەمانە , چیتر ماوە دەربارەی ژیانێکی بێ ھودە؟ چ شتگەلێکی ناشرین وا لەمرۆڤ ٸەکات بگاتە ترۆپکی قێزەونترین و بێباکترین ٸاست لەتاواوی ژیانی کەسێکا..چ جۆرە ناپاکیەک ھەیە بەرامبەر ٸادەمیزاد کە ھەموو ڕێیەکی لێ بکاتە بەربەست.. تۆ ٸەوانەو چیتری نەگریسیشت بە مێشکا ھات زیای کە بۆ قسە کانم ٸەگەرنا من نا ٸومێد نیم! Elaha..

بخەوە بێ خەم و خەیاڵ خودا یەکەو دەرگای ھەزار.. 💙🌿