Afarin - ئافەرین
Відкрити в Telegram
8 432
Підписники
-524 години
-107 днів
-630 днів
Архів дописів
8 432
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( واڵ ئی ) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە1/10/2026
🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 432
🔄 وڵامدانەوەت بگۆڕە؛ لەبری شکاندن، ڕێنمایی بکە!
1️⃣ کاتێک منداڵەکەت لە منداڵێکی تری دا:
• ❌ نەکەیت: لە منداڵەکەت بدەیتەوە! (چونکە فێری دەکەیت کە هێز چارەسەرە).
• ✅ بڵێ: "بە هیچ جۆرێک بۆت نییە لە کەس بدەیت، کێشەکان بە قسەکردن چارەسەر دەبن".
2️⃣ کاتێک قسەیەکی ناشرین یان جنێوی دا:
• ❌ نەکەیت: پێی بڵێیت "بێ ئەدەب. "
• ✅ بڵێ: "لە ماڵی ئێمەدا قسەی ناشرین و جنێو قەدەغەیە و شایستەی تۆ نییە".
3️⃣ کاتێک چووە باوەشی کەسێک بەبێ مۆڵەت:
• ❌ نەکەیت: لێی توڕە ببی یان سەرزەنشتی بکەیت (تەنانەت بە یاریشەوە).
• ✅ بڵێ: "چوونە باوەشی خەڵکی پێویستی بە مۆڵەتخوازییە، ئەوە جەستەی تایبەتی تۆیە و دەبێت وشیار بێت".
4️⃣ کاتێک منداڵەکەت لە تۆ توڕە بوو:
• ❌ نەکەیت: بڵێیت "منیش لە تۆ توڕەم و قسەت لەگەڵ ناکەم!".
• ✅ بڵێ: "تەواو تێدەگەم کاتێک توڕە دەبیت، بەڵام بڵێ کێشەکە چییە تا پێکەوە چارەسەری بکەین".
5️⃣ کاتێک منداڵەکەت درۆی کرد:
• ❌ نەکەیت: پێی بڵێیت "درۆزن! چەند جار بڵێم درۆ مەکە!".
• ✅ بڵێ: "دەزانم کە ئەمە ڕاستییەکە نەبوو، بەڵام من متمانەم پێتا هەیە کە بۆ جارێکی تر ڕاستییەکە دەڵێیت".
6️⃣ کاتێک دەرزیی لێدەدرێت یان دەبرێتە لای پزیشک:
• ❌ نەکەیت: درۆی لەگەڵ بپەێنیت و بڵێیت "هیچ ئازاری نییە!".
• ✅ بڵێ: "یەک تۆزک ئازاری دەبێت، بەڵام تۆ ئازایت و خێرا تەواو دەبێت و چاک دەبیتەوە".
7️⃣ کاتێک هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامدا:
• ❌ نەکەیت: بڵێیت "چیتر خۆشم ناوێی! دایکی تۆ نیم!". ئەمە متمانەی کۆرپە دەڕوخێنێت.
• ✅ بڵێ: "تۆ کچی/کوڕی خۆشەویستی منی و هەمیشە خۆشم دەوێیت، بەڵام ئەم ڕەفتارەی کردوتە هەڵەیە و پەسەند نییە".
8 432
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( فڕۆکەکان - بەشی یەکەم ) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە24/9/2026
🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 432
⚖️ هەمان ئاداب کە فێری کچەکەی دەکەیت،
فێری کوڕەکەشتی بکە!
یەکێک لە هەڵە باوەکانی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا ئەوەیە کە تەواوی قورسایی و یاساکانی ڕەوشت و پاراستن تەنها دەخەینە سەر شانی کچەکانمان، لە کاتێکدا کوڕەکانمان فەرامۆش دەکەین!
🔹 چۆن وێنە و تایبەتمەندی دەپارێزیت؟
• کاتێک بە کچەکەت دەڵێیت: "وێنەکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو مەکەرەوە تا کەسانی نەخۆشدیڵ بۆ مەبەستی خراپ سوودی لێ نەبینن".
• 👈 بە کوڕەکەشی بڵێ: "هەرگیز ڕێگە بە خۆت نەدەیت وێنە یان تایبەتمەندیی هیچ کچێک بڵاو بکەیتەوە، سوودی لێ ببینیت یان بۆ مەبەستی خراپ بەکاری بهێنیت، چونکە ئابڕووی خەڵکی هێڵی سوورە".
🔸 چۆن ڕێز لە حورمەت و داوێنپاکی دەگریت؟
• کاتێک بە کچەکەت دەڵێیت: "بەشێوازێکی پۆشتە و شایستە بڕۆ دەرەوە تا حورمەتی خۆت بپارێزیت و ڕووبەڕووی ڕەفتاری نەشیاو نەبیتەوە".
• 👈 بە کوڕەکەشی بڵێ: "چاوت بگرە و سەری خۆت دانەوێنە! دەستدرێژی و قسەی نەشیاو بۆ کچی خەڵکی مەکە، وەک چۆن بۆ خوشک و دایکی خۆتت پێ سەختە".
📖 خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا کاتێک فەرمانی چاوداخستن و پاراستنی داوێنپاکی دەردەکات، پێش کچان، فەرمانەکە ئاڕاستەی کوڕان و پیاوان دەکات! دەفەرمووێت: ﴿قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ﴾
ئەمە پێمان دەڵێت کە کوڕانیش ڕێک وەک کچان بەرپرسن لە پاراستنی پاکیی کۆمەڵگە.
✨ پەیامی کۆتایی: کۆمەڵگەی بێگەرد تەنها بە پەروەردەکردنی کچی باش دروست نابێت، بەڵکو پێویستی بە پەروەردەکردنی کوڕی خاوەن حەیا و بەڕێزیش هەیە. کاتێک کوڕەکەت فێری ڕێزگرتن لە کچی خەڵکی دەکەیت، لە ڕاستیدا کۆمەڵگەیەک لە دەستدرێژی و بێڕێزی دەپارێزیت.
8 432
ئایلا و پاولا لە هەسارەی ژیرەکان باسی گەڕانەوە بۆ قوتابخانە و چۆنیەتی ڕێککردنەوەی کاتی خەو دەکەن 😍
8 432
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( گەڕانەوە بۆ بیابان ) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە17/9/2026
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 432
🤔 منداڵەکەم دەست لە ئەندامی زاوزێی دەدات، چی بکەم؟
🔔 کاتێک منداڵەکەتت بینی دەست لە ئەندامی زاوزێی دەدات، بە هیچ جۆرێک هاوار مەکە بەسەریدا و ڕەفتاری نامۆ و توند مەنوێنە! چونکە منداڵ لە تەمەنی بچووکدا لە مەبەستی گەورەکان تێناگات؛ هاوارکردن و توڕەبوونی تۆ، تەنها جەنجاڵی و سەرنجی ئەو بۆ ئەو شوێنە زیاتر دەکات و وا دەکات بە نهێنی دووبارەی بکاتەوە.
💡 ڕاستییەکی زانستی و دەروونی: دەستدان لە ئەندامی زاوزێ لای منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵی شتێکی زۆر ئاساییە و نزیکەی ٧٥٪ی منداڵان لەو تەمەنەدا ئەو کارە دەکەن. منداڵ لە قۆناغی سەرەتادا سەرقاڵی ناسینی جەستەی خۆیەتی و جیاوازی لە نێوان ئەندامەکانی ناکات، بۆیە تەنها وەک بەشێک لە جەستەی خۆی تاقی دەکاتەوە.
🚨 کاتێک منداڵەکەتت بینی ئەو ڕەفتارە دەنوێنێت، چۆن ڕەفتار بکەیت؟
1️⃣ تەرکیزی بگۆڕە بە شێوازێکی زۆر ئاسایی و نەرم، بەبێ ئەوەی هەست بکات تۆ توڕەیت، شتێکی بدەرێ دەستەکانی پێوە سەرقاڵ بێت (وەک دانانی یارییەک، کێشانی وێنەیەک، یان پێدانی تۆپێک).
2️⃣ کاتی زیاتری پێ ببەخشە: زۆرجار منداڵ کاتێک بێزار دەبێت یان هەست بە تەنهایی دەکات پەنا بۆ ئەم کارە دەبات.
3️⃣ فێرکردنی شەرعی و تەندروست: بە زمانێکی سادە تێی بگەیەنە کە: "ئەو شوێنە، ئەندامی تایبەتی تۆیە؛ وەک چۆن چوونە سەرئاو و خۆشۆردن نهێنییە، نابێت لەبەرچاوی کەس دەستی لێ بدرێت". بەمەش بەبێ ترساندن، فێری حەیا و پاراستنی جەستەی دەکەیت.
✨ پەیامی کۆتایی: ترس و توڕەییی زیاد لە پێویست، کێشەیەکی سادەی ناسینی جەستە دەگۆڕێت بۆ گرێیەکی دەروونی. بە ئارامی و حیکمەت، منداڵەکەت بەرەو حەیا و ڕەفتاری تەندروست ئاڕاستە بکە.
❓ ئایا تۆ تا ئێستا تووشی ئەم دۆخە بوویت لەگەڵ منداڵەکەتدا؟ چۆن ڕەفتارت کردووە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە. 👇
8 432
🚨 خۆت لەم ٧ هەڵەیە بپارێزە بەرامبەر منداڵەکەت!
1️⃣ پێوتن و دانەپاڵی سیفاتی خراپ: وەک (بێ ڕەوشت، درۆزن، سەرسەری). کاتێک ناوێکی خراپ دەخەیتە سەر منداڵەکەت، لە ناخیدا بڕوا بەوە دێنێت و بەڕاستی دەبێتە خاوەنی ئەو سیفەتە.
2️⃣ سەرزەنشتکردن لەبەرچاوی خەڵکی: شکاندنی منداڵ لەبەرچاوی میوان یان هاوڕێکانی، تۆوی ڕق و شەرمنیی بەستوو لە ناخیدا دەچێنێت.
3️⃣ بەزۆر لەباوەشگرتن یان بەبێ مۆڵەت: جەستەی منداڵەکەت تایبەتە بە خۆی! بەزۆر ماچکردن یان لەباوەشگرتنی کاتێک ئەو نایەوێت، فێری ئەوەی دەکات کە مافی پاراستنی سنووری جەستەی خۆی نییە.
4️⃣ هەڵبژاردنی خواردن بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی ئەوان: کاتێک دەچنە چێشتخانە، ڕێگەی بدە خۆی داوای خواردنەکەی بکات.
5️⃣ کڕینی جلوبەرگ بەبێ پرس: کاتێک جل یان شتی تایبەتی بۆ دەکڕیت، ڕای وەربگرە تا فێری هەڵبژاردن، سەربەخۆیی و خاوەن بڕیاربوون ببێت.
6️⃣ سەرزەنشتکردن لە کاتی شکستهێناندا: کاتێک لە کارێک یان تاقیکردنەوەیەکدا سەرکەوتوو نابێت، لۆمەی مەکە.
7️⃣ سوپاسنەکردن دوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانت: کاتێک کارێکت پێ سپارد و ئەنجامی دا، سوپاسی بکە! پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت: « (ئەوەی سوپاسی خەڵکی نەکات، سوپاسی خوداش ناکات).
✨ پەیامی کۆتایی: منداڵەکەت بووکەڵەیەک نییە بە ویستی خۆت بیجووڵێنیتەوە، بەڵکو مرۆڤێکی سەربەخۆیە و مافی ڕێزگرتنی هەیە. کاتێک ڕێز لە خواستی منداڵەکەت دەگریت، کەسایەتییەکی سەربەرز و خاوەن شکۆی بۆ داهاتوو دەسازێنیت.
❓ ئایا تۆ تا چەند ڕێگە بە منداڵەکەت دەدەیت کە خۆی جلوبەرگ یان خواردنەکەی هەڵبژێرێت؟ لە کۆمێنت ئەزموونی خۆت بنووسە. 👇
8 432
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( ڕۆژی زەوی ) لە باخچەی ئافەرینەوە
📅 شەممە 12/9/2026
🕙 کاتژمێر: 9:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ یەکشەممە 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 432
فیشەکەکە دەمێکە دەرچووە!
🚨 لە کاتی تەقینەوەی باڵەخانەیەکدا، بیناکە لە پێشدا دەڕووخێت و تەپوتۆزی لێ بەرز دەبێتەوە، پاشان گوێت لە دەنگی تەقینەوەکە دەبێت؛ ئەمە بابەتێکی تەواو فیزیاییە؛ فیشەک لە پێشدا لە تفەنگ دەردەچێت و دوای چەند چرکەیەک گوێت لە دەنگەکەی دەبێت.
🔸 منداڵ لە پێنج ساڵیدا لێی دراوە، جنێوی پێ دراوە، هاواری بەسەردا کراوە، لە قوتابخانە ترسێنراوە؛ لەسەر ڕژانی پەرداخێک ئاو هەرچی قسەی سارد و سووکە پێی وتراوە؛ تەعلیق، تانە و توانجی لێ دراوە؛ کاتێک خەوی لێ کەوتووە وەک کالیار داویانە بە شانیدا یان بە گریانەوە هەڵیانساندووە.
هەرچی ڤیدیۆی توندوتیژ و قسەی بێمانایە بینیویەتی و بیستوویەتی؛ شاهیدی شەڕی نێوان دایک و باوک، دراوسێ و خێزانەکەی بووە؛ دەستکاریی دنیاکەی کراوە و بیرکردنەوەی پڕ کراوە لە خورافیات.
منداڵێک لە پێنج ساڵییەوە تا دە ساڵی هەرچی پایەی پەروەردەیی و دەروونیی هەیە، دەستی پێدا نراوە، ڕووخێنراوە و تەقێنراوەتەوە. ئیتر سروشتییە لە هەژدە و بیست ساڵیدا گوێت لە ڕووخان، کەوتن و هاوارەکانی بێت! سروشتییە لە بیست و پێنج و سی ساڵیدا ڕەفتارە سەیروسەمەرەکانی ببینیت و تووشی شۆک ببیت!
دایک و باوکان هەمیشە هاواریانە لە مامەڵەی خراپی منداڵەکانیان لە تەمەنی هەرزەکاری و سەرووتریدا. ئەوان پێیان وایە هەموو شتێکیان لە خوێندن، پارە و پێداویستی بۆ منداڵەکانیان دابین کردووە، بەڵام بێئاگان لەوەی کە فیشەکەکە دەمێکە دەرچووە، بەڵام ئێستا گوێیان لە دەنگەکەی دەبێت...
— هێمن عەبدولقادر
