Afarin - ئافەرین
الذهاب إلى القناة على Telegram
8 400
المشتركون
-324 ساعات
-77 أيام
+5730 أيام
أرشيف المشاركات
8 401
❓ ئایا دەزانیت منداڵەکەت لە تەمەنی چوار ساڵیدا دەبێتە "چالاکترین لێکۆڵەر"؟
🔹 توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە: منداڵ لە تەمەنی چوار ساڵیدا زۆرترین پرسیار دەکات، بەجۆرێک تێکڕا ڕۆژانە زیاتر لە ٤٠٠ پرسیاری لەلا دروست دەبێت و ئاڕاستەی دایک و باوکی دەکات!
🧠 ئەم لافاوە لە پرسیار، نیشانەی تەمەڵی یان بێزارکردن نییە، بەڵکو بەڵگەیە لەسەر گەشەیەکی خێرای عەقڵی، لێهاتوویی زمانەوانی و حەزێکی قووڵ بۆ ناسینی جیهانی دەوروبەری.
🚨 منداڵەکەت پەک مەخە! کاتێک منداڵەکەت دەڵێت: "ئەمە بۆچی وایە؟" یان "خودا لەکوێیە؟"، کاتێک بە توندی وەڵامی دەدەیتەوە یان پێی دەڵێیت "بێدەنگ بە و پرسیاری بێسوود مەکە":
- تۆ خەریکی کوژاندنەوەی تروسکەی زیرەکی و داهێنانیت لە مێشکیدا.
·متمانەی کەم دەکەیتەوە و وا دەکەیت لە داهاتوودا بۆ وەڵامی پرسیارەکانی پەنا بباتە بەر دەرەوەی ماڵ، کە ئەمەش مەترسیدارە ، پێویستە دایک و باوک بۆ منداڵەکەیان یەکەمین سەرچاوەی زانست و ناسینن بن، بۆیە جێگای خۆیەتی بە سنگێکی فراوانەوە پێشوازی لە پرسیارەکانیان بکەن.
🔑 چۆن مامەڵە بکەین؟
1️⃣ بە زەردەخەنەوە گوێ بگرە: با منداڵەکەت هەست بکات پرسیارەکەی لای تۆ گرنگە
. 2️⃣ بە سادەیی و ڕاستگۆیی وەڵام بدەرەوە: وەڵامەکە بەپێی تەمەنی ئەو کورت و ڕوون بێت
. 3️⃣ ئەگەر نەتزانی، بڵێ نازانم: پێی بڵێ: "پرسیارێکی زۆر جوانە، با پێکەوە بچین لە کتێبێکدا یان لە ئینتەرنێتدا بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێین". بەمە هەم فێری ڕاستگۆیی دەبێت و هەم فێری گەڕان بەدوای زانستدا دەبێت.
✨ پەیامی کۆتایی: پرسیارەکانی منداڵەکەت دەروازەیەکەن بۆ چاندنی بیروباوەڕی ڕاست، ڕەوشتی بەرز و زانستی بەسوود لە مێشکیدا. ئەم دەرفەتە زێڕینە بەهۆی بێحەوسەڵەییەوە لەدەست مەدە!
❓ سەیرترین یان قورسترین پرسیار چی بووە کە منداڵەکەت لێی کردوویت و تۆی خستووەتە داوی بیرکردنەوەوە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە
8 401
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( پڵۆوی ) لە ئافەرین کیدسەوە
پێنجشەممە 30/7/2026
کاتژمێر: 10:00ی شەو
دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 401
بۆ هەشتەم وەرز لەسەر یەک، ئافەرین پێشەنگ و پڕبینەرترین کەناڵی منداڵانە
سوپاس بۆ خودا بۆ هەشتەم وەرز لەسەر یەک، بە پێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی ڕاما ئەجێنسی، کەناڵی ئافەرین وەک پڕبینەرترین کەناڵی منداڵان لەسەر ئاستی کوردستان دەستنیشانکرا.
سوپاس بۆ ئێوەی بینەر
8 401
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
(زووتۆپیا) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە 23/7/2026
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 401
🔹 ئەزموونەکانتان بەش کەن
👈 لە ئەزموونی دایکایەتی یان باوکایەتیتدا ئەم پرسیارەت لێکراوە؟ ئەی چۆنت وەڵام داوەتەوە؟؟
نموونەی وەڵامێکی سادە بۆ ئەم پرسیارە
ئازیزەکەم، دروستبوونی مرۆڤەکان هاوشێوەی گوڵەکانە. بۆ ئەوەی گوڵێکی جوان شین ببێت، پێویست تۆوێک لەناو خاکێکی گەرم و میهرەبان بچێنیت.
من و باوکت کاتێک هاوسەرگیریمان کرد، زۆر حەزمان دەکرد منداڵێکی جوانمان هەبێت، بۆیە نزا و داوامان لە خوای گەورە کرد. خوای مێهرەبان دوعاکەمانی قبوڵ کرد و تۆوێکی زۆر بچووکی لە ناو سکی مندا (دایک) دروست کرد.
تۆ لەوێ وەک دەنکە تۆوی گوڵێک بوویت، نۆ مانگ هێواش هێواش گەشەت کرد و خوای گەورە لەوێ دەیپاراستیت، تا ئەو کاتەی بوویت بەم گوڵە جوانەی ئێستا و لەدایک بوویت.
8 401
🔹 ئەزموونەکانتان بەش کەن
👈 لە ئەزموونی دایکایەتی یان باوکایەتیتدا ئەم پرسیارەت لێکراوە؟ ئەی چۆنت وەڵام داوەتەوە؟؟
نموونەی وەڵامێکی سادە بۆ ئەم پرسیارە
ئازیزەکەم، دروستبوونی مرۆڤەکان هاوشێوەی گوڵەکانە. بۆ ئەوەی گوڵێکی جوان شین ببێت، پێویست تۆوێک لەناو خاکێکی گەرم و میهرەبان بچێنیت.
من و باوکت کاتێک هاوسەرگیریمان کرد، زۆر حەزمان دەکرد منداڵێکی جوانمان هەبێت، بۆیە نزا و داوامان لە خوای گەورە کرد. خوای مێهرەبان دوعاکەمانی قبوڵ کرد و تۆوێکی زۆر بچووکی لە ناو سکی مندا (دایک) دروست کرد.
تۆ لەوێ وەک دەنکە تۆوی گوڵێک بوویت، نۆ مانگ هێواش هێواش گەشەت کرد و خوای گەورە لەوێ دەیپاراستیت، تا ئەو کاتەی بوویت بەم گوڵە جوانەی ئێستا و لەدایک بوویت.
8 401
دایک و باوکی ئازیز 🌹❤
🚨 تکایە دەنگەدەنگ و هاوار مەکە بەسەر منداڵەکەتدا! هاوارکردن و بەرزکردنەوەی دەنگ، ڕێگایەکی خێرا نییە بۆ چاککردنی ڕەفتارەکان، بەڵکو چەکێکی کوشندەیە بۆ دەروونی منداڵەکەت.
⚠️ هاوارکردن بەسەر منداڵدا ئەم زیانە مەترسیدارانەی دەبێت:
• 😨 منداڵەکە بەتەواوەتی دەترسێنێت: هاواری تۆ لە مێشکی منداڵەکەدا وەک هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ژیانی وێنا دەبێت و دڵەڕاوکێی هەمیشەیی پێدەبەخشێت.
• 📉 متمانەی منداڵ کەم دەکات و کەسایەتی لاواز دەکات: منداڵ لەبری ئەوەی فێری چاکە ببێت، فێری ئەوە دەبێت کەسایەتییەکەی بشکێنرێت و باوەڕی بە تواناکانی خۆی نەمێنێت.
• 💔 پەیوەندی نێوانتان لاواز دەکات: پردی خۆشەویستی نێوان دایک و باوک و منداڵ دەڕوخێنێت، وەک پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ» (نەرمی لە هەر شتێکدا بێت جوانی دەکات، و لە هەر شتێکیش دەر بهێنرێت وێران و ناشرینی دەکات).
• 🌪️ دەبێتە هۆکاری نائارامی و توڕەیی: هاوارکردن، ڕق و توڕەیی دەگوازێتەوە بۆ ناخی منداڵەکە و لە داهاتوودا کەسایەتییەکی توندوتیژ و هاوارکەر لە منداڵەکەتدا بنیاد دەنێت، چونکە
ئەو وا فێربووە کە کێشەکان تەنها بە هاوارکردن چارەسەر دەبن!
•
• 📖 وانەیەک لە قورئانی پیرۆزەوە: لوقمانی حەکیم کاتێک ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات و بنەماکانی سەرکەوتن لە ژیاندا فێری دەکات، یەکێک لە ڕێنماییە سەرەکییەکانی دەربارەی نزمکردنەوەی دەنگە؛ خودای گەورە لە زمانی ئەوەو دەفەرمووێت: ﴿وَاقْصِدْ فِي مَشْيِكَ وَاغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ﴾
(سورة لقمان: ١٩)، واتە: "لە ڕۆشتندا مامناوەند بە و دەنگیشت نزم بکەرەوە!
🔑 کلیلی چارەسەر: کاتێک منداڵەکەت هەڵەیەک دەکات، قووڵ هەناسەیەک هەڵکێشە، دابنیشە تا هاوئاستی چاوەکانی بیت، و بە دەنگێکی هێمن بەڵام جدی قسەی لەگەڵ بکە. پێغەمبەری خودا (ﷺ) کاتێک منداڵێکی بینی (عومەری کوڕی ئەبو سەلەمە) کە دەستی بەناو قاپە خۆراکەکەدا دەهێنا، هاواری بەسەردا نەکرد، بەڵکو زۆر بە نەرمی فەرمووی: «يَا غُلَامُ، سَمِّ اللَّهَ، وَكُلْ بِيَمِينِكَ، وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ» (ئەی لاو، ناوی خودا بهێنە، و بە دەستی ڕاستت بخۆ، و لەو بەشەی پێش خۆتەوە بخۆ)
8 401
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( ئاژەڵی کێوی) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە 16/7/2026
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 401
🌊 گەورە ئاو دەڕژێت و بچووک پێی لێ دەنێت!
دایک و باوکی ئازیز و میهرەبان، ئایا تا ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە منداڵەکەت گەورەترین و وردترین چاودێری ڕەفتارەکانی تۆیە؟
👤 تۆ ئاوێنەی منداڵەکەتیت:
ڕەفتار، گوفتار، و تەنانەت شێوازی کاردانەوەکانت بۆ ڕووداوەکان، دەبنە ئەو بەرنامەیەی کە منداڵەکەت ژیانی لەسەر بنیاد دەنێت. ئەوەی منداڵەکەت ئەنجامی دەدات، تەنها ڕەنگدانەوەی ئەو شتانەیە کە:
•لە تۆوە فێری بووە.
•لە تۆدا بینیویەتی.
⚠️ ئاگاداری ڕەفتار و گوفتارت بە:
پێشینانمان وتە گەلێکی زۆر جوانیان بۆ جێهێشتووین
کە کورتەی پەروەردەیە، وەک دەڵێن:
"گەورە ئاو دەڕژێت و بچووک پێی لێ دەنێت!"
ئەمە پێمان دەڵێت:
•ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت ڕاستگۆ بێت، با هەرگیز درۆت لێ نەبیستێت.
•ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت ئارام بێت، با تووڕەیی و هاواری تۆ نەبینێت.
•ئەگەر دەتەوێت ڕێزگر بێت، با ڕێزگرتنی تۆ بۆ کەسانی تر ببینێت.
💡 پەیامی کۆتایی:
پەروەردە تەنها قسەکردن نییە، بەڵکو "بوونی تۆیە وەک نموونە". پێش ئەوەی منداڵەکەت چاک بکەیت، سەیری ڕەفتارەکانی خۆت بکە، چونکە ئەو بە شوێنپێی تۆدا دەڕوات.
8 401
ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی
( سەرکێشییەکانی زامبیزیا ) لە ئافەرین کیدسەوە
📅 پێنجشەممە 9/7/2026
🕙 کاتژمێر: 10:00ی شەو
⏳دووبارە کردنەوەی/ هەینی 01:00ی پاش نیوەڕۆ
8 401
نوێ🤩
( لێکۆڵەر خەلفان ) ڕۆژانە لە ئافەرین کیدسەوە
🕙 کاتژمێر: 21:15
⏳دووبارە کردنەوەی: 13:15
8 401
چیرۆکی ژوورە گەرمەکەی من و ژوورە ساردەکەی دایک و باوکم!
چیرۆکی چوارەم
#پەروەردە_بە_چیرۆک
