3 614
Підписники
-124 години
-57 днів
-3130 день
Архів дописів
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٨ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ١٣ی صفر ١٤٤٨ه
نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ
بە عاشق دیدە دەنوێنێ، لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٧ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ١٢ی صفر ١٤٤٨ه
خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت
وەکوو لەیلا، لەسەر ڕێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت
دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ
وە گەر نا، خەم نییە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت
خەرامت چوویە باغ و سەروی بەر بادی خەجاڵەت دا
گوڵی هەر وەک دڕک ئاڵاونە داوێنی واژوونت
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٦ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ١١ی صفر ١٤٤٨ه
بە یادی ئەو لەبە، ئەی شۆخی ڕوومەت ڕۆژی مەهـ غەبغەب
لەبالەب ما لە ناڵەم سینە، هەر وەک کۆتری لەبلەب
لە وەقتێکا کە ڕۆحم گەییە سەر لەب، ڕۆحی من بە فدات،
دەبێتە ڕۆحی تازە، ئەو لەبەم گەر بێنیە سەر لەب
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ٥ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٤ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ١٠ی صفر ١٤٤٨ه
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٤ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٩ی صفر ١٤٤٨ه
چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٤ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٣ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٩ی صفر ١٤٤٨ه
چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی
هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٣ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٢ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٨ی صفر ١٤٤٨ه
بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا
وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا
تەڵەبی ڕەحم و مرووەت لە دڵی ئەهلی زەمان
تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢١ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٧ی صفر ١٤٤٨ه
قەسەمی گوێمی بە چاوی بەچە دا پیری موغان
کە لەمەولا نەبییێ وەعز و قسەی مەولانا
تۆوی سەرخستووە بن خاکە، سەرئەفرازیی بەر
هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا
وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست
وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ١ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ٢٠ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٦ی صفر ١٤٤٨ه
ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی،
ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا!
زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب
ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا
تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ
وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٣١ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٩ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٥ی صفر ١٤٤٨ه
سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تامی مەی مەیخانەی چاوت
نەیدیبوو دەس و پێی دڵەکەم هەڵقەی داوت
ئازاد بوو لە پێچ و غەمی ئەگریجەی خاوت
وائێستە لە تاو ئاگری هیجرانی بە تاوت
فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من
شێخ نوری شێخ ساڵح
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٣٠ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٨ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٤ی صفر ١٤٤٨ه
ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ ڕەنگت لە گوڵ چ بکا؟
کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەن دا نەبێ، بولبول لە چڵ چ بکا؟
کە هەڵگیرسا لە نووری بادە شەمعی حوسنی جانانە
نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە، دڵ چ بکا؟
بە ئاهم گەر ڕەقیبانت بسۆتێن، ئەی گوڵی ڕەعنا
مەڕەنجە، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ٢٩ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٧ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٣ی صفر ١٤٤٨ه
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
خوێندنی سورەتی کهف لەبیرمەکەن♥️
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە
☀️ ٢٨ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٦ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢ی صفر ١٤٤٨ه
هاتەدەر وەک ڕۆژ شای شەکەر لێوان
غەمزەکە و ڕەمزەی تورکی پێشتازن
دەستی هێنادەر پێی لەسەما دا
چاومەستی یان چاوبەستن یا سحربازن
زوهرەی یەغما کرد موشتەری کێشا خرینگەی خرخاڵ زرینگەی بازن
وەفای
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە
☀️ ٢٧ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٥ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ١ی صفر ١٤٤٨ه
دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ
سەرم گێژ و تەنم بێ تینە بێ تۆ
خەوم بێ هۆشیە بەرگم پەڵاسە
خۆراکم خوێنە شادیم شینە بێ تۆ
لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم کە دەردێ
دەڵێی تۆفانی باو بارینە بێ تۆ
ڕەقیب ڕوو ترش و ئەشکی دیدە سوێرە
حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە بێ تۆ
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٢٦ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٤ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢٩ی محرم ١٤٤٨ه
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە
ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ
لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە
☀️ ٢٥ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٣ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢٨ی محرم ١٤٤٨ه
لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا
داوێنی «یاخودا» بگرە، بەردە «ناخودا»
بێکەس منم، کەسێ لە زوبانم بگا نییە
هەمدەم خودانەناسن و دەم پڕ لە «یا خودا»
عەهد و وەفایە سوخرەیی بەدعەهدی و جەفا
هەر ما بە دادی ئەهلی وەفا دا بگا خودا
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە
☀️ ٢٤ پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٢ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢٧ی محرم ١٤٤٨ه
وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بە بێ تۆ نامرم
وامدەزانی کەڵکی ئانێ هیجری دڵبەر ناگرم
شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و جەوان
گەر بە بێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم
🌼
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٢٣ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١١ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢٦ی محرم ١٤٤٨ه
بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح،
هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا
شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا
🌼
3 614
لە دەس قانوونی پیسی میر و ئاغا
لە هەر لا بم، بە دەس زوڵمۆ ئەناڵم
دە زاڵم نۆرەمە، خۆت ڕاگرە بۆم
بچێژە شەربەتی گورز و گۆپاڵم
بە تەنیا چاو لە قونجانێک بزانە
ئەسێنم حەقی زوڵمی چەند ساڵم
حەقی جووتیار و پاڵە و ڕەنجبەرانم
حەقی چەوسانەوەی خۆم و مناڵم
بە زەبری چەکوشی کاوە مێشکی ئەپژێ
قەوارەی پوچەڵی، زوحاکی زاڵم
چ خۆشە بێتە دی، ئامانجی بەرزم
ئیتر کۆشک و تەلاری میر نەماڵم
چ خۆشە هێزی ڕەنجبەر ڕابماڵێ
قەڵا و زیندانی ئاغای بەد فەساڵم
چ خۆشە من بڵێم ئاغا چ کارەی؟
بڵێ: ئەمڕۆ لە گومرکدا حەماڵم!
چ خۆشە میر بە عینوانی کرێکار
بڵێ: ئیشت نییە؟ ئەمڕۆ بەتاڵم!
چ خۆشە قانعا بێ خۆف و ئەندێش
بڵێیت: زاڵم لە کوێیە، من زەواڵم
قانع
نەفرەت لە کۆماری پەت و سێدارە
#51♠️
3 614
ڕۆژباش کوردستان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ٢٢ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی
☀️بەرامبەر بە ١٠ی تەمووز ٢٠٢٦ز
☀️بەرامبەر بە ٢٥ی محرم ١٤٤٨ه
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
خوێندنی سورەتی کهف لەبیر مەکەن♥️
🌼
