3 527
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-107 روز
-4630 روز
آرشیو پست ها
3 527
غرور و سەربەرزییەکی کوێرەوەرانە؛
وەک ژەهرێکی هێواش وایە کە وردە وردە ڕیشەی مرۆڤ دەبڕێت ، مرۆڤ بەناوی پاراستنی کەرامەتەوە خۆی لە باوەش گرتن لە لێبوردەیی و لە پەیوەندییە راستەقینەکان بێبەش دەکات و لە کۆتاییدا لەناو قەڵایەکی تەنهایدا تێکی دەشکێنێت ، زۆر جار لە پشت ماسکە قایمەکەی غرورەوە ترسێکی قووڵ و لاوازییەکی شاراوە هەیە کە نایەوێت دان بە هەڵەکانیدا بنێت بەڵام باجەکەی گرانە و مرۆڤ لە پێناوی پاراستنی پارچە کاغەزێکی وێراندا گەورەترین سامان کە دڵێکی پاک و هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینەیە لە دەست دەدات ، مرۆڤی مەزن ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی سەری خۆی نەوی بکات و دەستبەرداری لوت بەرزی ببێت چونکە نەرم و نیانی و سادەیی نیشانەی هێز و گەورەیی ڕۆحن نەک لاوازی.
🪻
3 527
«کوالێتیت نزمە»
کاستکردن و کاڵاکردنی مرۆڤ (Reification)
لە ڕوانگەی فەلسەفەی ئەخلاقەوە (بەتایبەت لای ئیمانوێل کانت)، مرۆڤەکان خاوەنی «شکۆ»ن (Dignity)، نەک «نرخ» (Price). هەر شتێک نرخ و کوالێتی هەبێت جێگەی دەگیرێتەوە و کاڵایە، بەڵام مرۆڤ بەهۆی ئەوەی خاوەنی ئیرادە و هۆشیارییە، لە سەرووی هەموو پێوەرێکی بازاڕییەوەیە. کاتێک دەستەواژەی "کوالێتی" بۆ مرۆڤێک بەکاردێنیت، تۆ ئاستی ئەو لە «بوونێکی خاوەن شکۆ»وە دادەبەزێنیت بۆ «کاڵایەکی سەرمایەداری» ک دەکرێت بپێورێت، بەراورد بپۆشێت، یان بە بێکەڵک سەیر بکرێت.
دەرئەنجامی فەلسەفی: کەسێک کە بە یەکێکی تر دەڵێت «کوالێتیت نزمە»، لە ڕاستیدا ناڕاستەوخۆ دەمامک لەسەر فیکری خۆی لادەدات. ئەو ئاشکرای دەکات کە چەمکی "مرۆڤبوون" لە لای ئەو کورتکراوەتەوە بۆ بەکارهاتن و سوود، و ناتوانێت لە شکۆ و ئاڵۆزیی ناخی مرۆڤی بەرامبەر تێبگات.
🪻
3 527
لیۆ ... کاتێک دەڵێن تو تەنها یاریزانێک نەبووی، واتە تو بەشێک بووی له ژیانمان له مندالێکی ٥ سالانەوە تا گەورەترین هاندەر، هەمووان له شوکی مالئاواییدان. لیو خۆشەویستیت ئەوەنده مەزنه بە هیچ زمانێک دەڕنابرێت. سەیرکه چون هاندرانت، هەڵسان و دەستیان کرد بە ئیدیت کردن و چاکردنی ڤیدیو لەسەر تۆ و نووسینی شیعر و وته و گورانی، و نووسینی نیوەی قسەی دڵیان له کاپشن ئهو هاندەرانەی بە چاوی پر له گریانوه و کاتژمێر بە کاتژمێر کاپشنیان نووسیوه لەسەر تۆ و بۆ تۆ تەنها هەوڵێکیشن بۆ دەڕبرینی تۆزێک لەو خۆشەویستییه بۆ تۆ هەیانه، لیۆ باوڕبکه هیچ کاممان ئاماده نین بۆ بەڕێکردنت نه یاریزانێک نه ڕاهێنەرێک نه یاریکابینک نه (تۆپی پێ)ش، هاوار بۆ تۆپی پێ لە دوای تۆ ..⚽️🪻💎🇦🇷☹️
3 527
Repost from تـێـکـستـەکـانـۍ قـاوەخـانـە🦉
چینایەتی کۆمەڵایەتی
پلەی زانین
کۆمەڵگا تەنها بە دارایی دابەشناکرێت
هەندێک جار مرۆڤ لەگەڵ ئەوەی هیچ سامانێکی زۆری نییە، لە ڕووی بیرکردنەوە و ڕۆشنبیری زۆر لەوانە پێشکەوتووترە کە سامانی زۆریان هەیە.
جیاوازیی نێوان کۆمەڵگای پێشکەوتوو و دواكەوتوو تەنها لە بیناسازی و تەکنەلۆجیا نییە؛ لەوەیە کە مرۆڤ چۆن دەبینێت، چۆن بیر دەکاتەوە و چۆن پرسیار دەکات.
سۆکرات بە پرسیارکردن دەستی بە فەلسەفە کرد؛ چونکە نەزانی بە دڵنیایی دەست پێدەکات، بەڵام زانین بە پرسیار.
نیچەش مرۆڤی بەهێز بەوە ناناسێتەوە کە چەند شتی هەیە، بەڵکو بەوەی تا چەند دەتوانێت خۆی و بیرکردنەوەکانی بگۆڕێت.
لە سەردەمی زانیاریدا، خوێندن تەنها توانای خوێندنەوەی وشە نییە؛
توانای جیاکردنەوەی ڕاستی لە درۆ، بەڵگە لە بانگەشە، و جیاکردنەوەی بیرکردنەوەیە لە لێکدانەوەی بێ بنەما.
بۆیە چینایەتیی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا لەوە دەست پێدەکات کە چەند کەس دەتوانن بیر بکەنەوە، نەک تەنها چەند کەس دەتوانن بخوێننەوە.
ئەو کۆمەڵگایەی خوێندەوارێتی بە نرخ دەزانێت،
نەک تەنها تاکی باشتر دروست دەکات؛
بەڵکو داهاتووی خۆی دروست دەکات.
#51♠️
3 527
ژیان بۆ من، دانیشتنە لە تاریکترین سوچی ژوورێکدا و تەماشاکردنی جیهان لە پشت پەنجەرەیەکی باراناوییەوە. من لەگەڵ ئەم نامۆیی و خەمە کشانەوەییەی ناخمدا ئاشتیام، هیچ گلەییەکم لەو ساردییە نییە کە ڕۆحی تەنیوم. بەڵام دیمەنێک هەیە هەمیشه لە قووڵای دڵمەوە دەمهەژێنێت کاتێک مرۆڤەکان دەبینم کە لە قووڵایی دڵیانەوە پێدەکەن و بۆ ساتێک خەمەکانیان بیر دەچێتەوە، منیش لەگەڵیاندا نوقمی شادمانی دەبم. وا هەست دەکەم ئەو کاتانه من تە نیا تەماشاکەرێک نیم، بەڵکو خودی ئەو پێکەنینەم. خەمی من زۆر تایبەت و شەخسییە، بەڵام خۆشیی ئەوان گەردوونییە ڕێک وەکو ئەوەی دلخۆشبوونی ئەوان، تاقه پاساوی من بێت بۆ بەرگەگرتنی ئەم هەموو بێدەنگییەی خۆم.
🪻
3 527
خاڵە لاوازەکانمان ..
(8 Mile )زیاتر لەفیلمێک
سارتەر ئەڵێ :''ئەگەر گۆجێک نەیتوانی لە ڕاکردندا یەکەم بێت کەمتەرخەمی لەخۆیەتی''
فلمی 8 Mile (۲۰۰۲) چیرۆکی جەنگان و نەبەزینی گەنجێکی چەوساوەیە بەناوی جیمی "بێت شووڕت" (کە ئەنیمێن خۆی ڕۆڵەکەی دەگێڕێت) لە شاری دیتڕۆیت. فلمەکە وێنەی ژیانێکی سادە و پڕ لە قورسی دەکێشێت؛ له نێوان کێشەی خێزانی، کارکردن لە کارگەی ئاسن، و خەونی گەیشتن بە لوتکەی مۆسیقای هپ-هۆپ لە جیهانێکدا کە ڕەگەزپەرستی و هێڵی دەستەگەری بەرۆکی گرتووە.
. ٨ میڵ تەنها داستانێکی مۆسیقی نییە، بەڵکو سیمبولی تێکشکاندنی ئەو سنوورانەیە کە دەوروبەر یان ترسەکانی ناو ناخمان بۆیان داناوین
''من دەزانم هەموو ئەوەی دەتەوێت لە دژی من بیڵێیت... من سپیپێستم، کەسێکی بێ کەڵکم... بەڵام هێشتا لێرە وەستاوم و بە دەنگی بەرز هاوار دەکەم
لە کۆتا ململانێدا بێت شووڕت هەموو خاڵە لاوازەکانی خۆی دەکاتە چەک لە دژی رکابەرەکەی و ناهێڵێت هیچ شتێکی پێوە جێبهێڵێن.
۸ مێڵ فلمێکە بۆ بڕوابەخۆبوون لە
نێوەندی بێئومێدیدا.
#51♠️
3 527
هێزی دەسەڵات و ئاراستەی کۆمەڵ
لە سەدەی یەکەمی زایین، لە سەردەمی ئەمپراتۆری ڕۆم، چیرۆکێک لەسەر Caligula هەیە کە لەلایەن Suetonius و سەرچاوە کۆنەکانەوە گێڕدراوەتەوە.
کاتێک خوشکەکەی Drusilla مرد، دەگێڕنەوە کە کالیگولا فەرمانی کرد لە ماوەی خەم و پەرەستنی ئەوەدا:
خەڵک نەپێکەنن
نەخۆن لەگەڵ خێزانەکانیان
و حەمام نەکەن.
دەگێڕنەوە ڕۆژێک پیاوێک ناچار کرا سەیری کوژرانی کوڕەکەی بکات. پاشان هەمان ڕۆژ کالیگولا ئەو پیاوەی بانگهێشتی خوانێکی کرد و ناچاری کرد پێبکەنێت و گاڵتە بکات.
بەپێی چیرۆکەکە، کاتێک لێیان پرسی بۆچی ئەو پیاوە ملکەچی ئەم فەرمانە دەبێت، وەڵامەکە ئەوە بوو: کوڕێکی تری هەبوو؛ واتە دەترسا ئەگەر نەپێکەنێت، کوڕەکەی تریشی لەدەست بدات.
دەسەڵات هەمیشە بە زەنجیر و زیندان کۆمەڵێک بەڕێوە نابات؛ هەندێک جار تەنها پێویستی بەوەیە کۆمەڵەکە وا پەروەردە بکات کە خۆی لەگەڵ فەرمانی دەسەڵات بگونجێت.
^ مرۆڤەکان لە منداڵییەوە بە شێوەیەک ڕاهێنراون کە شوێنی خۆیان لە سیستەمەکەدا بە ئاسایی و پەسەندکراو ببینن.^
هەربۆیە زوو لەگەڵ سیستەمدا ڕادێت یان ،ئەیانەوێت لەبازنەی دیاری کراوی دەسەڵات بەسەلامتی بمێننەوە
#51♠️
3 527
ئیرادە یان کەلەڕەقی؟
هێزی ئیرادە بۆ ئەوە نییە لە کاری قۆڕدا سەرف بکرێت.
ئیرادە ئەوە نییە تەنها بەردەوام بیت؛
ئەوەیە بزانیت بۆچی بەردەوامیت.
مرۆڤ دەتوانێت زۆر هەوڵ بدات و زۆر خۆی ماندوو بکات،
بەڵام ئەگەر ئاڕاستەکەی هەڵە بێت،
هەموو ئەو هێزە دەبێتە کەلەڕەقی، نەک ئیرادە.
ئیرادە هێزە؛ بەڵام ژیرییەکەی دیاری دەکات لە کوێ سەرف بکرێت.
#51♠️
3 527
ئەودەمەی “چاوشی” گۆڕانی ئەچڕێ ، دەڵێت هەست ئەکەیت جەنجاڵی کەم ئەبێتەوە و ڕێگاکان فراوان ئەبن ، ڕۆژ کورت ئەبێتەوە ‘چاوشی’ کاتێک گۆرانی ئەچڕێ لە خولەکێکدا تۆ هەم عاشقیت هەم دڵشکاویت هەم عارفیت هەم بێ ئومێدی هەم ئومێدت هەیە کە ڕۆژێک شتەکان باش ئەبن ، ئەو کە گۆرانی ئەچڕێ بیری نیشتیمان ئەکەیت هەست بە ساردی زستان ئەکەیت ، گوێت لە دەنگی دڵۆپەکانی بارانە کە بەر پەنجەرەکەت ئەکەون ، بۆنی قاوە ئەکەیت هەر بەکورتی : (محسن چاوشی) گوزەرێکە بەناو هەموو بوون و نەبوونەکانی ئەم ژیانە..
🪻
3 527
ژینگە؛ ئەو هاوارەی لە پشت نووسەرەوە دەنگ دەداتەوە
مرۆڤ دەتوانێت لە ژینگەکەی دووربکەوێتەوە بەڵام بە ئاسانی ناتوانێت لە کاریگەرییەکانی دەربچێت.
لە ئەدەبی کوردیدا، شێرکۆ بێکەس نموونەیەکی دیارە. ئەزموونی جەنگ، ئاوارەیی، کۆچ و بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان لە هەندێک لە هۆنراوەکانی ئەودا دەبینرێت. بۆیە سروشت، ئازادی، مرۆڤ و خاک لە شیعرەکانی تەنها وێنەی جوان نین؛ زۆرجار دەبن بە زمانێک بۆ قسەکردن لە ئازار و هەستی کۆمەڵ.
لە ئەدەبی جیهاندا، جۆرج ئۆروێڵ نموونەیەکی ڕوونە. ئەزموونی ئەو لە کۆلۆنیالیزم، فەقر، جەنگ و ڕژێمە توتالیتارییەکان، کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر جیهانبینییەکەی دانا. لە 1984 ـدا، ترسی دەسەڵات و کۆنترۆڵی بیرکردنەوە و زمان دەبن بە ناوەڕۆکی جیهانێکی ئەدەبی کە هەست بە مەترسییە سیاسییەکان دەکات.
لە فەلسەفەدا، فریدریش نیچە نموونەیەکی جیاوازە. ئەو تەنها لەسەر سروشت کاریگەری وەرنەگرت؛ پەیوەندییەکانی بە فەرهەنگ، ئایین، ئەخلاق و کۆمەڵگای ئەورووپای سەدەی نۆزدەهەم، بوون بە بەشێک لە پرسیارە بنەڕەتییەکانی فەلسەفەکەی: مرۆڤ چۆن خۆی دروست دەکات؟ کێ یاسای بەهاکان دادەنێت؟ و ئایا مرۆڤ دەتوانێت لە بەها کۆنەکان بپەڕێتەوە؟
لە هەموو ئەم نموونانەدا، ژینگە نووسەر بە تەواوی دیاری ناکات؛ بەڵکوو ماددەی خامی ئەزموونەکانی پێدەدات. نووسەر دواتر ئەو ماددەیە دەگۆڕێت بۆ شیعر، ڕۆمان، فەلسەفە و پرسیار.
کۆتایی
لەوانەیە دوو نووسەر لە هەمان شاردا بژین، لە هەمان کۆمەڵگادا گەورە ببن و تەنانەت هەمان جەنگ ببینن؛ بەڵام هەر یەکەیان جیهانێکی جیاواز بنووسێت.
چونکە:
ژینگە تەنها ئەو شوێنە نییە کە نووسەر تێیدا دەژی؛ ئەوە ئەو شوێنەشە کە بە شێوەیەکی نادیار لە ناو نووسەرەکەدا
دەژی.
https://t.me/qawaxanayklture/1070470
#51♠️
3 527
پردی نێوانی نوسەر و خوێنەر
لەنێوان نوسەر و خوێنەردا ڕایەڵێکی ڕۆحی، فیكری و هەستیاریی زۆر بەهێز هەیە کە وەک ڕاکێشەرێکی نەبینراو کار دەکات و بەردەوام یەکدی بۆلای یەکتر کێشدەکەن. ئەم پەیوەندییە تەنها پەیوەندییەکی بازرگانی یان کاڵایی نییە (کڕینی کتێبێک و خوێندنەوەی)، بەڵکو بەریەککەوتنی دوو جیهانی ناوەکییە.
ئەو ڕایەڵە سەرەکییانەی ئەم ڕاکێشانە دروست دەکەن بریتیین لە
هاوبەشی لە ئێش و ئازار و ئەزموونە مرۆییەکاندا
ڕایەڵی زمان و شێوازی دەربڕین (کیمیای دەق)
هەر نوسەرێک شێواز (Style)، مۆسیقای زمان و شێوازی تایبەتی خۆی لە ڕستەسازی و گێڕانەوەدا هەیە. کاتێک ئاوازی زمانی نوسەرێک لەگەڵ لێدانی دڵی خوێنەرێک یەکدەگرێتەوە، جۆرە هۆگرییەکی نەبینراو دروست دەبێت کە خوێنەر ناتوانێت دەست لە بەرهەمەکانی ئەو نوسەرە هەڵبگرێت.
تامەزرۆیی بۆ وەڵام و دۆزینەوەی راستی
جیهانبینی و بەهای هاوبەش
دیالۆگی نادیار
نووسەر تەنها چیرۆک یان بیرۆکەیەک نانووسێت؛ بەڵکو شوێنێک دروست دەکات بۆ ئەوەی خوێنەر خۆی تێیدا بدۆزێتەوە.
نووسەر دەقەکە دەنووسێت، بەڵام خوێنەر ژیانی پێدەبەخشێت ئەوەش دەبێت پردی نێوانیان .
#51♠️
3 527
ئاڵۆزی
لە ڕوانگەی نیچە، مرۆڤ بوونەوەرێکی سادە و تەواو ناسراو بە خۆی نییە؛ بەڵکو جیهانێکە لە ئارەزوو، ترس، هێز و پێچەوانەییە ناوخۆییەکان. نیچە لە On the Genealogy of Morality ـدا دەنووسێت: «مرۆڤ بۆ خۆی بوونەوەرێکی نەناسراوە.» واتە مرۆڤ هێشتا بە تەواوی نازانێت چییە و چی پاڵی پێوە دەنێت.
بۆیە ئەوەی مرۆڤ لەسەر خۆی دەڵێت، هەمیشە هەموو ڕاستییەکەی ناوەوەی نییە؛ چونکە لە پشت زۆرێک لە باوەڕ و هەڵوێستەکان هێز و ئارەزووی شاراوە هەن. لە هەمان کاتدا، نیچە مرۆڤ بە شتێکی تەواوبوو نازانێت، بەڵکو بانگی دەکات بۆ ئەوەی «ببیت بەوەی کەهەیت» (Become what you are) The Gay Science.
لەبەر ئەوە، ئاڵۆزیی مرۆڤ لاوازییەکی سادە نییە؛ بەشێکە لە سروشتی بوونی ئەو. مرۆڤ لە نێوان ئەوەی ئێستا هەیە و ئەوەی دەتوانێت ببێت، بەردەوام لە شێوەگرتندایە. لە دیدی نیچە، ڕاستیی مرۆڤ زۆرجار لە ژێر ڕووکەشی هۆکار و پێناسەکانی خۆیەتی؛ بۆیە ناسینی خود، کارێکی قووڵ و بەردەوامە.
مرۆڤ ئەوە نییە کە بە ئاسانی خۆی پێناسە دەکات؛ مرۆڤ ئەو ئاڵۆزییەیە کە هێشتا لە پڕۆسەی ناسین و دروستکردنی خۆیدایە.
سەرچاوەکان
ڕەچەڵەکی ئەخلاق
زانستی شاد
لەودیو چاکەو خراپەوە
#51♠️
3 527
کاتێک پێت دەڵێن “گۆڕاویت”
بەڵێ گۆڕاوم ، ئەی کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە؟
بارودۆخ دەمانگۆڕێت ، دوورکەوتنەوەی هاوڕێ دەمانگۆڕێت ، کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز دەمانگۆڕێت ، نەخۆشی دەمانگۆڕێت ، گریان دەمانگۆڕێت ، ئەو ڕۆژانەی بەتەنیا بەسەریان دەبەین دەمانگۆڕن ، تەنیایی دەمانگۆڕێت ، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی دەمانگۆڕێت ، ساتەکانی لاوازی دەمانگۆڕن ، هەرچەند تەمەن بڕوات زیاتر لە خۆمان و لە دوونیا و لە خەڵک تێدەگەین بۆیە دەگۆڕێین ، لەو کەسانە دوور دەکەوینەوە کە ماندوومان دەکەن و ئازارمان دەدەن بۆیە دەگۆڕێین ، کێ لە ئێمە نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە؟
گۆڕانکاری شتێکی حەتمییە و ڕێگەی لێ ناگیرێت بەڵام هیوادارین بەرەو پێگەیشتووی ، بەرەو بەهێزی و بەرەو میهرەبانی بگۆڕێین نەک بەرەو خراپتر و ناشرینتر..
🪻
3 527
لە دەقی ئەدەبی و فەلسەفیدا «میتافۆر» (Metaphor) مەبەست لێی ، واتە خواستی/وێنەی خوازراو یان دەربڕینی مەجاز.
میتافۆر بریتییە لەوەی شتێک بە ناوی شتێکی تر بناسرێنیت، بەبێ ئەوەی بە ڕاستی ئەو شتە بێت، بۆ ئەوەی مانایەکی قووڵتر و وێنەیی بدات.
نموونە:
«ژیان ڕێگایە.»
→ ژیان بە ڕاستی ڕێگا نییە؛ ڕێگا لێرە میتافۆرە بۆ گەشت و ئەزموونی ژیان.
«دڵی بەردە.»
→ مەبەست ئەوە نییە دڵەکە بەردە؛ بەڵکو کەسەکە بێسۆز و سەختە.
«تاریکی هاتە ناو ژیانم.»
→ تاریکی میتافۆرە بۆ خەم، ناڕەحەتی یان ناامێدی
نیچە لە ئەمە وای گوت زەردەشتدا مرۆڤ بە پرد دەچوێنێت، نەک بە کۆتایی؛ مرۆڤ بریتییە لە شتێک لە نێوان ئەوەی ئێستا هەیە و ئەوەی دەتوانێت ببێت. لێرەدا «پرد» میتافۆرێکە بۆ گواستنەوە، گەشەکردن و تێپەڕین لە خۆی ئێستا.
بۆیە کاتێک نیچە دەڵێت:
«مرۆڤ تەنها پردێکە، نەک ئامانج.»
ئەو پردە ماددەییە نییە؛ وێنەیەکی ئەدەبییە بۆ بوونی مرۆڤ و هەوڵەکەی بۆ تێپەڕین لە خۆی.
لە فەلسەفەی نیچەدا میتافۆر تەنها جوانکاریی زمان نییە؛بەڵکو ڕێگایەکە بۆ ئەوەی شتە قووڵ و نادیارەکان بە وێنەیەکی زیندوو بخرێنە پێش
چاومان
میتافۆڕ، وێناکردن و لێکچواندنە
#51♠️
