عَنْقّاْءُ
Відкрити в Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Показати більше1 397
Підписники
+324 години
Немає даних7 днів
-1230 день
Архів дописів
1 396
پەیوەندییەکی سەیر لە نێوان لادان و نزمبوونەوەی مرۆڤەکان و سەر ڕووتی هەیە (لەسەرنەکدنی جامانە و عەمامە و عەقال و...هتد)، وەک ئەوەی مرۆڤ کاتێک ئەوەی لەسەری ئەکرد لایبرد، ئیتر بەرەبەرە لەگەڵیدا جیابوویەوە لە هەموو ڕەمزیەت و بنەمایەکی باڵا و توڕاسی.
#سەرنج
1 396
کەس دژی گەل و نیشتیمان نییە، دژی ناسیۆنالیستیم، با بۆ کوردستان بجەنگێین بەڵام ئامانجمان دەوڵەتی مۆدێرن نەبێت، بەڵکو خەلافەتی ئیسلامی و ڕەزامەندی خوای گەورە، بەڵام دەوڵەتێکی سەربەخۆ ئێستە یەکێکە لە وەسیلەکان، خۆ ئەگەر نەبوو ئەوە واناکات ئێمە لە ئیشی خۆمان سارد ببینەوە، وە تورک و عەرەبیش دوژمنمان نین، بەڵکو ئەوانەیان کە فکری ناسیۆنالیستیان هەیە دژمانن و دژایەتیان ئەکەین، ئێستە شتەکە وای لێهاتووە ئەو فکرەی وای کرد تورک و فارس دژمان بن، هەمان فکر بەکاڕئەهێنینەوە و بەڕزگارکەری ئەم کوردستانەی ئەزانین.
#سەرنج
1 396
جا داخی ئەم. دەوڵەتە کوردیە، بەقەی مریشکی کوردی سودی نەبوو، عەلەل ئەقەل مریشکی کوردی قیقە قیقی لێوە یەت و جار جار هێلکەشمان بۆ ئەکا، بەس ئەم دەوڵەتە لە سابع المستحیلاتە.
1 396
گەنجی ئەم سەردەمە ئەوەندە بەتاڵە دەست داوەتە فکری ناسیۆنالیستی.
من بەس بزانم دین لەو باسانەیا دەرکەین چی وامان لێ ئەکات بەرگری لەو فکرە بکەین و جێبەجێی بکەین؟ نیشتیمان چی لێ یەت نایەت بە من چی؟ چی وام لێ ئەکات بەرگری لێ بکەم؟ بۆچی ئەبێت؟ کێ ئەمەی واجبکرد لەسەرم؟ هیچ کەس، خۆمان لەسەر خۆمان واجبکردووە و ئەشکرێ نەیهێڵین، بۆیەش فکرێکی فاشیلە، سوبحانەڵا چوبێتە ناو هەر گەلێکەوە هەلا هەلای کردووە و فەشەلی پێ هێناوە، تورک ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان هەبوو کە هەموو عالەمی ئیسلامی دەستی ئەگرت بە سنگیەوە بۆیان، کەچی ئێستە بوونەتە گوارە لە گوێی ڕۆژئاوا، کورد هەر باسناکەم، کە زیاد لە قەڕنێکە بەدوای خەیاڵی دەوڵەتی کوردیەوەین و هیچیش،عەرەب ئەوە ئەزانن حاڵو وەزعی چۆنە.
دیقەتیش بدەن دژایەتی کورد و عەرەب و تورک بۆ یەکتر لەبەر نەتەوە لەو فکرە بۆگەنەوە سەریهەڵدا.
بۆیە ئەم فکری ناسیۆنالیستیە ژەهرە، هەر میللەتێ هەڵیمژێت لەناخەوە ئەیکوژێ.
جا ئەوەی باشە هەڵگرانی ئەو فکرەیە ئەزانن لەگەڵ ئیسلامدا نایەتەوە بۆیە ئیددیعای ئیسلامەتی ناکەن😄.
لە ئیسلامدا نەتەوایەتی ئەخیر شتە حسابی بۆ بکرێ، قۆنەرەی عەرەب و فارس و تورکێکی موسوڵمان هەزار کوردی نا موسوڵمان ئەهێنێ، ئەوەی وەلائو بەرائەتمان دیاری ئەکات تەنیا دینە.
#سەرنج
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
مەترسی سەفسەتەی ئەخلاقی
کە ئەڵێین ئەنجامی سەفسەتەی ئەخلاقی moral subjectivity مەئساویە. زۆر کەس خۆی لە لەوازیمەکانی consequences دەشارێتەوە. هەندێکیشیان هەیە زۆر بەئاشکرا، ئەنجامەکانی باوەڕبوون بە سەفسەتەی ئەخلاقی دەخەنە ڕوو. نمونەیەک لەوانە تێد بەندی ییە. بکوژێکی ئەمریکی بەناوبانگە یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە ترس و تۆقینی زۆری خستە ناو دڵی خەڵکەوە. تێد بەندی یەکێکە لەوکەسانەی کە سەیری دەکەیت تەجەلایەکی شەیطانی هەست پێدەکەی لەم مرۆڤەدا. لە قسەکانی دا دەربارەی بابەتی ئەخلاق دەڵێت :
... دواتر کە تێگەشتم ”حوکمە ئەخلاقیەکان“ شتانێکی ڕێژەیین لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگۆڕێت. هیچکام لەو مرۆڤانەش حوکمەکەیان لەوەی دیکە "باشتر" یان "خراپتر" نییە. هیچ "هۆکارێک" نییە تا شوێن یاسایەک بکەوم کە مرۆڤێکی وەکو من دایڕشتووە و، چاوقایمیەکەی بە ڕاددەیەکە خەڵک کۆت و بەند بکات!! لەوە تێگەشتم تاوەکو بەڕاستی کەسێکی ئازاد بم و بەتەواوی سەربەست بم. دەبێت بەتەواوەتی کاریگەریم لەسەر نەبێت. بۆ ئەبێ کوشتنی ئاژەڵێکی وەکو مرۆڤ خراپتر بێت لە کوشتنی بەرازێک یاخوود مەڕیک یاخوود جوانەگایەک. باشە بۆچی حەزەکانی خۆم بکەمە قوربانی بۆ کەسێکی دیکە.؟ بێگومان تۆ لەم سەردەمەی ڕۆشنگەری زانستی دا ناڵێی کەوا "خودا" یان "سرووشت" وای لەهەندێ شت کردووە "باش" بێت و هەندێکی دیکە "خراپ" بێت.دواتر دەڵێت:
دڵنیات دەکەمەوە خانمی بەڕێز هیچ جیاوازیەک نیە لە چێژی خواردنی لەفەیەک، لەگەڵ ئەو چێژەی لە کوشتن و دەسدرێژی کردنە سەر تۆ دەیبینم. ئەمە حەقیقەتێکە کە لە پەروەردە(مەکتەب/زانکۆ) لێی حاڵی بوومە. دوای گەڕانێکی زۆر و شیکاریەکی زۆر بە لابردنی کاریگەریەکانی دەورووبەرم لەسەر خۆم.
1 396
Repost from ترادیسیۆن - Tradition
بەپێی شێخ ابن تەیمیە هەموو خەڵک لەسەر ئیلحاد لەدایک بووە!!
ئەلێت (ئاشکرایە کە خەڵکی هەمووی لەسەر ئەو فیترەتە لەدایکبووە کە ئەوەی هەستی پێ نەکرێت نە هەسێکی زاهیری نە هەستێکی باطنی ئەوە بوونی نییە) 🙂-التسعينية لابن تيمية
1 396
Repost from عَنْقّاْءُ
تەنھا جوانی ئەم پلەیەی لە گرنگی لە کاتی بینیندا پێدەدرێت، هەر بۆیە خۆشەویستترین شتە، سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ڕادەی پێویست خۆیان بە نهێنییەکانەوە تەرخان ناکەن یان خۆیان وازلێهێناوە بۆ خراپە؛ پەلە ناکەن لە بەرزبوونەوە بۆ جیهانی سەرەوە کە جوانی ڕەهای تێدایە. مرۆڤی وەهاش کاتێک نموونەی ئەو جوانیە ڕەهایە لەم زەوییەدا دەبینێت، لەبەر بەپیرۆزگرتن تەماشای ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەیبینم کە بە پاڵنەری چێژەوە لێ دەخوڕێت، بۆیە وەک ئاژەڵێک ڕەفتار دەکات، وەک ئەوەی تەنها بۆ ڕابواردن و زاوزێکردن درووستکرابێت، بۆیە چیتر ناترسێت یاخود شەرم ناکات لە زیادەڕویی لە بەدواداچوونی ئەو چێژانە، کە دژی سروشتن. بەڵام هەرکەس پێچەوانەی ئەوە بوو: ئەوە زۆر تێکەڵاوی نهێنییەکان بووە و ئەو ڕاستیە کۆنانەی کردووەتە بابەتی تێڕامانەکانی؛ کاتێک پیاوێکی لەو جۆرە ڕووخسارێکی ئیلاهی، یان دەرهاویشتەیەکی جوانی، یان جەستەیەکی جوان دەبینێت، لەرزێک بە جەستەیدا دێت و هەستێکی ناڕوون و سەرسامبوونێکی کۆنی بەسەردا دێت، پاشان، نیگاکانی بەرەو ئەو قیبلەیە ئاڕاستە دەکات وەک بە پیرۆزگرتنی خوداوەندێک، ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت کە وەسف بکرێت بە شێت یان دێوانە، ئەوا قوربانیشی پێشکەش دەکات وەک ئەوەی پێشکەشی بتێکی پیرۆز بکات یان بۆ خوداوەندێکی بکات. ڕەنگە گۆڕانکارییەکی بەسەردا بێت لە ئەنجامی ئەو هەستەی کە بەسەریدا دێت، چونکە هەر کە پرشنگی ئەو جوانیە دەبینێت کە لە چاوەکانیەوە دەخوێنرێتەوە؛ هەموو گیانی نەرم دەبێتەوە، لەبەرئەوەی گەرما ئەوەی ڕەق بووە دەیتوێنێتەوە.
– ئەفلاتون| فایدروس، یان دەربارەی جوانی
#ڕەسەنایەتی #عیرفان
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
بیكەن بە یاسا لەلای خۆتان، هەر كەسێك هەر خەڵاتێكی جیهانی بردەوە وەك(نۆبڵ و ئۆسكار و تایمز...هتد) ئەوا قبوڵكراوە لەلایەن عەقیدەی مۆدێرنە و سیستمی زاڵی جیهانی، هیچ كات ئەوەندە ساویلكە مەبن پێتانوابێت ئەو بابەتە گەورانە بە چاوپۆشی لە گۆشەبینای ئایدۆلۆجیی دەكرێت.
#هەڵوێستە
1 396
Repost from عَنْقّاْءُ
خەڵکی سڵامەتن کاتێک کە لەیەک جیاوازن و چینایەتیان تیایە، ئەگەر یەکسان بوون لەناو ئەچن.
#ڕەسەنایەتی
1 396
Repost from تێڕوانین
تەنیا خودای تەعەلا غەیب ئەزانێت ؟؟
ئەم قسەیەش کە عالم و عەوام ئەڵێن : لا یعلم الغیب الاالله
#غەیب
1 396
"پێویستە هەمیشە یەک ڕاستیمان لەبیربێت، ئەویش زۆرینە هەرگیز ناتوانێت جێگەی پیاوێک بگرێتەوە، زۆرینە نوێنەرایەتی نەک هەر نەفامی بەڵکو ترسنۆکیش دەکات. وەک چۆن سەد گەمژە یەکسان نین بە یەک پیاوی دانا، بە هەمان شێوە سەد ترسنۆک لە هیچ کاتێکدا توانایان نییە کردەوەیەکی قارەمانانە بکەن"
- ئهدۆلف هیتلهر
#سەرنج
1 396
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
بڕۆ لە عەبدە ئەڵمانیەكان بپرسە ئایە سەر دەتوانێت بەرەنگاری زولفەقار ببێتەوە؟!!
