زەمانی ئاسایش لای ئیمپڕاتۆریەتە، بچوکبوونەوەی سنور و دروستبوونی دەوڵەتی زۆر و پارچە پارچە بوونی دەسەڵات، ئازادی مرۆڤ کەمتر دەکاتەوە و دووبەرەکی زیاتر دروست دەکات و جەنگی زیاتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەگەر بە مێژوودا بگەڕێینەوە دەبینین، زۆرترین مرۆڤەکان کە لە جەنگدا کوژرابن لە دوای ڕوخانی ئیمپڕاتۆریەتەکان بووە، تەنها یەک نمونەی دوو جەنگی جیهانی وەربگرە کە ئەگەر بەراوردی بکەیت بە جەنگی پێنج سەدەی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی ئەوا ژمارەی کوژراوەکانی دوو جەنگی جیهانی زیاترن.
ئەگەر بەراوردی ڕێژەی ڕودانی جەنگ بکەین لەناو ئیمپڕاتۆرییەتدا، ئەوا زۆر کەمترە لە ئەگەری ڕودانی لە نێوان دوو دەوڵەتی دراوسێی سەردەمی.
#عنقاء
#ئیمپراتۆریەت
#مۆدێرنە
27 лист, 10:03
