uk
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Відкрити в Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Показати більше
1 396
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
-1530 день
Архів дописів
اصطلاحا عندما یقال اهل السنة يراد منها الاشاعرة والماتوريدية.

ساتێکی ئیلاهی ڕەببانی #تەسەوف #ڕەسەنایەتی

جا با بزانن تەحریف و لادان چەنێک خراپە ئەگەر ئاگاداری نەبیت کاباڵا کە ئێستە ناوی دەرکردووە خراپترین جۆری سیحرە، لە ئەسڵدا وەک تەسەوفی ئیسلامی بووە و هەندێ عیلمی شاراوەی ئیلاهی بووە، بەس لەبەر ئەوەی لایاندا و گومڕا بوون، لەباتی ئەوەی فێرکاریەکانی ناوی پەیوەستت بکات بە خوای گەورەوە، پەیوەستیان ئەکردی بە شەیاتینەوە، بۆیە گۆڕا بۆ جۆرێکی سیحر. هەمان شتیش بۆ زۆر کتێک کە ئێستە لە سیحردا بەکاردێن و لەئەسڵدا وانین وەک کتێبی (شمس المعارف)، ئەگەر کەسی شارەزا و لێهاتوو خەریکی نەبێت سیحر دەرئەچێت و زانایانیش زۆر نمونەیان تۆمار کردووە کە خەڵکی بەبۆنەی شارەزا نەبوون لێوەی بوونەتە ساحیر، بۆیەش ساحیڕەکان ئێستە بەکاری ئەهێنن.

ماڵی شێخی نورانی شێع عبدالواحد یحیی (ڕێنێ گینۆن)
+7
ماڵی شێخی نورانی شێع عبدالواحد یحیی (ڕێنێ گینۆن)

Repost from ڕایخ ¦ Reich
نیچە ئەو پیاوەی کە دژبەیەکیکی دووپێ بووە. وانابینم نیچە بیرمەند، فەیلەسوف، زانای سۆسیۆلۆژی.. هتد بێت. نیچە فەرهاد پیرباڵێکی ڕ
نیچە ئەو پیاوەی کە دژبەیەکیکی دووپێ بووە. وانابینم نیچە بیرمەند، فەیلەسوف، زانای سۆسیۆلۆژی.. هتد بێت. نیچە فەرهاد پیرباڵێکی ڕۆشنبیرترە لە واقیعدا. کە هەر خۆی خۆی بەهەڵە دەخاتەوە. نیچە تەنها ئەیەوێ مرۆڤ ژیانی هەبێت لەبەر ئەوەی دەژیت. لەبەر ئەوەی هێزە. داوای پیاوێکی بەرز دەکات بەڵام بەرزیەتی و ئایدیاڵەتی ڕەت دەکاتەوە. بانگەشەی مەرگی خودا دەکات. بەڵام عەقیدەی فرەخودایی بە دروست دائەنێت. نیچە لە سەرلێشێواوێک و دۆڕاوێک هیچی دیکە نییە. گومانم هەیە هەرکەس ڕێز لە عەقڵی خۆی بگرێت حسابی کەسێکی هۆشیار بۆ نیچە بکات جگە لەوەی کە شوێنی بکەوێت. بەداخەوە کە ئەو کاریگەریە گەورەی بەسەر خەڵکەوە جیهێشتووە. ئەگەر لە نیچەش بپرسی ئەمانەی تۆ باسی ئەکەی دژبەیەکن لە عەقڵدا. بەوە وەڵامت دەداتەوە کە عەقڵ بچوکە، غەریزە یان "حیدس" بە زمانە سەلەفیەکە "فیطڕە" بەهێزترە. هێزیش لەهەر شتێکدا هەبوو شوێن ئەوە دەکەوم.

هەرکەس باوکی ئەوێت با بێت بۆ لای باوەگیان چون باشترین باوک و شێخ و دەستگیرە، باوکایەتی بەمانای کەلیمە لەودا تەجەللای کردووە، هەرکەس باوکی هەیە با ببێتە ڕۆڵەی تا باوکی زیاتر خۆشبوێت، هەر کەس ئەیەوێ دوبارە لەدایکببێتەوە و بفڕێ بەرەو بەرزاییەکان با بێتە لای و ببێتە یەکێک لە ئەولادەکانی. خوای گەورە بمانکاتە قوربان و خزمەتکاری تاهیر گیان #ڕەسەنایەتی #تەسەوف

کەلام بێ تەسەووف و تەریقەت ژەهرە، ساحێبەکەی ئەکوژێت، ئەوەندو ڕادێت لەسەر مەسائیلی عەقڵی ئیتر وائەزانێت تەنیا ئەوە عەقیدەیە، ل
کەلام بێ تەسەووف و تەریقەت ژەهرە، ساحێبەکەی ئەکوژێت، ئەوەندو ڕادێت لەسەر مەسائیلی عەقڵی ئیتر وائەزانێت تەنیا ئەوە عەقیدەیە، لەکاتێکا عیلمی کەلام بۆ دیفاعە و هیچی تر، مەفروز وایە حسابی دەرگای بۆ بکرێ،بەڵام ئێستە بووەتە ئاو و نانی هەندێک، کە وا بڕوایانە غەیری کەلام و عەقڵی بەشەری هیچی تر ناسەلمێرێ، بۆیەش دیقەت ئەدەیت زۆرێکیان دێن بە ئەهلی تەسەوف قسەئەکەن و عەلاساس ڕەخنە ئەگرن، نە شارەزای مەیدانەکەن نە تێشی ئەگەن، بۆ؟ چونکە دایمە لەسەر ئیستیدلال بە مەخلوقات و عالەمی کەمم ڕاهاتوون و وائەزانن ئیتر هەموو شتێک ئەم عەقڵە بەشەریە کورتبڕەیە، چون بیرکردنەوەی ئەوان لە ئیطاری زەمان و مەکان تەعەددا ناکا. بۆیەش دیقەت ئەدەین زانایانمان هەموویان شاربی تەریقەت و عیرفان بوون، چونکە ئەوەی نەچوبێتە ناوەوە و ئەو ڕێگایەی نەچەشتبێ نازانێ چۆنە و چییە. ئەسراری ئیلاهی و مەلەکوتی ئەعلا بە زمان تەعبیر لێوە ناکرێن، بەڵکو ئەبێت ڕۆح ئیحساسیان پێ بکات. هەر وەک چۆن تا یەکێک هەنگوینی نەچەشتبێ نازانی شیرینیەکەی چۆن چۆنیە و ناشتوانی بۆی شەرح بکەی، ئاوهاش تەریقەت پێویستی بە کەسی خۆیەتی و ئەهلی خوابێ تا لێی حاڵی ببێ، هی ئەوە نییە هەموو کەس لێی تێبگات. کەلامی ئەهلی تەسەوفیش ئاوهایە، هەرکەس نەهاتبێتە ڕێی خوا و سلوک نەکێشێ لێیان تێناگات، بۆیەش تەحزیریان داوە، کە ئەم قسانەیان بۆ غەیری خۆیان ژەهرە. #تەسەوف #سەرنج #ڕەسەنایەتی

((ڕۆژئاوایەکان ئەڵێن بۆچی موسڵمانان پێیان ناخۆشە وێنەی کارتۆۆنی لەسەر پێغەمبەرەکەیان دروست بکرێ؟ بۆچی دژی بیروباوەڕی ئازادن ، منیش بە سادەی ئەڵێم ئەمانەت هەمووی ئەساسێکی لیبراڵیان هەیە دەی بۆمی بسەلمێنە لیبراڵیەت ڕاستە، تۆ ئەڵێی موسڵمان وادەکەن و وادەکەن و حەدی مورتەد و دەست بڕین و هتد.... وە ڕێگە بە ئازادی ڕادەربڕین نادەن، بەڵام تۆ هەر بۆمت نەسەلماندووە و بگرە لیبراڵیزم هیچ وەزنێکی مەعریفیشی نیە، هیچ بەڵگەیە فەلسەفیشی نیە ئیتر ئەم فیکرەیەتان بە زەبری شەڕ و مێشک شۆرینەوە بڵاو کردۆتەوە کە ڕاستە و ئەبێ ملکەچی بین)) خوڵاسەی قسەی محمد حیجاب

لە گرنگترین دروشمەكانی جیاكردنەوەی چینایەتی، دروشمی حیجاب بوو كە ئامڕازێكی شكۆیە و چینی ئازادەكانی لە چینی كۆیلەكان پێ جودا دەكرێتەوە، وەك زانراوە فەڕزێتی حیجاب ناگەڕێتەوە بۆ ئەو قسە بێ بنەمایەی كە لەم سەردەمەدا بانگەشەی بۆ دەكرێت و پێیان وایە بۆ پاراستنی كۆمەڵگەیە لە فەساد، بەڵكو هێندە بەسە لە كۆمەڵگەدا یاسایەك هەبێت بۆ بنەبڕكردنی فەساد كە خەڵكی بە گشتی بترسن و لێی دوركەونەوە، لەگەڵ ئەوەی گومان نینە لەوەی حیجاب پاكی لەپشت خۆیەوە هەڵگرتووە و لە پێشودا لە هەموو گەلەكاندا عورفێكی جێبەجێكراو بووە، بەڵام لە ئیسلامدا جوداكردنەوەی ئازادەكانە لە كۆیلەكان پێش هەموو شتێك پاشان پاراستنی ئازادەكانە لە تەماحی نەخۆشدڵەكان، واتە پاراستنەكەش هەر بنچینەیەكی چینایەتی تێدایە. دەوترێ حەزرەتی عومەر جارێكیان جاریەیەك داركاری دەكات لەسەر پۆشینی حیجاب، حیجابەكەی لێ دەدڕێنێ و تەمبێی دەكات تا جارێكی دیكە لاسانەی ئازادەكان نەكاتەوە. بە درێژایی مێژووی خەلافەتە ئیسلامیەكان سیستمی چینایەتی بەڕێوە چووە بەسەر خەڵكیدا تەنانەت زۆر كات ڕێگە نەدەدرا جگە موسوڵمان بەرگی هاوشێوەی موسوڵمان بپۆشێت، یاخود بەرگێك بپۆشێت جوانتر و گرانبەهاتر لە بەرگی عاممەی موسوڵمانان، بۆ ئەوەی هەست بە كەمی خۆیان بەرامبەر كافران نەكەن. بۆیە ئیسلام لەگەڵ چینایەتییە بەڵام چینایەتییەك نا لەسەر بنەمای نەتەوە و ڕەگەز بەڵكو لەسەر بنەمای شەریعەت و ڕوح. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی #هەڵوێستە

ئیسلام نەهاتووە بۆ دامەزراندنی یەكسانی لە نێوان خەڵكیدا، بەڵكو هاتووە بۆ جیاكردنەوەیان لە یەكتری و نۆژەنكردنەوەی ڕەگەزی ڕوحی
ئیسلام نەهاتووە بۆ دامەزراندنی یەكسانی لە نێوان خەڵكیدا، بەڵكو هاتووە بۆ جیاكردنەوەیان لە یەكتری و نۆژەنكردنەوەی ڕەگەزی ڕوحی و چینایەتی هەڕەمی لە كۆمەڵگەدا كە تێیدا گەورە گوێ لێگیراوە و فەرمان و بچوك بەڵێ دەكات و گوێڕایەڵ دەبێت. ”ان اقربكم عند اللە اتقكم” داننانە بەو ڕەگەزە ڕوحییە نەك وەلانانیبێت، بەوپێیەی نزیك و دور لە خودا هەیە و ئەمەش خۆی لەخۆیدا گەورە و بچوكی و بەرزی و نزمیە، مەرجیش نییە تێیدا لەبەر ئەوەی ”تقوی” لەلای زۆرینە نەبینراوە و شاراوەیە ئیدی لای هەموان شاراوەبێ، پیاوانی خودا دەزانن كێ خاوەنی ئەو پلەیەیە بۆیە هەمیشە ”ابو بكر”ێك دەدۆزنەوە بۆ بەرزكردنەوەی، سەركردەش بە سێبەری خودا دەبینن لە زەویدا و تێكۆشەریش بە شێر و شمشێری خودا و دەشزانن”وفضل اللە المجاهدین علی القاعدین” ئەمەش هەردوو چینی دەسەڵاتی باڵای ڕوحی و زەمەنی و سوارچاكانی كۆمەڵگە دیاری دەكات كە لەسەرو هەموانەوەن پاشان بۆ خوارتر و خوارتر تا عاممەی خەڵكی و كۆیلەكان.

لێرە ڕونکردنەوە بۆ هەموو شتێک نادرێت، چونکە ئەم کەناڵە لە ئاست چینێکی دیاریکراودا قسە ئەکات و ڕونکردنەوە نادەین لە حەددی خۆی بەولاوە. ئەگەر تێینەگەیشتن پرسیار بکەن، پێویستی بە ڕونکردنەوە بوو، ڕونی ئەکەینەوە و پێویستیشی بە ڕونکردنەوە نەبوو ڕونی ناکەمەوە. پێویستە خۆشت هەوڵبدەی تێی بگەی، هەموو شتێک لێرە پاکناکرێ و بیکەینە دەمی خەڵکیەوە.

هاوشێوەی نونیش پیتی(هاء) هەمان ژمارەی هەیە بە داڕشتنی بچوككراوە كە پێنجە، لەو پیتانەیە كە مێیەتی بەسەریاندا زاڵە، كۆی ژمارە پ
هاوشێوەی نونیش پیتی(هاء) هەمان ژمارەی هەیە بە داڕشتنی بچوككراوە كە پێنجە، لەو پیتانەیە كە مێیەتی بەسەریاندا زاڵە، كۆی ژمارە پێنجیەكانی سەرەتا(15)یە كە ژمارەی ناوی(حوا)یە، پێنج ژمارەی ناوەندی لە یەكەیەكەی نۆیە كە كۆیەكەی دەكاتە(45) كە ژمارەی ناوی(ادم)ە، هەروەك چۆن ژمارەكەی بە بچوككراوەیی بریتییە لە نۆ كە ژمارەی پیتی(ط)ە كە سیفاتی نێرینەیی بەسەریدا زاڵە، پەروەرێنیش ئەو پیتەی كردووە بە دەستپێكی سورەتی(طە) كە كۆی گشتی ژمارەكانی دەكاتە(14) كە ئاماژەیە بۆ پێگەی ناوەندی پیتەكانی زمانی عەرەبی كە بریتییە لە پیتی (ن). (لقوم یعقلون) جا ئێستە لاموایە ڕونە بۆچی ئامڕازی موسوڵمانان هیلال و ئەستێرەیە، تەبعەن مانای دیكەشی زۆرە بەڵام هەموی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئەسڵە. #توراسی_عیرفانی #سومبولە_پیرۆزەكان

لە سومبولە عیرفانییە ئیسلامییەكاندا پیتی(ن) ئاماژەیە بۆ بناغەی كاریگەربوونە كە وەك لە شێوەكەیدا دەردەكەوێت بە شێوەی قاپ، خاڵە
لە سومبولە عیرفانییە ئیسلامییەكاندا پیتی(ن) ئاماژەیە بۆ بناغەی كاریگەربوونە كە وەك لە شێوەكەیدا دەردەكەوێت بە شێوەی قاپ، خاڵەكەی سەریشی بە فەیزە ئیلاهییە دابەزیوەكان بۆ سەر ئەو كاریگەربووانە لە قەڵەمەوە كە بكەرە و پیتی(أ) ئامڕازە بۆی كە جەمسەری پیتەكانە. پەروەرێن دەفەرموێت لە دەستپێكی سورەت(القلم) پەروەرێن دەفەرموێت: ”ن والقلم وما یسطرون”. پیتی نون لە لە زمانی عەرەبیدا وەك ئاماژە بەكاردێ بۆ كۆی مێینە لە كۆتایی وشەدا. شێخی ئەكبەریش ئاماژە بەو مانایە دەدات لە دێڕێك شعردا كە دەفەرموێت: "والنون تجري مع الافلاك صورتە لنیل صورة الأنثى تشتهي الذكرا"

Repost from ڕایخ ¦ Reich
بێگومان لەدوای تێکشاندنی سەرابی مۆدێرنە جوانی شعر و تابلۆ و پەیکەر دەردەکەوێت. چۆن وانیە، لەکاتێک دا کە جیهانی توراس لە شتە نەمرەکان پێکهاتووە کە هەموو مرۆڤێک خوازیاریەتی. جیهانی مۆدێرنەش لەهیچ پێک نەهاتووە. بۆشە و هیچە. نەبوونە.

ئەگەر ڕاستیتان دەوێت، بنچینەی بیروباوەڕم پێم دەڵێت تەنها ئەوانەی پێش شۆڕشی فەڕەنسی لەدایکبوون عەقڵیان کامڵ بووە. یولیوس ئیڤۆل
ئەگەر ڕاستیتان دەوێت، بنچینەی بیروباوەڕم پێم دەڵێت تەنها ئەوانەی پێش شۆڕشی فەڕەنسی لەدایکبوون عەقڵیان کامڵ بووە. یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

Repost from ڕایخ ¦ Reich
ڕووحی سامۆرای لەنێو جەستەی یابانی مۆدێرن دا هاوار دەکەن... هێشتا زۆرێک لە کەسایەتیە یابانیەکان، خۆکوشتن بەسەریاندا زاڵە. وەکو
ڕووحی سامۆرای لەنێو جەستەی یابانی مۆدێرن دا هاوار دەکەن... هێشتا زۆرێک لە کەسایەتیە یابانیەکان، خۆکوشتن بەسەریاندا زاڵە. وەکو چۆن سامۆرایەکان seppuku کە جۆرێکی خۆ-کوشتنی ساموڕایە لەڕێگای قاشکردنی ورگی خۆیانەوە خۆیان دەکوژن. سامۆرایەکان ئەو جۆرە خۆکوژیەیان لەبەر چەند هۆکارێک دەکرد. یان بۆ ئەوەی شەرەفی خۆیان بەدەست بهێننەوە یان باجی تاوانەکانیان بدەن یان لە شەڕدا نەگیرێن و نەکەونە دەستی دوژمن. ئێستاش لە جیهانی ئەمڕۆ دا کە ڕووحی یەک بەیەکی تاکەکانی کۆمەڵگا زیندانییە. جەستە ئازادە و ڕووح کۆتوبەندە. ئەو ڕێژە خۆکوژیەی لە یابان لە ساڵانی پێشوودا لەناو ئەوپەڕی پێشکەوتنی ماددی و تەکنەلۆژی هەیە. نەخۆشی نەگونجانی جەستە و ڕووح. کە ڕووح بێ ئومێد بوو لە جەستە. هەمیشە ئازاری دەدات. هەمیشە گلەیی لێدەکات. یابانیەکانیش ڕووحێکی ساموڕایە-جەنگاوەری قوڵییان هەیە. هەرگیز بەوە ڕازی نابن چ بە ئاگایی خۆیان چ بە بێ ئاگایی خۆیان، کە ڕووحی ساموڕای کۆتوبەندی جیهانی ماددی ببێت.

Repost from پێشەکی
خوێندنگەی مۆدێرن دامەزراوەیەکی وێرانکەرە خوێندنگەی مۆدێرن، واتە ئەو خوێندنە ناچارییەی لە تەمەنێکی کەمەوە (پێنج و شەش ساڵ، ئێستا زووتریش) دەست پێ دەکات و کاتێکی زۆر دەخایەنێت (تاکو بیست ساڵی و زیاتریش)، لە ڕواڵەتدا دامەزراوەیەکی بێلایەنە و ئامانج لێی پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگەیە، بەڵام لە ناوەڕۆکدا زیانی زۆرە. دەکرێت سەبارەت بە زیانە کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، زانستی، خانەوادەیی، ئایینی، دەرووندروستییەکانی بدوێین، بەڵام لێرەدا تەنها پێشەکییەک دەخەینە ڕوو. پێش هەمووشتێک، ئەم دامەزراوەیە ڕەنگدانەوەی فکری چەند سەدەی ڕابردووی ئەوروپایە، کە فکرێکە گومانی بەرانبەر تاکەکانی کۆمەڵگە باش نییە و پێی وایە دەبێت بەردەوام دەنوکی لەسەریان بێت. ئەم شێوازە بیرکردنەوەیە لای بەشێک لە کاریگەرترین بیرمەندانی چەند سەدەی ڕابردووی ئەوروپادا بەدی دەکرێت (مارکس، سپینۆز، فیشتە...). لەم شێوازە بیرکردنەوەیەدا، ناکرێت تاکێکی ئاسایی خۆی جڵەوی فێربوونی خۆی بگرێتە دەستی، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە کەسە ئاساییەکە بە گومانەوە تەماشا دەکرێت. ڕەنگە ئەمە ڕەنگدانەوەیەکی بیرۆکەی تاوانی ڕەسەن بێت لە مەسیحیەتدا، کە هەموان بە تاوانباری لەدایک دەبن. خوێندنگەی ناچاری ئەو نیگەرانییە دەڕەوێنێتەوە و جڵەوی بنەڕەتیترین پرۆسەی کۆمەڵگە (پەروەردەی مرۆڤ) دەگرێتە دەست. لێرەدا دەوڵەت خۆی مەنهەجێک دادەنێت، خۆی شێواز و سیستمی خوێندن دیاری دەکات، خۆی بڕیار دەدات خوێندن چەند ساڵ بێت، لە هیچ یەکێکیش لەمانەدا دایک و باوک بچووکترین قسەیان نییە. جیا لەوانە، جڵەوی ساڵانێکی زۆری تەمەنی تاک دەکات؛ واتە، دەزانێت هەموو تاکێک بیست ساڵێک لە خوێندندا بەسەر دەبات و بە ئاسانیی پێشبینیی ژیانی دەکات؛ ئەمە بەوە بەراورد بکە کە لە شارستانیەتی ئیسلامیدا هەبووە: پەیداکردنی مەعریفە بەردەست بووە بۆ کەسێک مەیلی لێ بێت، ناچاری نەبووە و مەرج نەبووە هەموان بخوێنن، دایک و باوک خۆیان منداڵەکەیان ناردووەتە لای ئەو مامۆستایەی ویستوویانە؛ لە هەموویشی گرنگتر، مەعریفە بە شێوەی دەستاودەست گوازراوەتەوە، بۆ نموونە کەسێک فێری زانستێک بووە، یان کتێبێکی خوێندووە، ئەو کتێبەی فێری کەسانێکی تریش کردووە و ئەوانیش کەسانێکی تر، بەم شێوەیە خوێندەواری و زانست لە شارستانیەتەکەدا بڵاو بووەتەوە. با بگەڕێینەوە سەر ئەم خاڵە: خوێندنگەی مۆدێرن ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی تاک دەبات. دەوڵەتی هاوچەرخ زۆر لە خەمی ئەوەدایە تاکەکانی کۆمەڵگە پێشبینیکراو بن و "ئازاد" نەبن، بۆ ئەم مەبەستە سیستمێکی تاقەتپڕوکێن دادەنێت و هەوڵ دەدات خوێندکار تا خوێندن تەواو نەکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر ژیان نەکەوێت؛ کاتێک تاک خوێندن تەواو دەکات و بە هۆشی خۆیدا دەهێتەوە ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی ڕۆیشتووە و ئەمیش هێشتا لە خاڵی سفردایە، ناچارە تا زووە کارێک پەیدا بکات و قەرەبووی ساڵانی کارنەکردنی بکاتەوە. لێرەدا لەوە بگەڕێ ئەم دامەزراوەیە چۆن چۆنی تەمەنی منداڵی بە شێوەیەکی فێڵبازانە درێژ دەکاتەوە، بەڵکو سەرنجی ئەوە بدە ئازادیی تاک چۆن سنووردار دەکات: ڕاستە تۆ پێت دەگوترێت بۆت هەیە هەموووشتێک بکەیت، بەڵام بۆ ماوەی شازدە ساڵ لە گرنگترین پرۆسەی ژیانتدا هیچ بژاردەیەکت پێ نەدراوە (بە دایک و باوکیشت نەدراوە)، پاشتریش بژاردەکان ئەوەندە تەسکن، ئیرادەیەکی ئەوتۆت نەماوە و ناچاریت چۆن تا ئێستا لەگەڵ سیستمەکەدا هێناوتە، تا کۆتایی تەمەنیشت لەگەڵیدا بڕۆیت. خۆ ئەگەر لەم خاڵانەیش دوور بکەوینەوە، سەیری خودی ئەو زانست و مەعریفەیە بکەین کە تاک لە خوێندنگەی هاوچەرخدا فێری دەبێت، حەقی خۆیەتی بپرسین: ئەگەر ئەو کاتەی تاک بە درێژایی تەمەنی لە پۆلدا بەسەری دەبات کۆ بکرێتەوە، پاشان دابەشی ئەوە بکرێت کە فێری بووە، چیی بۆ دەردەچێت؟ لە هزری خۆتدا ئەمە ئەنجام بدە، بۆت دەردەکەوێت ئەو کاتەی لە خوێندنگەدا بەسەرت بردووە، بەراورد بەوەی فێری بووی، کاتێکی خەیاڵییە و مێشکت دەوەستێنێت؛ بەڵکو ناچاریت لە خۆت بپرسیت: بەڕاستی من لە خوێندنگە چیم کردووە و چی فێر بووم؟ وەختێک لەم بابەتانە ڕادەمێنین، تێدەگەین خوێندنگەی مۆدێرن بۆ فێرکردن دروست نەکراوە، بەڵکو ئامانجی تری هەیە...

Repost from پێشەکی
خوێندنگەی مۆدێرن چۆن دامەزراوەیەکە؟
خوێندنگەی مۆدێرن چۆن دامەزراوەیەکە؟

پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکی جیهان بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە کاڵای ماددیدا هەژار بوون بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون تا ئەو
پێش ئەوەی جیهانگیری ئەمریکی جیهان بگرێتەوە، مرۆڤەکان لە کاڵای ماددیدا هەژار بوون بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە دەوڵەمەند بوون تا ئەو ڕادەیەی کە بەبێ دوودڵی لە پێناو ئیمان و بنەماکانیاندا بمرن. ئێستا ئێمە بە زۆری کاڵای ماددی لە ژیانماندا دەوڵەمەندین، بەڵام ڕۆحمان ئەوەندە هەژارە کە چیتر ناتوانین لە وجودمان لەم جیهانەدا تێبگەین. هەموو شتێک بووەتە بێ مانایی، ئەم زۆری ماددییە جگە لە بێ مانایی ژیان و خۆپەیوەستکردن بە شتێکی فانیەوە هیچی تر نییە. ئەم سەردەمەی ئێمە تێیدا دەژین، زەلیلترین و ڕیسواترین سەردەمی مێژووییە کە مرۆڤایەتی شاهیدی بووە. #مۆدێرنە #سەرنج