وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام. https://gov.krd/moe/
Показати більше📈 Аналітичний огляд Telegram-каналу وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
Канал وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education (@parwardayi) є активним учасником. На даний момент спільнота об'єднує 38 365 підписників, посідаючи 4 883 місце в категорії Освіта та 9 086 місце у регіоні Іран.
📊 Показники аудиторії та динаміка
З моменту свого створення невідомо, проект продемонстрував стрімке зростання, зібравши аудиторію у 38 365 підписників.
За останніми даними від 26 липня, 2026, канал демонструє стабільну активність. Хоча за останні 30 днів спостерігається зміна кількості учасників на 182, а за останні 24 години на -27, загальне охоплення залишається високим.
- Статус верифікації: Не верифікований
- Рівень залученості (ER): Середній показник залученості аудиторії становить 48.77%. Протягом перших 24 годин після публікації контент зазвичай збирає 15.68% реакцій від загальної кількості підписників.
- Охоплення публікацій: В середньому кожен допис отримує 18 711 переглядів. Протягом першої доби публікація в середньому набирає 6 016 переглядів.
- Реакції та взаємодія: Аудиторія активно підтримує контент: середня кількість реакцій на один пост – 116.
📝 Опис та контентна політика
Автор описує ресурс як майданчик для висловлення суб'єктивної думки:
“چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.
https://gov.krd/moe/”
Завдяки високій частоті оновлень (останні дані отримано 27 липня, 2026), канал підтримує актуальність та високий рівень охоплення публікацій. Аналітика показує, що аудиторія активно взаємодіє з контентом, що робить його важливою точкою впливу в категорії Освіта.
Триває завантаження даних...
| Дата | Залучення підписників | Згадування | Канали | |
| 27 липня | 0 | |||
| 26 липня | 0 | |||
| 25 липня | 0 | |||
| 24 липня | 0 | |||
| 23 липня | 0 | |||
| 22 липня | +1 | |||
| 21 липня | 0 | |||
| 20 липня | 0 | |||
| 19 липня | 0 | |||
| 18 липня | 0 | |||
| 17 липня | +1 | |||
| 16 липня | 0 | |||
| 15 липня | +17 | |||
| 14 липня | 0 | |||
| 13 липня | 0 | |||
| 12 липня | 0 | |||
| 11 липня | 0 | |||
| 10 липня | 0 | |||
| 09 липня | +383 | |||
| 08 липня | +61 | |||
| 07 липня | 0 | |||
| 06 липня | 0 | |||
| 05 липня | +69 | |||
| 04 липня | 0 | |||
| 03 липня | +5 | |||
| 02 липня | +46 | |||
| 01 липня | +113 |
| 2 | وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەکانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگای هەولێر، ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکاتەوە کە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- سەد و بیست و پێنج (١٢٥) قوتابی/خوێندکار بۆ هەر ئامادەییەک وەردەگیرێت.
٣- خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێکدێت:
ئامادەیی پیشەیی پایتەخت: بەشی ڤێتێنەری، بەشی بەرهەمی ڕووەکی، بەشی دووبارە بەکارهێنانەوە. (ناونیشان: گەڕەکی نووسەران، شەقامی ٢٠ی نووسەران، نزیک UK pizza).
ئامادەیی پیشەیی وەستا ڕەجەب: بەشی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر، بەشی چاککردنەوەی ئامێری پزیشکی، بەشی چاککردنەوەی کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل (IT). (ناونیشان: لالاڤ ستی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر).
ئامادەییی پیشەییی منارە: بەشی گرافیک دیزاین، بەشی ئینتێریۆر دیزاین، بەشی دیزاینی جلوبەرگ، بەشی کارگێڕیی ئوتێل و ڕێستۆرانت. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت قوتابخانەی ئیشق).
ئامادەییی پیشەییی قەڵا: بەشی کارەبا، بەشی وزەی خۆر، بەشی کانزا دەگمەنەکان. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر).
٤- قوتابیی پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥- ساڵی یەکەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- بەرنامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەکات.
٧- ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی پێدێت.
٨- قوتابیی پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە (کە هەمان کۆد و پاسۆردە کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی (ناردن) دەکات:
https://www.e-parwarda.com
وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ | 5 166 |
| 3 | https://www.facebook.com/share/1DYyze1AEi/?mibextid=wwXIfr
پەیجی فەرمی ( کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان KEF) : | 6 906 |
| 4 | Немає тексту... | 8 387 |
| 5 | پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦ :
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی (زانستخوازیی بەردەوام - هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦). کە بەڵگەنامەی ڕێزلێنانی بەخشییە (٩٦) ناوەندی خوێندن و (٣٣) مامۆستا کە لە پلەبەندی یەکەم تاوەکو پلەبەندی دەیەمیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستهێنابوو، هەروەها بەخشینی ڕێز و سوپاس بە نووسراوی فەرمی بە ١,٦١٩ مامۆستای بەشداربوو لەگەڵ (٩٥) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کە پاڵپشتی پڕۆسەکە بوون. | 8 346 |
| 6 | Немає тексту... | 8 110 |
| 7 | 🔴 وەزارەتی پەروەردە ڕێزبەندیی ئەو مامۆستایانەی قوتابخانە حکومییانە لەسەر ئاستی کوردستان ڕادەگەیەنێت کە لە پلەی یەکەمەوە دەستپێدەکات تا پلەی دەیەم، بەشداربوون لە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام (هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦. پیرۆزباییان لێدەکەین و سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەین کە بەشداربوون لە پرۆسەکەدا.
🔵 پرۆسەی (زانستخوازیی بەردەوام) پرۆسەیەکی ستراتیژیی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ توانادارکردنی مامۆستایان، کە ساڵانە لەڕێگەی فۆرمێکەوە چالاکییەکانی مامۆستایان تۆماردەکرێت و بەڵگەکانیان دۆکیۆمێنت دەکرێت.
وەزارەتی پەروەردە
٢٣ی ٧ی ٢٠٢٦ | 8 011 |
| 8 | پیرۆزبایی لە قوتابی (نیفار بەختیار عادل) دەکەم، لە ئامادەیی شیرین لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک، کە لە تاقیکردنەوەی وەزاریی پۆلی شەشەمی ئامادەییدا، لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدراڵ کۆنمرەی ١٠٠ی بەدەستهێناوە. هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم قوتابییانی دەرچووی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەکەم و دەستخۆشی و سوپاسم بۆ بەڕێوەبەر و گشت مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک هەیە.
ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 8 993 |
| 9 | سێشەممە، ڕێکەوتی ۲۱ی ٧ی ۲۰۲٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربوو لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی "تاقێگەی داهێنانی قوتابخانەکان: ئەنجامی تاقیکاری و قۆناغی داهاتوو"، کە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و ئینستیوتی داهێنان و نوێگەریی کوردستان (KII) جێبەجێ دەکرێت.لە مەراسیمەکەدا ئەنجامی تاقیکاریی پڕۆژەکە خرایەڕوو، و جەخت لە فراوانکردنی کرایەوە، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) تا ئێستە (١٠٠) قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ (٢٠٠)، مامۆستا وەک ڕاهێنەر ئامادەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و نوێگەریی پەروەردەیی لە ناو قوتابخانەکاندا. لە کۆتاییشدا سوپاسنامەی ڕێزلێنان بەخشیرایە مامۆستایان و بەشداربووانی کارای ساڵی ڕابردووی پڕۆژەکە. | 10 569 |
| 10 | خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانیەوە. خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ | 19 231 |
| 11 | شەممە ، ١١ ی ٧ ی ٢٠٢٦ ، هەولێر :
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و بەڕێوەبەرانی ڕاهێنانی پەروەردەیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد . کە لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی تایبەت بە ساڵی نوێی خوێندن خرانەڕوو دەربارەی : ڕێکخستنەوەی میلاکات و پرۆژی بونیاتنانی تواناکان و زانستخوازیی بەردەوام و ڕاهێنانی مامۆستایان و ڕێنمایی نوێی فرۆشگەی قوتابخانەکان . | 20 335 |
| 12 | پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٩ی ٧ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێزان ئیدوارد بەیگبێدەر (بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا) و شاندی یاوەری. لە دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا؛ بەتایبەت، ڕێکخراوی یونیسێف هەمیشە پاڵپشتیکار و هاوکارێکی بەهێزی وەزارەتی پەروەردە بووە و ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنین. هاوبەشی و پاڵپشتییەکانی ئەو ڕێکخراوە لەم بوارەدا، چەندین پڕۆژە و پێشکەوتنی گرنگی لە بوارەکانی پەروەردەدا گرتووەتەوە، کە جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەم هەوڵانە کرایەوە بۆ سەرکەوتنی زیاتری پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا. | 18 495 |
| 13 | ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan
.com
🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦ | 25 488 |
| 14 | ژیریی دەستکردەکەت فێری ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە بکە
ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١. ئەو پی.دی.ئێفەی "پوختەی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە" لە پێشدا دابگرە لەلای خۆت پاشەکەوتی بکە با ئامادە بێت کە بیدەیت بە ژیریی دەستکردەکەت.
https://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2026/06/Puxtey_Renus_Wezareti_Perwerde.pdf
٢. پاشان ئەم دەقەی خوارەوە واتە ئەم پرۆمپت (هەوێن)ە کۆپی بکە و بیدە بە ژیریی دەستکردەکەی خۆت، بۆ نموونە Gemini پاشان پی.دی.ئێفەکەش بار (Upload) بکە و لەگەڵ دەقەکەدا بیدە بە ژیریی دەستکردەکەت
دەقی پێشنیارکراو بۆ بەکارهێنەران (پرۆمپت = هەوێن = prompt):
"سڵاو. من فایلێکی (پی.دی.ئێف)م بۆ هاوپێچ کردوویت کە پوختەی ڕێساکانی ڕێنووسی یەکگرتووی زمانی کوردییە (پەسەندکراوی وەزارەتی پەروەردە). تکایە ئەم کارانەی خوارەوەم بۆ ئەنجام بدە:
١. فایلەکە بەتەواوی و بەوردی بخوێنەوە.
٢. سەرجەم خاڵ و ڕێسا گرنگەکانی ناو فایلەکەم وەک پوختەیەک خاڵ بە خاڵ لێرەدا بۆ بنووسەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە کە بەباشی لێیان تێ گەیشتوویت.
٣. پێم بڵێ کە ئەم ڕێسایانەت لای خۆت پاشەکەوت کردووە و هەمیشە لەبیرت دەمێنن.
٤. لەمەودوا لەم پەنجەرەیەی گفتوگۆیەماندا، هەر دەقێکم پێ دایت بۆ ڕاستکردنەوە، وەرگێڕان، یان داڕشتن، پێویستە سەد لە سەد پابەندی ئەم ڕێسایانە بیت و تەنیا لەسەر ئەم بنەمایانە دەقەکانم بۆ ڕێک بخەیت."
***
ئیتر ژیریی دەستکردەکەت بەپێی ڕێنووسی وەزارەتی پەروەردە هەموو شتەکانت بۆ دەنووسێت یان ئەگەر دەقێکی پێ بدەیت بەپێی ئەوە ڕاستی دەکاتەوە.
تێبینی: ژیریی دەستکرد چونکە لە پێشدا فێری ئەو ڕێنووسەی سەر ئینتەرنێت بووە، لەوانەیە لە سەرەتادا هەندێک خاڵ فێر نەبێت، بەڵام چەند جارێک دووپاتی بکەیتەوە هەمووی بەرە بەرە فێر دەبێت.
ئامادەکردن:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەکانی خوێندن
لیژنەی ڕێنووس و خاڵبەندیی وەزارەتی پەروەردە /پەسەندکراوی ئەکادیمیای کوردی | 18 653 |
| 15 | ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمانی سریانی و زمانی تورکمانی) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان | 16 816 |
| 16 | بۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، خوێندنی کوردی لە کەرکوک)
بابەت/ ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابییان/ خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان
بۆ بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ئاسانکاری تۆمارکردن، پێویستە گشت دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان ڕەچاوی ئەم ڕێکارانە بکەن:
١- هەمان ڕێکارەکانی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) جێبەجێدەکرێت کە بە ژمارە (١٩٩) لە ڕێکەوتی ١٣ ی ٧ ی ٢٠٢٥، گشتاندنی پێکراوە.
٢- وەرگرتن لە باخچەی حکومی:
أ- قۆناغی یەکەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢٢ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ بێت.
ب- قۆناغی دووەم: بۆ ئەو منداڵانەیە ڕۆژی لەدایکبوونیان لە نێوان ١ ی ١ ی ٢٠٢١ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢١ بێت.
٣- پۆلی یەکەمی بنەڕەتی: قوتابییانی لەدایکبووانی ١ ی ١ ی ٢٠٢٠ تا ٣١ ی ١٢ ی ٢٠٢٠.
٤- پڕۆسەکانی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و جیاکردنەوەی قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەنوبەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی لە ڕێکەوتی ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی ١٩ ی ٨ ی ٢٠٢٦.
٥- پێویستە تا ڕێکەوتی ٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٦ گشت هۆبەکانی پۆلەکان جیاکرابێتەوە و ناوی گشت منداڵان و قوتابییان و خوێندکاران لە سیستەمی (E-parwarda) تۆمارکرابن و ٦ ی ٩ ی ٢٠٢٦ دوا مۆڵەتە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستەم.
٦- وەرگرتن لە پەیمانگاکان بەگوێرەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگاکان دەبێت جگه لە پەیمانگاکانی پیشەیی سیستەمی ئینگلیزی کە پێشکەشکردن بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.
https://drive.google.com/file/d/1VIfHsgkmXKmWcAybHMOvJR2I-DTwoMRy/view?usp=drive_link | 20 177 |
| 17 | https://drive.google.com/file/d/1VIfHsgkmXKmWcAybHMOvJR2I-DTwoMRy/view?usp=drive_link | 18 412 |
| 18 | ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (فیزیا و جوگرافیا) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان | 20 711 |
| 19 | ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی (٤-١١) دەکەینەوە کەوا لەئیستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی دووەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئپلیکەشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە .
🔴 تێبینی : کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن.
https://www.e-parwarda.com/qrha
وەزارەتی پەروەردە
بەرێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان
٥ ی ۷ ی ٢٠٢٦ | 20 771 |
| 20 | 🔴ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی، خولی دووەم بۆساڵی خويندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە.
🔴 قوتابی مافی پەڵپ گرتنی هەیە لە ڕێکەوتی ٤ ی ۷ ی ٢٠٢٦ تا ۹ ی ۷ ی ٢٠٢٦ کۆتایی دەوامی فەرمی
🔴 لینکی داونلۆدکردنی ئەپڵیکەیشنی ( ئی - هەڵسەنگاندن)
https://www.e-parwarda.com/qrha
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکان- وەزارەتی پەروەردە
۲ ی ۷ ی ٢٠٢٦ | 20 938 |
