وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام. https://gov.krd/moe/
نمایش بیشتر📈 تحلیل کانال تلگرام وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education
کانال وەزارەتی پەروەردە / Ministry Of Education (@parwardayi) بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 39 016 مشترک است و جایگاه 4 719 را در دسته آموزش و رتبه 8 886 را در منطقه إيران دارد.
📊 شاخصهای مخاطب و پویایی
از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 39 016 مشترک جذب کرده است.
بر اساس آخرین دادهها در تاریخ 05 اکتبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر 464 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر 2 بوده و همچنان دسترسی گستردهای حفظ شده است.
- وضعیت تأیید: تأیید نشده
- نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 27.76% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 13.36% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب میکند.
- دسترسی پستها: هر پست به طور میانگین 10 833 بازدید دریافت میکند. در اولین روز معمولاً 5 215 بازدید جمعآوری میشود.
- واکنشها و تعامل: مخاطبان بهطور فعال حمایت میکنند؛ میانگین واکنش به هر پست 58 است.
📝 توضیح و سیاست محتوایی
نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاههای شخصی توصیف میکند:
“چەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێلیگرام.
https://gov.krd/moe/”
به لطف بهروزرسانیهای پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 06 اکتبر, 2026)، کانال همواره بهروز و دارای دسترسی بالاست. تحلیلها نشان میدهد مخاطبان بهطور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته آموزش تبدیل کردهاند.
در حال بارگیری داده...
| تاریخ | رشد مشترکین | اشارات | کانالها | |
| 06 اکتبر | +3 | |||
| 05 اکتبر | +20 | |||
| 04 اکتبر | +117 | |||
| 03 اکتبر | +55 | |||
| 02 اکتبر | +68 | |||
| 01 اکتبر | +66 |
| 2 | دووشەممە، ٥ی ۱۰ی ۲۰۲٦:
بە ئامادەبوونی سەرهێڵی Miyako Ikeda، بەرپرسی شیکردنەوە لە ڕێکخراوی OECD و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، ئەنجامی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی PISA 2025مان خستەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، خاتوو میکاو سەرەتا دۆخی پەروەردەییی جیهان و پاشان هەرێمی کوردستانی خستەڕوو؛ لە دوای ئەوەش ئەنجامەکانی هەڵسەنگاندنەکەمان سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ڕوونکردەوە.
لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە (لینک) هەردوو پێشکەشکاریی (پڕێزنتەیشن) OECD و وەزارەتی پەروەردە دەخەینەڕوو.
https://tinyurl.com/Pisa-pisa-2025
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 4 428 |
| 3 | بدون متن... | 4 937 |
| 4 | ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز،
بەبۆنەی هاتنەوەی ٥ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان) و ٦ی تشرینی یەکەم (ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان)، گەرمترین پیرۆزبایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی بەڕێز و ماندوونهناسی کوردستان دەکەین.
مامۆستایان لە مێژووی سەربەرزانەی گەلەکەماندا، هەمیشە وەک ڕووناککەرەوەی ڕێگەی هۆشیاری، پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو ڕۆڵی سەرەکییان بینیوە. بەتایبەتی لە سەردەمە سەختەکاندا، بە ورە و دڵسۆزییە بەرزەکەیان بەردەوامییان داوە بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و بارودۆخە جیاوازەکانیان تێپەڕاندووە تا ڕووناکی زانست لە پۆلەکاندا بگەشێتەوە.
لەم دوو ڕۆژە شکۆدارەدا، هاوسۆزی و ڕێزی بێپایانمان بۆ سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دووپات دەکەینەوە، و بەڵێنی پشتیوانیکردنی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەردەبڕین. لە هەمان کاتدا، سوپاسی بێپایانی مامۆستایانی خانەنشینکراو دەکەین کە ڕێچکەشکێنی ئەم کاروانە پیرۆزە بوون.
وەزارەتی پەروەردە جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە، باشترکردنی ژینگەی خوێندن، و دابینکردنی ماف و شایستەکانی مامۆستایان بەپێی تواناکان؛ چونکە بڕوامان وایە مامۆستا کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و ئاوەدان.
دووبارە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان پیرۆز بێت.
وەزارەتی پەروەردە
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ | 5 159 |
| 5 | ڕێبەری دڵنیایی جۆریی : پرۆسەی زانستخوازی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) .
https://tinyurl.com/Rrbar-2026 | 5 974 |
| 6 | لە دووشەممە 5 ی 10ی 2026وە (202) سمارت بۆردی دیکە بۆ قوتابخانە حکومییەکان فەراهەم دەکەین.
کۆی گشتیی ئەو هۆبانەی خوێندنی حکومی کە لە ماوەی ساڵێکدا سمارت بۆردیان بۆ دابینکراوە دەبێتە 611 ژووری خوێندن
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 7 265 |
| 7 | لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە مانگی ٩ی ٢٠٢٦، ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی (قوتابخانەکەم) لە مامۆستایانی بەڕێز و قوتابییانی خۆشەویست گەیشتە ١٨٨,٥٦٩ بەکارهێنەر.
ئەم پێشوازییە گەرمە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ هەنگاونان بەپێی سەردەم و سوودوەرگرتنی بەرفراوان لە تەکنەلۆجیا لە پرۆسەی پەروەردە و فێربووندا.
د. "ئالان حمەسعید صالح"
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 12 574 |
| 8 | سێشەممە، ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٦: پێشوازیم کرد لە قوتابی بەهرەمەند (سان سزا جمال عبدول) لە پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی (کوردجینیەس ) ،
بە ناوی وەزارەتی پەروەردەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە دەکەم بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم لەسەر ئاستی جیهان لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاری (STEM 2026). دەستخۆشی لە خۆی، خانەوادە بەڕێزەکەی و مامۆستا دڵسۆزەکانی دەکەم و هیوای ئاییندەیەکی گەشی بۆ دەخوازم.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 12 429 |
| 9 | بە بۆنەی سەرکەوتنی شایستەی «یانەی وەرزشیی پەروەردە» بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، ڕاهێنەران، یاریزانان و تەواوی هاندەرانی یانەکە دەکەم.
ئەم سەرکەوتنە مەزنە، بەرهەمی ماندووبوون و دڵسۆزیی هەموولایەکتانە. دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی گەورەتریتان بۆ دەخوازم.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 11 014 |
| 10 | لە دیداری هەردوو نەوەی مامۆستای بەڕێز و خەمخۆری پەروەردە، مامۆستا جەمال عەبدول؛ کاکە (سان) و کاکە (جان) .
جێگەی شانازییەکی گەورەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڕیارم دا قوتابخانەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی بەناوی ئەم کەسایەتییە دیار و پڕشنگدارەوە بکەم، وەک ڕێزلێنانێک لە خزمەتە مێژوویییەکانی.
د. ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان | 9 707 |
| 11 | فەرمانی وەزاری تایبەت بە پەیمانگەکانی ناحکومی . | 9 952 |
| 12 | بدون متن... | 12 406 |
| 13 | یەکشەممە، ڕێکەوتی٢٧ی ٩ی ٢٠٢٦ ــ ڕانیە:
د. ئالان حمەسعید صالح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، نوێنەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێم، و حەسەن شێخ عەلائەدین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای ڕوانگە، بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوە و ڕادەستکردنی قوتابخانەی ڕوانگەی ١٨ پۆلیی هاوچەرخ لە ڕانیە، کە لەسەر ئەرکی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و خرایە بواری خزمەتەوە. | 11 152 |
| 14 | فەرمانی وەزاری
سەبارەت بە پلانی وانەوتنەوەی مامۆستایان.
https://tinyurl.com/48h4du99 | 8 916 |
| 15 | بدون متن... | 9 319 |
| 16 | شەممە، ڕێکەوتی ٢٦ی ٩ی ٢٠٢٦
د. " ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کوردستان فاوندەیشن و ژمارەیەک لە پەروەردەکاران، بەشداربوو لە مەراسیمی کۆتایی و ڕادەستکردنەوەی ١٠٠ قوتابخانەی حکومی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە وەزارەتی پەروەردە، کە لەلایەن کوردستان فاوندەیشنەوە کاری نۆژەنکردنەوە و سەوزکردنیان بۆ ئەنجامدرابوو. | 10 170 |
| 17 | بدون متن... | 10 977 |
| 18 | گشتاندنێک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و مامۆستایان ، سەبارەت بە پرۆسەی زانستخوازیی بەردەوام ( هەگبەی مامۆستا) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧. | 10 062 |
| 19 | سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٦:
د. "ئالان حمەسعید صالح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ بەڕێز "مووسا ئەحمەد" سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە قوتابخانەی شەفەق و لە مەراسیمێکدا، کۆتاییهاتنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی (١٥) قوتابخانە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ڕاگەیەندرا، کە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ئەنجام دراوە.قوتابخانەی ناوبراو یەکێکە لەو قوتابخانانەی کە نۆژەنکراوەتەوە.
هاوکات دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ، کە بڕیارێکی مرۆڤدۆستانە و گرنگە بۆ داهاتوو، ئەویش بریتییە لە چاککردنەوەی (١٧٠,٠٠٠) سەد و حەفتا هەزار ڕەحلە بە چەند قۆناغێک لە هەرێمی کوردستان . | 13 001 |
| 20 | #گشتاندن | 12 252 |
