uk
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Відкрити в Telegram

تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn

Показати більше
521
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
-230 день
Архів дописів
[ باسێک دەربارەی کەسێک کە نوێژێک لە نوێژەکانی ڕۆژەکە لە بیر دەکات و نازانێت کام نوێژ بووە کە بیری کردووە بیکات ] قال أبو عبد الــلّٰــه في رواية المروذي من نسي صلاة ولم  يدر  أي صلاة هي فإنه يصلي خمس صلوات ينوي لكل صلاة أنها التي فاتته، وقال أما يخافُ الذي يقول إنه لا يصلي حتى يذكر أن يلقى الــلّٰــه عَزَّوَجَل هذا ولم يقض صلاة عليه . غلام الخلال الحنبلي دەڵێت: ابو عبدالــلّٰــه (پێشەوا ئەحمەد) لە ڕیوایەتی المروذي دەفەرمووێت: هەرکەسێک نوێژێکی بیرچوو بیکات وە نەیزانی کام نوێژ بووە، ئەوا هەر پێنج نوێژەکە دەکاتەوە، وە بۆ هەر نوێژێک نیەتی ئەوە دێنێت کە ئەو نوێژە بوو کە نەیکردوە. وە فەرمووی: ئایا ناترسێت ئەو کەسەی دەڵێت کە نوێژ ناکەم هەتا دێتەوە یادم کە بگاتەوە بە الــلّٰــه عَزَّوَجَل کە ئەو نوێژەی نەکردوە کە لەسەریەتی. وقال في رواية مهنا : إذا فات الرجل صلاة لا يدري أي صلاة هي؛ يصلي الصلوات كلها ؛ قلت الثوري يقول : يصلي ركعتين وثلاث وأربع ينوي. قال أحمد : لا يجزئه حتى ينوي الصلاة بعينها، ولا يجزئه ما قال الثوري. وە پێشەوا ئەحمەد لە ڕیوایەتی مهنا دەفەرمووێت: ئەگەر کەسێک نوێژێکی لێ ڕۆیشت و نەیزانی کام نوێژ بووە، ئەوا نوێژەکان هەمووی دەکات. ووتم سوفیان الثوري دەفەرمووێت: دوو  ڕکعات وە سێ ڕکعات وە چوار ڕکعات نوێژ دەکات و ئەو نیەتەی لێ دێنێت. ئەحمەد فەرمووی: دروست نیە بۆی هەتا نیەتی ئەو نوێژەی لێ نەهێنێت بە دیاریکراوی، وە دورست نیە بۆی ئەوەی سوفیان الثوري فەرموویەتی.
📚[ زاد المسافر لغلام الخلال ]

پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم لە جاریەکەی پرســی: الــلّٰــه لەکوێیە ؟ جاریەکە ووتــــی: لە ئاسمانە پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم بە خاوەنەکەی فــەرمــوو: ئازادی بکە #ئیمانــدارە. #ئەشعەرییەکانیش ئەڵێن: کوفرە بڵێی الــلّٰــه لە ئاسمانە، الــلّٰــه بێ شوێنە. #تــۆش هەر بڵــێ ئیمامن و ئەوەی تەکفیریان بکات غولاتە، بێ عەقڵــی گەمژە ئەو تۆی پێ کــافــــرە کە ئیسباتی سیفەتی علو دەکەی بۆ الــلّٰــه، بۆ ئەو غولات نیە بۆ من غولاتم ؟!

#دەڵــێــن: کاکه تو ڕەخنەت گرتووە لە ابــن تــیــمــیــة چونکە لە هەندێک شــت دا موخالەفەی سەلەفــی کردووە، بۆیە دەبێت دژایەتیت بکرێت، بۆیتە غولات و ... هتد کەچــی هەر ئەو کەسانە ئەو ئەشعەرییانە بە ئــیــمــام دەزانن کە تــەکــفــیــری ابــن تــیــمــیــة یان دەکرد و فــەتــوای کوشتنیان ئەدا هــەزار بوهتانیان بۆ هەڵدەبەست و خوێنیان بە حــەلال دەزانی، بگرە دەڵێن ئەوەی قسە لەسەر ئەو ئیمامە ئەشعەرییانە بکات دژایەتی دەکەین !!! بانێک و 309 هــەوا

﴿أَوَلَمۡ یَكۡفِهِمۡ أَنَّاۤ أَنزَلۡنَا عَلَیۡكَ ٱلۡكِتَـٰبَ یُتۡلَىٰ عَلَیۡهِمۡ﴾ ئەرێ بەس نیە کە قوڕئانمان بۆ دابەزیوە و شتەکانی تیادا ڕوون کراوەتەوە ؟؟؟ ئاخر ئیقامە حــوججە بە قــورئان نەکرێت بە کتێب و دەرس و دەوری کام زانا تەکرێت ؟ بەداخەوە هەندێک کەس لە بابەتی ئیقامە حوججەدا بە جۆرێک سەیری قورئان دەکەن وەک ئەوەی کە بوونی نەبێت، کتێب و وتەی زانایان کراوە بە ئــەســل لەم بابەتەدا قورئانیش وەک کتێبێک سەیر ئەکرێت کە بۆ خوێندنەوە و بە دەست هێنانی پاداشت هاتووە نەک ڕوونکردنەوەی دیــن و ئیقامە حوججە کردن لەسەر خەڵک. ئاگاداری: مەبەستم ئەوە نیە لە هیچ بابەتێک ئیقامە حوججە نەماوە، هاوەڵانیش هەندێک شتیان نەزانیوە پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم بۆی ڕوونکردوونەتەوە، وە بەردەوام خەڵکی شتانێکیان نەزانیوە زانایان بۆیان ڕوونکردوونەتەوە. ابــن عــبــاس (رَضِيَ الــلّٰــهُ عَنْهما) دەربارەی ووتەی️ الــلّٰــه تعالــــیٰ: ( وَأُوحِىَ إِلَىَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ) ومن بلغ " ، يعني: ومن بلغه هذا القرآن، فهو له نذير. #واتــــــە: هەر کەسێك ئەم قورئانەی پێ گەشتبێت، ئەوە ترسێنەرە بــۆی .
📚تفسير الطبري | ١٣١٢٥ |.

أبا عبد النباجي دەڵێت: پێنج خەسڵەت هەیە کە کردار پێی کامل دەبێت: ئــیــمــان بە ناسینی الــلّٰــه، وە ناسینی حــەق، وە پاڵفتەکردنی کردار بۆ الــلّٰــه، وە کردار لەسەر ســونــنــەت، وە نانــی حــــەڵاڵ، بێتو یەکێکیان نەمێنێت ئەوا کردار بەرز نابێتەوە، وە بۆیە کاتێک الــلّٰــه ـت ناســی حــەقــت نەناسی ئەوا سوودت پێ ناگەیەنێت، وە کاتێک حەقت ناســی الــلّٰــه ـت نەناسی ئەوا سوودت پێ ناگەیەنێت، وە ئەگەر الــلّٰــه ـت ناسی و حــەقــت ناســی کردارەکەت پاڵفته نەکرد ئەوا سوودت پێ ناگەیەنێت، وە ئەگەر الــلّٰــه ـت ناســی و حــەقــت ناســی و کردارەکەت پاڵفتە کرد لەسەر ســونــنــەت نەبوو ئەوا سوودت پێ ناگەیەنێت، وە ئەگەر هەر چواریان تەواو بــوو نانەکەت حــــەڵاڵ نەبوو ئەوا ســوودت پێ ناگەیەنێت. 📚#کتاب_الإخلاص #موسوعة_ابن_ابي_الدنیا

دەست بردن بۆ حــەڕام بە بیانووی ئەوەی خــاوەن ژن و مــنــاڵــم ﴿یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ إِنَّ مِنۡ أَزۡوَ ٰ⁠جِكُمۡ وَأَوۡلَـٰدِكُمۡ عَدُوࣰّا لَّكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُمۡ﴾ چەندین کەس دەست بۆ حــەڕام دەبات بۆ ڕازی کردنــی دڵــی ژن و مناڵەکانی، یان بە بیانووی هــەژاری، پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم و هاوەڵان کاتێک لە برسیەتی بەردیان ئەبەستی بە سکیانەوە بۆ ماوەی چــەنــد ڕۆژ ئایا دەستیان بۆ کام پارەی حــەرام بــرد ؟ باشە کێ بە تۆی ووتوە ئیللا دەبێت لە دونیادا خــۆش بــژی ؟ ئەی دونیا تاقیکردنەوە نییە ؟ ئێ ڕازی بە تاقیکردنەوەکەی تۆ ناخۆش بوو بەم جۆرە بوو، بۆ دەبێت ئیللا بچیتە ئاستی خەڵکی ترەوە جا لە ڕێگای حەرامیشەوە بێت کێشە نیە ؟ کــێ ووتــی تۆ دەبێت وەک باقی ئەم خەڵکە سەیارە و خانووی خۆت هەبێت ؟ کــێ ووتــی نابێت بە کرێچیەتی ئەم دونیایە جێ بهێڵی ئیللا دەبێت خاوەن خانووی خۆت بــی ؟ سەیری پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم و هاوەڵان بکە چۆن ژیــان بەرامبەر دونیایەکی کاتی چۆن بەرگەیان گرت، من ناڵێم کار مەکە مەجوڵــێ هەوڵ مەدە، گەر پارەت هەیە حەز دەکەی دوو خانوو بکڕە لەجیاتی یەک، بەڵام ئەو بیرکردنەوە لە مێشکتان ببەنە دەر کە ئیللا دەبێت وەک خەڵکی تر بژین نابێت کرێچی بین نابێت سەیارەمان نەبێت نابێت مەعاشمان نەبێت نابێت مەعاشمان کەم بێت ئیللا دەبێت پارەکە بەشمان بکات، چونکە گەر خاوەنی ئەم بیرکردنەوەیە بیت دڵنیا بە دەست بۆ حــــەرام دەبەیت بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییانە، دەزانم ژیان سەختە خێزاندار بیت زۆر سەختترە، بەڵام وەک سەلەفی سالح بەم ووتەیە خەمەکانت بڕەوێنەوە بڵێ (دونیاییەکی کاتیە و تەواو دەبێت).

#ئیمام_الشافعي رحمه الــلّٰــه دەڵێت: بەو کەسە دەووترێت کە نوێژی تەرک کردووە بەبێ عوزر تاکو کاتی نوێژەکە بەسەر دەچێت: جگە لە تۆ کەسی تر نوێژەکە ناکات لەجیاتی تۆ، گەر نوێژت کرد ئەوا باشە ئەگینا استتابەت دەکەین، گەر تەوبەت کرد باشە ئەگینا دەتکوژین، هەروەک چۆن کەسێک کوفر ئەکات و کافر دەبێت، پێی دەڵێین: گەر ئیمان بهێنی باشە ئەگینا دەتکوژین، وە ووتراوە: استتابە دەکرێت سێ جار، گەر نوێژی کرد ئەوا باشە، ئەگینا دەکوژرێت، ئەمەش شتێکی چاکە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه .
📚(مختصر المزني : ٣٤) تحقيق: محمد زهري النجار
#الــمــزنــي قوتابی شافــعــی بووە شافعی دەربارەی دەڵێت: المزني سەرخەری مەزهەبمە. #تەنانەت_الطحاوي کە خوشکەزای المزني-ە، لە مناڵی ئەویش شافعی مەزهەب بووە لە سەرەتادا لە لای خاڵی خوێندوویەتی، دواتر بۆتە حەنەفی مەزهەب، لە کتێبی (اختلاف العلماء) لە بارەی نوێژنەکەر کە ووتەی مەزهەبەکان نەقل دەکات دەڵێت: شــافــعــی تەکفیری کردووە.

#مــالــك و #الــشــافــعــي هیچ دەقێکی ڕوونیان نیە کە بڵێن تارك الــصــلاة کافــر نییە تەنها دراوەتە پاڵیان بگرە الشافعي بە ڕوونی دەڵێت نوێژ نەکەر کافــرە استتابە دەکرێت گەر تەوبە نەکات دەکوژرێت هاوشێوەی مــورتــەد. #مالکیش خۆی هیچ دەقێکی روونی نیە لەم بارەیەوە، لە زانا کۆنەکانی مالکی کە نەقل کراوە لێی ئەوەیە کە نوێژ نەکەر بە کافــر دەزانێت ئەگەرچی بە تەمبەڵیش نەیکات. بەڵام زانا موتەئەخیرینی مالکی و شافعی ئەوە ئەدەنە پاڵ ئەم دوو ئیمامە کە نوێژ نەکەر تەکفیر ناکەن، بەبێ ئەوەی هیچ ووتەیەکیشیان لێ نەقل بکەن تەنها دەیدەنە پاڵیان. #ئیمام_ئەحمەدیش ڕوونە کە تارك الصلاة تەکفیر ئەکات. #ئەبو_حەنیفەش سەرەرای پۆخڵه‌واتەکانی مورجیئەیە عەمەل لە ئیمان دەردەکات، مەحاڵە تەکفیری نوێژ نەکەر بکات لە کاتێکدا عەمەل لە ئیمان دەهێنێتە دەرەوە. ئایا ئیمام شافعی نوێژ نەکەر تەکفیر ئەکات ؟ یان ئەڵێن: بۆ تەکفیری نوێژ نەکەر ناکات ؟ #ئەوەی ئیمام شافعی لە پۆستێکدا ووتەکەی نەقل دەکەم، تاکو چیتر ئەم پرسیارە هێندە دووبارە نەکرێتەوە.

سعيد بن أبي عروبة سامانەکەی خستبووە ژێر دەستی هاوڕێکانی، یەکێک ئەهات دەرگای سندوقەکەی دەکردەوە کیسێکی دەردەهێنا ئەوەندەی پێویستی بوایە دەیبرد، کەس پێی نەدەووت چیت بردو چیت هێشتەوە، یەکێک دەهات دەیبینی گۆشت هەڵوەسراوە دەیبڕی و سوری دەکردەوەو دەیخوارد، کەس پێی نەدەووت بۆ واتکرد، هێسترێکی هەبوو هەر کەسێک کارێکی هەبوایە دەهات دەیبرد دواتر دەیهێنایەوە، هیچ کەس ڕێگری لێ نەدەکرد.
📚[النوادر والنتف لأبي الشيخ الأصبهاني : ق20/أ]
#وتــــــم: هەڵوێستێکی سەیر و دەگمەنە و نموونەی کەمە، بەڵام والــلّٰــه هێشتا ووتەکەی بلال بن سعد السکوني بەلامەوە جوانترە کە دەڵێت: برایەکت هەبێت هەر کاتێک پێت گەیشت یادی الــلّٰــه ت بیر بخاتەوە باشترە بۆت لە برایەک هەر کاتێک پێت گەیشت پــارە بخاتە ناو دەستت.

كعب الأحبار دەڵێت: پەڕەسێلکە لای ســلــيــمــان بە دەنگــی بــەرز خوێندی، ووتــــی: دەزانن چی دەڵێت ؟ ووتیان: نەخێر، ووتــــی: دەڵێت چــاکــە بکە و دەیدۆزیتەوە .
📚[قصص الأنبياء لأبي إسحاق الثعلبي ص/٢٩٤]

وهب بن منبه الخراساني دەڵێت: جارێکیان عیــســــیٰ لەگەڵ منداڵەکان یاری دەکرد، لەناکاو کوڕێک پەلاماری منداڵێکی داو بە پێی تێیهەڵداو کــوشــتــی فڕێیدایە بەردەم پێیەکانی عیــســــیٰ کە بە خــوێــن داپۆشرابوو، ئەویان برد بۆ لای دادوەری ئەو شــارە و ووتیان منداڵێکی کوشتووە، دادوەر لێــی پرســی، ووتــــی: من نەمکوشتووە، ویستیان لێی بدەن، ووتــــی: منداڵەکەم بۆ بێنن تا پرسیاری لێ بکەم کە کێ کوشتوویەتــی، سەرسام بوون بە قسەکەی، کــوژراوەکەیان هێنایە لای، نــزا و پاڕانەوەی لە الــلّٰــه ﷻ کرد و زیــنــدووی کردەوە، ووتــــی: کــێ تــۆی کــوشــت ؟ ووتــــی: فڵانە کەس منی کوشتووە، واتــــە ئەو کەسەی کە ئەوی کوشت (ناوی هێنا)، نەوەی إسرائيل بە کوژراوەکەیان ووت: ئەمە کێیە ؟ ووتــــی: عیــســــیٰ ابــن مــريــم، پاشان کوڕەکە لەم ساتە دا مــــرد .
📚[الكامل في التاريخ لابن الأثير الجزري ٢٧٩/١]

#جــنــەکان ابن إدريس دەڵێت: باوکم بۆی گێڕامەوە، ووتــــی: لە وهب بن منبه ـەوە ووتــــی: ئەو (وهب) و الحسن البصري هەموو ساڵێک لە وەرزی حــــەج دا لە مزگەوتــی الخيف کۆدەبوونەوە، کاتێک پیاوەکان ئارام دەبوونەوەو چاوەکان دەخەوتن کۆمەڵێک لەگەڵ ئەوان دا هەبوون کە قسەیان بۆ دەکردن و فەرموودەیان بۆ دەگێڕانەوە، ڕۆژێکیان کە لەگەڵ هاوەڵەکانیان قسەیان دەکرد باڵندەیەکی بــچــوکــی خێرا نزیک بوویەوەو لە بازنەکە دا لە تەنیشت وهب ـەوە نیشتەوە، سەلامــی کردو وهبیش وەڵامــی دایەوە و زانــی کە ئەو لە جنەکانەو لە موسڵمانەکانیشیانە، وهب ووتــــی: چی پێویستیەکەت هەیە ؟ ووتــــی: ئایا ئینکاری ئەوە دەکەیت کە لەگەڵتان دانیشین و زانست لە ئێوەوە هەڵگرین لەکاتێک دا ئێوە گێڕەرەوەی زۆرتان لە ناو ئێمە دا هەیەو ئێمەش لەگەڵتان بەشداری زۆر شت دەکەین هەر لە نــوێــژ و جــەنــگ و سەردانــی نەخۆش و بەشداری پــرســەو حــــەج و عــومــره‌و جگە لەوانەش وە زانست لە ئێوەوە هەڵدەگرین و قــورئــان لە ئێوەوە دەبیستین، وهب پێی ووت: گێڕەرەوی کام لە جنەکان باشترینە لاتان ؟ ووتــــی: گێڕەرەوی ئەم شێخە وە ئاماژەی بۆ الحسن البصري کرد، کاتێک الحسن وهب ـی بینــی کە سەرقاڵە پێی، ووتــــی: ئەی أبا عبد الــلّٰــه، قسە لەگەڵ کێ دەکەیت و فەرموودە بۆ کێ دەگێڕیتەوە ؟ ووتــــی: هەندێک لە هاوەڵەکانمان، کاتێک لە دانیشتنەکە هەڵسان الــحــســن پرسیاری لە وهــب کرد وهــب هەواڵــی جــنــەکــەی پــێ دا کە پلە و پێگەی گێڕەرەوەی الــحــســن چۆنە لەناو جگە لەوانی تر، الــحــســن بە وهــب ـی ووت: سوێندت دەدەم کە ئەم قسانە بۆ هیچ کەسێک باس نەکەیت چونکە هەست بە سەلامەتی ناکەم کە خەڵک بە شێوەیەک لێکی بدەنەوە جگە لەوەی کە هاتووە . وهــب ووتــــی: من لە وەرزی حــەج کردن دا ئەم جنۆکەیەم دەبینی هەموو ساڵێک، پرسیاری لێ دەکردم و هەواڵم پێ دەدا، بەڕاستی ساڵێک پێم گەیشت لە تــەواف کردن دا کاتێک تەوافەکەمان بەجێهێنا من و ئەو لە گۆشەیەکی مزگەوت دانیشتین، پێم ووت: دەستی خۆتم پێ بدە، دەستی بۆ درێژ کردم و بینیم وەک چنگــی پشیلە وابوو کە مووی لەسەر بوو، پاشان دەستم درێژ کرد تا گەیشتمە شانی کە شوێنی باڵی بوو، ووتــــی: دەستی هەڵتەکاند پاشان بۆ ساتێک قسەمان کرد دوای پێمی ووت: ئەی أبا عبد الــلّٰــه دەستتم پێ بدە هەروەک چۆن دەستی خۆمم پێدایت، ووتــــی: سوێند بە الــلّٰــه ئەوەنە توند دەستــی گرتم کاتێک دەستم پێیدا خەریک بوو بگریم و ئەویش پێکەنی، وهــب ووتــــی: بە بەردەوامی بەم جنۆکەیە دەگەیشتم لە وەرزی حــــەج دا لە هەموو ساڵێک پاشان لەدەستم دا و وونــم کرد، وام گومان برد کە مردووە یان کوژراوە، وە وهــب لە جنۆکەکەی پرســی کامە جیهادتان باشترینە ؟ ووتــــی: جیهادی هەندێکمان دژی ئەوانی‌تر (جەنگی جنۆکە کافرکان ، والــلّٰــه أعلم) .
📚[الهواتف لابن أبي الدنيا/١٧٧]

أبو القاسم الزمخشري دەڵێت: كــعــب الأحبار گوێــی لە کەسێک بوو کە ئەمەی دەخوێندەوە: ﴿مَن ذا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا﴾ یەکسەر عەباکەی فڕێدایە سەر پیاوێکی هــەژار، پێی ووتــرا (دەربارەی ئەم کارەی)، ووتــــی: لە تــەوڕات دا نوسراوه: هیچ کەسێک نابێت ئەمە ببیستێت ئیللا بەشێک لە سامانەکەی ببەخشێت، منیش جگە لە عەباکەم هیچی ترم پێ نەبوو .
📚[ربيع الأبرار لأبي القاسم الزمخشري ٣٠٧/٢]

مجاهد بن جبر دەڵێت: مــنــداڵ لە ســکــی دایکــی دا ڕاســت و وەستاوە وەک چــۆن دایکــی ڕاســت و وەستاوە، وە فریشتەیەکی پــێ سپێردراوە، ئەگەر دایکــی پاڵ بکەوێت ســەری بــەرز دەکاتەوە، ئەگەر ئەمە نەبوایە ئەوا لە خــوێــن دا دەخنکا .
📚[تفسير سهل التستري ص/(194)]

ابــن عــبــاس دەڵێت: زۆربەی ئــاژەڵــە ماڵیەکان سیفەتی جنۆکەیان هەیە، سەگیش لە جنۆکەکانە، بۆیە ئەگەر ئێوەیان بینــی کە شــت دەخــۆن ئەوا هەندێک لە خواردنەکانتان فــڕێ بــدەن بۆیان، چونکە ئەوان نەفسیان هەیە -واتــــە کاریگەری چــــاو- .
📚[أخبار الزمان لأبي الحسن المسعودي ص/(36)]

أبو العباس أحمد بن إسحاق اليعقوبي دەڵێت: قــصــر شيريــن (کۆشکی شیرین): وە شیریــن ژنــی کیسرایە (ئەو شیرین و فەرهاد ـەی باسی دەکەن لە هۆنراوەکان دا، ئینجا شیریــن هاوسەری خەســرەو پەروێز ـە) هاوینــی لەم کۆشکە بەسەر دەبــرد .
📚[البلدان لأبي العباس اليعقوبي ص/٧٥]

زۆر جار مرۆڤ گەر ئەمر بە چاکە بکات و خۆیشی کاری پێ نەکات مانای ئەوە نییە لەوانە بێت کە الــلّٰــه تعالــــیٰ گلەییان لێ دەکات کە دەفەرمووێت: ﴿أَتَأۡمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلۡبِرِّ وَتَنسَوۡنَ أَنفُسَكُمۡ﴾ مەرج نییە هەر ئەمرێك کە دەیکەیت خۆت کاری پێ نەکەی ئیڵا بەسەرتا دەشکێتەوە و دەکەویتە ژێر ئەم ئایەتە، نەخێر بەڵکو هەندێك جار کە ئەمر دەکەی بە چاکە و خۆشت کاری پێ ناکەیت بگرە ئەجریشت دەست دەکەوێت، زۆرینەی جارەکان کە دەبێتە هۆی ئەوەی بکەویتە ژێر ئەم گلەییە ئەم کاتانەیە کە لەسەر تاوانێك ئەمر بە چاکە بە کەسەکە بکەیت و خۆشت ئەنجام دەری تاوانەکە بیت ئەها ئەمەیە مەترسیە گەورەکە، گەرنا تۆ بۆ نموونە شەو نوێژ ناکەیت گەر بە کەسێك بڵێیت بیکە ئەوا إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه هیچ کێشەیێکی تێدا نییە، جا بۆ هەر عیبادەتێکی تری وا کە سوننەت بن و بە نەکردنیان خۆت تاوانبار نەبیت إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه گەر بە کەسیتر بڵێی ئەنجامی بدە ئەوا هیچی تێدا نییە و گەر بێت بەو قسەی تۆ بیکات و تۆ ببیتە سەبەبی ئەوا ئەجر بۆتۆش لەوە دا هەیە.

ئەگەر مٲموم ( نوێژخوێن )، پێش ئیمام کەوت لە ڕکوع یان سوجدە ☟☟☟☟☟☟☟ ابــو الــخــطاب دەڵــێــت: ئەگەر ئەم کارەی بە ئەنقەست کرد نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە دوو بۆچوون هەیە چونکە بە ڕوکنێکی تەواو پێش ئیمام کەوتوە، ئەچێتە حاڵەتی ئەوەی پێش ئیمام چوەتە ڕکــوع، ئەگەر بە سەهو لەبیرچون کردی نوێژەکەی دروستە، بەڵام ئایا ئەو ڕکاتەی بۆ حساب دەکرێت ؟ لەم بارەیەوە دوو گێڕانەوە هەیە. بەڵام ئەگەر لە دوو ڕوکــن دا پێش ئیمام کەوت واتە لە ڕکــــوع و ســوجــدە دا، بۆ نموونە چوە ڕکــوع کاتێک ئیمام هاتە ڕکــوع هەستایەوە، پێش هەستانەوەی ئیمام چوە ســوجــدە، نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە گەر بە ئەنقەست بێت، چونکە لە زۆربەی بەشەکانی ڕکاتەکە دا شوێن ئیمام نەکەوتوە، بەڵام گەر بە لەبیرچوون کردی نوێژەکەی دروستە و ئەو ڕکاتەی بۆ حساب ناکرێت، چونکە شوێن ئیمام نەکەوتوە تێیدا.
📚«المغني لابن قدامة»

#ژیانــۍ_دواۍ_دەجــال... ✍️زۆربەۍ خەڵڪۍ پێیان وایه ڪە دەجــال دێت ئیتر دونیا ڪۆتایۍ پێدێت و ژیان نامێنێت! ئەم تێگەیشتنە غەڵەتە، چونڪە دەجــال ڪە دەردەچێت 40 ڕۆژ حوڪمۍ هەموو زەوۍ دەڪات ئەنجا بە فەرمانۍ الــلّٰــه ﷻ پێغەمبەر عیــســــیٰ  ﷺ لە ئاسمانەوە دادەبەزێت و دەجــال دەڪوژرێت. لە ڕاستی دا ژیانــۍ حەقیقۍ بۆ موسڵمانان ئەو ژیانەیە دواۍ دەجــال بەڕێدەڪرێت حوڪــم حوڪمــۍ ئیسلامە پێغەمبەر عیــســــیٰ ﷺ بە شەریعەتۍ ئیسلام حــوڪــم دەڪات خەڵڪــۍ ژیانێڪۍ ئاســودە و دوور لە شــەڕ و فیتنە و هــەژارۍ بەسەر دەبەن بۆ مــاوەۍ 40 ساڵ لە ناویان دا دەمێنێتەوە ئەنجا دەمــرێت. ✹ڕەسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتۍ: « لە نێوان مــــن و عیــســــیٰ ـدا هیچ پێغەمبەرێڪ نییە، وە بە دڵنیاییەوە ئەو لە ناو ئێوەدا دادەبەزێت و دێتەوە خوار، ئەگەر بینیتان ئەوە بیناسنەوە ڪەسێڪە باڵاۍ نە زۆر بــەرزە نە زۆر ڪــورتە، ڕەنگــۍ پێستــۍ ســور و ســپــۍ ـیە، دوو ڪراســۍ زەردۍ ڪاڵــۍ لەبەردایە، سەرۍ وەڪ ئەوە وایە شــۆرۍ بێتۍ لە ڪاتێڪدا نەیشۆریوە و تــەڕ نەبووه، لەسەر دینــۍ ئیسلام شــەڕۍ خەڵڪــۍ دەڪات، خــاچ دەشڪێنێت، بــەراز دەڪوژێت، جزیە لە ئەهلــۍ ڪیتاب هەڵدەگرێت و لایدەدات یان دەبێت موسڵمان بن یان ڪوشتن جزیەیان لێ قبوڵ ناڪات، لە سەردەمــۍ ئەو دا الــلّٰــه ﷻ هەموو مییلەتەڪان بە هیلاڪ دەبات جگە لە میللەتۍ ئیسلام، وە دەجــال ـیش بە هیلاڪ دەچێت، 40 ســاڵ لەسەر زەوۍ دەمێنێتەوە، پاشان دەمرێت و موسڵمانان نوێژۍ لەسەر دەڪەن ».☟ 🔹حَدَّثَنَا هُدْبَةُ بْنُ خَالِدٍ ، حَدَّثَنَا هَمَّامُ بْنُ يَحْيَۍ ، عَنْ قَتَادَةَ ، عَنْ عَبْدِالرَّحْمَنِ بْنِ آدَمَ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ : « لَيْسَ بَيْنِي وَبَيْنَهُ نَبِيٌّ _يَعْنِي عِيسَۍ_ وَإِنَّهُ نَازِلٌ ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَاعْرِفُوهُ ، رَجُلٌ مَرْبُوعٌ ، إِلَۍ الْحُمْرَةِ وَالْبَيَاضِ ، بَيْنَ مُمَصَّرَتَيْنِ ، ڪَأَنَّ رَأْسَهُ يَقْطُرُ وَإِنْ لَمْ يُصِبْهُ بَلَلٌ ، فَيُقَاتِلُ النَّاسَ عَلَۍ الْإِسْلَامِ ، فَيَدُقُّ الصَّلِيبَ ، وَيَقْتُلُ الْخِنْزِيرَ ، وَيَضَعُ الْجِزْيَةَ ، وَيُھْلِڪُ اللَّهُ فِي زَمَانِهِ الْمِلَلَ ڪُلَّھَا إِلَّا الْإِسْلَامَ ، وَيُھْلِڪُ الْمَسِيحَ الدَّجَّالَ ، فَيَمْڪُثُ فِي الْأَرْضِ أَرْبَعِينَ سَنَةً ، ثُمَّ يُتَوَفَّۍ فَيُصَلِّي عَلَيْهِ الْمُسْلِمُونَ ».
📚 «سنن أبي داود | (4324)»