758
Підписники
+224 години
+57 днів
+230 днів
Архів дописів
758
لە دۆخی دەروونی دیدگای مۆدێرن ئایین کەمترین دەکرێت!، واتە دەکرێتە بۆ شتێک کە لە لایەکدا بمێنێتەوە!... شتێک کە خاڵی بێت لە هیچ کاریگەرییەکی ڕاستەقینە لەسەر باقی بوون!. هەروەها هاوچەرخی ئاینی مۆدێرن لە بنەڕەتدا لە ڕوانگەی عەقیدەیەوە لە جەهلێکی تەواودایە!. ئاین بۆ زۆرێک لە خەڵکی مۆدێرن ئێستا ڕۆژانەیەکە تەنها بابەتی ئەنجامدانە، لە داب و نەریت و لە ڕۆتین!، پێویست نیە تێبگەن!!. موجەرەت بەکاری دەهێنن بۆ پاراستنیان لە نیگەرانیەکانی ژیانی رۆژانەیان!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase
02 січ 2024, 10:29
758
لێم مەگرن کە پەست دەرکەوم لە قسەکانم، جونکە سەلەفی و وەهابیەکانم ئەبینی هەر هەموویان دەرەقەتی یەک مولحید نەدەهاتن..! هیوادارم ئێتر ئەوان واز لەو کارە بهینن و نیقاشی مولحیدەکان نەکەن!. ئەو نیقاشە بۆ ئەهلی سوننە بەجێبهێڵن کە ئەشعەریەکان و ماتوریدیەکانن!.
عەقیدەی سەلەفی و وەهابی خۆیان پرن لە تەناقوزت و فڵتە مولحیدێک تۆزیک زیرەک بیت بە ئاسانی وێرانتان ئەکات...!
01 січ 2024, 19:10
758
لێم مەگرن کە پەست دەرکەوم لە قسەکانم، جونکە سەلەفی و وەهابیەکانم ئەبینی هەر هەموویان دەرەقەتی یەک مولحید نەدەهاتن..! هیوادارم ئێتر ئەوان واز لەو کارە بهینن و نیقاشی مولحیدەکان نەکەن!. ئەو نیقاشە بۆ ئەهلی سوننە بەجێبهێڵن کە ئەشعەریەکان و ماتوریدیەکانن!.
سەلەفی و وەهابی خۆیان پرن لە تەناقوزت و فڵتە
01 січ 2024, 19:09
01 січ 2024, ~19:09
758
بەداخەوە، زۆرێک لە موسڵمانان ئێستا نیقاشی مولحیدەکان دەکەن بە دەلیلی قورئان و حەدیس، ئەوەش جگە لە جاهیلیەت هیچی تر نیە کە تۆ رەدی مولحیدەکان بدەیتەوە بە قورئان و حەدیس!. جونکە قورئان و حەدیس بەڵگە نین بۆ کەسێک کە مولحیدە و بروای پێ نیە!. لەلایەکی تریشەوە بە چاک دانان و بە خراپ دانان ئەوە بەڵایەکەی ترە کە زۆرێک لە موسڵمانان رێگە دەدەن مولحیدەکان خۆیان جاکە و خراپە دیاری بکەن!. کە لای ئێمەی موسڵمانان چاکە و خراپە شەرعیە!.
بەراستی بەداخەوە ئەو جۆرە موسڵمانانەی ئەو نیقاشانە دەکەن ئەسڵەن زەرەر دەدەن لە دینەکە جونکە خۆیان هیچیان نەخوێندووە لە علومە ئەقلیەکان و عەقیدەیەکان...! نیقاشی مولحید دەبێت کەسێک بێکات شارەزای علمی عەقیدە و مەنتق بیت!، سەرەرای ئەوە سایکۆلۆژیاى بەرامبەر بخوێنیتەوە!.
#ئیدراک
01 січ 2024, 18:30
758
کەسانێک هەن کە مێشکیان لە نکۆڵیکردنی ڕاستەقینە پاشەکشەی پێدەکرا، بەڵام هیچ ناڕەزایەتیەکیان نیە بەرامبەری وە بێباکی تەواو بوون!. و هەر ئەمەیە کە زۆرترین ترسی هەیە!. چونکە مرۆڤ بۆ ئینکاری شتێک، دەبێت تا ڕادەیەک بیری لێبکاتەوە!، هەرچەندە کەم بێت!، لە کاتێکدا هەڵوێستی بێباکی وا دەکات بتوانرێت بە هیچ شێوەیەک بیری لێ نەکاتەوە!.
شێخی گەورەم -René Guénon-
The Crisis of the Modern World
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
01 січ 2024, 14:45
758
ئەمە بەهێزترین نیشانەیە بۆ پاشەکشە و لەناوچوون، کاتێک چێژی مرۆڤ دەبێتە سەنتەر یان بە مانایەکی تر دەبێتە بنەما بۆ پێوەر یان کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر ئاراستەکردنی فکرەکان!.
ئەوەش مرۆڤ و چێژ سەنتەرەش فەهمی مۆدێرنە و خوانەویستەکانە!، ئا ئەوانەن کە راستیەکان ئەکەن بە رێژەی و بوونی خۆیان ئەخەنە ژێر گومانەوە تەنها لە پێناو نەگیشتن بە حەق!.
هەڵبەت روونە، لە فەهمی توراسی و بە تایبەت ئێمەی موسڵمانان هەرگیز مرۆڤ و چێژ سەنتەر و پێوەر نین، بەڵکو ئەوەی کە سەنتەرە خوایە!.
واتە بنەمای ئێمە بۆ ئاراستەکردنی چێژ و ویستەکان تەنها خوایە!، خودی خۆمان سەنتەر نین و بنەما نین لەسەر ئاراستەکردنی چێژ و ویستەکان!.
گومانیش لەوەدا نیە، کاتێک خوا و دین ببێتە سەنتەر بۆ مرۆڤ و ئاراستەکردنی ویست و چێژ، هەموو غەیری فەهمی ئەوە دەبێتە دژ، بۆیە ئەم دوو فەهمە کە فەهمی ئەوەی خوا سەنتەر بێت لەگەڵ فەهمی مرۆڤ سەنتەر بێت دژ بە یەکەن و کۆکردنەوە هەرگیز ناکرێت لە حەقیقەتدا!.
#ئیدراک #توراس
01 січ 2024, 10:55
758
حەز ئەکەم هەمووی بەشدار بیت, خۆم دوای کۆتای هاتنەکە وڵامە راستەکە ئەڵێم کە قەولی ئەهلی سوننەیە.
31 груд 2023, 11:15
758
لۆمەکردنی ئەهلی زەمان.
ئەی دۆستم زەمانی ئێستا توندە. شەیتانەکەشی دەروێشیەتی. خۆ فەرزکەرە و کەلەرەقە. زانای پیسیش ئەوەی داوای ئەکەن خۆراکە. دەسەڵاتدارە زاڵمەکانیش حوکم بە نەزانی خۆیان دەکەن. سۆفی جلوبەرگیش بە رووکەش خۆیان دەنوێنن و پێی ژەهراوی بوونە. دوونیا لە دڵیاندا بەرز و پیرۆز بووە. لەسەروو دنیاشەوە داوای هیچی دیکە ناکەن و هیچی دیکە لە خەیاڵیان نییە. حەقیان لا بچووک بۆتەوە و لێی ڕادەکەن.... نە زانست بە حەرام دەیانگێرێتەوە. نە زوهدیش بەکەلکیان دێت.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ابن عربي-
#توراس #ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
31 груд 2023, 09:10
758
"ببە ئەو شتەی کە پێشکەوتوو خوازەکان ناوی ئەهێنن بە توندرەو"
-جولیۆس ئیڤۆلا-
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
30 груд 2023, 18:54
758
Be radical, have principles, be absolute, be that which the bourgeoisie calls an extremist: give yourself without counting or calculating, don’t accept what they call ‘the reality of life’ and act in such a way that you won’t be accepted by that kind of ‘life’, never abandon the principle of struggle.
-Julius Evola-
#توراس #ئیدراک
30 груд 2023, 11:17
758
ڕاستیەکە ئەوەیە کە بەڕاستی هیچ "کایەی ناشرین" نییە کە بە هیچ شێوەیەک بتوانێت دژایەتی "کایەی پیرۆز" بکات!.
تەنیا "ڕوانگەیەکی ناشرین" هەیە، کە لە ڕاستیدا هیچی تر نیە جگە لە ڕوانگەی نەزانی!.
مامۆستای گەورەمان "René Guénon"
#ئیدراک #توراس
30 груд 2023, 06:58
758
هەڵبەتەن ئەگەر هەر دەرسێک یان پسیارێک ویستان ئەتوانن لەوێ داوام لێ بکەن.. بە پێی توانا منیش هەوڵ دەدەم..
29 груд 2023, 18:45
758
السلام علیکم....
هەڵسام بە دانانی گروپێک کە ٤ بەشم بۆ دانەوە، بەشی کتێب و دەرسی کەلام و مەنتق هەموویم بە جیا دانەوە لەناو یەک گروپ..
بەشێکی تایبەتیش بۆ پسیار و وڵام... ئەتوانن لە رێگای ئەم لینکەوە داخیلی گروپەکە بن...
https://t.me/Turaseat
29 груд 2023, 18:40
758
بەدوای کۆمەڵەی داناکاندا بگەڕێ، کە دەزانن. لە قسەکانیان رازی بە، چونکە مرۆڤ تەنیا لەوە تێدەگات کە لەگەڵیدا هاوڕا بێت!. دڵسۆزبە لەو قسانەی کە دەیڵێیت یەک زمان نابێت دوو وشەی جیاواز بڵێت!. هیچ فێڵێک و ساختەکارییەک نابێت بچێتە ناو بیرکردنەوەکانتەوە!. هیچ کەسێک و هیچ شتێک بچووک مەکەنەوە!، چونکە هەموو کەسێک و هەموو شتێک لە ناوەوەی خۆیدا ئاواتی هەمان شت دەخوازێت!.
شێخی گەورەم حەزرەتی -ابن عربي-
تیلیگرام: https://t.me/Turase
#ئیدراک #توراس
29 груд 2023, 17:08
