738
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
+130 روز
آرشیو پست ها
738
ئەقڵی توراسەت لە پێناو ئارەزووەکانی حەقیقەت ڕەت ناکاتەوە تا ئارەزووەکانی لەگەڵ حەقیقەتدا بگونجێت!، بەڵکو ئارەزووەکانی ئەهێنیت لەگەڵ حەقیقەتدا ئەگونجێت!.
ئەمەش خاڵێکی گرینگە کە حەقیقەت سەنتەر بێت نەک وەک مۆدێرنەکان کە ئارەزووەکانیان سەنترن و هەڵدەستن بە ڕەتکردنەوەی حەقیقەت لە پێناو ئارەزووەکانیان!.
بۆیە مرۆڤی ئاقڵ هەمیشە ئارەزووەکانی لەگەڵ حەقیقەتدا ئەگونجێت!.
#ئیدراک #توراس
738
ئەگەر کەسانێک لە کۆتایدا کە ئەو حیکمەتانەی لە نەوەکانی رابردوودا وەرگیراوە قبوڵی نەکەن!، بەم شتە ئەوان سەرکەوتوو نابن یان پوچەڵەی بکەنەوە!. بەڵکو ئەوان تەنها خۆیان مەحکوم دەکەن بۆ هەمان فێربوونی ئەو حیکمەتە تەنانەت هەندێک جاریش بە ئەزموونێکی تاریکتر!.
بەمانایەکی تر، ئەگەر حیکمەتەکان لە توراسیەت وەرنەگرین و قبوڵی نەکەین وەک چۆن کە مۆدێرنە قبوڵی ناکات. ئێمە بۆ هەمان حیکمەت کە فێری دەبین بە ئەزموونێکی تەواو بە ئازارتر و تاریکتر. رەنگیشە هەرگیز نەگەین بە حیکمەتەکە بە هۆی هەژموونی مۆدێرنە بەسەر ئیدراک.
#ئیدراک #توراس
738
هەرکەسێک بیەوێت گەلێک داگیر بکات، دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەم سیستەمە ئەو کارە بکات: شکاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاسمان[خوا] و خاک[مرۆڤ]، ناساندنی شەڕ و شەڕی براکوژی، پەرەپێدانی بێ ئەخلاقی و چەواشەکاری، بە مادیکردنی خەڵکی، ژەهراویکردنی جەستەیی، سەرخۆشی!. هەموو ئەمانە زیاتر میللەتێک لەناو دەبەن لەوەی بە هەزاران تۆپ بتەقێنرێتەوە یان بە هەزاران فڕۆکە بۆردومان بکرێت!.
-کۆرنێلیۆ زێلیا کۆدریانو-
#ئیدراک #توراس
738
مۆدێرنەکان سوکایەتی بە ئایین دەکەن لەبەر ئەوەی رقیان لێیە و دەترسن لەوەی رەنگە راست بێت!. چارەسەری ئەوەش ئەوەیە سەرەتا کە ئێمە نیشانیان بدەین ئایین دژی ئەقڵ نیە و پێچەوانەی ئەقڵ نیە، بەڵکو شایەنی رێز و پاراستنە. دواتریش وا لە مۆدێرنە باشەکان بکەین کە خۆزگە بخوازن ئایین راست بوایە پاشان نیشانی بدەین کە راستە. کە شایەنی رێزگرتنە چونکە بەراستی لە سروشتی مرۆڤ تێدەگات، خاوەن بەڵێنی جاکەی راستەقینیە و بەڵێنی جاکەی راستەقینە ئەدات.
#ئیدراک #توراس
738
وا ئەزانن کە ئێستا مۆدێرنە هەیە لەبەر ئەوەی ئەوان شایستەی شارستانیەتێکی ئەوها سروشتین؟!
نەخێر هەرگیز، بەڵکو ئەوان هەن تا ببنە شاهید بۆ شارستانیەتی توراسیەت لە داهاتوو، کە مۆدێرنە لەدایکبووی نامرۆڤایەتیە و بێئەندازەیە لە وێرانکردنی بەهای مرۆڤ و بەهاکانی ژیان.
بەڵێ، ئا ئەوان ئەو شاهیدەن کە شارستانیەت چۆن وێران دەبێت و چۆن ئەنجام دەدرێت!.
#توراس #ئیدراک
738
مۆدێرنەکان هەمیشە بە دوای گۆرانکاریدا ئەگەرێن، بەڵام توراسیەت بە دوای هەمیشەیی دا ئەگەرێت!.
وەک چۆن مۆدێرنە ئەو وڵامانەی قبوڵ نیە کە هەمیشە جێگیرن بۆ پسیارە وجودیەکان، توراسیەتیش بەردەوامە و هەمیشەیی لەسەر ئەو وڵامە جێگیر و حەقانەی کە بۆ پسیارە وجودیەکان هەن.
بۆیە مۆدێرنە هەمیشە بە دوای وڵامدا دەگەرێت هەرگیز ناگاتە هیج ئەنجامێک جونکە هیچ شتێک بە ئەنجامی کۆتایی نابینیت!، ئەوەش رێک پێچەوانەی توراسیەتە کە ئەگاتە ئەنجامێکی هەمیشەیی!.
#ئیدراک #توراس
738
Modern man does not expel God in order to assume responsibility for the world.
But rather in order not to have assume responsibility.
-Nicolás Gómez Dávila-
کەسانی مۆدێرنە خوایان ناوێت و دەریدەکەن لە مێشکیان و قبوڵی بوونی خوایەک ناکەن کە حەقیقەتە و حەقە بوونی ئەو خوایە! ئەوان ئەوە قبوڵ ناکەن لەبەر ئەوە نیە کە ئەو کەسانە بەرپرسیارێیەتی جیهان لە ئەستۆ بگرن، بەڵکو ئەوان قبوڵی ئەو حەقیقەتە ناکەن تا ئەوان ناجار نەبن ئەو بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ، نوێژ و جاکە بکەن و رێگایەک بگرن کە پێچەوانەی ئارەزووەکانیان بیت و هیلاکی یان میحنەتی تیدا بێت!.
بۆیە مۆدێرنە مرۆڤانێک بەرهەم دەهێنێت لاواز و ترسنۆک و کۆیلە، وەک توراس نین کە مرۆڤەکان خەون بە پاڵەوانیەتی و هێز و عزەتیان ببین. مۆدێرنە مرۆڤ نوقمی ژەهرێکی پیس دەکات کە گشتی وەهمە و هەرگیز ناتوانێت حەقیقەت قبوڵ بکات.
#ئیدراک #توراس
738
نزیکەی هیچ شتێکی ماددی پێویست نییە بۆ ژیانێکی بەختەوەر، بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوون تێگەیشتوون!.
مارکوس ئۆرێلیۆس
#توراس
738
زاوای ترەمپە ئەو کورە گەنجە... شەیتان پەرستێکی پیسی ئیسرائیلیە!! سەیرش بکەن لەگەڵ حەمەی سەلمانی کافرە!!!
738
ئەو کاتەی کە لە بێمانای هاتیتە دەرەوە و ئیدراکت بە ماناداری کرد، دوای ئەوە ئەگەر بتەوێت بگەریتەوە نێو ئەو بێمانایە ناتوانیت!!
هەندێک جار مرۆڤ تاقەتی لە ماناداری نامێنێت!، زۆر هۆکار هەن وەکو هەبوونی فەراخی دەروونی بۆ ماوەیەکی درێژ. جا ئەوکاتە تامەزرۆی ئەوە دەبێت بگەرێتەوە ئەوکاتەی کە کاتەکان بە بێمانای ئەرۆیشتن جونکە ئەوکاتە بەردەوام مێشکی خەریکی شەرێکە لەگەڵ شتێکی بێقیمەت!.
بەڵام ئەوکاتەی کە درک بە ماناداری دەکەیت هەرگیز ناتوانیت شەرێک بکەی لەگەڵ شتێکی بێقیمەت یان ئەوەتا تەواو تاقەت پروکێنە و ئەوەستیت یان شەر بۆ شتێکی قیمەتدار دەکەیت!.
بەراستی هەندێک جار خۆم تاوانبار دەبینم کە هانی هەندێک کەسم داوە یان لەگەڵ زۆرێک هەوڵمدا تا کابرا لە بێمانای بێتە دەرەوە و بچیتەوە ناوخۆی تا درک بە حەقیقەت خۆی و شتەکان بکات، جونکە نازانم یان بەمانایەکی تر ئەترسم وای لێبێت دواتر ناتوانێت شەری ئەو حەقیقەتە بکات لەو دۆخەدا..!
سەیر لەوەدایە کە سەرەرای ئەو هەموو فەراخ و نەقسە هێشتا جەوهەرم تەسلیم نابێت بەوەی کە دەبێت ئیتر هەمووشتێک وەک خۆی بەجێبهێڵێت! هەندێکجار ئەگەمە ئەو ئەنجامەی کە هیچ دۆخێکی جێگیرم نیە یان ئەوەتا حەقیقەتەکە جیگیرە و ئەوە منم دەیشلەقێنم!.
سەرەڕای ئەوانە بریارێک هەیە کە پێم وایە ئێستا و داهاتوو ناگۆرێت ئەوەش ئەوەیە کە روح و پەیوەست بوونی روحەکان کرۆکی هێزی مانەوە و بەرەنگاریە! نەک علم و مەعریفە و ماددە...! هەموو هیچە بەرامبەر بە روح!..
#ئیدراک
