uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Відкрити в Telegram

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
7 226
Підписники
Немає даних24 години
-577 днів
+43430 днів
Архів дописів
ئاگادارییەک لە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی-یەوە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی؛ (پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پەیمانگ
ئاگادارییەک لە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی-یەوە پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی؛ (پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی تەکنەلۆجی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی)، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی دەکات کە ناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە سەردانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ. لەبەرئەوەی سەرجەم کورسییەکانی خوێندن لە بەشەکانی هەرسێ پەیمانگاکە، بەپێی سیستەمی زانکۆلاین پڕکراونەتەوە. هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان
08 жовт, 10:46

ئاگادارییەک لە پ.ت.دوکان / بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی کەناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە ئاگاداری
ئاگادارییەک لە پ.ت.دوکان / بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی کەناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە ئاگاداری دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی دەکەینەوە کە وەرنەگیراون لە هیچ کۆلێج و پەیمانگەیەک، لە ئێستادا دەرفەتی خوێندن لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەخۆوە بەردەستە بۆ هەردوو بەشی ( ژمێریاری و پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری ) خوێندکاران دەتوانن سەردانی تۆماری پەیمانگا بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ دواکات بۆ پێشکەشکردن( ١٥ / ١٠ / ٢٠٢٦) دەبێت.
08 жовт, 10:46

🔹ئاگاداری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنێت. ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدەهەم
🔹ئاگاداری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەلاحەدین فۆڕمی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەنێت. ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی دوازدەهەمی زانستی دەکەینەوە کە ناویان لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەک نەگەڕاوەتەوە، ئەوا دەتوانن سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێژەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ بەشی ماتماتیک لە خوێندنی بەیانییان. تێبینی: کۆنمرەی قوتابی لە پۆلی 12 نابێت لە 60 کەمتر بێت.
08 жовт, 10:46

Голосове повідомлення00:38
08 жовт, 09:53

Голосове повідомлення01:05
08 жовт, 09:51

🟢پرسیار و نامەکان بێ حەد زۆرن، بە ڕاستی منیش پێڕاناگەم و تەواوی ڕۆژەکە لە ئیش و دەوامی زانکۆش خەریکی جوابدانەوەی نامە و تەلەفۆنەکانم. پرسیارەکان زۆربەی دووبارەیە، وەڵامی هەمووی لەو پۆستەدا هەیە.⬆️⬆️⬆️⬆️⬆️
07 жовт, 17:29

ئەمساڵ، فرسەتە و لە دەست خۆتانی مەدەن!🔥
07 жовт, 16:29

📮زۆۆۆر گرنگ📮 🔴ئەوانەی (ناویان نەهاتۆتەوە) یان (فۆڕمیان نەناردبوو) گوێبگرن، سەبارەت بە فۆڕمی ڕاستەوخۆیە!🔥 "م. دانــا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 жовт, 16:25

🔴سەبارەت بە بەشی ( پسوڵەی ڕسومات) و زانیاری سەبارەت بە لینکە ئەلیکترۆنییەکان. "م. دانــا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 жовт, 16:22

زانکۆی سۆران فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ دەکاتەوە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، زانکۆی سۆران فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆی بۆ ئەو قوتابیانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت لە بەشەکانی زانکۆکە وەربگیرێن. 🔗 لینکی فۆڕم: https://registration.soran.edu.iq/parallel_form/ ⏰ کۆتا ماوەی ناردنی فۆڕم: ڕۆژی چوارشەممە، ١٤/١٠/٢٠٢٦، کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ دوای ئەم کاتە، فۆڕمەکە خۆکارانە دادەخرێت. ✅ مەرجەکانی وەرگرتن ١. قوتابی دەرچووی پۆلی دوانزە بێت. ٢. لەم ساڵەدا لە هیچ بەشێکی زانکۆ و پەیمانگاکان وەرنەگیرابێت. ٣. هەر قوتابییەک تەنها یەک جار دەتوانێت فۆڕمەکە بنێرێت. 📝 پێویستییەکان پێش دەستپێکردن • ژمارەی ئەزموونی پۆلی دوانزە • وێنەیەکی ڕوونی ناسنامەی قوتابخانەی پۆلی ١٢ • ژمارەی مۆبایلێکی کارا 📋 هەنگاوەکانی پڕکردنەوەی فۆڕم ١. ژمارەی قوتابی بنووسە. ٢. وێنەی ناسنامەی قوتابخانە هاوپێچ بکە. ٣. ساڵی دەرچوون هەڵبژێرە. ٤. لقەکەت هەڵبژێرە (زانستی یان وێژەیی). ٥. بەشەکان بەپێی ئارەزووی خۆت ڕیزبەندی بکە. ٦. ناوی سیانی و ژمارەی مۆبایل بنووسە، پاشان فۆڕمەکە بنێرە. ⚠️ تێبینییە گرنگەکان • وەرگرتن بەپێی ڕیزبەندی بەشەکانت دەبێت. ئەگەر لە بەشی یەکەم شوێن نەبوو یان نمرەکەت بۆ ئەو بەشە نەگونجا، بۆ بەشی دواتر دەچیت. بۆیە لە ڕیزکردنی بەشەکاندا بە وردی هەڵسوکەوت بکە. • دەرچووانی پێش ساڵی خوێندنی ٢٠٢١–٢٠٢٢ تەنها دەتوانن بەشەکانی خوێندنی ئێواران هەڵبژێرن. • دوای ناردنی فۆڕم، ژمارەی تۆمارکردن پێدەدرێت (بۆ نموونە: PF-00025). تکایە وێنەیەکی لێ بگرە و بیپارێزە. • ناردنی فۆڕم بە مانای وەرگرتنی کۆتایی نییە. ئەنجامی وەرگرتن دوای پشکنین ڕادەگەیەنرێت و لە ڕێگەی ژمارەی مۆبایلەکەتەوە پەیوەندیت پێوە دەکرێت. • هەر زانیارییەکی هەڵە یان نادروست دەتوانێتە هۆی ڕەتکردنەوەی فۆڕمەکە ببێت. 🏫 ئەو بەشانەی بۆ وەرگرتنی ڕاستەوخۆ کراونەتەوە: 🔬 لقی زانستی • ئەندازیاری کیمیایی — فاکەڵتی ئەندازیاری — بەیانیان • نەوت و گەڕان بەدوای کانزاکان — فاکەڵتی زانست — بەیانیان • پەروەردەی بیرکاری — فاکەڵتی پەروەردە — بەیانیان 📚 لقی وێژەیی • دەروونزانی، ڕێنمایی و دەرووندروستی — فاکەڵتی ئاداب — بەیانیان • لێکۆڵینەوە ستراتیجییە مێژوویی، شوێنەواریی و کلتوورییەکان — فاکەڵتی ئاداب — بەیانیان و ئێواران • کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی — فاکەڵتی ئاداب — بەیانیان و ئێواران 🔬📚 بۆ هەردوو لقی زانستی و وێژەیی • سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان — فاکەڵتی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن — بەیانیان • زمانی ئینگلیزی — فاکەڵتی پەروەردە — ئێواران 🌙 تایبەت بە دەرچووانی پێش ساڵی ٢٠٢١–٢٠٢٢ دەرچووانی پێش ساڵی خوێندنی ٢٠٢١–٢٠٢٢ تەنها دەتوانن ئەم بەشانەی ئێواران هەڵبژێرن: • لێکۆڵینەوە ستراتیجییە مێژوویی، شوێنەواریی و کلتوورییەکان — وێژەیی • کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی — وێژەیی • زمانی ئینگلیزی — بۆ هەردوو لقی زانستی و وێژەیی 📍 بۆ زانیاری زیاتر: سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری زانکۆی سۆران بکەن. #زانکۆی_سۆران #Soran_University #وەرگرتن #وەرگرتنی_ڕاستەوخۆ
07 жовт, 13:31

📢 ئاگاداری | فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کە تاکو ئێستا لە هیچ شوێنێک ناویان نەهاتووە و خواز
📢 ئاگاداری | فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کە تاکو ئێستا لە هیچ شوێنێک ناویان نەهاتووە و خوازیاری بەردەوامبوون لە خوێندنن لە: 🎓 کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان – زانکۆی هەڵەبجە ئاگادارتان دەکەینەوە کە فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ لە سبەی ڕۆژی پێنجشەممە بەردەست دەبێت. 📌 خوێندکارانی خۆشەویست دەتوانن سەردانی تۆمارگای کۆلێج بکەن، بۆ: وەرگرتنی فۆڕم و پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ ✨ دەرفەتێکی باش بۆ دەستپێکردنی داهاتووی خوێندنی وەرزشییە.
07 жовт, 13:31

📮ئەم بەشانە لە (زانکۆی گەرمیان) فۆڕمیی ڕاستەوخۆیان هەیە و ئەتوانن لە سبەییەوە سەردانی زانکۆ بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆڕمیی ڕاستەوخ
📮ئەم بەشانە لە (زانکۆی گەرمیان) فۆڕمیی ڕاستەوخۆیان هەیە و ئەتوانن لە سبەییەوە سەردانی زانکۆ بکەن، بۆ وەرگرتنی فۆڕمیی ڕاستەوخۆ و تەقدیم کردن. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 жовт, 13:04

🔴ئەو پۆستانەی سەرەوە، زۆربەی (فۆڕمی ڕاستەوخۆ)ـەیە و هەندێک وردەکاریی مامەڵەکانی ( یەک دوو زانکۆیەکیشی تێدایە) سەیری بکەن.⬆️⬆️⬆️
07 жовт, 12:48

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پ
+2
ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی کەناویان لە سیستەمی زانکۆلاین نەهاتۆتەوە ئاگاداری دەرچووانی پۆلی دوانزەی زانستی، وێژەیی، پیشەیی دەکەینەوە کە وەرنەگیراون لە هیچ کۆلێج و پەیمانگەیەک، لە ئێستادا دەرفەتی خوێندن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەخۆوە بەردەستە خوێندکاران دەتوانن سەردانی کۆلێج و پەیمانگەکان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی ڕاستەوخۆ بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەو بەشە زانستیانەی پلانی کورسی خوێندنی ماوە. ١ - فۆڕمەکان لە کۆلێج و پەیمانگەکان دابەش دەکرێت. ٢ - تەنها ئەو بەشە زانستیانە دەگرێتەوە کە ژمارەی خوێندکاری وەرگیراوی لە ١٥ خوێندکار کەمترە. ٣ - دواکات بۆ پێشکەشکردن( ١٥ / ١٠ / ٢٠٢٦) دەبێت.
07 жовт, 12:47

پێتڤیێن خۆ تومارکرنێ ل کولیژا تەکنیکی ئاکرێ بۆ سالا خاندنێ ۲۰۲٦-۲۰۲۷ دگەل داخازا سەرکەفتنێ ..... #راگەهاندنا_کولیژا_تەکنیکی_ئ
پێتڤیێن خۆ تومارکرنێ ل کولیژا تەکنیکی ئاکرێ بۆ سالا خاندنێ ۲۰۲٦-۲۰۲۷ دگەل داخازا سەرکەفتنێ ..... #راگەهاندنا_کولیژا_تەکنیکی_ئاکرێ
07 жовт, 12:47

پێداویستی خۆتۆمارکردن لەکۆلێژی زانست لەزانکۆی سلێمانی
+1
پێداویستی خۆتۆمارکردن لەکۆلێژی زانست لەزانکۆی سلێمانی
07 жовт, 12:47

photo content
07 жовт, 12:47

ئاگاداری زانکۆی کۆیە دەستپێکردنی قۆناغی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکارانی نوێ ڕادەگەیەنێت زانکۆی کۆیە سەرجەم خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێستاوە سیستەمی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی کارایە و دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن. پێویستە خوێندکارانی ئازیز پێش سەردانیکردنیان بۆ کەمپەسی زانکۆ، سەرجەم بەڵگەنامە و دۆکۆمێنتە داواکراوەکان بە شێوەی دیجیتاڵی لە سیستەمەکەدا باربکەن (ئەپڵۆد بکەن). ئەم هەنگاوە لە پێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین، خێراکردنی پرۆسەی تۆمارکردن و ڕێزگرتنە لە کاتی خوێندکاران تا لە کاتی ئامادەبوونیاندا لە زانکۆ مامەڵەکانیان لە کورتترین ماوەدا ڕایی بکرێت. داوا لە خوێندکاران دەکەین زانیارییەکان بە وردی پڕبکەنەوە و بەڵگەنامەکان بە ڕوونی باربکەن تا دوور بن لە هەر کێشەیەکی تەکنیکی. لینکی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنی: https://mms.koyauniversity.org/student/login لینکی ڤیدیۆی فێرکاری (ئامادەکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆری): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT ——- تنويه هام جامعة كوية تعلن إطلاق مرحلة التسجيل الإلكتروني للطلبة المقبولين الجدد تعلن جامعة كوية لكافة الطلبة المقبولين الجدد للعام الدراسي (٢٠٢٦-٢٠٢٧) عن بدء مرحلة التسجيل عبر النظام الإلكتروني الذاتي (Online Registration). يُرجى من الطلبة الكرام، وقبل مراجعة الحرم الجامعي، رفع كافة الوثائق والمستمسكات المطلوبة إلكترونياً عبر المنظومة. وتأتي هذه الإجراءات لتبسيط المعاملات وتفادي الروتين الإداري وتوفير الوقت، لضمان استكمال إجراءات القبول بانسيابية تامة فور حضورهم للجامعة. كما نهيب بالطلبة الأعزاء تحري الدقة في ملء البيانات ورفع الوثائق بجودة واضحة لضمان عدم حدوث أي معوقات تقنية. رابط التسجيل الإلكتروني: https://mms.koyauniversity.org/student/login رابط الفيديو التوضيحي (إعداد مديرية ضمان الجودة): https://youtu.be/4xqrAedC1io?si=mtC62-Q5yuz16CpT
07 жовт, 12:47

ئاگاداری: هاوڕێکانتان تاگ بـکەن .. بەشی #ڕاگەیاندن لە کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات ب
ئاگاداری: هاوڕێکانتان تاگ بـکەن .. بەشی #ڕاگەیاندن لە کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران. خوێندکارانی بەڕێزی دەرچووی پۆلی #دوازدەی ئامادەیی و #فەرمانبەرانی بەڕێز ، ئاگادار دەکەین ، دەتوانن لە ئێستاوە فۆڕم لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە وەربگرن بە مەبەستی پڕکردنەوە و درێژە دان بە خوێندن لەو بەشە. سەرۆکایەتی بەشی ڕاگەیاندن 2026/10/7
07 жовт, 12:47