es
Feedback
ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Ir al canal en Telegram

📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
5 886
Suscriptores
-924 horas
-577 días
+1 87830 días
Archivo de publicaciones
مەرج و رێنماییەکان بۆ پێشکەشکردنی سیستەمی خوێندنی درێژخایەن لە پەیمانگا بۆ کۆلێژ: ١. بەشی ئەندازیارییەکان دەرچووانی بەشی ئەندازیارییەکان نابێت کۆنمرەیان لە (70%) کەمتر بێت. ٢. بەشی پزیشکییەکان دەرچووانی بەشی پزیشکییەکان نابێت کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر بێت. ٣. بەشی کارگێڕییەکان دەرچووانی بەشی کارگێڕییەکان نابێت کۆنمرەیان لە (60%) کەمتر بێت. تێبینی: ١. ساڵی لەدایکبوون دەبێت لە نێوان 1985 و 2006 بێت. ٢. ساڵی دەرچوون لە پەیمانگە دەبێت لە نێوان 2004 و 2025 بێت ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەرێم وەرگرتن بە سیستمی پۆلیتەکنیک رادەگەیەنن زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەرێم وەرگرتن بە سیستمی پۆلیتەکنیک رادەگەیەنێت بۆ پێشکەشکردن بۆ کۆلیژە تەکنیکیەکانی ئەندازیاری ، تەندروستی و پزیشکی، و کارگێری بۆ دەرچوانی پەیمانگە تەکنیکیەکان ئەوانەی هەلگری بروانامەی دبلۆمی تەکنیکین لە دەرچوانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ⬇️ https://forms.gle/9Xe41p5FsV4SM1Az5 زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ⬇️ https://admitionspu.com/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ⬇️ https://apply.dpu.edu.krd

Mensaje de voz03:08

Mensaje de voz04:49

Mensaje de voz11:59

کێشەی سکۆلەرشیپتان هەبوو، ئەویشتان بۆ حەلەکەم و چاوەڕوانی ئەوەش بن ان شاء اللە. کوردستان و دەرەوەش، سادە و ئاسان ئەکەینەوە ان شاء اللە.🤍

Mensaje de voz02:34

Mensaje de voz03:26

١٣ی٩، خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سەرووتر لە زانکۆی سەڵاحەددین، دەست بە خوێندن دەکەنەوە.

ساڵنامەی خوێندنی زانکۆی سەلاحەدین بۆ سالی نوێ.
ساڵنامەی خوێندنی زانکۆی سەلاحەدین بۆ سالی نوێ.

لە وێنەکە گەڕێن، مەرج نییە نمرەی ٧٥ی ڕێک وەرت بگرن، لەو نمرەیەوە ئەتوانن فۆڕم پێشکەش بکەن و داواکاری وەرگرتن بنێرن، بەڵام دواتر ئەکەوێتەوە سەر منافەسە و بە گوێرەی کورسیی و نمرەی قوتابییەکان وەرتان ئەگرن. بۆیە وریای ئەو خاڵە بن، مەرج نییە ٧٥ی ڕێک یەکسەر وەرگیرێی. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکارا
کۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رێکەوتی 1ـی ئەیلوولی 2026ـەوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکرێتەوە و فۆڕمی تۆمارکردن لە ماڵپەڕی فەرمیی زانکۆ بڵاودەکرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، وەرگرتن بۆ سێ بەشی زانستی دەبێت، کە بریتین لە بەشەکانی (سایبەرسکیوریتی، توێژینەوەکانی هەواڵگری، و توێژینەوەکانی ئاسایش). سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتن، کۆلێجەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنیا ئەو دەرچووانەی قۆناغی ئامادەیی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە کۆنمرەی گشتییان لە 75 بەرەو سەرەوەیە. هاوکات، پرۆسەی وەرگرتنی کۆتایی راستەوخۆ نابێت، بەڵکو خوێندکار دەبێت قۆناغەکانی (تاقیکردنەوەی زانستی و توانستی) و (چاوپێکەوتنی راستەوخۆ) بە سەرکەوتوویی ببڕێت. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

ئارەزوومەندان و خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، لەسبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی
ئارەزوومەندان و خوازیارانی خوێندن لە بەشی پەروەردەی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی گەرمیان، لەسبەینێ یەکشەممە ڕێکەوتی (١٦ی ئابی ٢٠٢٦)ەوە تا (٢٨ی ئاب) دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردن وەربگرن. پرۆسەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت🔻 أ- دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی: 🔸خوێندکار دەبێت دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی، بەشی (زانستی یان وێژەیی)بێت. دەرچووی هەردوو ساڵی خوێندنی (2024–2025) و (2025–2026) بۆی هەیە داواکاری پێشکەش بکات، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێجێک یان پەیمانگایەک وەرنەگیرا بێت و بەڵێننامەی پڕ نەکردبێتەوە. 🔸پاڵێوراو دەبێت دەرچووی خوێندنگاکانی سنووری هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت، بە مەرجێک تاقیکردنەوەکانی بە پێی سیستەمی هەرێمی کوردستان ئەنجام دابێت. 🔸خوێندکار دەبێت لەدایکبووی ساڵی (2001) یان سەرووتر بێت. 🔸پێویستە تێکرای نمرەی خوێندکار لە (55%) کەمتر نەبێت بۆ هەردوو ڕەگەز بۆ سیستەمی (ئاسایی) و (50%) بۆ سیستەمی (پارالێڵ). 🔸لەکاتی پێشکەشکردندا ڕەچاوی نمرە دەکرێت بە ڕێژەی (60%)ی نمرە لەسەر کۆنمرە و (40%)ی نمرە لەسەر لێهاتوویی توانستی جەستەیی (اللیاقة البدنية) دەبێت، بە مەرجێک لە لێهاتوویی توانستی دەرچووبێت. 🔸دەبێت خوێندکار بەرزیی لە (165)سم بۆ کوڕ و (155)سم بۆ کچ کەمتر نەبێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە پشکنینی تەندروستی گشتی دەرچووبێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی جەستەیی (اللياقة البدنية) و (تەکنیکی کارامەیی، مەهاری)دا لە نیوەی نمرەی سەرجەم تاقیکردنەوەکان زیاتر بەدەست بهێنێت. 🔸دەبێت خوێندکار جلوبەرگی تایبەت بە وەرزش لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ چاوپێکەوتن لەو ڕۆژانەی تاقیکردنەوەی تێیدا ئەنجامدەدرێت. 🔸دەبێت خوێندکار لە کاتی پشکنینی تەندروستیدا کە ئەنجامی دەدات، هەموو دۆکیومێنتەکان وەک (پشکنینی دڵ، سۆنەری هەناو، پشکنینی گورچیلە، پشکنینی کۆئەندامی هەناسە، پشکنینی پێست، پشکنینەکانی خوێن و ڕێژەی هیمۆگلۆبین و چەوری و شەکر) بهێنێت. 🔸دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی ڕەسەنی کوردستان بێت و لایەنی کەم دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت. ب- دەرچووانی پەیمانگاکان: 🔸(یەکەم و دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگاکانی وەرزش لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت، لە بەشی پەروەردەی وەرزشی وەردەگیرێن. تایبەت بە (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی پەیمانگا (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارەلێل) وەردەگیرێن، و هەروەها ڕەچاوی سنووری جوگرافی دەکرێت لە کاتی وەرگرتندا. 🔸دەرچووانی پەیمانگاکانی وەرزشی (حکومی)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی (2025–2026) مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بە مەرجێک تێکرای نمرەی پەیمانگاکان لە (60%) کەمتر نەبێت. ئەگەر تێکرای نمرەی پەیمانگا لە (60%) کەمتر بوو تا کۆنمرەی (55%)، ئەوا بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن و دەرچووانی پەیمانگە (ناحکومییەکان) بە سیستەمی (پارالێل) وەردەگیرێن، بە مەرجێک کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت. 🔸ڕێژەی (5%)ی کورسییەکانی وەرگرتنی پاڵەوانان بۆ دەرچووانی پەیمانگا وەرزشییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەبێت. 🔸دەبێت پێشکەشکار دەرچووی ساڵی خوێندنی (2025–2026) بێت، بە مەرجێک لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەکی (حکومی و ناحکومی) وەرنەگیرا بێت. 🔸دەرچووانی بەشە پیشەییەکان مافی پێشکەشکردنی داواکاری و وەرگرتنی فۆرمی داواکارییان هەیە، بە مەرجێک پێداویستی و مەرجەکانی وەرگرتن کە دیاریکراوە لەلایەن زانکۆ و بەشە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ بکەن. ♦️لە کاتی وەرگرتنی فۆرم، خوێندکار 2 وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ کارتی نیشتیمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت. تێبینی: ♦️ئەو خوێندکارانەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە ئێستاوە فۆرم وەربگرن. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

Mensaje de voz01:40

Mensaje de voz10:50

Mensaje de voz01:09

📮خەڵکی خانەقین و دووزخورماتوو و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان بخوێنن. سەیری ئەو وێنانەی و نووسینەکانی سەرەوە بکەن.⬆️⬆️⬆️ ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

photo content
+1