uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

H I W A_✹

H I W A_✹

Відкрити в Telegram

لە دڵم دا گوڵی سەوزی هیوا دەڕوێنم 🌱 @ALLOZAWbot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
923
Підписники
+124 години
+117 днів
+7230 днів
Архів дописів
چاو هەر ڕەنگێک بێت جوانە ، تەنیا حیز نەبێت .
11 лип, 05:20

من تۆم ئەوەندەی تریفەی مانگەشەو ناسر ، سروەی بەیانی نەجمە ، هەوری لار زیرەک ، خۆزگەی میکائیل ، هەڤاڵی شەوان پەروەر ، بارانەو بارانەی ماملێ ، پاییزی هۆزان سەرحەد ، وەتەنی حەسەن دەرزی ، شەش پەپوولەی مەرزیە ، شێعرەکانی شێرکۆ و ناڵی ، خۆش ئەوێ .
جەنابی یار
10 лип, 17:13

بە قەد نیشتمانێکی چوار پارچە ، هیلاکم .
10 лип, 13:55

ئه‌ی باڵداری ئێسک سووک بولبولی ده‌نووک بچووک باغچه به باغچه ئه‎فڕێ وچانێکی لێ ئه‌گری کام سه‌ر چڵ دڵت گرتی ده‌نگی لێ هه‌ڵئه‌بڕی کام ئاوازه شیرینه ڕووناکی و نه‌شئه‌ی ژینه به چوار ده‌وریا ئه‌پژێنی دنیا پێ ئەکه‌نێنی له‌و گه‌روه بچکۆلانه ئه‌م نه‌غمه به‌رز و جوانه چۆن دێته ده‌ر چۆن ئه‌ڕژێ واگیان ئه‌سمێ هۆش ئه‌مژێ منیش ده‌روونم شاد بێ ملم له بەند ئازاد بێ ده‌ور و پشتم گوڵزار بێ عومرم یه‌کسه‌ر به‌هار بێ په‌رداغی ئاوم گوڵ بێ جێی حه‌سانه‌وه‌م چڵ بێ عه‌شقم وه‌ک عه‌شقت پاک بێ پڕ له هیواو ڕووناک بێ ئه‌به‌دی بێ و پڕ جۆش بێ ئه‌وه‌نده‌ی هێی تۆ خۆش بێ منیش ئه‌ی مه‌لی پیرۆز به یه‌ک چریکه‌ی پڕ سۆز به‌سته‌ی وات بۆ ئه‌خوێنم که جوان جوان بیله‌رزێنم ڕووی کام گۆم شین و مه‌نگه کام دره‌خت شۆخ و شه‌نگه کام شاخ که سه‌خت و به‌رزه بیخه‌مه بوومه له‌رزه کام ئاسمان بێ بنه ناخی پڕ که‌م له شنه
10 лип, 07:35

کار لە جەستە گوزەراوە ، ڕۆحم دێشێ .
10 лип, 05:23

sticker.webp0.12 KB
09 лип, 18:41

هەر کاتێ ویستم هاوسەرگیری کەم بە قەڵەم واژۆ ئەکەم ، ناتوانم ڕیسک کەم :)
09 лип, 16:01

من چیم لە ژیان دەویست؟ جگە لە کەمێک خۆشی و پێکەنین.
09 лип, 14:46

ڕۆژێ لە ڕۆژان هەموو کردەوەکانت سەردانت دەکەنەوە ، سەرت نەسووڕمێ...
09 лип, 14:19

لە دونیایێ لۆم نەبووی ، چت لێبکەم لە قیامەتێ !.
پیرباڵ
09 лип, 08:44

دەنگی گولە بۆ کورد ، مۆسیقایە☀️⛰
09 лип, 05:24

دوای تۆ ، من نیشتمانم خۆش ویست ، چونکە ئەو نەیدەتوانی بە جێم بێڵێ !.
08 лип, 15:32

هەرچی توانی کردی دوژمن ، هەرچی توانی بردی دوژمن ، بەڵام ، هەرچەند کە هەوڵی دا چی بۆ نەکرا لە گەڵ تیشکی ئەو هەتاوەی لە ڕۆژهەڵات دەرکەوتبوو ماوەیک بوو لووتکەی چیای ئەنگاتبوو .
08 лип, 13:07

لە بەر چاوومە ، دواجار من و تەنیایی پێکەوە دەمێنینەوە ئەو ئاگری جگەرەکەی دەکوژێتەوەو منیش بۆ هەتا هەتایە ئیتر ئەنووم .
08 лип, 09:38

مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم خەباتم کرد لە ژیانم هەر بۆ گەل و نیشتمانم دەبا لاوان لە یادتان بم کە قوربانی کوردستانم مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم ئەو ڕێگای کە من بۆی کوژرام لە ناوی گۆڕیشا دڵنیام کە ئێوەی شۆڕشگێڕی کورد ونی ناکەن خوێن و هیوام
07 лип, 12:47

تەمەنی گەنجییمان لێرە هەر لە سەرەتاوە دۆڕاند .
07 лип, 08:05

ڕێی خەباتمان هەر چەند سەخت و دور بێت با چوار دەورمان کلپەی ئاگر بێ لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لا نادەین ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین ☀
+1
ڕێی خەباتمان هەر چەند سەخت و دور بێت با چوار دەورمان کلپەی ئاگر بێ لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لا نادەین ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین ☀️
07 лип, 04:49

ئەو کەسانەی بیریان لای ئازادیە ، پێکەنینیان دێ بە مەرگ .
06 лип, 18:51

زامەکانم چاک بوونەوە ! بەڵام ئاخ لە بیرەوەریت.. هەر جار دێ گولەیەکم پێوە دەنێ و سەر لە نوێ ژینم دەشێوە...
06 лип, 05:38

لە تەواوی دونیا ، دڵێکی هەستیارو بیرێکی دایمە سەرقاڵ بە من بڕاوە ..
05 лип, 17:46