H I W A_✹
Открыть в Telegram
923
Подписчики
+124 часа
+117 дней
+7230 дней
Архив постов
921
من تۆم ئەوەندەی
تریفەی مانگەشەو ناسر ،
سروەی بەیانی نەجمە ،
هەوری لار زیرەک ،
خۆزگەی میکائیل ،
هەڤاڵی شەوان پەروەر ،
بارانەو بارانەی ماملێ ،
پاییزی هۆزان سەرحەد ،
وەتەنی حەسەن دەرزی ،
شەش پەپوولەی مەرزیە ،
شێعرەکانی شێرکۆ و ناڵی ،
خۆش ئەوێ .
جەنابی یار
10 июля, 17:13
921
ئه‌ی باڵداری ئێسک سووک بولبولی ده‌نووک بچووک باغچه به باغچه ئه‌فڕێ وچانێکی لێ ئه‌گری کام سه‌ر چڵ دڵت گرتی ده‌نگی لێ هه‌ڵئه‌بڕی کام ئاوازه شیرینه ڕووناکی و نه‌شئه‌ی ژینه به چوار ده‌وریا ئه‌پژێنی دنیا پێ ئەکه‌نێنی له‌و گه‌روه بچکۆلانه ئه‌م نه‌غمه به‌رز و جوانه چۆن دێته ده‌ر چۆن ئه‌ڕژێ واگیان ئه‌سمێ هۆش ئه‌مژێ منیش ده‌روونم شاد بێ ملم له بەند ئازاد بێ ده‌ور و پشتم گوڵزار بێ عومرم یه‌کسه‌ر به‌هار بێ په‌رداغی ئاوم گوڵ بێ جێی حه‌سانه‌وه‌م چڵ بێ عه‌شقم وه‌ک عه‌شقت پاک بێ پڕ له هیواو ڕووناک بێ ئه‌به‌دی بێ و پڕ جۆش بێ ئه‌وه‌نده‌ی هێی تۆ خۆش بێ منیش ئه‌ی مه‌لی پیرۆز به یه‌ک چریکه‌ی پڕ سۆز به‌سته‌ی وات بۆ ئه‌خوێنم که جوان جوان بیله‌رزێنم ڕووی کام گۆم شین و مه‌نگه کام دره‌خت شۆخ و شه‌نگه کام شاخ که سه‌خت و به‌رزه بیخه‌مه بوومه له‌رزه کام ئاسمان بێ بنه ناخی پڕ که‌م له شنه
10 июля, 07:35
921
هەرچی توانی کردی دوژمن ،
هەرچی توانی بردی دوژمن ،
بەڵام ،
هەرچەند کە هەوڵی دا چی بۆ نەکرا
لە گەڵ تیشکی ئەو هەتاوەی
لە ڕۆژهەڵات دەرکەوتبوو
ماوەیک بوو لووتکەی چیای ئەنگاتبوو .
08 июля, 13:07
921
لە بەر چاوومە ، دواجار من و
تەنیایی پێکەوە دەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەکەی دەکوژێتەوەو
منیش بۆ هەتا هەتایە ئیتر ئەنووم .
08 июля, 09:38
921
مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم خەباتم کرد لە ژیانم هەر بۆ گەل و نیشتمانم دەبا لاوان لە یادتان بم کە قوربانی کوردستانم مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سوور بووە بە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم ئەو ڕێگای کە من بۆی کوژرام لە ناوی گۆڕیشا دڵنیام کە ئێوەی شۆڕشگێڕی کورد ونی ناکەن خوێن و هیوام
07 июля, 12:47
921
+1
ڕێی خەباتمان هەر چەند سەخت و دور بێت
با چوار دەورمان کلپەی ئاگر بێ
لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لا نادەین
ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین ☀️
07 июля, 04:49
921
زامەکانم چاک بوونەوە ! بەڵام
ئاخ لە بیرەوەریت..
هەر جار دێ
گولەیەکم پێوە دەنێ و
سەر لە نوێ ژینم دەشێوە...
06 июля, 05:38
