𝘅𝗮𝗸
Відкрити в Telegram
ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
328
Підписники
+324 години
+67 днів
+2630 днів
Архів дописів
328
تیپی موسیقایی هەولێر ئەوەندە ئەو گۆرانیەی جوان ئەژەنن کە پیاو سیحر ئەکەن بەو دەست و پەنجە...
دەنگ: مامۆستا کەریم کابانی ڕەحمتی، خۆشەویستم بوو لە مناڵیەوە هەتا ئێستا
328
جوابێکی جوان بۆ ئەوانەی کە ئەڵێن ئیسلام و پێغەمبەرگیان دژی خاتوون و ئافەرتان بوون.
مامۆستا یان دوکتوور بوشرا کەسنەزانی دەروێشێکی زۆر پایە بەرزە بە لای منەوە و زۆر زۆر خۆشەویستە چونکو قسە کانی زۆر زۆر لەسەر مەنتیق و فەلسەفەیە، زۆر زۆر ئەهلی ئەدەب و شێعرە. خاتوونێکە کە بە تەواوی مەعنا کورد پەروەرە. چەنە سەنگین و قسەزانە بەجدی موعجیبی شەخسیاتیم.
328
مردن لەبیرمی لەمەودواوە
پاڵ دەدەم وە پاڵ
قاپی خوداوە، غەوسی بەغداوە
مردن لەبیرمی بیرم کردەوە
سەر لە بەیانی نوێژم کردەوە
نەحلەت بەو شەیتان
هۆشم کردەوە، هۆشیار بوومەوە
هۆنەراوەی حەزرەتی حەسەن زیرەک.
328
هەر کۆچ کۆچت بوو ، کۆچت کرد بە ڕاست.
قوربانی ئەو دڵە پڕ غەم و میحنەتە بم، چەندە ئەو ناقتە گیراوە لە ئێش و دەردەوە💔
328
گۆرانی «نورانی گیان» لە حەزرەتی حەسەن زیرەک بۆ ڕەسولی ئەکرەم حەزرەتی موحەممەدی موستەفا وە شێخی زەنبیل کە لەم گۆرانیەدا ئەوەندە بە سۆز ئەخوێنێ دڵی هەمووان ئەکا بە ئاوو.
328
هەر لە کوردستان و بیارە یا موحەممەد
تا مەدینەی تۆ،
چەپکە گوڵ بچنم یا موحەممەد،
لە عەترانی کۆ،
تێکەڵ بە سەڵوات یا موحەممەد،
بیدەم بە شەماڵ،
بیهێنێ بۆ تۆ ڕەسوول ئەڵڵا،
مەحاڵەو مەحااڵ،
نایدەم بە شەماڵ یا ڕەسوول ئەڵڵا،
کۆتا مەنزڵە،
هەر خۆم ئەیهێنم یا موحەممەد،
داخم لەو دڵە.
328
#نا_بۆ_پیاو_سالاری
بڕوام پێ بکەن نەک پیاو سالاری، بەڵکوو پیاو نێرە کەریمان هەیە ئێمە، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموتان و ئەو خەڵکە، بەڵام ئەمڕۆ شتێکم بینی کە زۆر تێک چووم، کابرام بینی کە لە دەرەوە بەحسی ئایین و دینم بۆ ئەکا، ۵ فەڕز ها لە مزگەوت، حوکم و فتوا ئەدا، حەڵاڵ و حەرام ئەکا، ئەڵێت دیندارم، ۱ میتر ڕیشم بۆ ئەهێڵێتۆ کەچی لەگەڵ کچ و ژنەکەی خۆیدا وەک سەگ ڕەفتار ئەکا، دژی کچ و ژنی خۆیەتی لە ماڵەوە، جا ئەو پیاو نێرەکەریە، یەعنی پێی خۆشە نێرەکەر بێ، بەس بۆ ئەوە دروست بووە حەز ئەکا داک و کچ و ژنی خۆی بچەوسێنێتەوە، خەڵک بچەوسێنێنەوە، پیاومان هەیە لە ماڵەکەی خۆیا سەرسەری ترین کەسە، شێری ماڵە، کە ئەچێتە دەرەوە هەموو خەڵک گاڵتە و کلکەی پێوە ئەکا، پیاوەکە لە دەرەوە بەرامبەر بە هەموو کەسێ ئیحترام دا ئەنێ، دەس ئەگرێ بە سنگەوە، ئەڵێت بە قوربانت بم و چی و چی، کاتێ هاتەوە ماڵ، ئەبێتە حکومەت نزامی بەسەر کچەکەی خۆیا، بەسەر خوشک و ژنەکەی خۆیا، ئەمە نا پیاویە، کوێی دین، کوێی ئاینن و مەزەب وا ئەڵێت کە تۆ وایی؟ کوێی کولتووری کورد و کوردستان وەها ئەڵێت کە تۆ وایی؟ ئەمە چە بێ ئەدەبیەکە، چە بێ ڕەوشتیەکەیە، چە سەقافەتێکە.
نیوەی پیاوی ڕێزگرتن لە ئافەرەتە«وەڵا تۆ نە پیاوی، نە کوردی، نە موسڵمانی»
328
كە مردم لە هیچ شوێنێک مەمنێژن خاک و خۆڵێک بە نیشتمان قەرزدارم.
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بە دی.
گوڵ بن، با گوڵ ڕێگەتان بێت.
مـــــن کــۆتـرے بەرزەفــڕی چـــیاکانم.
کاتێک دەزانی خۆر هەڵدێتەوە،لە خۆر ئاوا بوون مەترسە.
ئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانی ئێستا پڕە لە غەم، لە نیگەرانی.بایۆ جوانەکانی ئێوە🌹
328
#ڕۆژی_جیهانی_زمانی_کوردی
زمانی دایکی، یەکەم دەنگە کە مرۆڤ لە ژیاندا دەیبیستێت؛ دەنگێک کە لەگەڵ دڵ و هەستەکانمان گەشە دەکات. ئەو زمانەیە کە ناسنامەی نەتەوەیی، مێژوو و فەرهەنگمان لە ناو خۆی هەڵدەگرێت. ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بیرمان دەخاتەوە کە پاراستن و بەهێزکردنی زمانەکان، پاراستنی بوونی مرۆڤایەتییە.
زمانی کوردی یان زمانی دایکیی ئێمە، پێویستە لە قوتابخانە، هونەر، ئەدەب و میدیا بە شێوەیەکی زیندوو و بەهێز بەکارهێنرێت، بۆ ئەوەی بە نەوەی داهاتوو بگات. ئەبێ کچ و کوڕمان فێری نوسین و خوێندنی بین، ئەمە مەرجە بۆ تەواوی کوردستان، بۆ سەرکەوتن، بۆ سەربەرزی، بۆ بەزاندنی دوژمن. پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ڕەگ و ڕیشەی خۆمانە.
ڕۆژی جیهانی پیرۆز و موقەدەسی زمانی دایکی، یەعنی زمانی کوردی پیرۆز بێت لێتان❤️.
