fa
Feedback
𝘅𝗮𝗸

𝘅𝗮𝗸

رفتن به کانال در Telegram

ڕەگەز پەرەست - Racist http://t.me/HidenChat_Bot?start=373319687

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
328
مشترکین
+324 ساعت
+67 روز
+2630 روز
آرشیو پست ها
تیپی موسیقایی هەولێر ئەوەندە ئەو گۆرانیەی جوان ئەژەنن کە پیاو سیحر ئەکەن بەو دەست و پەنجە...
دەنگ: مامۆستا کەریم کابانی ڕەحمتی، خۆشەویستم بوو لە مناڵیەوە هەتا ئێستا

جوابێکی جوان بۆ ئەوانەی کە ئەڵێن ئیسلام و پێغەمبەرگیان دژی خاتوون و ئافەرتان بوون.
مامۆستا یان دوکتوور بوشرا کەسنەزانی دەروێشێکی زۆر پایە بەرزە بە لای منەوە و زۆر زۆر خۆشەویستە چونکو قسە کانی زۆر زۆر لەسەر مەنتیق و فەلسەفەیە، زۆر زۆر ئەهلی ئەدەب و شێعرە. خاتوونێکە کە بە تەواوی مەعنا کورد پەروەرە. چەنە سەنگین و قسەزانە بەجدی موعجیبی شەخسیاتیم.

؟
؟

مردن لەبیرمی لەمەودواوە پاڵ دەدەم وە پاڵ قاپی خوداوە، غەوسی بەغداوە مردن لەبیرمی بیرم کردەوە سەر لە بەیانی نوێژم کردەوە نەحلەت بەو شەیتان هۆشم کردەوە، هۆشیار بوومەوە
هۆنەراوەی حەزرەتی حەسەن زیرەک.

photo content
+1

photo content

کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد سەرما بە هەتیو با بە دەواری شڕی ناکا.
شێخ ڕەزا

هەر کۆچ کۆچت بوو ، کۆچت کرد بە ڕاست.
قوربانی ئەو دڵە پڕ غەم و میحنەتە بم، چەندە ئەو ناقتە گیراوە لە ئێش و دەردەوە💔

ئەی ڕەفێقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارەکەن.
مامۆستا عەلی ئەسغەری کوردستانی

گۆرانی «نورانی گیان» لە حەزرەتی حەسەن زیرەک بۆ ڕەسولی ئەکرەم حەزرەتی موحەممەدی موستەفا وە شێخی زەنبیل کە لەم گۆرانیەدا ئەوەندە بە سۆز ئەخوێنێ دڵی هەمووان ئەکا بە ئاوو.

هەر لە کوردستان و بیارە یا موحەممەد تا مەدینەی تۆ، چەپکە گوڵ بچنم یا موحەممەد، لە عەترانی کۆ، تێکەڵ بە سەڵوات یا موحەممەد، بیدەم بە شەماڵ، بیهێنێ بۆ تۆ ڕەسوول ئەڵڵا، مەحاڵەو مەحااڵ، نایدەم بە شەماڵ یا ڕەسوول ئەڵڵا، کۆتا مەنزڵە، هەر خۆم ئەیهێنم یا موحەممەد، داخم لەو دڵە.

photo content

#نا_بۆ_پیاو_سالاری بڕوام پێ بکەن نەک پیاو سالاری، بەڵکوو پیاو نێرە کەریمان هەیە ئێمە، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموتان و ئەو خەڵکە، بەڵام ئەمڕۆ شتێکم بینی کە زۆر تێک چووم، کابرام بینی کە لە دەرەوە بەحسی ئایین و دینم بۆ ئەکا، ۵ فەڕز ها لە مزگەوت، حوکم و فتوا ئەدا، حەڵاڵ و حەرام ئەکا، ئەڵێت دیندارم، ۱ میتر ڕیشم بۆ ئەهێڵێتۆ کەچی لەگەڵ کچ و ژنەکەی خۆیدا وەک سەگ ڕەفتار ئەکا، دژی کچ و ژنی خۆیەتی لە ماڵەوە، جا ئەو پیاو نێرەکەریە، یەعنی پێی خۆشە نێرەکەر بێ، بەس بۆ ئەوە دروست بووە حەز ئەکا داک و کچ و ژنی خۆی بچەوسێنێتەوە، خەڵک بچەوسێنێنەوە، پیاومان هەیە لە ماڵەکەی خۆیا سەرسەری ترین کەسە، شێری ماڵە، کە ئەچێتە دەرەوە هەموو خەڵک گاڵتە و کلکەی پێوە ئەکا، پیاوەکە لە دەرەوە بەرامبەر بە هەموو کەسێ ئیحترام دا ئەنێ، دەس ئەگرێ بە سنگەوە، ئەڵێت بە قوربانت بم و چی و چی، کاتێ هاتەوە ماڵ، ئەبێتە حکومەت نزامی بەسەر کچەکەی خۆیا، بەسەر خوشک و ژنەکەی خۆیا، ئەمە نا پیاویە، کوێی دین، کوێی ئاینن و مەزەب وا ئەڵێت کە تۆ وایی؟ کوێی کولتووری کورد و کوردستان وەها ئەڵێت کە تۆ وایی؟ ئەمە چە بێ ئەدەبیەکە، چە بێ ڕەوشتیەکەیە، چە سەقافەتێکە.
نیوەی پیاوی ڕێزگرتن لە ئافەرەتە
«وەڵا تۆ نە پیاوی، نە کوردی، نە موسڵمانی»

بینەری ئەو دو جوانیە بن بە قوربانی هەردوتان بم❤️
بینەری ئەو دو جوانیە بن بە قوربانی هەردوتان بم❤️

كە مردم لە هیچ شوێنێک مەمنێژن خاک و خۆڵێک بە نیشتمان قەرزدارم.
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بە دی.
گوڵ بن، با گوڵ ڕێگەتان بێت.
مـــــن کــۆتـرے بەرزەفــڕی چـــیاکانم.
کاتێک دەزانی خۆر هەڵدێتەوە،لە خۆر ئاوا بوون مەترسە.
ئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانی ئێستا پڕە لە غەم، لە نیگەرانی.
بایۆ جوانەکانی ئێوە🌹

خۆزگە لە دونیایی ڕاستیشا بژاردەیەکی«گزینە» وەها ئەبوو
خۆزگە لە دونیایی ڕاستیشا بژاردەیەکی«گزینە» وەها ئەبوو

#ڕۆژی_جیهانی_زمانی_کوردی زمانی دایکی، یەکەم دەنگە کە مرۆڤ لە ژیاندا دەیبیستێت؛ دەنگێک کە لەگەڵ دڵ و هەستەکانمان گەشە دەکات. ئەو زمانەیە کە ناسنامەی نەتەوەیی، مێژوو و فەرهەنگمان لە ناو خۆی هەڵدەگرێت. ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی بیرمان دەخاتەوە کە پاراستن و بەهێزکردنی زمانەکان، پاراستنی بوونی مرۆڤایەتییە. زمانی کوردی یان زمانی دایکیی ئێمە، پێویستە لە قوتابخانە، هونەر، ئەدەب و میدیا بە شێوەیەکی زیندوو و بەهێز بەکارهێنرێت، بۆ ئەوەی بە نەوەی داهاتوو بگات. ئەبێ کچ و کوڕمان فێری نوسین و خوێندنی بین، ئەمە مەرجە بۆ تەواوی کوردستان، بۆ سەرکەوتن، بۆ سەربەرزی، بۆ بەزاندنی دوژمن. پاراستنی زمانی دایکی، پاراستنی ڕەگ و ڕیشەی خۆمانە. ڕۆژی جیهانی پیرۆز و موقەدەسی زمانی دایکی، یەعنی زمانی کوردی پیرۆز بێت لێتان❤️.

دوێنێ شەو بینیم لە خەوێ.
هۆنەراوەی مامۆستا هۆمەر دزەیی

بداهە نەوازیەک لە شوور

ڕۆحی ڕەوان