uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Відкрити в Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
383
Підписники
Немає даних24 години
+567 днів
+5630 днів
Архів дописів
ئاگاداری ئەوەبە کێ پەروەردەی منداڵەکەت دەکات; مەیخەرە بەردەستی هەموو کەس! https://youtu.be/jyu4EoYJlQs?si=-5MMExx6G9e-eaAa ئەڵقەی هەشتەمی زنجیرەی نەبات https://youtu.be/kDh5X2aqc1U?si=JcrGQtwhbjiM86Pc #ئاستانە_astana #نەبات

دڵێک بەزەیی تێدا نەبێت، دەرگای ڕەحمەتی لێ داخراوە! https://youtube.com/shorts/N6Jo3NWaWAQ?feature=share ئەڵقەی حەوتەمی زنجیرەی نەبات - میهر و خۆشەویستی https://youtu.be/vGEq7XbleVI?si=TCGcL1dLKGosaKI- #ئاستانە_Astana

منداڵەکانت بەیەک بەراورد مەکە؛ دادپەروەربە لەگەڵیاندا! ئەڵقەی شەشی زنجیرەی نەبات - دادپەروەری https://www.youtube.com/watch?v=Feid2u0dLIk #ئاستانە_Astana

کوتانی منداڵ; لەنێوان «وەهمی پیلان» و «ڕاستی زانست»دا! ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرەی نەبات: https://youtu.be/YM69omEFQmw #ئاستانە_Astana

ئاگاداری نازناوی منداڵەکەت بە، وشەیەک دەیکات بە پاڵەوان، وشەیەک دەیشکێنێت! دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح ئەڵقەی چوارەمی زنجیرەی نەبات: https://youtu.be/2jMSto7w9So #نەبات #ئاستانە_Astana

زنجیرەی نەبات | ئەڵقەی سێ - ساوا دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح https://www.youtube.com/watch?v=O64E9Z4jIC4 #نەبات #ئاستانە_Astana

زنجیرەی نەبات | ئەڵقەی دوو - نەبات دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح https://youtu.be/EYx-kNyPlZo?si=KEZRl6Mmcauv7-Vg #نەبات #ئاستانە_Astana

🛑 ٥ بنەمای زێڕین کە هەموو دایک و باوکێک ئەبێت بیزانن پەروەردە تەنها ڕێنمایی نییە، بەڵکو هونەری دروستکردنی پەیوەندییە ئەم ٥ خاڵە وەک یاسا لە ماڵەکەتا جێبەجێ بکە: 1️⃣ نموونەی باڵا بە: مناڵ لاسایی "کردارەکان" ئەکاتەوە، نەک "قسەکان". ئەگەر ئەتەوێت ئەو کتێب بخوێنێتەوە، ئەبێت خۆ کتێب بەدەستەوە بێت تەنها مۆبایل نا! 2️⃣ خۆشەویستی بێ مەرج: با مناڵەکەو بزانێت کە تۆ خۆش ئەوێت چوون "ئەو کوڕ یان کچی تۆیە"، نەک لەبەر ئەوەی نمرەی بەرزە یان ژوورەکەی کۆکردووەتەوە. 3️⃣ گوێگرتنی چالاک: کاتێک قسەو بۆ ئەکات، مۆبایلەکەو دانێ و سەیری ناو چاوی بکە ئەمە متمانەیەکی بێسنووری پێ ئەبەخشێت. 4️⃣ داڕشتنی یاسای ڕوون: مناڵ پێویستی بە سنوور هەیە بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بکات یاساکان بە هێمنی بەڵام بە "ڕژدی" جێبەجێ بکە. 5️⃣ تێپەڕاندنی هەڵە: هەڵەکان وەک هەلێک بۆ "فێربوون" ببینە، نەک بۆ "سزادان" ڕێگەی بە هەڵە بکات تا فێری بەرپرسیارییەتی بێت. 🌱 پەروەردە پرۆسەیەکی کاتی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە لە داهاتووا سەبر هەبێت و لە هەوڵدان مەکەوه‌. ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر

🛑 بۆچی مناڵەکەم کەللەڕەقی ئەکات و گوێ ناگرێت؟ زۆربەی دایکان ئەڵێن: "هەزار جار قسەی بۆ ئەکەم، وەک ئەوەی گوێی لێم نەبێت، تا هاوار نەکەم یان تووڕە نەبم، ئیشەکە ناکات!" ⚠️ ڕاستییە تاڵەکە چییە؟ کەللەڕەقی مناڵ لە زۆربەی کاتەکانا "بێئەدەبی" یان "سەرپێچی" نییە، بەڵکو زمانێکە مناڵ بەکاری ئەهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت: "من پێویستم بە سەربەخۆیی هەیە!" یان "من هەست بە تێگەیشتن ناکەم!" 💡 چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟ (٥ هەنگاوی زێڕین): 1️⃣ هەڵبژاردنی بدەرێ نەک فەرمان: لەجیاتی ئەوەی بڵێیت: "بڕۆ جلە سوورەکە لەبەر بکە!" (کە ململانێ دروست ئەکات)، بڵێ: "حەز ئەکەیت جلە سوورەکە لەبەر بکەیت یان شینەکە؟". لێرەیا مناڵ هەست ئەکات خاوەنی بڕیاری خۆیەتی. 2️⃣ بە وشەی "نا" دەست پێ مەکە: مێشکی مناڵ بەرگریی هەیە بۆ وشەی "نا". لەجیاتی ئەوەی بڵێیت: "نا، ئێستا بەستەنی ناخۆیت!"، بڵێ: "بەڵێ، دوای نانی ئێوارە پێکەوە بەستەنی ئەخۆین". بەمە پەیامەکەو گەیشت بەبێ دروستکردنی شەڕ. 3️⃣ دابەزین بۆ ئاستی چاوی: کاتێک لە سەرەوە و بە ڕاوەستانەوە قسەی بۆ ئەکەیت، ئەو هەست بە هەڕەشە دەکات. دانیشە سەر ئەژنۆکان، سەیری ناو چاوی بکە و بە هێمنی قسەی لەگەڵ بکە. متمانە لێرەوە دروست ئەبێت. 4️⃣ هەستەکانی وەسف بکە: مناڵ کاتێک کەللەڕەقی ئەکات، زۆر جار نازانێت چییەتی. پێی بڵێ: "ئەزانم ئێستا تووڕەیت چوون یارییەکەو تەواو نەکردووە، ماف هەیە تووڕە بیت، بەڵام کاتی نان خواردنە". کاتێک لە هەستی تێئەگەیت، بەرگرییەکەی ئەشکێت. 5️⃣ پێشوەختە ئاگاداری بکەرەوە: مناڵ ڕقی لە گۆڕانکاریی لەپڕە. ئەگەر خەریکی یارییە، یەکسەر مۆبایلەکەی لێ مەسێنە. ٥ خولەک پێشتر بڵێ: "٥ خولەکی تر کاتی یاری تەواو ئەبێت"، پاشان ٢ خولەک پێشتر بیبیری بهێنەرەوە. 🌱پەروەردە ڕاوکردنی هەڵەکان نییە، بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییە مناڵێک کە هەست بکات لێی تێئەگەیت، خۆبەخۆ حەز ئەکات گوێو بۆ بگرێت. ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #ڕاهێنەر #پەروەردە #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت

ئەو منداڵەی ئەمڕۆ لە مزگەوت دەریدەکەین، هەر ئەو گەنجەیـە کە سبەینێ ئاواتەخوازین بێت بۆ مزگەوت... و: ئەیاد فەهمی

'"پــەروەردەی دروسـت ئــەوە نـیـیـە کــە مــنــاڵــەکــەو لــە خۆو بـتـرسـێـنـیـت، بــەڵــکــو ئــەوەیــە کــە فــێــری بــکــەیــت ڕێز لــێ بــگــرێــت چــوون ئــەو خــۆشــی ئــەوێـیـت"'✅✨ #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر

نەبات | ئەڵقەی یەک - پەروەردە https://youtu.be/3TXTpwoSab0?si=4rGTyP28N8XwMlyL دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح #پەروەردە #ئاستانە_Astana

⚠️ پەیامێکی گرنگ بۆ هەموو دایکان و باوکان و پەروەردە کاران: مناڵەکەو بەراوردی کەس مەکە! 🛑
مناڵەکەی تۆ "کێبڕکێ" نییە، ئەو "ژیان"ـە! 🌸🌱 لە سەردەمێکا ئەژین کە سۆشیاڵ میدیا وای لێ کردووین هەمیشە سەیری "پێشەوەی" خەڵک بکەین و مناڵی خۆمان بە هی ئەوان بەراورد بکەین. ئەمە گەورەترین هەڵەی پەروەردەییە کە ئەکرێت ئەنجام بدرێت ⚠️. بۆچی بەراوردکاری زیانبەخشە؟ 📍 هەر مناڵێک کاتژمێری تایبەت بە خۆی هەیە: مناڵێک هەیە لە ١٠ مانگیا ئەڕوات، یەکێکی تر لە ١٤ مانگیا. یەکێکیان زوو قسە ئەکات، ئەوی تریان لە وێنەکێشانا لێهاتووە ئەمە مانای ئەوە نییە یەکێکیان "خراپترە"، بەڵکو مانای ئەوەیە جیاوازن 🧩. 📍 فشار مێشک تێکئەدات: کاتێک مناڵ هەست ئەکات تۆ چاو لەسەر مناڵی خەڵکە، متمانەی بەخۆی نامێنێت و گەشەی دەروونی خاو ئەبێتەوە 📉. 📍 بەهرەی شاراوە: ڕەنگە مناڵەکەی تۆ لە وانەی بیرکاری وەک منداڵی خوشکەکەو نەبێت، بەڵام ڕەنگە لە داهاتووا ببێتە باشترین هونەرمەند یان ڕاهێنەر 🎨✨. ئەرکی ئێمە وەک دایک و باوک و پەروەردەکار: ✅ مناڵەکەو بەوە بەراورد بکە کە "دوێنێ کێ بووە"، نەک بەوەی "مناڵی خەڵک کێیە". ✅ پشتگیری لە خاڵە بەهێزەکانی بکە و لە خاڵە لاوازەکانیا هاوکاری بە. ✅ ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی بۆ دابین بکە نەک ژینگەیەکی پڕ لە کێبڕکێ و ترس 🤎. ☑️پەروەردەی دروست، لە تێگەیشتن لە جیاوازییەکانەوە دەست پێ ئەکات. 💎 "ئایا تۆش هەست بەم فشارە کردووە؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بەراوردکارییە ئەکەیت؟" ✍🏻: 𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر

📌 بەخێربێن بۆ ناوەندی پەروەردەیی و دەروونی 🌸 ئەم چەناڵە دەستپێکی گەشتێکی نوێیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خولیای پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و ئارامن. لێرە ئێمە سێ کایەی گرنگ کۆئەکەینەوە تا ببینە سەرچاوەیەکی گشتگیر بۆ ماڵ و قوتابخانە 1️⃣ پەروەردەی گشتی: باشترین و نوێترین ڕێگاکانی مامەڵە لەگەڵ مناڵ و هەرزەکار، و دروستکردنی پەیوەندییەکی پڕ لە متمانە لە نێوان (دایک و باوک - منداڵ) و (مامۆستا - قوتابی) 2️⃣ پەروەردەی تایبەت (Special Education): ڕێنمایی زانستی و کرداری بۆ مامەڵە لەگەڵ پێداویستییە تایبەتەکان، گرفتی فێربوون، ئۆتیزم، و گەشەپێدانی تواناکانی ئەو مناڵانەی پێویستیان بە چاودێری جیاواز هەیە 3️⃣ تەندروستی دەروونی: تێگەیشتن لە جیهانی دەروونی مناڵ و گەورە، چارەسەری کێشە دەروونییە باوەکانی ناو خێزان و ڕێگاکانی گەیشتن بە ئارامی دەروونی. 🌱 ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکی دروست و زانستییە بۆ هەموو دایک و باوک و مامۆستا و پەروەرشیارێکی دڵسۆز و خەمخۆری ئایندەی نەوەکانمان. لێرەوە بەیەکەوە ژینگەیەکی باشتر بۆ نەوەکانمان بنیاد ئەنێین.✨ #پەروەردە #دەروونزانی #پەروەردی تایبەت