️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
الذهاب إلى القناة على Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
383
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+87 أيام
+5630 أيام
أرشيف المشاركات
Repost from Astana-ئاستانە
ئاگاداری ئەوەبە کێ پەروەردەی منداڵەکەت دەکات; مەیخەرە بەردەستی هەموو کەس!
https://youtu.be/jyu4EoYJlQs?si=-5MMExx6G9e-eaAa
ئەڵقەی هەشتەمی زنجیرەی نەبات
https://youtu.be/kDh5X2aqc1U?si=JcrGQtwhbjiM86Pc
#ئاستانە_astana #نەبات
Repost from Astana-ئاستانە
دڵێک بەزەیی تێدا نەبێت، دەرگای ڕەحمەتی لێ داخراوە!
https://youtube.com/shorts/N6Jo3NWaWAQ?feature=share
ئەڵقەی حەوتەمی زنجیرەی نەبات - میهر و خۆشەویستی
https://youtu.be/vGEq7XbleVI?si=TCGcL1dLKGosaKI-
#ئاستانە_Astana
Repost from Astana-ئاستانە
منداڵەکانت بەیەک بەراورد مەکە؛ دادپەروەربە لەگەڵیاندا!
ئەڵقەی شەشی زنجیرەی نەبات - دادپەروەری
https://www.youtube.com/watch?v=Feid2u0dLIk
#ئاستانە_Astana
Repost from Astana-ئاستانە
کوتانی منداڵ; لەنێوان «وەهمی پیلان» و «ڕاستی زانست»دا!
ئەڵقەی پێنجەمی زنجیرەی نەبات:
https://youtu.be/YM69omEFQmw
#ئاستانە_Astana
Repost from Astana-ئاستانە
ئاگاداری نازناوی منداڵەکەت بە، وشەیەک دەیکات بە پاڵەوان، وشەیەک دەیشکێنێت!
دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
ئەڵقەی چوارەمی زنجیرەی نەبات:
https://youtu.be/2jMSto7w9So
#نەبات
#ئاستانە_Astana
Repost from Astana-ئاستانە
زنجیرەی نەبات | ئەڵقەی سێ - ساوا
دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
https://www.youtube.com/watch?v=O64E9Z4jIC4
#نەبات
#ئاستانە_Astana
Repost from Astana-ئاستانە
زنجیرەی نەبات | ئەڵقەی دوو - نەبات
دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
https://youtu.be/EYx-kNyPlZo?si=KEZRl6Mmcauv7-Vg
#نەبات
#ئاستانە_Astana
🛑 بۆچی مناڵەکەم کەللەڕەقی ئەکات و گوێ ناگرێت؟
زۆربەی دایکان ئەڵێن: "هەزار جار قسەی بۆ ئەکەم، وەک ئەوەی گوێی لێم نەبێت، تا هاوار نەکەم یان تووڕە نەبم، ئیشەکە ناکات!"
⚠️ ڕاستییە تاڵەکە چییە؟
کەللەڕەقی مناڵ لە زۆربەی کاتەکانا "بێئەدەبی" یان "سەرپێچی" نییە، بەڵکو زمانێکە مناڵ بەکاری ئەهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت: "من پێویستم بە سەربەخۆیی هەیە!" یان "من هەست بە تێگەیشتن ناکەم!"
💡 چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین؟
(٥ هەنگاوی زێڕین):
1️⃣ هەڵبژاردنی بدەرێ نەک فەرمان:
لەجیاتی ئەوەی بڵێیت: "بڕۆ جلە سوورەکە لەبەر بکە!" (کە ململانێ دروست ئەکات)، بڵێ: "حەز ئەکەیت جلە سوورەکە لەبەر بکەیت یان شینەکە؟".
لێرەیا مناڵ هەست ئەکات خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.
2️⃣ بە وشەی "نا" دەست پێ مەکە:
مێشکی مناڵ بەرگریی هەیە بۆ وشەی "نا". لەجیاتی ئەوەی بڵێیت: "نا، ئێستا بەستەنی ناخۆیت!"، بڵێ: "بەڵێ، دوای نانی ئێوارە پێکەوە بەستەنی ئەخۆین".
بەمە پەیامەکەو گەیشت بەبێ دروستکردنی شەڕ.
3️⃣ دابەزین بۆ ئاستی چاوی:
کاتێک لە سەرەوە و بە ڕاوەستانەوە قسەی بۆ ئەکەیت، ئەو هەست بە هەڕەشە دەکات. دانیشە سەر ئەژنۆکان، سەیری ناو چاوی بکە و بە هێمنی قسەی لەگەڵ بکە. متمانە لێرەوە دروست ئەبێت.
4️⃣ هەستەکانی وەسف بکە:
مناڵ کاتێک کەللەڕەقی ئەکات، زۆر جار نازانێت چییەتی. پێی بڵێ: "ئەزانم ئێستا تووڕەیت چوون یارییەکەو تەواو نەکردووە، ماف هەیە تووڕە بیت، بەڵام کاتی نان خواردنە". کاتێک لە هەستی تێئەگەیت، بەرگرییەکەی ئەشکێت.
5️⃣ پێشوەختە ئاگاداری بکەرەوە:
مناڵ ڕقی لە گۆڕانکاریی لەپڕە.
ئەگەر خەریکی یارییە، یەکسەر مۆبایلەکەی لێ مەسێنە. ٥ خولەک پێشتر بڵێ: "٥ خولەکی تر کاتی یاری تەواو ئەبێت"، پاشان ٢ خولەک پێشتر بیبیری بهێنەرەوە.
🌱پەروەردە ڕاوکردنی هەڵەکان نییە، بەڵکو دروستکردنی پەیوەندییە مناڵێک کە هەست بکات لێی تێئەگەیت، خۆبەخۆ حەز ئەکات گوێو بۆ بگرێت.
✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻
#ڕاهێنەر
#پەروەردە
#پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت
Repost from Aiad fahmi ئەیاد فەهمی
ئەو منداڵەی ئەمڕۆ لە مزگەوت دەریدەکەین،
هەر ئەو گەنجەیـە
کە سبەینێ ئاواتەخوازین بێت بۆ مزگەوت...
و: ئەیاد فەهمی
'"پــەروەردەی دروسـت ئــەوە نـیـیـە کــە مــنــاڵــەکــەو لــە خۆو بـتـرسـێـنـیـت، بــەڵــکــو ئــەوەیــە کــە فــێــری بــکــەیــت ڕێز لــێ بــگــرێــت چــوون ئــەو خــۆشــی ئــەوێـیـت"'✅✨
#پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت
#پەروەردە
#ڕاهێنەر
Repost from Astana-ئاستانە
نەبات | ئەڵقەی یەک - پەروەردە
https://youtu.be/3TXTpwoSab0?si=4rGTyP28N8XwMlyL
دکتۆر عەبدولواحید موحەممەد ساڵح
#پەروەردە
#ئاستانە_Astana
⚠️ پەیامێکی گرنگ بۆ هەموو دایکان و باوکان و پەروەردە کاران: مناڵەکەو بەراوردی کەس مەکە! 🛑مناڵەکەی تۆ "کێبڕکێ" نییە، ئەو "ژیان"ـە! 🌸🌱 لە سەردەمێکا ئەژین کە سۆشیاڵ میدیا وای لێ کردووین هەمیشە سەیری "پێشەوەی" خەڵک بکەین و مناڵی خۆمان بە هی ئەوان بەراورد بکەین. ئەمە گەورەترین هەڵەی پەروەردەییە کە ئەکرێت ئەنجام بدرێت ⚠️. بۆچی بەراوردکاری زیانبەخشە؟ 📍 هەر مناڵێک کاتژمێری تایبەت بە خۆی هەیە: مناڵێک هەیە لە ١٠ مانگیا ئەڕوات، یەکێکی تر لە ١٤ مانگیا. یەکێکیان زوو قسە ئەکات، ئەوی تریان لە وێنەکێشانا لێهاتووە ئەمە مانای ئەوە نییە یەکێکیان "خراپترە"، بەڵکو مانای ئەوەیە جیاوازن 🧩. 📍 فشار مێشک تێکئەدات: کاتێک مناڵ هەست ئەکات تۆ چاو لەسەر مناڵی خەڵکە، متمانەی بەخۆی نامێنێت و گەشەی دەروونی خاو ئەبێتەوە 📉. 📍 بەهرەی شاراوە: ڕەنگە مناڵەکەی تۆ لە وانەی بیرکاری وەک منداڵی خوشکەکەو نەبێت، بەڵام ڕەنگە لە داهاتووا ببێتە باشترین هونەرمەند یان ڕاهێنەر 🎨✨. ئەرکی ئێمە وەک دایک و باوک و پەروەردەکار: ✅ مناڵەکەو بەوە بەراورد بکە کە "دوێنێ کێ بووە"، نەک بەوەی "مناڵی خەڵک کێیە". ✅ پشتگیری لە خاڵە بەهێزەکانی بکە و لە خاڵە لاوازەکانیا هاوکاری بە. ✅ ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی بۆ دابین بکە نەک ژینگەیەکی پڕ لە کێبڕکێ و ترس 🤎. ☑️پەروەردەی دروست، لە تێگەیشتن لە جیاوازییەکانەوە دەست پێ ئەکات. 💎 "ئایا تۆش هەست بەم فشارە کردووە؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بەراوردکارییە ئەکەیت؟" ✍🏻: 𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر
📌 بەخێربێن بۆ ناوەندی پەروەردەیی و دەروونی 🌸
ئەم چەناڵە دەستپێکی گەشتێکی نوێیە بۆ هەموو ئەو کەسانەی خولیای پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست و ئارامن.
لێرە ئێمە سێ کایەی گرنگ کۆئەکەینەوە تا ببینە سەرچاوەیەکی گشتگیر بۆ ماڵ و قوتابخانە
1️⃣ پەروەردەی گشتی:
باشترین و نوێترین ڕێگاکانی مامەڵە لەگەڵ مناڵ و هەرزەکار، و دروستکردنی پەیوەندییەکی پڕ لە متمانە لە نێوان (دایک و باوک - منداڵ) و (مامۆستا - قوتابی)
2️⃣ پەروەردەی تایبەت (Special Education):
ڕێنمایی زانستی و کرداری بۆ مامەڵە لەگەڵ پێداویستییە تایبەتەکان، گرفتی فێربوون، ئۆتیزم، و گەشەپێدانی تواناکانی ئەو مناڵانەی پێویستیان بە چاودێری جیاواز هەیە
3️⃣ تەندروستی دەروونی:
تێگەیشتن لە جیهانی دەروونی مناڵ و گەورە، چارەسەری کێشە دەروونییە باوەکانی ناو خێزان و ڕێگاکانی گەیشتن بە ئارامی دەروونی.
🌱 ئامانجی ئێمە گەیاندنی زانیارییەکی
دروست و زانستییە بۆ هەموو دایک و باوک و مامۆستا و پەروەرشیارێکی دڵسۆز و خەمخۆری ئایندەی نەوەکانمان.
لێرەوە بەیەکەوە ژینگەیەکی باشتر بۆ نەوەکانمان بنیاد ئەنێین.✨
#پەروەردە
#دەروونزانی
#پەروەردی تایبەت
