uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

قەڵەم دار

قەڵەم دار

Відкрити в Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
287
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+830 днів
Архів дописів
تۆزێ ماندووم ، بەیانی شەرحی ئەم چەند بەیتە دائەنێین ان شاء اللە ، یانیش ئەوەی توانی شەرحی بکاتن ، با لە بەشی مەسج شەرحەکەیمان بۆ دابنێ و ئێمەش لێرە بۆتان دائەنێین.. شەوتان شاد

شەوتان شاد .

أَرَانِي فِي الثَّلَاثَةِ مِنْ سُجُونِي فَلَا تَسْأَلْ عَنِ الْخَبَرِ النَّبِيثِ لِفَقْدِي نَاظِرِي وَلُزُومِ بَيْتِي وَكَوْنِ النَّفْسِ فِي الْجَسَدِ الْخَبِيثِ - رَهِينُ المَحْبِسَيْن ( ابو علاء ) ئەتوانی بیکەیتەوە کوردی؟

أَرَانِي فِي الثَّلَاثَةِ مِنْ سُجُونِي فَلَا تَسْأَلْ عَنِ الْخَبَرِ النَّبِيثِ
لِفَقْدِي نَاظِرِي وَلُزُومِ بَيْتِي وَكَوْنِ النَّفْسِ فِي الْجَسَدِ الْخَبِيثِ
- رَهِينُ المَحْبِسَيْن ( ابو علاء ) ئەتوانی بیکەیتەوە کوردی؟ .

أَرَانِي فِي الثَّلَاثَةِ مِنْ سُجُونِي فَلَا تَسْأَلْ عَنِ الْخَبَرِ النَّبِيثِ
لِفَقْدِي نَاظِرِي وَلُزُومِ بَيْتِي وَكَوْنِ النَّفْسِ فِي الْجَسَدِ الْخَبِيثِ
- رَهِينُ المَحْبِسَيْن ( ابو علاء ) ئەتوانی بیکەیتەوە کوردی؟ .

...

َ نالی ـش ئەڵێ : بە حەسرەت عومری من یەکبارە فەوتا مەگەر عومرێ دوبارەم پێ عەتا کەی واتا/ لەتاو حەسرەتدا عومری من بەجارێ فەوتا ، مەگەر خوای گەورە دووبارە عومرێکی دیکەم پێ ببخەشێتەوە ، چونکی بەڕاستی نەژیانم.. .

يَا حَسْرَةً مَا أَكَادُ أَحْمِلُهَا آخِرُهَا مُهْلِكٌ وَأَوَّلُهَا - العباس بن الأحنف واتە/ ئەی ئەو حەسرەتەی کە خەریکە توانا
يَا حَسْرَةً مَا أَكَادُ أَحْمِلُهَا آخِرُهَا مُهْلِكٌ وَأَوَّلُهَا
- العباس بن الأحنف واتە/ ئەی ئەو حەسرەتەی کە خەریکە توانای هەڵگرتنتم نامێنێ ، سەرەتاو کۆتاییەکەشت هەر بکوژ و لەناوبەرە بۆم..
مُعَلِّلَتِي بِالوَصْلِ، وَالمَوْتُ دُونَهُ إِذَا مِتُّ ظَمْآنًا فَلا نَزَلَ القَطْرُ»
- أبو فراس الحمداني واتە/ ئەبو فیراس بە حەسرەتەوە ئەم بەیتەی نوسیوە و ئەڵێ : ئەی ئەو کەسەی کە هەمیشە هیواو ئومێدی بەیەکگەشتم پێ ئەدەیت و کەچی مردن لەپێش ئەو بەیەکگەشتنەدایە ، پێش ئەوەی پێی؟بگەم مردن دێت .. بۆیە ئەگەر بە تینوێتی مردم ( ئەگەر بە حەسرەتەوە مردم ) ئیدی چیدیکە با دڵۆپێک باران نەبارێ ( ئەگەر مردم و ئەو حەسرەتە لەدڵدا مایەوە ، ئەوکات هاتنت بێ بەهایە و هیچ سودێکی بۆم نییە )

بەڕێزان لەڕێی ئەو بەشەی دیاریمان کردووە ئەتوانن هەر سەرنج و تێبینەکتان هەبێ بینوسن ، ناوتان دیار نابێ .
بەڕێزان لەڕێی ئەو بەشەی دیاریمان کردووە ئەتوانن هەر سەرنج و تێبینەکتان هەبێ بینوسن ، ناوتان دیار نابێ .

دەرد و داخم، بێقەرارم، بێبەهارم، بێچیمەن بێحەبیبم، بێتەبیبم، هەم خەریبم بێوەتەن شوبهی یاقوبی ژ عیشقا یوسفی گولپیرەهەن موونیسی دەرد و خەمانم، ساکنی بێتولحەزەن تار و مارم، ئینتیزارم، شەهسوارا من نەهات - مەلای باتێ ( ڕونکردنەوەی دەوێ؟ ) .

دەرد و داخم، بێقەرارم، بێبەهارم، بێچیمەن بێحەبیبم، بێتەبیبم، هەم خەریبم بێوەتەن شوبهی یاقووبی ژ عیشقا یووسفی گولپیرەهەن موونیسی دەرد و خەمانم، ساکنی بێتولحەزەن تار و مارم، ئینتیزارم، شەهسوارا من نەهات - مەلای باتێ ( ڕونکردنەوەی دەوێ؟ ) .

دەرد و داخم، بێقەرارم، بێبەهارم، بێچیمەن بێحەبیبم، بێتەبیبم، هەم خەریبم بێوەتەن شوبهی یاقووبی ژ عیشقا یووسفی گولپیرەهەن موونیسی دەرد و خەمانم، ساکنی بێتولحەزەن تار و مارم، ئینتیزارم، شەهسوارا من نەهات - مەلای باتێ ( ڕونکردنەوەی دەوێ؟ ) .

َ واتای بەیتی یەکەم/ دڵت بەناو هەر جۆرە خۆشەویستیەک کە ئەتەوێ ببەو تاقی بکەرەوە و خۆشت بوێت ، بەڵام بەڕاستی خۆشەویستی ڕاستەقینە تەنها بۆ حەبیبی یەکەمە و دڵ هەرگیز ناتوانێ لەیادی بکا.. واتای بەیتی دووەم/ چەندەها ماڵ و شوێن هەن لەسەر ئەم زەویەدا کە ئینسان پێیاندا گوزەر ئەکا و ئەتوانێ تێیدا بژی ، بەڵام هەتا هەتایە ئەو سۆز و خۆشەویستیەی تەنها بۆماڵی یەکەمین و ئەووەڵینە .. ( سەلماندنی بەیتی یەکەم .. ) .

شەوتان شاد .

بەشێ کۆمێنتمان داخستووە.. بەڵام بەشی دایرێکت هەر کراوەتەوە و هەر سەرنجێکتان لەسەر هەرپۆستێک هەبوو ئەتوانن لەوێوە بینێرن ، و لەلای هیچ کەسێکیش ناوتان دیار نابێ .

زۆرن ئەو بەیتانەی گوزارشت بکا لە کۆکردنەوەی دوو شتی دژ بەیەک لە هەمان کاتدا ، مەسەلەن تۆ ناتوانی ببیتە گەورە و سەرداری خێزانەکەت لەکاتێکدا ڕۆچوی لەنێو تەفاهەت و بێمانایی ئینتەرنێت ، ناتوانی ببیتە باوکێک نمونەیی و بڕوابەخۆبوو لەکاتێکدا نمونەی باڵای فیکری خۆت لەنزماییدا کەوتووە ، ناتوانی ببیتە دایکێک و بەڕێوەبەری ماڵێک ، و  گەروەترین هەممی ڕۆژەکەت پارچەیێ جل یانیش نەزڕەیێکی بەرامبەر بێ ، ئەمانەو کۆمەڵێ دژیەکی دیکە ، کوفری فیکریە لەگەڵ یەکدی و لەپاڵ یەکدیدا لەمێشکێ بیانژیێنی ، بۆیە ، سەرەتا پێویستە ئینسان خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ ئامانجێکی موعەییەن ، شاعیریش دەڵێ :
تَهُونُ عَلَيْنَا فِي المَعَالِي نُفُوسُنَا وَمَنْ خَطَبَ الحَسْنَاءَ لَمْ يُغْلِهَا المَهْرُ
بەلامانەوە شتێکی ئاساییە کە گیانی خۆمان بێ ئەرزش بکەین و قوربانی بدەین بە گیانمان ، لەڕێگەی گەیشتن بە مەزنی و شکۆداری ، وەک چۆن یەکێ بیەوێ کچێک بخوازێ بەبێ گوێدانە مارەییەکەی ، و قوربانیدان بە ماڵ و سامانی لەڕێگەی گەیشتن بەو ئافرەتە.. هەروەها الطغرائي لە لامیّة العجم ـدا دەڵێ :
حُبُّ السَّلامَةِ يُثْنِي هَمَّ صَاحِبِهِ عَنِ المَعَالِي وَيُغْرِي المَرْءَ بِالكَسَلِ
‌خۆشویستنی سەلامەتی و پەیوەستبوون بە ئاسودەیی و ئارامییەوە ، ئیرادەی خاوەنەکەی بۆ گەیشتن بە لوتکە و گەورەیی لەناودەبا و تەمبەڵی دەکا ( دژیەکی نێوان و ئیسڕاحەت و گەیشتن بە گەورەیی ) یانیش وەکوو موتەنەببی ئەڵێ :
لا يَسْلَمُ الشَّرَفُ الرَّفِيعُ مِنَ الأَذَى حَتَّى يُرَاقَ عَلَى جَوَانِبِهِ الدَّمُ
شەرەف و شکۆمەندی و گەورەیی هەرگیزاو هەرگیز پارێزراو نابێ لە ئازار ، هەتاوەکوو لەدەوروبەریدا خوێنی بۆ نەڕژێنرێ و قوربانی بۆ نەدرێ ( واتا تۆ ناتوانی هەم بە گەورەیی بمێنیتەوە و هەمیش قوربانی نەدەیت ، دوو شتی کۆ نەکراوەن..) ناتوانم وێنەی لەگەڵا دابنێم ، ئەگەرنا شتێکی جوانم ئامادەکردبوو..

بِقَدْرِ الكَدِّ تُكْتَسَبُ المَعَالِي وَمَنْ طَلَبَ العُلَا سَهِرَ اللَّيَالِي
گەیشتن بە بەرزی و لوتکەکان ، ڕێک بەقەدەر ئەو ماندوێتی و ناڕەحتیەیە کە دەیچێژیت ، و هەرکەسێ ویستبێتی بگات بەو بەرزی و مەزنیە ئیللا شەوەکانی بونەتە گۆڕەپانی ڕاکردن و ماندوو بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم گەورەییە  ( شەونخونیان تێدا کردووە )
وَمَنْ رَامَ العُلَا مِنْ غَيْرِ كَدٍّ أَضَاعَ العُمْرَ فِي طَلَبِ المُحَالِ
و هەرکەسێکیش بیەوێ بگات بەو گەورەیی و شکۆمەندیە بەبێ ماندوێتی ، ئەوا با بزانێ تەنها تەمەنی خۆی بەفیڕۆداوە لە شتێک کە مەحاڵە ڕودانی.. ( مەحاڵە بەبێ سەختی بگەیت ) - الإمام الشافعي .

لَوْلا المَشَقَّةُ سَادَ النَّاسُ كُلُّهُمُ الجُودُ يُفْقِرُ وَالإقْدَامُ قَتَّالُ
- المتنبي واتە/ ئەگەر قورسی ناڕەحەتی نەبوایە ، خەڵکی هەموویان دەبوون بە سەیید و گەورە و خاوەن دەسەڵات ، بۆیە ، ئەوە قورسییە کە گەورەیی دروستەکا ، و ئەو فلتەرەیە کە پێویستە پێیدا تێپەڕی بۆ هەر گەورەییێک ، لەبەر ئەوەیە ئەوەی بەخشەر و دەستکراوە بێ ، فەقیر ئەکەوێ ، ئەوەشی ئازاو بەغیرەت و چاونەترس بێ ، لەپێشەکانی جەنگدا ئەکوژرێ و ئەم قورسی و ئاستەنگانە ، بەهای ئەو داواکاریانەن ، تۆ کە ئامانجەکانت خەریکی ماچکردنی هەورەکانن ، خۆ ناکرێ هیممەت و توانای قبوڵکردنی ئازار ـت لە زەویا چەقیبن.

َ شاعیریش ئەڵێ :
وَلَمْ أَرَ فِي عُيُوبِ النَّاسِ شَيْئاً كَنَقْصِ القَادِرِينَ عَلَى التَّمَامِ
واتا/ لەنیو هەموو عەیب و کەم و کورتیەکانی ئینساندا ، هیچ شتێکم لەوە عەیبدارتر و ناشرینتر نەبینیوە کە کەسێک توانای گەیشتن بە بەرزی و کامڵی هەبێ ، کەچی بە نزمی ڕازی بێت و خۆی کەم بکاتەوە.. گەر لەم هەموو بەیتەی کە لێرە دانراوە ، هیچیان کاریگەری نەبووبێ بەسەرتەوە ، و هۆکارێک نەبووە کە دەقەیێ یاخود چەند سانیەیێ ڕاتگرێ و واتلێکبکا بیربکەیتەوە ، ئەوا داواکارم ئەمە ببێتە ئەو بەیتە ، چونکی دەرگایێکی فراوانە ، موتەنەبی لە بەیتێکدا بۆی سادە کردوینەتەوە ، بەڵام ئاممان با لە چڵ ساڵیدا نەڵێین : ماڵی وێرانم لە بیست ساڵیدا ئەم بەیتەم بینی و کەچی تێنەفکریم لێی ، و نەمکردە ڕزگارکەرێک بۆخۆم.. .

وَلا تَحْسَبَنَّ اللَهَ يَغْفِلُ ساعَةً وَلا أَنَّ ما تُخفي عَلَيهِ يَغيبُ - او العتاهیة واتا/ هەرگیز وا گومان نەبەیت و پێت و
وَلا تَحْسَبَنَّ اللَهَ يَغْفِلُ ساعَةً وَلا أَنَّ ما تُخفي عَلَيهِ يَغيبُ
- او العتاهیة واتا/ هەرگیز وا گومان نەبەیت و پێت وانەبێ کە خوای گەورە بۆ ساتێکیش لێت غافڵ ببێ ، وە واش مەزانە ئەو شتانەی تۆ لە خەڵکی دەیانشاریتەوە لەلای ئەو ون دەبن و نایانبینێ.. .