uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Відкрити в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
232
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
Repost from ئاونگ
باران ✍️مارف ئاغایی باران! ئەی ئەزموونی لە دایک بوونێکی ئاسمانی و مەرگێکی دەریایی؛ بۆ زەوی وادەی چی پێ دابووی، کە هەوری دڵدارت بە جێ هێشت؟ باران ئەی کۆچکردووی وڵاتی ئەستێرە و هەور و با کێ هەیە بۆو لاوکە ئاسمانییەت گوێ هەڵخا؟ باران تۆ خاچێکی سەرگەردان : سەرێکت لە ناخی سووڕانی زەویدا و سەرێکت لەنێوان گەڕانی هەوردا. باران! ئەی ڕێبواری ڕۆژانی بێ خۆر و شەوانی بێ مانگ و ئەستێرە! باران! ئەی پاکترین هاوڕەگەز بۆ گریان! منم من بۆ مەرگی تۆ گریام ئەی مرۆڤترینی دڵداران @aveng_53

ڕۆح و دڵ و گوێت بسپێرە بە یادەوەرییەکان؛ بە دەشتە دوورەکان، بە دڵی دارستان، بەو شەقامانەی لە ناو دڵی شاردا، لە کۆڵانەکاندا، لە تەنیشت هەر قاوەخانەیەکدا ناڵبەندی لێ بوو، لە ڕێگا دوور و نزیکەکاندا، دەم چۆم و بەستەڵەکەکاندا، شانی کوێستانەکاندا، خڕ و دۆڵەکاندا، سێبەری دار بەڕووەکاندا، هێشتاش دەنگی ئەسپ و گالیسکەکان تێیاندا دەزرنگێتەوە. تا دەگەیتە جوانترین و پڕشکۆترین مەیدانی نۆت و مێلۆدی؛ ئەو جێگایەی ئەسپ و سروشت خۆیان دەبنە ئۆرکێسترا. 💎💎💎 پالیووشکا پۆلێ (Polyushka Polye) لە بەناوبانگترین شاکارەکانی مۆسیقای ڕووسیایە کە لیڤ کنیپێر لە ساڵی ١٩٣٣دا بەرهەمی هێناوە. ئەم کارە دواتر بە گوتنی سەربازانی سوپای سوور، گەیشتە گوێی خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا و لە وڵاتانی جیاوازیشدا وەک سروود دەگوترێتەوە. https://t.me/Galawezhnamekaro

شیکردنەوەیەک ئازیزانم، ئەم شیعرەی من هەر تەنیا باسی سێوێک و مێخەکێک نییە؛ بەڵکوو باسی یادەوەری و کولتووری میللەتەکەمانە. لای من یەخدان هەر سندووقێکی داری ئاسایی نییە؛ دڵی یادەوەرییەکانە؛ ئەو جێگایەی بۆنی جلوبەرگ، جامەدانە، ڕانکوچۆخە، جۆغەی مەرەز، کلۆنجە، سیخمە، کۆڵوانە و چارۆکە، لەگەڵ یادگاریی یار، لاس و خەزاڵ و ڕۆژە دوورەکاندا، هێشتاش لەوێدا هەناسە دەدەن. سێو لە دەستی تۆدایە، و مێخەک لە دڵی مندا؛ یەکیان عەشقێکی دیار و بەرچاوە، ئەوی تریان عەشقێکی بێدەنگە و ڕۆچۆتە ناو قووڵایی ڕۆح و گیانەوە. بەڵام شکۆی شیعرەکەم لەو «تا...»یەدا شاردۆتەوە؛ ئەو ڕاوەستانە کورتەیە کە شیعر لە کەشە تایبەتیی یەخدانەوە بەرەو ئاسۆی مێژوویی خانی هەڵدەدات. لێرەدا، سێو چیدیکە تەنیا میوە نییە؛ ئاواتی بەیەکگەیشتنە. و کاتێک دەمەوێ هەردووکیان ببنە مێژووی خانی و هەرمان، عەشق لە ساتێکی تاکەکەسی تێدەپەڕێت و دەگاتە جێگەی مەم و زین؛ ئەو جێگایەی عەشق بە تەنیا هی دوو کەس نییە، بەڵکوو دەبێتە بەشێک لە بیرەوەریی گشتی. لە کۆتاییدا، هەموو ئەم جیهانە گەورەیەم لە دوو وێنەدا کورت کردۆتەوە: سێوێک لە دەستی تۆ؛ مێخەکێک لە دڵی من. واتە: تۆ عەشقت لەگەڵ خۆتدا هەڵدەگری، منیش عەشق لە ناو ڕۆح و خۆمدا هەڵدەگرم. و ڕەنگە هەموو قسەی دڵم لەو شیعرەدا ڕێک هەر ئەوە بێت: عەشقێک کە بڕیار نییە تەنیا بژی؛ بەڵکوو بڕیارە بۆ هەمیشە، وەک یادگارییەک لە ناو دڵی من و توودا بمێنێتەوە و ببێتە مێژوو.

زۆر جار لە خەڵوەتی خۆمدا لە خۆم دەپرسم ئایا دەکرێ وەک مرۆڤ، بەبێ ڕوانینێ جیاواز بۆ ئایدیۆلۆژیاکان، لە تەنیشت یەک دابنیشین و تەنیا گوێ لە یەکتر بگرین؟ ئایا هێشتا دەتوانین دیواری پۆڵایینی بیروباوەڕەکانمان لا بدەین و چاوی دڵمان بۆ تێگەیشتن لە یەکدی بکەینەوە؟ ئەو پرسیارێکە بۆ خۆم و بۆ هەموو ئەوانەی کە بەدوای ئاشتیی ڕۆح و پێکەوەبووندا دەگەڕێن. جیاوازیی ئایدیۆلۆژیاکان نابن بە دیوار، ئەگەر مرۆڤ پێش هەموو شتێک، یەکتر مرۆڤ ببینین. https://t.me/Galawezhnamekaro ⁠#مرۆڤبوون #پێکەوەبوون #ئاشتی #دیالۆگ #فەلسەفە #کارۆمەعرووفیان #هێلسینکی

سڵاو و ڕێز، هاوڕێیانی ئازیز! بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵییەوە، بەخێرهاتنی دۆستانی دێرین و ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە تازە هاتوونەتە ئەم کەناڵە. لە بەرچاوی من، بەهای کۆڕێکی فکری بە ژمارەی ئەندامەکانی ناپێورێت؛ بەڵکو بە ئاست و کەیفییەتی بیرۆکە و گفتوگۆکانی ناو کۆڕەکە دیاری دەبێت. ئامادەبوونی مامۆستایانی زانکۆ، نووسەران، وەرگێڕان، توێژەران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، بیرمەندان و کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ هەموو دۆستان و ئازیزان، بۆ من جێگەی شانازییە؛ و لە هەمان کاتدا بەرپرسیارەتییەکی گەورەترە بۆ هەڵبژاردن و بڵاوکردنەوەی هەر دێڕێک. ساڵانێکە نووسراوە و بیرۆکەکانی خۆم بە ڕاستگۆیی و بەرپرسیارەتییەوە بڵاو دەکەمەوە، چونکە باوەڕم وایە ئەندێشە لە دیالۆگ و گفتوگۆدا دەگەشێتەوە؛ نە لە دووبارەبوونەوە و نە لە بێدەنگیدا. سوپاس بۆ متمانە و هاوڕێیەتیی یەک بە یەکتان. هیوادارم ئەم کەناڵە هەمیشە ماڵێک بێت بۆ هزری ئازاد، دیالۆگی کراوە، ڕەخنەی ڕێزدارانە و گەڕان بەدوای ڕاستیدا. بە ڕێزەوە کارۆ

گاهی یک روز کافی‌است تا بفهمیم زندگی ترکیبی‌است از آتش و خنده، ترس و آرامش؛ و معنای واقعی نجات، فقط خاموش‌شدن آتش نیست، بلکه سالم ماندن آدم‌هایی‌است که دوستشان داریم. https://t.me/Galawezhnamekaro

فەلسەفەی ناشتن؛ لە تۆوەوە بۆ نەتەوە نەمامێک لە ناخماندا؛ چۆن نەتەوەیەک پەروەردە دەکرێت؟ ئەوەی دەیخوێننەوە، تەنیا ڕامانێک نییە لە وشەیەکی زمانی کوردی، بەڵکوو بانگەوازێکە بۆ هەموومان لە هەر بیروباوەڕ و ئایدیۆلۆژیایەکدا بین کە بگەڕێینەوە سەر گرنگترین خاڵی هاوبەشمان: پەروەردەی مرۆڤ و بنیاتنانی نیشتمان. پرسیارێک کە لە وشەیەکی سادەوە سەرچاوە دەگرێت و بەرەو ئاسۆیەکی زۆر فراوانترمان دەبات. لە خاکەوە بۆ مرۆڤ؛ لە مرۆڤەوە بۆ نەتەوە. بۆچی کاتێک دەڵێین کەسێکمان «ناشت»، بە مانای ئەوە دێت کە سپاردمانە خاک؛ کەچی کاتێک دەڵێین «نەمامەکەم ناشت»، بە مانای چاندن و چەکەرەکردن دێت، تا ڕەگ دابکوتێت، سەوز ببێت و سەرلەنوێ لە دڵی ئەم خاکەوە سەر دەربهێنێت؟ ڕەنگە لە ناخی ئەم زمانە سادەیەدا، فەلسەفەیەکی قووڵ شاراوە بێت: خاک هەمیشە کۆتایی نییە؛ هەندێک جار دەستپێکە. تۆو دەسپێرینە خاک، نەک بۆ ئەوەی ئیتر نەیبینینەوە؛ بەڵکوو بۆ ئەوەی ڕۆژێک سەرلەنوێ بیبینینەوە، بەڵام ئەم جارە لە فۆرمێکی دیکەدا: سەوزتر، زیندووتر و پتەوتر. جەستەی مرۆڤیش دەسپێرینە خاک؛ بەڵام ژیان بە مەرگی مرۆڤێک کۆتایی نایەت. بەشێک لەو مرۆڤە لە ناو یادەوەری، فەرهەنگ، زمان و لە ناو نەوەکانی دواتردا درێژەی دەبێت. کەواتە خاک تەنیا گۆڕستان نییە؛ خاک دەتوانێت لانکەی لەدایکبوونەوەیەکی نوێ بێت. بەڵام لێرەدا پرسیارێکی دیکە سەرهەڵدەدات: ئەگەر بۆ نەمامێک، تەنیا «ناشتن» بەس نەبێت، بۆچی دەبێت بۆ مرۆڤ بەس بێت؟ نەمام دەچێنین، بەڵام بەجێی ناهێڵین. ئاوی دەوێت، ڕووناکیی دەوێت، چاودێریی دەوێت و پێویستی بە دەستێکە کە پەروەردەی بکات. مرۆڤیش ڕێک ئاوایە. پێ‌نانە ناو دنیا، تەنیا «تاک»ێکمان پێ دەبەخشێت؛ بەڵام پەروەردەیە کە لەو تاکە، مرۆڤێکی هۆشیار دروست دەکات. فێربوون، ئەزموون، هەستی بەرپرسیارەتی و فەرهەنگە کە مرۆڤ لە بوونەوەرێکی ئاساییەوە، پێدەگەیەنێت و دەیکاتە کەسایەتییەک کە بتوانێت بۆ ژیانی خۆی و کۆمەڵگەکەی بڕیار بدات. کەواتە پرسەکە تەنیا ئەوە نییە چەند کەس لەسەر پارچە خاکێک دەژین. مەسەلەکە ئەوەیە کە چ مرۆڤگەلێک لە باوەشی ئەم خاکەدا پەروەردە دەکرێن. ئەگەر تاک پەروەردە نەکەین، ناتوانین باس لە نەوەیەکی پێگەیشتوو بکەین. خۆ ئەگەر نەوەش پەروەردە نەکەین، چۆن دەتوانین باس لە بنیاتنانی نەتەوە بکەین؟ لێرەدایە چەمکی «ناشتن» مانایەکی قووڵتر لەخۆ دەگرێت. ئێمە تۆو لە خاکدا دەچێنین تا سبەی ببێتە گەنم و…. مرۆڤ لە ناو کۆمەڵگەدا پەروەردە دەکەین تا دواڕۆژ مرۆڤێکی بەرپرسیار بێت. نەوە پەروەردە دەکەین تا سبەینێ کۆمەڵگەیەکی هۆشیارمان هەبێت. کۆمەڵگەی هۆشیاریشە کە دەتوانێت نەتەوەکەی خۆی بنیات بنێت. بۆیە، ڕەنگە گەورەترین پرسیار بۆ نەتەوەیەک ئەوە نەبێت کە: چیمان لێ زەوت کراوە؟ بەڵکوو ئەوە بێت کە: ئێمە ئەمڕۆ خەریکین چی دەچێنین؟ چ مرۆڤێک؟ چ نەوەیەک؟ چ هزرێک؟ چ فەرهەنگێک؟ چ داهاتوویەک؟ نەتەوە تەنیا بە خاک پێک نایەت؛ بەڵکوو لەو مرۆڤانەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەو خاکەدا ڕەگیان داکوتاوە و باڵایان کردووە. خاکی بێ تۆو، تەنیا خاکە. تۆوی بێ پەروەردەش، تەنیا ئەگەرێکی بەتاڵە. مرۆڤی بێ ئاگایی و بەرپرسیارەتیش، تەنیا تاکێکی بێ‌کاریگەرە. بەڵام کاتێک تۆو ڕەگ دادەکوتێت، کاتێک مرۆڤ پەروەردە دەبێت و نەوە هۆشیار دەبێتەوە، ئەوکات شتێکی یەکجار گەورەتر لە تاکێک لەدایک دەبێت: داهاتوو. ڕەنگە مانای قووڵی «ناشتن» بۆ ئێمە هەر ئەوە بێت: ئێمە شتێک دەسپێرینە خاک تا کۆتایی نەیەت؛ دەیخەینە ناو قووڵایی خاک تا بەردەوامیی هەبێت. خۆ ئەگەر ئەمڕۆ دەمانەوێت نەوەیەکی نوێ لەم خاکەدا سەوز ببێتەوە، دەبێت بزانین کە تەنیا ناشتن بەس نییە. نەوەی نوێ، پەروەردەی دەوێت. مرۆڤی نوێ، هۆشیاریی دەوێت. نەتەوەی سبەینێش، مرۆڤی ئەمڕۆی دەوێت. کەواتە ڕەنگە ئەرک و پەیامی ئێمە تەنیا ئەوە نەبێت لە خاکەکەمان بەرگری بکەین؛ دەبێت مرۆڤگەلێکیش پەروەردە بکەین کە بزانن لەگەڵ ئەم خاکە، لەگەڵ ئەم مێژووە و لەگەڵ سبەینێی خۆیاندا چی بکەن. چونکە خاک بەتەنیا نەتەوە دروست ناکات؛ ئەوە مرۆڤی پەروەردەکراوە کە لە خاک، داهاتوو بنیات دەنێت. پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانەی نەک تەنیا خاکیان خۆش دەوێت، بەڵکوو باوەڕیان بە سەوزکردن و هۆشیارکردنەوەی مرۆڤەکانی سەر ئەم خاکە هەیە. https://t.me/Galawezhnamekaro

تۆ… خۆت بە؛ و منیش خۆم. تۆ زین بەو…، منیش مەم. تۆ… پێنووس بەو…، منیش پەرتووک. تۆ… کرمانج، من سوران؛ هەردووکمان کوردستان. هەر ئاوەدان بێت نیشتمان. ❤️ https://t.me/Galawezhnamekaro

قەلبی من 🎤💎 ئـاواز: مامۆستا تاهیر تۆفیق ✍🏻هۆنراوە: سامی عەوداڵ https://t.me/Galawezhnamekaro

ڕۆژنامەنووسان و قەڵەمە بەبڕشتەکانی نەتەوەی کورد، لە ڕۆژگاری دێریندا، بڵێسەی ئاگری سەر لووتکەی چیاکان، یەکەمین پەیامی ڕووناکی
ڕۆژنامەنووسان و قەڵەمە بەبڕشتەکانی نەتەوەی کورد، لە ڕۆژگاری دێریندا، بڵێسەی ئاگری سەر لووتکەی چیاکان، یەکەمین پەیامی ڕووناکی و میدیای نەتەوەیەک بوو بۆ شکاندنی تاریکی. گەرووی دەنگبێژەکان و سروەی بای شەماڵ، ئەو هەواڵنێرە ڕەسەنانە بوون کە حەقیقەت و مێژوویان لە سینەیەکەوە بۆ سینەیەکی تر دەگواستەوە و، قاسیدەکانیش بە باڵی با، پەیامی ژیانیان دەبەخشییەوە. ئەمڕۆش، قەڵەمی ئێوە، درێژەپێدەری هەمان ئەو ئاگرەیە کە لەسەر چیاکان بڵێسەی دەسەند، و هەمان ئەو دەنگەیە کە حەقیقەتی ئەم گەلە لە فەوتان دەپارێزێت. ڕۆژنامەوانی بۆ کەسانێکی ڕەسەنی وەک ئێوە، تەنیا کار و پیشەیەک نییە، بەڵکوو هەڵگرتنی باری قورسی ئازارەکان و بوون بە قاسیدی ڕاستەقینەی ئەو کۆمەڵگەیەیە کە هەمیشە پێویستی بە گێڕانەوەی ڕاستییەکان بووە. جێی شانازییە کە لە دڵی کوردستانەوە، قەڵەمانێک دەنووسن کە بوونەتە چاو و گوێی خەڵکەکەیان. ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییتان لێ پیرۆز بێت؛ هیوادارم هەمیشە قەڵەمتان وەک بڵێسەی ئاگر ڕووناک، وشەکانتان وەک دەنگی دەنگبێژەکان نەمر و ڕێگەی حەقیقەت‌خوازیتان پڕ لە سەروەری بێت. 🍀🌹💎✌🏻 https://t.me/Galawezhnamekaro

کوردستان بیشکە و لانکەی ئازادیە، خاکی کە مێژوو لە شانەکانی گەشەی کردووە، و هەر بەردێک، چیرۆکی پڕ لە بوێری و ئازایەتی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرێت. خۆر لێرە دەکەوێ، و لە سێبەری چیاکانیدا، ئازادی دەبێتە هەناسەی جیهان. هەر ڕووبارێک، ئاواز و لایە‌لایەی دایکانەیە، کە فێری منداڵەکان دەکات: ڕەگەکانی ئەم خاکە، بە ترپەی، خۆشەویستی و بوێرانە لێدەدەن. ئەی کوردستان، تۆ ستران و هۆنراوەیەکیت، کە هیچ زمانێک ناتوانێت وەسفت بکات. https://t.me/Galawezhnamekaro

Repost from کوردناسی
📌 لە قاڵبی حیزبەوە بۆ ئاگایی نەتەوەیی ✍️کارۆ مه‌عرووفیان نامەیەکی کراوە و فیکرییە بۆ «ڤاتسلاڤ هاڤڵ»، کە تێیدا تێزێکی ڕەخنەیی لەسەر قۆناغی یەکەمی نەتەوەسازیی مەدەنی دەخرێتە ڕوو. نووسەر تیشک دەخاتە سەر گرنگیی «سەربەخۆیی فکری» وەک پێشمەرجێک بۆ «ئازادیی خاک»، و بە شیکردنەوەی هۆکارە دەروونییەکانی پاشکۆیەتیی تاک بۆ حیزب، جەخت دەکاتەوە کە بەبێ دروستکردنی هاووڵاتیی بەئاگا و بەرپرسیار، هیچ دەوڵەت و دامەزراوەیەکی ئازاد پایەدار نابێت. @Kurdologyk

ئایا مرۆڤ بەڕاستی لە ڕابردووی خۆیەوە شتێک فێر دەبێ، یان تەنیا فۆرمی هەڵەکانی دەگۆڕێ؟

بۆچی ئەم نووسینانە دەنووسم؟ (ناساندنی بناغەی فکریی من) خوێنەرانی ئازیز، لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا چەند تێڕوانینێکم لەبارەی مێژو
بۆچی ئەم نووسینانە دەنووسم؟ (ناساندنی بناغەی فکریی من) خوێنەرانی ئازیز، لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا چەند تێڕوانینێکم لەبارەی مێژوو، سیاسەت و داهاتووی تاکی کورد بڵاو کردەوە. پێم وایە پێویستە ئەم بناغە فکرییە ڕوون بکەمەوە، تا تێگەیشتنی ئێوە بۆ بابەتەکانم ڕوونتر و قووڵتر بێت و ئەو ڕێچکەیەی کە بۆ گەیشتن بە ڕزگاریی نەتەوەیی هەڵمبژاردووە، بە تەواوی بەرجەستە بێت. فەلسەفەی من لەسەر پێنج کۆڵەکەی سەرەکی بەندە : 📌دەوڵەت ئەنجامە، نەک هۆکار: وەک چۆن لە مێژووی نەتەوە سەرکەوتووەکاندا (وەک فینلاند و جوولەکەکان) دەبینین، دەوڵەت بەرهەمی هۆشیاری و ئیرادەی نەتەوەییە، نەک بە پێچەوانەوە. بۆیە گەڕانەوە بۆ عەقڵانییەتی نەتەوەیی و نوێکردنەوەی هزر، پێش مەرجی هەر سەرکەوتنێکە. 📌شۆڕشی فیکری لە تاکەوە دەست پێ دەکات: بە پشت بەستن بە فەلسەفەی هانا ئارێنت، من باوەڕم وایە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لە ڕێگەی تاکی خاوەن ئیرادەوە دەست پێ دەکات. تا تاک لە کەلەپچەی نەریتی و ئایدۆلۆژیای داخراو ڕزگار نەبێت، گۆڕانی کۆمەڵگە و خاک تەنها خەونێک دەبێت. 📌نوێبوونەوە نەک وازهێنان لە ڕەسەنایەتی: نوێبوونەوەی تاکی کورد مانای وازهێنان لە مێژوو و ڕەسەنایەتی نییە، بەڵکو پڕچەککردنی ئەم ڕەسەنایەتییەیە بە چەکی زانست، ڕەخنەگری و عەقڵانییەتی مۆدێرن. 📌ملیۆنان کەس کاتێک دەگەن بە ئاگاییەکی کۆمەڵایەتی، کە هیچ کەسێک خۆی بە خاوەنی حەقیقەت نەزانێت، ڕەخنەگرتن بە تاوان نەژمێردرێت، و ناسنامەی کۆمەڵ لە ڕێگەی پەروەردە، وتووێژ و بەرپرسیارێتیی تاکەکەسییەوە بونیاد بنرێت؛ نەک لە ڕێگەی گوێڕایەڵی و دووپاتکردنەوە. 📌 تاکی ڕەخنەگر کاتێک دەبێتە کۆمەڵگەی ڕەخنەگر کە ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی تاکەکەسییەوە بگوازرێتەوە بۆ کولتووری گشتی. بۆچی ئەمە بۆ من گرنگە؟ من نایەم لێرە بە تەنها باسی ڕووداوەکان بکەم؛ من دێم بۆ ئەوەی پێکەوە لە چۆنیەتیی بیرکردنەوە بکۆڵینەوە. ئەم نووسینانە بانگەوازێکە بۆ گەڕانەوە بۆ عەقڵ و ئازادکردنی هزر لە کەلەپچەی حیزبی و نەریتی. ئێمە پێکەوە دەمانەوێت ئەم گۆڕانکارییە دروست بکەین. تێگەیشتنی ئێوە لەم فەلسەفەیە، یارمەتیم دەدات تا لە پۆستەکانی داهاتوودا، قووڵتر و بەهێزتر لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام بین. ئایا تاکی کورد ئامادەیە بۆ ئەم شۆڕشە فیکرییە؟ چاوەڕوانی دەنگ و ڕای ئێوەم لە کۆمێنتەکاندا. #فەلسەفە #تاکی_کورد #هۆشیاری #نوێگەری #هانا_ئارێنت #کوردستان #هێلسینکی

آیا تا حالا برای روبه‌رو شدن با خدا هم این‌قدر آماده شده‌ای؟ ما آدم‌ها، وقتی قرار است جایی برویم، حتما تصمیم می‌گیریم و عمل می‌کنیم که شیک و تمیز و مرتب برسیم سر قرار. اما قبل از آن، چون از نگاه دیگران و از قضاوت شدن می‌ترسیم، تا جایی که می‌توانیم به ظاهر و صورت خودمان می‌رسیم. حتی وقتی به یک رستوران می‌رویم برای خوردن یک غذا، فکر می‌کنیم چه بپوشیم؛ چطور ظاهری شسته‌رفته داشته باشیم؛ حتی چطور منوی غذا را در دست بگیریم، با کدام انگشت اشاره کنیم، و موقع حرف زدن چطور با زبان اشاره تأیید یا رد کنیم. برای چند دقیقه حضور در برابر آدم‌ها، این‌همه به خودمان می‌رسیم. اما… آیا تا حالا شده به این فکر کنیم که وقتی در برابر خدا یا حتی خودمان قرار می‌گیریم، همین‌قدر به خودمان برسیم؟ آیا همان دقتی که برای حضور در جمع داریم، برای لحظاتی که با خالق یا با خودمان هستیم هم به کار می‌بریم؟ شاید سؤال، این نباشد که چگونه در برابر دیگران دیده می‌شویم؛ شاید سؤال واقعی این باشد: وقتی هیچ‌کس جز خدا و خودمان ما را نمی‌بیند، چه کسی هستیم؟ شما هم حتما جوابش را می‌دانید… این‌طور نیست؟ 💎 https://t.me/Galawezhnamekaro

کەوابوو ئەی ئاشنا، پرسیارە قووڵەکە ئەوە نییە: چەند ساڵ ژیام؟ بەڵکوو ئەوەیە: بۆ چی ژیام؟ لە چ پێناوێکدا ژیام؟ و لە کۆتاییدا، چ شتێکم بەم جیهانە زیاد کرد کە پێش من لێرە نەبوو؟

مریشکەکان هەمیشە تاوانبارن، کاتێک ڕێوی، چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە… مرغ‌ها همیشه متهم‌اند، وقتی روباه داستان را تعریف می‌کند… https://t.me/Galawezhnamekaro

لێی پرسیم: چۆن ئەوەندە بەهێز بووی؟ وتم: کورسییەکی چۆڵ. کراسێک کە بۆنەکەی، بیرەوەرییە. کاتژمێرێک کە ئیتر باوەڕی بە کات نەماوە. تەلەفۆنێک کە چاوەڕێی هیچ شتێک نییە. دواتر... بێدەنگی. https://t.me/Galawezhnamekaro