ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

زانستی دونیا و قیامەت

زانستی دونیا و قیامەت

Открыть в Telegram

مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ

Больше
1 096
Подписчики
+124 часа
+147 дней
+7030 дней
Архив постов
بەم جۆرە نەکەیت کەسایەتیت وێران دەکەیت! - بۆ پارێزگاریکردن لە مێینەبوونت، ئەوپەڕی دووری هەڵبژێرە لە ڕەگەزی بەرامبەر. - بۆ پار
بەم جۆرە نەکەیت کەسایەتیت وێران دەکەیت! - بۆ پارێزگاریکردن لە مێینەبوونت، ئەوپەڕی دووری هەڵبژێرە لە ڕەگەزی بەرامبەر. - بۆ پارێزگاری لە شەهامەت و پیاوەتی، ئەوپەڕی دووری هەڵبژێرە لە ڕەگەزی بەرامبەر.

تێڕامان! .

لەسەر وێنەکە قسە ناکەین :) نوکە قەڵێک لەسەر وشەی (ژانکۆ) دەنووسین؛ زووتر ئاماژەمان پێدا لەگەڵ ئەو وشەیەدا نین، وە وتراویشە: خۆشەویست، بە خیلافەوە جوانە :) ئەمما، زانکۆ و یان هەر ناوێکی تر کە پێمان بەخشیوە، دوو دیوی هەیە! گومانی تێدا نییە، زیاتر دیوە خراپەکەی ئەبینن، وە یەقینمان هەیە ئەم سیستەمە وزە و کاتی گەنج دەبات! هەموو جارێک د. عەبدولواحید دەفەرموێت؛ "مناڵێک بدەنە من، لە ١٨ ساڵی ئەیکەمە دکتۆر"، بەڵام لێرە لە ١٨ ساڵێوە داخڵی بەشێک دەبین :) وەڵا، ئەوەش گومانی تێدا نییە، لە زانکۆدا زۆرجار هەست دەکەیت لە یەکێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایت! هەتا ڕۆژێک باسی مەعاناتی زانکۆم بۆ مامی بەڕێزم دەکرد؛ لە کۆمەڵێک ڕەفتار، دەربارەی بێڕێزی بە دین و ئەوەی بۆیان گرینگ نەبێت دینە. فەرموی؛ وا حساب بکە لەگەڵ کۆمەڵێک بێ‌دینایت! بەڵام بیرت نەچێت دەوری خۆت لەیاد نەکەیت! ئەمەش بە تەواوی ڕاستە؛ ئەوەی ئەدەب و ڕۆشنبیری بێت، لە زانکۆ فێری نابیت! ئەگەر ڕۆژێک دکتۆرێک باسی ویژدان و ڕەوشتت بۆ بکات، ئەبێت سوجدە بەرێت! کەواتە، بەڵێ، ئەمانە لە زانکۆ هەن! بەڵام نەبوونی ئەمانە بە واتای وازهێنان نایەت! بە وازهێنان، ساحەکە زیاتر چۆڵ دەکەین. باشە، واز ناهێنین، بەڵام خۆمان تووشی عوقدەی دەروونی دەکەین و بەردەوام بە حاڵەتێکی دەروونی قورسدا تێدەپەڕین. بەردەوام بوون بە بینینی کەموکوڕییەکان و هەوڵدان بۆ باشترکردنی خۆت، تا بەشێک نەبیت لەو لێشاوە، زۆر باشترە لەوەی زانکۆ بەسجن ببینی! گومانی تێدا نییە، مێشک لە هەردوو حاڵەتەکەدا پێدەگات، بەڵام ڕوونە لە ژینگەیەکی بێ ئازاری دەروونی زۆر باشتر پێدەگات. لە ناو هەموو ئەو ئازارانەدا، خۆت لەدەست مەدە؛ با هەر ئازارێک هەنگاوێک بێت بەرەو پێگەیشتن و خۆپێگەیاندنت. پێشنیار بۆ هەر کەسێک؛ ئەگەر ڕۆژیک وشەی [ژانکۆ] بەکارهێنا لەبیری نەکەیت تۆ ئازار و ژانت بەکارهێناوە، بۆیە ئازار شکێنەکەش ببەخشە.. وە بزانە ئەکرێت کەسێک تووشی ئەم ژانە بێت و ئازار شکێن نەدۆزێتەوە... ئــەم پەیامەم لەشوێنی تریش بیستووە، بەڵام خوای گەورە پاداشتی «دین و دەروون» بداتەوە کە وای کرد، ئەم پەیامە پڕ لەکاموکوڕتییە بنوسین. سەرتانمان هێشاند، سەربەرزبن.

+بەڕێزان، ئەگەر سەیری ئەم ٢٤ کاتژمێرە بکەین... -کوا؟ بۆ لای من ٢٤ کاتژمێر نییە؟! بێگومان! ئەگەر سەعات ١٠ لە خەو هەڵسیت، سێ کاتژمێر لە سۆشیاڵ میدیا بەفیڕۆ بدەیت و دوو کاتژمێریش سەرقاڵی قسەکردن بیت لە گروپی هاوڕێکاندا، تەواو! ئێمەش دەڵێین تۆ ٢٤ کاتژمێرت نییە؛ تا ٩ کاتژمێر بۆ خەوت بێت و ئەوەی تریش بۆ خۆت! ئەسڵەن، تۆ کاتت هەیە بۆ خۆت؟!

"هەر کەس هێزی خۆی بەسەر دایک و باوک و خوشک و هاوسەری تاقی بکاتەوە، لە دەرەوە زەلیلە. ئەوەشی نەرمە لەگەڵیان، بەعیزەتترینی خەڵکییە. ئەمە شتێکی موجەڕڕەبە و بەچاوی خۆم دەیان جار دیوومە، چۆن ئەم ڕەفتارە سادەیە پۆشاکی زەلیلی و عیزەت دەکاتە بەری ئینسان."

کچانی کۆلێژە بەرزەکان، زۆر ئاگاداری ئەم خاڵە بن! خوێندنەکانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەبەدەستهێنانی بڕوانامەی تایبەت بە خۆتان و نم
+2
کچانی کۆلێژە بەرزەکان، زۆر ئاگاداری ئەم خاڵە بن! خوێندنەکانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەبەدەستهێنانی بڕوانامەی تایبەت بە خۆتان و نمرەی نزم بەدەست بهێنن؛ بڕوانامەی بوون بە کابان و شێف! وتم نمرەی نزم، بەڵام بەداخەوە زۆرینە هەر دەرنەچوون! ئەمڕۆ دەست پێبکە، تەنانەت ئەگەر سەرەتاکەی ماکەڕۆنییە! :)

زۆر هاوکاری ئەو خوێندکارانە بن کە لە قۆناغی یەکەمی بەشەکەتن. هەوڵ بدەن باسی ئەزموونی خۆتان بۆ بکەن؛ باسی هەڵەکانتان، باسی ئەو
زۆر هاوکاری ئەو خوێندکارانە بن کە لە قۆناغی یەکەمی بەشەکەتن. هەوڵ بدەن باسی ئەزموونی خۆتان بۆ بکەن؛ باسی هەڵەکانتان، باسی ئەو کاتانەی بەفیڕۆتان داوە. سەرسامم دادە و کاکەی بەڕێز هەبووە ئەوەندە بە توندی قسەیان کردووە لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، تا ئەو خوێندکارە وای هەست پێویستە دابەزاندن بکات و ئەم بەشە بۆ ئەو نابێت. بە چاوی ئومێدەوە سەیریان بکەن و ئاڕاستەیان بکەن. ئێوە چوزانن کە لە نێوان ئەواندا کەسانێک دروست نابن کە ئەبنە ڕەحمەتێک بۆ ئەم گەلە بێ‌نازە؟! دکتۆرێکی بەڕێز دەناسین کە ئەگەر تەنها پیتی یەکەمی ناوەکەی بڵێین، خۆتان تەواوی دەکەن! لە کاتی چوونی بۆ دەرەوەی وڵات، بەڕێزێک کاری بۆ ئاسان کرد کە زۆر قورس بوو ئەو کاتە بتوانێت بۆ خوێندن بچێتە دەرەوە. ئێستا ئەو خوێندکارە پڕۆفیسۆرێکە؛ ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ ئوممەتەکەی.

بۆ هەموو پرسیارەکانی؛ چۆن بەرگە بگرم..؟! یەک وەڵام هەیە: - با لەبەر خودا بێت.

.. بەڕاستی، فلتەرێک لە فلتەرەکانی ناسینی ئافرەتی ژیر و دانا بۆ هاوسەرگیری، ئەم سیفەتەیە... ئەم جۆرە ئافرەتانە بەرەکەتن بۆ خێزان، هاوسەر، منداڵ و دەوروبەریان.

ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم قسەکردنی زۆر، وە زیادە! ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وە
ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم قسەکردنی زۆر، وە زیادە! ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وەڵامە گونجاوەکە بدەیتەوە! پێویست ناکات هەموو وردەکارییەکان باس بکەیت و گفتوگۆکە درێژ بکەیتەوە، نموونە شۆفێری پاسەکە وتی: «ئەتوانیت لێرە دابەزیت؟» بڵێ: «بەڵێ» و دابەزە. نەک بڵێی: «کاکە فڵان گیان، ئێرە کەمێک دوورە و هەتا ئەچمە ماڵەوە زۆرم پێ دەچێت.....هـــتد( دانایی ئافرەت لە قسەکردنیدا زۆۆر بەڕونی دەردەکەوێت). ڕۆژانە ئەمە زۆر دەبینین؛ ڕەفتاری ئافرەتان لەگەڵ مامۆستاکەیان، دکتۆرەکەیان، دوکاندارەکە، .. چەندە قورسە ئافرەت ئاگاداری ئەمە نەبێت.

بەڕاستی، وەڵامی ئەم پرسیارانەمان لایە؟! من بۆچی سەرقاڵی ئەم کارەم؟ بۆچی لە پۆلی دوانزە هەوڵی نمرەم ئەدا؟ بۆچی چوومە فڵان بەش؟ بۆچی ئامادەم زۆرترین قوربانی بدەم بۆ ئەم بەشە؟ ئەسڵەن بۆچی ئامادەم گەنجی و توانا و وزە و جوانیم ببەخشم بۆ ئەم کارە؟ بــۆچی؟! ئەم پرسیارانە وەڵامێکی وردیان پێویستە! چونکە ئەگەر وەڵامم لانەبێت و تەنها بەدوای خەڵکیدا ڕۆیشتم، بە تاریکی ڕێ دەکەم ڕۆژێک هەر ئەکەومە چاڵێکەوە؛ خۆ ئەگەر وەڵاممم لابێت بەڵام بەهێز و باش نەبن، بەخۆڕا ئەم کاتەم بەخشیوە! بەبێ ئامانج و مەبەست دروست نەبووین، تا بەبێ ئامانج ومەبەست بژین {أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ} ئایا گومانتان وادەبرد که به ڕاستی ئێمه ئێوەمان به بێ مەبەست دروست کردووەو ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنەوە؟!

وە لەبیرت بێت، ئەتۆ لێرەیت بۆ ئەوەی بۆ ئوممەتی ئیسلامی بی نەک بۆ نەفسی خۆت!
وە لەبیرت بێت، ئەتۆ لێرەیت بۆ ئەوەی بۆ ئوممەتی ئیسلامی بی نەک بۆ نەفسی خۆت!

خوێندن و دەوامێک، لەسەر کوالێتی مێینە بوون، و دەروون، و جەستە و دایکایەتیم بێت، وازی لێ دەهێنم و بەردەوامی پێ نادەم. ئافرەت ک
خوێندن و دەوامێک، لەسەر کوالێتی مێینە بوون، و دەروون، و جەستە و دایکایەتیم بێت، وازی لێ دەهێنم و بەردەوامی پێ نادەم. ئافرەت کاتێک دەست بۆ خوێندن و پڕۆژەیەک دەبات، پێویستە سەرەتا خۆی سەلامەت بێت. خوێندنێک کە خودی خۆم وێران بکات، چاوەڕێ بکەم سبەی کێ چاک بکاتەوە و ببێتە قودوە بۆ کێ؟! کێ باسی هاوشانبوون دەکات لەگەڵ پیاوان؟ ئافرەت فیتڕەتی هاوار دەکات کە چی ڕاستە! فێڵکردن لە خۆمان و کەمبوونی ئەو ئافرەتانەی لەسەر فیتڕەت ماونەتەوە، یاساکە ناگۆڕێت. کە خۆمان ون کرد، گەیشتن بە بەرزترین ئامانج، و بەرزترین شەهادە و پسپۆڕییەکان سوودی چییە؟! پلەی دکتۆرا لە فڵان پسپۆڕی سوودی چییە؟ کاتێک؛ - ئافرەتێک وا لێ بێت لە وتە و کردار و گوفتاریدا وەک پیاو بێت؟! - منداڵێک دایکی وەک بەخێوکار ببینێت، نەک پەروەردەکار؟! - ئافرەتێک وەک پیاوەکەی ڕەفتار بکات لە ماڵەوە؟!

هەموو مرۆڤێک، پیاو بێ یا ئافرەت، پێویستی بە هاوڕاز و هاودەم و پاڵپشتێکە کە لە ڕێگەی ژیانیدا هاریکاریی بکات و بۆی ببێتە (یاری
هەموو مرۆڤێک، پیاو بێ یا ئافرەت، پێویستی بە هاوڕاز و هاودەم و پاڵپشتێکە کە لە ڕێگەی ژیانیدا هاریکاریی بکات و بۆی ببێتە (یاری ڕێ). جا شەرت نییە هەر تاقە کەسێک بێت؛ ڕەنگە مامۆستایەکی ڕێنیشاندەر بێت کە لە ژیاندا ماپە ڕاستەکەت پێ نیشان بدات، یان دایکوباوکێکی وا کە وەک ڕەفیق مامەڵەت لەگەڵدا بکەن، دەکرێ دۆستێکی گیانی بە گیانی بێت کە لە هەموو بڕگەیەکی ژیاندا دەستی هاوکاریت بۆ درێژ بکا، ئەوە مەسەلەی هاوسەر و هاوبەشی ژیانیشت هەر لەلایەک... ئیتر ڕۆڵی هەریەکەیان لە دیوێکەوەیە و کەسیشیان شوێنی ئەوی تر ناگرنەوە. بێگومان ئەوەش نیشانەی ناکامڵی و کەموکوڕی نییە کە مرۆڤ پێویستی بە پاڵپشتی و هاوکاریی کەسێک هەبێت، ئەوەتا پێغەمبەر مووساش پێویستی بەو کەسە هەبووە و خوای گەورە هاروونی برای بۆ کردە پاڵپشت: (سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ)

ڕەحمەتان لێبێت، بزانن چی دەکەن! وە ئەگەر دەستان دایە کارێک و پڕۆژەیەک، بە ڕێکی بیکەن. بۆڵەبۆڵکردن و گلەیی، و ئەمە نەدەبوو وابێت، هیچی بۆ کەس نەکرد تا بۆ ئێمەمان بیکات! سەیرە، کەسانێک زۆر هەوڵیان داوە بۆ شتێک کە الله کردییە قەسمەتیان؛ ئێستا وەک بڵێی بە زۆر دەچن و ئەوکارە دەکەن؟! یان بەردەوام بە بە ڕێکی، یان وازی لێبێنە بۆ کەسێکی تر! شوێنێک مەگرە کە ناتوانی باش ئەسپی خۆتی تێدا تاو بدەیت! وە ئەبیتە ئەرکێکی زیاتر.

ڕۆشنیـری!!

بە کورتی و پوختی، هاوسەران ئەگەر خاوەنی یەک بیر، و ئامانج نەبن، ناتوانن پڕۆژەی ماڵەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببەن. ماڵێک دوو تێ
بە کورتی و پوختی، هاوسەران ئەگەر خاوەنی یەک بیر، و ئامانج نەبن، ناتوانن پڕۆژەی ماڵەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببەن. ماڵێک دوو تێڕوانینی جیاوازی بۆ ژیان و پەروەردەکردنی هەبێت، زیاتر لە ژینگەی ملمڵانێ دەچێت، نەک ماڵ. پلانی سێیەم دێتە کایەوە، ئەویش دەکرێت: - پەروەردەی دەرەوە بێت بۆ منداڵەکان. - پەروەردەی شاشە بێت. - ئیهمالی و سەرلێشێواوی بێت. بەدوای هاوئامانج و هاوبیردا بگەڕێن. چۆن ئامادەن ژیان لەگەڵ کەسێکدا بکەن کە نەک خۆی پێنەگەیاندووە، بەڵکو هیچ پلان و پەروەردەیەکیشی نییە بۆ منداڵ و خێزان.؟!

ئەم پەیامە بەتایبەتی بۆ خوشکانمە؛ هیچ کات بە بێزارییەوە سەیری خوێندن و بەشەکەت مەکە، چونکە پۆلێک ئافرەت هیوایان لەسەر هەڵچنیو
ئەم پەیامە بەتایبەتی بۆ خوشکانمە؛ هیچ کات بە بێزارییەوە سەیری خوێندن و بەشەکەت مەکە، چونکە پۆلێک ئافرەت هیوایان لەسەر هەڵچنیویت. یەکێک لەو ڕستانەی کە هەرگیز لە یادی ناکەم، وتەیەکی قورستە لەلایەک ئەرکە و لەلایەکی تر ئومێد: فەرمووی: «خوا موسەخەرت دەکات بۆ کەسانی وەک خۆت!» هەوڵدان و بەهرە و زانستی ئەمڕۆت، چرای ڕێگای ئافرەتێکی ترە.

Repost from N/a
نەکەی جەستەت گەنج بێت، و هیمەتت پیر. د.یحیی الشیخاني؛ لە ڕاڤەی کتێبی (خلاصة تعظیم العلم)

زۆر کەسی نزیکی وام هەیە کە تا ئێستاش سەر لەوە دەرناکەم چۆن بوو ناسیمن، ئاخر ئەوان لە شارێک و من لە شارێک، هەریەکەشمان حیکایەت
زۆر کەسی نزیکی وام هەیە کە تا ئێستاش سەر لەوە دەرناکەم چۆن بوو ناسیمن، ئاخر ئەوان لە شارێک و من لە شارێک، هەریەکەشمان حیکایەتێکی جیاواز! یان جاری وایە لە ژیانی دنیا هەندێک شت بوونەتە قەدەری من کە نازانم لەکوێوە بۆم هاتوون، نازانم هۆکار چییە کە خوا وای قەرار داوە، جا ڕەنگە پێشی دڵگران بووبم و بە مەراقەوە ئەو پرسیارەم لەلا درووست بووبێت؛ ئاخۆ بۆچی قەدەری من بەم جۆرە هەڵسووڕا؟! جا ڕاستی هەر جارێک لە جومعەدا سووڕەتی کەهف دەخوێنم و دەگەمە سەر ئەو ئایەتانەی باسی چیرۆکەکەی پێغەمبەر مووسا دەکەن؛ ڕێک ئەم ئایەتە بەتوندی ڕامدەگرێ: (سَأُنَبِّئُكَ بِتَأويلِ ما لَم تَستَطِع عَلَيهِ صَبرًا)! زۆر حاڵەت و بارودۆخ هەیە لە دنیا دێتە پێشت کە تۆ سەرەتا لە حیکمەتەکەی تێناگەی بۆ وای لێ هاتووە، بەڵام پلانی خوا جیاوازە، ڕەنگە ئەو بیەوێ سەبڕت تاقی بکاتەوە، بزانێ تا چەند خۆڕاگر و ڕەزامەندی بەوەی خوا بۆ تۆی بڕیار داوە،‌ ئیتر تاوەکو لە داهاتووێکی‌ نزیکدا وەڵامی پرسیارە تامەزرۆکانی نێو ناخیشت وەردەگریەوە...