زانستی دونیا و قیامەت
الذهاب إلى القناة على Telegram
مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ
إظهار المزيد1 095
المشتركون
+124 ساعات
+147 أيام
+7030 أيام
أرشيف المشاركات
Repost from ئەدەبی دین و دونیا
"هەر کەس هێزی خۆی بەسەر دایک و باوک و خوشک و هاوسەری تاقی بکاتەوە، لە دەرەوە زەلیلە.
ئەوەشی نەرمە لەگەڵیان، بەعیزەتترینی خەڵکییە.
ئەمە شتێکی موجەڕڕەبە و بەچاوی خۆم دەیان جار دیوومە، چۆن ئەم ڕەفتارە سادەیە پۆشاکی زەلیلی و عیزەت دەکاتە بەری ئینسان."
+2
کچانی کۆلێژە بەرزەکان، زۆر ئاگاداری ئەم خاڵە بن!
خوێندنەکانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەبەدەستهێنانی بڕوانامەی تایبەت بە خۆتان و نمرەی نزم بەدەست بهێنن؛ بڕوانامەی بوون بە کابان و شێف!
وتم نمرەی نزم، بەڵام بەداخەوە زۆرینە هەر دەرنەچوون!
ئەمڕۆ دەست پێبکە، تەنانەت ئەگەر سەرەتاکەی ماکەڕۆنییە! :)
زۆر هاوکاری ئەو خوێندکارانە بن کە لە قۆناغی یەکەمی بەشەکەتن. هەوڵ بدەن باسی ئەزموونی خۆتان بۆ بکەن؛ باسی هەڵەکانتان، باسی ئەو کاتانەی بەفیڕۆتان داوە.
سەرسامم دادە و کاکەی بەڕێز هەبووە ئەوەندە بە توندی قسەیان کردووە لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، تا ئەو خوێندکارە وای هەست پێویستە دابەزاندن بکات و ئەم بەشە بۆ ئەو نابێت.
بە چاوی ئومێدەوە سەیریان بکەن و ئاڕاستەیان بکەن. ئێوە چوزانن کە لە نێوان ئەواندا کەسانێک دروست نابن کە ئەبنە ڕەحمەتێک بۆ ئەم گەلە بێنازە؟!
دکتۆرێکی بەڕێز دەناسین کە ئەگەر تەنها پیتی یەکەمی ناوەکەی بڵێین، خۆتان تەواوی دەکەن! لە کاتی چوونی بۆ دەرەوەی وڵات، بەڕێزێک کاری بۆ ئاسان کرد کە زۆر قورس بوو ئەو کاتە بتوانێت بۆ خوێندن بچێتە دەرەوە.
ئێستا ئەو خوێندکارە پڕۆفیسۆرێکە؛ ڕەحمەت و بەرەکەت بۆ ئوممەتەکەی.
بۆ هەموو پرسیارەکانی؛ چۆن بەرگە بگرم..؟!
یەک وەڵام هەیە:
- با لەبەر خودا بێت.
..
بەڕاستی، فلتەرێک لە فلتەرەکانی ناسینی ئافرەتی ژیر و دانا بۆ هاوسەرگیری، ئەم سیفەتەیە...
ئەم جۆرە ئافرەتانە بەرەکەتن بۆ خێزان، هاوسەر، منداڵ و دەوروبەریان.
ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #چوارەم
قسەکردنی زۆر، وە زیادە!
ئازیزم، ژیری و سەنگینی تۆی ئافرەت لەوەدایە، بە بڕی پرسیارەکە؛ وەڵامە گونجاوەکە بدەیتەوە!
پێویست ناکات هەموو وردەکارییەکان باس بکەیت و گفتوگۆکە درێژ بکەیتەوە، نموونە شۆفێری پاسەکە وتی: «ئەتوانیت لێرە دابەزیت؟» بڵێ: «بەڵێ» و دابەزە.
نەک بڵێی: «کاکە فڵان گیان، ئێرە کەمێک دوورە و هەتا ئەچمە ماڵەوە زۆرم پێ دەچێت.....هـــتد( دانایی ئافرەت لە قسەکردنیدا زۆۆر بەڕونی دەردەکەوێت).
ڕۆژانە ئەمە زۆر دەبینین؛ ڕەفتاری ئافرەتان لەگەڵ مامۆستاکەیان، دکتۆرەکەیان، دوکاندارەکە، .. چەندە قورسە ئافرەت ئاگاداری ئەمە نەبێت.
بەڕاستی، وەڵامی ئەم پرسیارانەمان لایە؟!
من بۆچی سەرقاڵی ئەم کارەم؟ بۆچی لە پۆلی دوانزە هەوڵی نمرەم ئەدا؟ بۆچی چوومە فڵان بەش؟ بۆچی ئامادەم زۆرترین قوربانی بدەم بۆ ئەم بەشە؟ ئەسڵەن بۆچی ئامادەم گەنجی و توانا و وزە و جوانیم ببەخشم بۆ ئەم کارە؟ بــۆچی؟!
ئەم پرسیارانە وەڵامێکی وردیان پێویستە! چونکە ئەگەر وەڵامم لانەبێت و تەنها بەدوای خەڵکیدا ڕۆیشتم، بە تاریکی ڕێ دەکەم ڕۆژێک هەر ئەکەومە چاڵێکەوە؛ خۆ ئەگەر وەڵاممم لابێت بەڵام بەهێز و باش نەبن، بەخۆڕا ئەم کاتەم بەخشیوە!
بەبێ ئامانج و مەبەست دروست نەبووین، تا بەبێ ئامانج ومەبەست بژین
{أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ}
ئایا گومانتان وادەبرد که به ڕاستی ئێمه ئێوەمان به بێ مەبەست دروست کردووەو ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنەوە؟!
وە لەبیرت بێت، ئەتۆ لێرەیت بۆ ئەوەی بۆ ئوممەتی ئیسلامی بی نەک بۆ نەفسی خۆت!
خوێندن و دەوامێک، لەسەر کوالێتی مێینە بوون، و دەروون، و جەستە و دایکایەتیم بێت، وازی لێ دەهێنم و بەردەوامی پێ نادەم.
ئافرەت کاتێک دەست بۆ خوێندن و پڕۆژەیەک دەبات، پێویستە سەرەتا خۆی سەلامەت بێت. خوێندنێک کە خودی خۆم وێران بکات، چاوەڕێ بکەم سبەی کێ چاک بکاتەوە و ببێتە قودوە بۆ کێ؟!
کێ باسی هاوشانبوون دەکات لەگەڵ پیاوان؟ ئافرەت فیتڕەتی هاوار دەکات کە چی ڕاستە!
فێڵکردن لە خۆمان و کەمبوونی ئەو ئافرەتانەی لەسەر فیتڕەت ماونەتەوە، یاساکە ناگۆڕێت.
کە خۆمان ون کرد، گەیشتن بە بەرزترین ئامانج، و بەرزترین شەهادە و پسپۆڕییەکان سوودی چییە؟!
پلەی دکتۆرا لە فڵان پسپۆڕی سوودی چییە؟ کاتێک؛
- ئافرەتێک وا لێ بێت لە وتە و کردار و گوفتاریدا وەک پیاو بێت؟!
- منداڵێک دایکی وەک بەخێوکار ببینێت، نەک پەروەردەکار؟!
- ئافرەتێک وەک پیاوەکەی ڕەفتار بکات لە ماڵەوە؟!
Repost from ژیان لەگەڵ قورئان
هەموو مرۆڤێک، پیاو بێ یا ئافرەت، پێویستی بە هاوڕاز و هاودەم و پاڵپشتێکە کە لە ڕێگەی ژیانیدا هاریکاریی بکات و بۆی ببێتە (یاری ڕێ).
جا شەرت نییە هەر تاقە کەسێک بێت؛ ڕەنگە مامۆستایەکی ڕێنیشاندەر بێت کە لە ژیاندا ماپە ڕاستەکەت پێ نیشان بدات، یان دایکوباوکێکی وا کە وەک ڕەفیق مامەڵەت لەگەڵدا بکەن، دەکرێ دۆستێکی گیانی بە گیانی بێت کە لە هەموو بڕگەیەکی ژیاندا دەستی هاوکاریت بۆ درێژ بکا، ئەوە مەسەلەی هاوسەر و هاوبەشی ژیانیشت هەر لەلایەک... ئیتر ڕۆڵی هەریەکەیان لە دیوێکەوەیە و کەسیشیان شوێنی ئەوی تر ناگرنەوە.
بێگومان ئەوەش نیشانەی ناکامڵی و کەموکوڕی نییە کە مرۆڤ پێویستی بە پاڵپشتی و هاوکاریی کەسێک هەبێت، ئەوەتا پێغەمبەر مووساش پێویستی بەو کەسە هەبووە و خوای گەورە هاروونی برای بۆ کردە پاڵپشت:
(سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ)
ڕەحمەتان لێبێت، بزانن چی دەکەن! وە ئەگەر دەستان دایە کارێک و پڕۆژەیەک، بە ڕێکی بیکەن.
بۆڵەبۆڵکردن و گلەیی، و ئەمە نەدەبوو وابێت، هیچی بۆ کەس نەکرد تا بۆ ئێمەمان بیکات!
سەیرە، کەسانێک زۆر هەوڵیان داوە بۆ شتێک کە الله کردییە قەسمەتیان؛ ئێستا وەک بڵێی بە زۆر دەچن و ئەوکارە دەکەن؟!
یان بەردەوام بە بە ڕێکی، یان وازی لێبێنە بۆ کەسێکی تر!
شوێنێک مەگرە کە ناتوانی باش ئەسپی خۆتی تێدا تاو بدەیت! وە ئەبیتە ئەرکێکی زیاتر.
بە کورتی و پوختی، هاوسەران ئەگەر خاوەنی یەک بیر، و ئامانج نەبن، ناتوانن پڕۆژەی ماڵەوە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەببەن.
ماڵێک دوو تێڕوانینی جیاوازی بۆ ژیان و پەروەردەکردنی هەبێت، زیاتر لە ژینگەی ملمڵانێ دەچێت، نەک ماڵ.
پلانی سێیەم دێتە کایەوە، ئەویش دەکرێت:
- پەروەردەی دەرەوە بێت بۆ منداڵەکان.
- پەروەردەی شاشە بێت.
- ئیهمالی و سەرلێشێواوی بێت.
بەدوای هاوئامانج و هاوبیردا بگەڕێن. چۆن ئامادەن ژیان لەگەڵ کەسێکدا بکەن کە نەک خۆی پێنەگەیاندووە، بەڵکو هیچ پلان و پەروەردەیەکیشی نییە بۆ منداڵ و خێزان.؟!
ئەم پەیامە بەتایبەتی بۆ خوشکانمە؛ هیچ کات بە بێزارییەوە سەیری خوێندن و بەشەکەت مەکە، چونکە پۆلێک ئافرەت هیوایان لەسەر هەڵچنیویت.
یەکێک لەو ڕستانەی کە هەرگیز لە یادی ناکەم، وتەیەکی قورستە لەلایەک ئەرکە و لەلایەکی تر ئومێد:
فەرمووی: «خوا موسەخەرت دەکات بۆ کەسانی وەک خۆت!»
هەوڵدان و بەهرە و زانستی ئەمڕۆت، چرای ڕێگای ئافرەتێکی ترە.
Repost from N/a
نەکەی جەستەت گەنج بێت، و هیمەتت پیر.
د.یحیی الشیخاني؛ لە ڕاڤەی کتێبی (خلاصة تعظیم العلم)
Repost from ژیان لەگەڵ قورئان
زۆر کەسی نزیکی وام هەیە کە تا ئێستاش سەر لەوە دەرناکەم چۆن بوو ناسیمن، ئاخر ئەوان لە شارێک و من لە شارێک، هەریەکەشمان حیکایەتێکی جیاواز! یان جاری وایە لە ژیانی دنیا هەندێک شت بوونەتە قەدەری من کە نازانم لەکوێوە بۆم هاتوون، نازانم هۆکار چییە کە خوا وای قەرار داوە، جا ڕەنگە پێشی دڵگران بووبم و بە مەراقەوە ئەو پرسیارەم لەلا درووست بووبێت؛ ئاخۆ بۆچی قەدەری من بەم جۆرە هەڵسووڕا؟!
جا ڕاستی هەر جارێک لە جومعەدا سووڕەتی کەهف دەخوێنم و دەگەمە سەر ئەو ئایەتانەی باسی چیرۆکەکەی پێغەمبەر مووسا دەکەن؛ ڕێک ئەم ئایەتە بەتوندی ڕامدەگرێ:
(سَأُنَبِّئُكَ بِتَأويلِ ما لَم تَستَطِع عَلَيهِ صَبرًا)!
زۆر حاڵەت و بارودۆخ هەیە لە دنیا دێتە پێشت کە تۆ سەرەتا لە حیکمەتەکەی تێناگەی بۆ وای لێ هاتووە، بەڵام پلانی خوا جیاوازە، ڕەنگە ئەو بیەوێ سەبڕت تاقی بکاتەوە، بزانێ تا چەند خۆڕاگر و ڕەزامەندی بەوەی خوا بۆ تۆی بڕیار داوە، ئیتر تاوەکو لە داهاتووێکی نزیکدا وەڵامی پرسیارە تامەزرۆکانی نێو ناخیشت وەردەگریەوە...
خۆ ئەگەر پیاوان دەیانزانی نیگای ئافرەت تیرێکە و قسەکەشی ژەهرێکە، هیچ کات تێکەڵاویان بە ئاسایی و سادەیی نەدەبینی، بەڵکوو ڕایان دەکرد.
ئافرەت، سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی پێکهاتەی جەستەیی و شەرعییەوە وەک پیاو توند و بەهێز نییە، بەڵام خوای گەورە هێزێکی دەروونی سەرنجڕاکێشی پێ بەخشیوە؛ هێزێک کە ئەگەر پیاوێکی زۆر دانا، ژیر و بەبڕیار (حازم) بکەوێتە داوی فیتنە و سەرنجڕاکێشیی ئەو، دەتوانێت عەقڵ و هۆشی بە تەواوی لێ زەوت بکات.
پێویستە، هەموو پیاوێک بە دانایی و وریایی خۆی بپارێزێت، و هەموو ئافرەتێکیش دەبێت بە ئاگایی و حەیاوە ئەو هێزە سەرنجڕاکێشە لەشوێن و کاتی گونجاو بەکاربهێنێت.
ئەم کارە بەهات نزم دەکاتەوە؛ #سێیەم
نازکردن شمشێرێکی دووسەرە؛ ئەگەر لە شوێنی هەڵەدا بەکار بێت، سەرەتا خۆت وێران دەکەیت، دواتر دەوروبەرت. نەک بەهات دادەبەزێت، بەڵکوو دەبیتە کاڵا.
دکتۆر گیان، فڵان گیان..!!! بە دەنگێکی ناسک و خاو و پڕ لە نازەوە قسە مەکە لەگەڵ کەسانێک کە مەحرەمی تۆنین!
کێشەکە ئەوەیە، ئەم جۆرە قسەکردنە کە پڕە لە ناز و مەکر، لە ماڵەوە بەکار نایەت: لە دەرەوە دەوترێت!! ئەوکات ئافرەتان لەماڵەوە بەدوای کەسێک دەگەڕێن نازی بەسەردا بکەن،وە پیاوانیش لەدەرەوە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن، کە نازی هەڵگرن( لێرەوە کێشەکان دروست دەبن).
خۆپارێزی قورسترین کاری ئەم سەردەمەیە؛ وە ئەو مرۆڤانەی ئەم کارە قورسە ئەنجام ئەدەن، بە نرخترین بەندەکانی خودان.
بەرزن لە دونیا و قیامەت.
ژینگەی تێکەڵاو خۆی دروست نییە! ئێستا تۆ دەتەوێت چی تێدا حەڵاڵ بکەیت؟ ژینگەکە خودی خۆی دروست نییە؛ یەکێکە لە گەورەترین تاقیکردنەوەکان بۆ گەنجان!
بەڵام، لەبەر پێویستییەکانی موسڵمان، پێویستە ڕووبەڕووی ئەم تاقیکردنەوەیە ببینەوە؛ ئەویش بە پابەندبوون بە چەندین ڕێسا و یاسای شەرعی.(خۆمان پڕچەک بکەین، بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو چاڵەکانەوە)
تۆ تەنها لەم بنەمایە تێبگە، ئەوکات ئەزانیت بۆچی دەستت داوەتە ئەم کارە.
تێگەیشتن لەم لەم بنەمایە، کۆمەهێک هەستی سەیریش لەفلتەر ئەدات( نم/ بۆخۆشی.... بۆ.....)
