War News
Открыть в Telegram
2 358
Подписчики
-324 часа
-47 дней
-2930 день
Архив постов
2 358
سەرۆک وەزیرانی پاکستان: داوا لە ئێرانییەکان دەکەم وەک ئاماژەیەک بۆ نیازپاکی، گەرووی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە بکەنەوە.
"ئیشەکە بوەتە لێ پاڕانەوە"
2 358
باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە قەتەر داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات کە «ئاو، خۆراک و دەرمان لەبەردەستیاندا بێت بۆ ئەوەی لە ئەگەری پێویستدا بتوانن بە بێخەمی بۆ چەند ڕۆژێک لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە».
2 358
کەمیی ئەشرەفی کۆن، لە دیالە بۆردومانی گەورە کرا.
تەنها بۆ زانیاری هەموو لایەک حەشدی شەعبی زۆربەی بارەگاکانی لە دیالە چۆڵ کردوە
2 358
+4
سوپای پاسداران:
ئەم ناوچانە وەک ناوچەی سەربازیی داخراو هەژمار دەکرێن، لە کاتژمێر 11ی ئەمشەو بە کاتی تاران تا کاتێکی نادیار...
- ڕێگای وشکانی نێوان ڕیاز و جەدە لە سعوودیە.
- پردی مەلیک فەهد لە نێوان بەحرەین و سعوودیە.
- پردی شێخ زاید لە شاری ئەبوزەبی.
- پردی هێڵی ئاسنی ژمارە 8 لەسەر ڕێگای 431.
- پردی هێڵی ئاسنی یەرکۆن لە تەل ئەبیب.
2 358
هەندێ سەرچاوە: زیاتر لە ١٠ فڕۆکەی بۆمبهاوێژی بی ٥٢ لە فڕۆکەخانەی فەیرفۆردی بەریتانیا بەرزبوونەوە
2 358
وەزارەتی ناوەخۆی کوێت داوا لە هاوڵاتییانی دەکات وەک ئامادەکارییەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانییان.
2 358
سوپای ئیسرائیل دەڵێت بنکەی سەرەکیی سۆنار و دۆزینەوەی ژێردەریایی ئێرانی لە شیراز بۆردومان کردووە، کە بە شێوەیەکی بەرچاو زیانی بە بەرگریی دەریایی و تواناکانی ژێردەریایی ئەو وڵاتە گەیاندووە.
هێرشە زیادەکانی تریش شوێنێکی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانییان لە کەرەج کردووەتە ئامانج.
2 358
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، وردەکاریی ئەو پلانە بڵاوکراوەتەوە کە نەتانیاهۆ پێشکەشی ترەمپی کردووە بۆ هاندانی دژی ئێران:
- لەناوبردنی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران لە چەند هەفتەیەکدا، ڕێگریکردن لە هەر تۆڵەسەندنەوەیەک لەوانەش داخستنی گەرووی هورمز و هاندانی ڕووخانی ڕژێم.
- پیشاندانی ڤیدیۆی ئەو کەسانەی دەکرێت جێگەی دەسەڵات بگرنەوە، بۆ نموونە ڕەزا پەهلەوی.
- بانگەشانەی ئەوەی کە گوایە ناڕەزایەتییەکان دووبارە دەست پێ دەکەنەوە و دەکرێت لە ڕێگەی پاڵپشتی نهێنییەوە فراوان بکرێن.
- ئەگەری بەشداریکردنی چەکدارە کوردەکان بۆ کردنەوەی بەرەیەکی دووەمی شەڕ.
هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئێران زۆر لاواز دەبێت و ناتوانێت وەڵامێکی کاریگەری هەبێت، هەروەها بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی کەمترین مەترسی دەبنەوە، ترەمپ قایل بووە و وتویەتی:
"بۆ من باش دیارە."
2 358
ئاژانسی واڵستریتی ئەمریکی :- ئێران بە پاکستانی وتووە کە هێشتا 15,000 مووشەکی بالیستی و 45,000 دڕۆنی ماوە.
2 358
وەزارەتی بەرگری ئێراق ڕایگەیاند : یەکەکانی فیرقەی 2 ڕێگریان لە درۆنێکی خۆکوژ کردووە، کە ئامانجی لەناوبردنی ڕادارێک بووە لە سەربازگەی شەهید وضاح لە بنکەی چاوی شێر.
درۆنەکە جۆری ئەبابیل-Tی ئێرانیە
2 358
⏺بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە هاتووچۆ لەسەر ڕێگای پردی مەلیک فەهد کە سعودییە و بەحرەین بەیەکەوە دەبەستێتەوە ڕاگیرا.
Уже доступно! Исследование Telegram 2025 — ключевые инсайты года 
