ch
Feedback
War News

War News

前往频道在 Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

显示更多
2 378
订阅者
-324 小时
+87 天
+2130 天
帖子存档
🇮🇷بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلنەبییە: ئەمریکا لە بەردەوامی خراپەکاری و نائەمنی خۆیدا لە ناوچەکەدا و دوای سەپاندنی گەمارۆی دەریایی نایاسایی بەسەر ئێراندا، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی لە کەشتییە ئێرانییەکان و کەشتییە بازرگانییەکان و نەوتهەڵگرەکانی ئێران کردووە لە ئاوە کەنار دەریا و خاکییەکانی وڵاتەکەماندا. هۆشداری دەدەین کە ئەم کارە ئەمریکییە درێژکراوەی شەڕی ناوچەکەیە و وەک هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زەوی سەلماندوویانە، تەحەمولی هیچ هەڕەشە و خراپەیەک لە سوپای تیرۆریستییەکەی ناکەن، و بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

سەرچاوەیەکی حکومەتی سوریا: پێشبینی دەکرێت لە سەرەتایی مانگی داهاتوو، حکومەتی سوریا هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە رابگەیەنێت، مەرجی هەسەدەش گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ شوێنی خۆیان.

جموجۆڵێکی سەیر دەگوزەرێت بە هاتوچۆکانی ئەم دوو هەفتەیەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دیارە شتێک لە ناوچەکە دەگوزەرێت، رۆژی سێشەممە 14ی تەمموز عەلی زەیدی لەگەڵ ترەمپ کۆبووەوە. لەوێ هاتەوەو رۆژی پێنجشەممە 23ی تەمموز چووە ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە پێشوازی لە نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 21ی تەمموز جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان لای ترەمپ بوو. ئەم سێشەممەیەش زەیدی دەچێتە تورکیاو لەگەڵ ئەردۆگان کۆدەبێتەوە.

نەتەنیاهوو و هاوژینەکەی بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەون و دەڵێت، "لەگەڵ ترەمپ کۆبوونەوەم لەبارەی ئێران هەیە".

سەرچاوەیەك لە حكومەتی سوریا: 🔻پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بە فەرمی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر رابگەیەنرێت 🔻 هەسەدە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكانی بۆ ناوچەكانی خۆیان كردووەتە مەرجی راگەیاندنەكە 🔻هەڵوەشانەوەی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر پەیوەست بووە بە تەواوبوونی دامەزراندنە کارگێڕییەکان لە حەسەکە و لادێکانی دەوروبەری درەو: دوو رۆژ دوای لێدوانەكەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا، كە تیایدا ئاماژەی بەوەدا، رێککەوتنەکە لەگەڵ کورد بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا پێشهاتی نوێی ئاشکرا کردووە سەبارەت بەو رێککەوتنەی کە لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ لە نێوان شەرع و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، کە بۆ ماڵپەڕی "الحدث/نیت" قسەی کردووە: 🔹پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە بە فەرمی هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەر رابگەیەنرێت. 🔹پێدەچێت بەرپرسانی کورد لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی میدیاكانی حكومەت و میدیا كوردییەكان هەڵوەشانەوەكە رابگەیەنن. 🔹تا ئێستا وادەی فەرمی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە دیاری نەکراوەو ئامادەكارییەكان بۆ ئەو کۆنفرانسەکە لە کۆتاییدان، رەنگە لە سەرەتای مانگی ئابدا بەڕێوەدەچێت. 🔹ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر، پەیوەستە بە تەواوبوونی دامەزراندنە کارگێڕییەکان لە حەسەکە و لادێکانی دەوروبەری، کە لەم دواییانەدا زۆربەی بەڕێوەبەرانی قەزا و ناحیەکان دامەزراون. 🔹چارەسەری دۆسییەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی کورد بۆ گرێ‌ سپی و سەرێكانی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، رەنگە راگەیاندنەكە دوابخات. 🔹هەسەدەو ئیدارەی خۆسەر مەرجی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانیان بۆ ناوچەکانی خۆیان داناوە پێش راگەیاندنی فەرمی هەڵوەشانەوەیان. 🔹دوو رۆژ لەمەوبەر سەرۆکی سوریا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کورد بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، بەڵام بڕوای پێیەتی.

وەزارەتی بەرگری سعودییە: ژمارەیەک درۆنمان تێکشکاند کە لەخاکی عێراقەوە هاتبوون.

دیمەنێکی زۆر دەگمەنی بەکارهێنانی درۆنی گێربێرا کە کۆگاکانی شاری کرۆلێڤێتس لە هەرێمی سومی دەکاتە ئامانج. پێشتر درۆنەکانی گێربێرا زیاتر وەک ئامرازی خەڵەتاندن (دێکۆی) بەکاردەهێنران، بەڵام ئێستا وەک بەدیلێکی هەرزانتر بۆ درۆنەکانی جیران بەکاردەهێنرێن.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند کە سنوورە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پارێزراوە و دوورە لە جموجۆڵی چەکداری. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادەن ئەمریکا کات و وادەی شەڕ و ئاشتی دیاری بکات هۆشداریی دا کە هەر دەستوەردانێکی بەریتانیا لە گەرووی هورمز دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات. هەروەها ڕەتی کردەوە کە داوای دانوستانی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکا کردبێت و ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها نێوەندگیرەکان پەیامەکان دەگوازنەوە.

هێرشی ئێران بۆ سەر ئوردن.

كەناڵی NBCئەمریكی: فەرماندەكانی ئەمریكا بە ئەنقەسەت چاوپۆشی لە تێپەڕبوونی هەندێك لە مووشەك و درۆنەكانی ئێران دەكەن كە بارەگاكانیان دەكاتە ئامانج. تەنها رێگری لەو مووشەكانە دەكەن كە راستەوخۆ سەربازانی ئەمریكا دەكاتە ئامانج بۆ پاراستنی یەدەگی مووشەكە بەرگرییەکانیان كە لە كەمبوونەوەدایە.

ئەمە تەنیا یەک چیرۆکی گەندەڵییە لە عێراق.. تائێستا لە دۆسییەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت دەست بەسەر ئەمانەدا گیراوە: زیاتر لە 207 ملیار دینار، نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار و 407 کیلۆگرام زێڕ

وڵ ستریت جۆرناڵ: سوپای ئەمریکا پلانێکی سەربازیی تەواو و هەمەلایەنەی بۆ ماوەی ٢ هەفتە جەنگی گشتگیری گەورەی بۆ ئێران ئامادە کردوە، کە هەر ساتێک بە فەرمانی ترەمپ دەست پێ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لەگەڵ ئێران بەردەوامین لە ئاڵوگۆڕی پەیام.

عەلی زەیدی ڕۆژی سێشەممە دەچێتە تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە دەچێتە سعودیە!!! عەلی زەیدی ئەو پیاوەی بە بیانوی گەندەڵی هەموو سەرکردەکانی وەکو مالیکی و عەبادی و سودانی ڕام کردوە، هاکا لە هەرساتێک بدات بە سەریاندا، عەلی زەیدی ئێستا هەر کەسێکی بوێت لە عێراق بە بیانوی گەندەڵی دەتوانێت دەستگیری بکات و بە تانک بچێتە سەر ماڵەکەی !!!! تەبعەن بە تانک لە بیرتان بێت !!! دوای ٣٠ ی مانگی نۆ نابێت هیچ گروپێکی چەکداری لە عێراق هەبێت ، بەوانەی کوردیشەوە، ، عەلی زەیدی کاتێک چوو بۆ ئێران وتی ببورن لەوانەیە نەتوانین وەکو جاران کارەبا و غازتان لێبکڕین، ناتوانین وەکو جاران پارەتان بدەینێ، عەلی زەیدی دەچێتە تورکیا و سعوودیە بۆ ٢ کار ، یەکەم دەبێت بە زووترین کات کارەبای عێراق ببەستێتەوە بە وڵاتانی کەنداو ، دوەم دەبێت هەندێ گرێبەستی نەوت و ڕاکێشانی بۆری نەوت لە تورکیا هەیە، کە تورکیا فێری عەنتەری بووە و داوای کرێی بۆری زیاتر دەکات، بە تایبەتی کە دەزانێت گەروی هورمز ناجێگیر بووە و عێراق ناتوانێت وەکو پێویست نەوت لەوێوە هەناردە بکات .. عەلی زەیدی زۆری بەدەستەوەیە کەمی دەرئەخات ...

مووشەکی خەیبەر دەتوانێت بگاتە ئۆکرانیا.
مووشەکی خەیبەر دەتوانێت بگاتە ئۆکرانیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: مشەخۆر زیلینسکی نابێت بەبێ وەڵام بڕوات.

پوتن: لە بەشی ڕۆژئاوای ئۆکرانیادا، هەندێک زەوی هەن کە ستالین دوای جەنگی جیهانی دووەم بەخشییە ئۆکرانیا، بەڵێ ئەوە ستالین بوو کە ئەو زەوییانەی بەخشی بە ئۆکرانیا، بەڵام لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی یەکگرتوودا. درەنگ یا زوو ئۆکرانیا زەوییەکانی ڕۆژئاوا لەدەست دەدات، ئەوەی هی پۆڵەندا، هەنگاریا و ڕۆمانیا بوو، لە کۆتاییدا و لە ڕووی مێژووییەوە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی. تەنها یەک گەرەنتیکەر بۆ یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا هەبوو، ئەویش ڕووسیا بوو، بەڵام ئەوان وایان بەباش زانی کە ڕووسیا وەک دوژمنی خۆیان ڕابگەیەنن.

ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس دەڵێت، سێنتکۆم بە کۆشکی سپی راگەیاندووە چەکیان هێندە کەمبووەتەوە ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە ناتوانن سەربازەکانیان بپارێزن

ڕەزا پەهلەوی لەگەڵ هاوڕەگەزبازەکانی پاریس کۆبووەوە و پلانی ئازادکردنی ئێرانیان داڕشتووە.
ڕەزا پەهلەوی لەگەڵ هاوڕەگەزبازەکانی پاریس کۆبووەوە و پلانی ئازادکردنی ئێرانیان داڕشتووە.

حوسییەکان باڵەفڕێکی بایرەکتار ئاکینجی تورکیان لە خزمەت هێزی ئاسمانی سعودی بەسەر پارێزگای جەوف خستووەتە خوارەوە .
لە هێڵی پێکدادان خراوەتە خوارەوە .