War News
Открыть в Telegram
2 383
Подписчики
+324 часа
+187 дней
+2630 дней
Архив постов
2 383
کەناڵی BBC ئەمریکی:
ئیدارەی تڕەمپ بەنیازە لە 30 ئەیلول کۆتایی بە هاوکارییەکانی بهێنێت بۆ هێزی پێشمەرگە لە عێراق.
2 383
زیلینسکی:
هێرشەکانمان لە قوڵایی خاکی ڕووسیا بەردەوام دەبن، هەتا پوتن دانوستان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ قبوڵ دەکات.
2 383
ئەحمەد شەرع هەرچۆنێک و هەرچییەک بێت، ئێستا ئەو سەرۆکەیە کە ترەمپ، ئەردۆغان و بن سەلمان، سوریای پێ نۆژەن دەکەنەوە. لە سەردەمی ئەودا دیمەشق لە هەموو ئابلۆقەکانی سەردەمی جەنگی سارد و بەرەی سۆڤیەتەوە تا بەشداریی لە شەڕی ناوخۆییی لوبنان و کۆمەڵکوژییەکانی پاش ٢٠١١ دەرکرا و خرایەوە سەر نەخشەی ئابووری و سیاسیی ڕۆژئاوا؛ هەموو ئەمەش لە ماوەیەکی پێوانەییدا!
بۆ ترەمپ، ئەنقەرە و ڕیاز زۆر گرنگترن لە کۆبانێ و قامیشلۆ؛ سیاسەتی وڵاتانی باڵادەستیش هەموو کات گەڕان بووە بەدوای بەرژەوەندی و خێراترین ئەنجامدا.
2 383
مارک کیلی، سیناتۆری ئەمریکی ڕەخنەی لە ترەمپ گرت بەهۆی ئەوەی بڕیاریداوە ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ بگۆڕێت بۆ دەریاچەی ئەمریکا. کیلی وتی: گۆڕینی ناوی دەریاچەیەک چ سوودێکی بۆ خەڵک هەیە؟ ئێستا خەڵک بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوە توانای دابینکردنی بژێوی ژیانیان نەماوە.
2 383
قەرەیلان ئاماری زیانەکانی بزووتنەوەکەیانی لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا لە 1976 تا 2026 ڕاگەیاند. ەپێی وتەی قەرەیلان، لە نێوان ساڵانی 1976 بۆ 1983 نزیکەی 173 گەریلا شەهید بوون، لە نێوان 1984 بۆ 2000 ژمارەکە گەیشتووەتە 13,778 کەس، و لە نێوان 2001 تا 2026 ئەوا 7,949 گەریلای تر شەهید بوون. جگە لەوانە، هێزەکانی YPS لە نێوان ساڵانی 2015 تا 2026 نزیکەی 760 ئەندامیان لەدەستداوە، و لە شەڕی دژی داعشیشدا لە کۆبانێ، ڕۆژئاوا و شەنگال 3,262 کەس شەهید بوون. بەپێی تۆمارە فەرمییەکان کۆی گشتیی شەهیدان 25,922 کەسە. بەڵام قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد کە ناوی نزیکەی 1,000 کەس یان زیاتر، بەتایبەت لە نێوان 1984 بۆ 2000 تۆمار نەکراوە، بۆیە ژمارەی ڕاستەقینەی شەهیدان نزیکەی 27,000 کەسە هەروەها مەزەندەی کرد کە لە نێوان 5,000 بۆ 10,000 هاووڵاتیی مەدەنیش لەم خەباتەدا شەهید بووبن، هەرچەندە هێشتا ئاماری کۆتایی لەسەر مەدەنییەکان یەکلا نەبووەتەوە.
2 383
موراد قەرەیلان:
لە نیو سەدەدا 27 هەزار گەریلا شەهید بوون، بەڵام بەهۆی دۆخی جەنگەوە ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدان دواکەوتووە.
زۆربەی تەرمى شههیدەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە و کار دەکەین بۆ کۆکردنەوەیان لە مەزاری شەهیداندا.
ئێمە لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەچینە قۆناغی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییەوە و دەستبەرداری ستراتیژیی شەڕی چەکداری بووین، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبووین.
2 383
جەنەراڵێک کە رۆژانێک دژی تیرۆرستان دەجەنگا بووە راوێژکاری تیرۆرستێک.
"بەرهەمێکی سیستمی سەرمایەداری و دیموکراسی"
2 383
هاکان فیدان:
ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر بۆ ئێمە بەس نییە، تورکیا بەوردی چاودێری جێبەجێکردنی هەڵوەشانەوەکە دەکات لە پێکهاتە سەربازییەکانەوە تا پێکهاتە مەدەنییەکان.
2 383
+1
فڕۆکەیەکی تایبەتی لە بۆدڕومی تورکیا فڕیووە بۆ تونس دواتر ئیتاڵیا ، وە لێوێوە بۆ تەل ئەبیب بەڕێکەوتووە .
ئەی سوڵتانی ئیخوانەکان فەرمانی گرتنی بۆ نەتانیاهۆ دەرنەکرد ؟
2 383
لەسەر لابردنی زێدەڕۆیی پێکدادان لەنێوان چەکدارێکی گروپە میلیشیاکانی عێراق و بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمانەی بەغدا روویدا.
لە پێکدادانەکە بەرێوبەرەکەی پۆلیس کوژراوە.
2 383
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
وەڵامی ڕووسیا بۆ هێرشەکانی ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی چەکی بەریتانیا دەتوانێت بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییەکانی بەریتانیا لەخۆبگرێت چ لە ئۆکرانیا و چ لە دەرەوەی سنوورەکانی.
2 383
ئەحمەد شەرع لە قاوەخانەیەک لە رێگەی کارتی بانکی پارە دەدات دوای لابردنی سزاکانی سەر سوریا لەلایەن ئەمریکاوە و گەڕانەوەی بۆ سیستمی دارایی جیهان.
ئەوەش بەرژەوەندی، سیستمی دارایی جیهان لەبەرامبەر کۆنە تیرۆرستێک چۆکیدا. 😁
