ru
Feedback
War News

War News

Открыть в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Больше
2 341
Подписчики
Нет данных24 часа
-57 дней
-3430 день
Архив постов
یەکەم هەفتەی شەڕ، خەرجی و زیانی ئەمریکا بەم شێوەیە بووە: خەرجی هێرشەکان: 6 ملیار دۆلار. زیانەکان: 4 ملیار دۆلار. کۆی گشتی تا ئێستا: 10 ملیار دۆلار.

تڕەمپ: دەمەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی رێبەری داهاتووی ئێران بکەم.

ترەمپ: ڕەنگە نەخشەی ئێران بەو شێوەیە نەمێنێت کە ئێستا هەیە، کاتێک هەموو ئەمانە کۆتاییان دێت.

تەنانەت ئەگەر زۆریش هاوکاری ئێرانییەکان نەکات، ڕووسەکان هەر خۆیان تێوەدەگلێنن لە ململانێیەکدا کە ئەوان بەشێک نین لێی؟ ترەمپ: ئایا ئەوانیش ناڵێن کە ئێمەش هەمان شت دژی ئەوان دەکەین؟ دەتوانن هەر زانیارییەک کە دەیانەوێت بیدەن، بەڵام ئێرانییەکان شڵەژاون و تێکشکاو، گەورەترین هێزی سەربازیمان هەیە لەسەر زەوی.

تڕەمپ: جەنگێکی فراوانم ناوێت، دەمەوێت بە زووی کۆتایی بێت.

ستیڤ ویتکۆف: ڕوسیامان ئاگادار کردۆتەوە چیتر هیچ جۆرە زانیارییەکی ئامانجەکانی ئەمریکا یان هەر هاوکارییەکی تر پێشکەی ئێران نەکات.

تڕەمپ: نامانەوێت جەنگەکە لەوەی کە هەیە ئاڵۆزتری بکەین، نامانەوێت ببینین کوردەکان ئازار بچێژن یان بکوژرێن.

تڕەمپ: کوردەکان ئامادەبوون بچنە ناو جەنگەکە، بەڵام پێم وتن نامەوێت.

ترەمپ: ئەوان حەز دەکەن ڕێکبکەون، ئێمە بەدوای ڕێککەوتندا ناگەڕێین.

ئایا بە هێزی زەمینی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە شوێنە ئەتۆمییەکاندا دەپارێزن؟ ترەمپ: لە کاتێکی دیاریکراودا، ڕەنگە ئەوە بکەین، ئەوە شتێکی زۆر باش دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئێمە تەنیا خەریکی تێکشکاندنی ئەوانین، هێشتا نەچووینەتە سەر ئەو بابەتە.

لەژێر چ بارودۆخێکدا هێزی زەمینی ڕەوانە دەکەن؟ چۆن بیر لەوە دەکەنەوە؟ ترەمپ: تەنانەت نامەوێت باسی بکەم، پێموانییە پرسیارێکی گونجاو بێت و وەڵامیشی نادەمەوە، پێویستە هۆکارێکی زۆر باش هەبێت، ئەگەر هەر کاتێک ئەوەمان کرد، ئەوا ئەوەندە تێکدەشکێنرێن کە نەتوانن لەسەر ئاستی زەمینی بجەنگن.

وەزیری خەزێنە هەندێک هەنگاوی ڕاگەیاند بۆ ڕێگەدانی کاتی بە فرۆشتنی هەندێک نەوتی ڕووسی بە هیندستان. ئایا بیر لە هیچ هەنگاوێکی تر دەکەیتەوە، لەوانە بەکارهێنانی کۆگای ستراتیژیی نەوت؟ ترەمپ: ئەوە تەنیا بۆ کەمکردنەوەی کەمێک لە فشارەکان دەکەم، بەڵام پێموایە نەوتێکی زۆر هەیە، وڵاتەکەمان بڕێکی یەکجار زۆری هەیە.

ترەمپ: هیچ ئاماژەیەکی لەو شێوەیەم نەبینیوە ڕووسیا هاوکاری ئێران بکات، ئەگەر واش بکەن، ئەوا کارێکی زۆر باش ناکەن، چونکە دۆخی ئێران زۆر باش نییە.

پەیامنێر: ئایا ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژی جەنگەکەدا قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچانی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد و 175 کەسی کوشت؟ ترەمپ: بەپێی ئەوەی من بینیومە، ئەوە لەلایەن ئێرانەوە کراوە. پەیامنێر: ئایا ئەوە ڕاستە وەزیر هێگسێت؟ هێگسێت: تەنیا لایەنێک کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج ئێرانە. ترەمپ: ئێمە پێمان وایە ئەوە لەلایەن ئێرانەوە کراوە، ئەوان لە بەکارهێنانی تەقەمەنییەکانیاندا زۆر نادروستن.

ترەمپ: بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە جەنگەکەدا دەیبەینەوە، تەواوی ئیمپراتۆریەتە شەڕەنگێزەکەی ئەوانمان تێکشکاندووە، دڵنیام ئەم جەنگە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت.

- شینی بەریتانیا بۆ نەوتەکەیە، ئەیەوێ قەپێکی بەرکەوێ.

- بەفەرمی تڕەمپ بە بەریتانیا دەڵێت پێویستمان بە ئێوە نییە بۆ جەنگ.

تڕەمپ: پێویستمان بەو کەسانە نییە کە دوای ئەوەی ئێمە جەنگەکەمان بردۆتەوە، ئینجا دێنە ناویەوە.

تڕەمپ: ئەوە کێشە نییە سەرۆکوەزیران ستارمەر، ئێمە چیتر پێویستمان بەو فرۆکە هەڵگرانە نییە.

تڕەمپ: بەریتانیا کە ڕۆژێک هاوپەیمانە مەزنەکەمان بوو و ڕەنگە مەزنترینی هەموو هاوپەیمانەکان بووبێت، دواجار بە جدی خەریکی بیرکردنەوەیە لە ناردنی دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

War News - Статистика и аналитика Telegram-канала @warkrd