2 343
订阅者
无数据24 小时
-57 天
-3430 天
帖子存档
2 342
یەکەم هەفتەی شەڕ، خەرجی و زیانی ئەمریکا بەم شێوەیە بووە:
خەرجی هێرشەکان: 6 ملیار دۆلار.
زیانەکان: 4 ملیار دۆلار.
کۆی گشتی تا ئێستا: 10 ملیار دۆلار.
2 342
ترەمپ:
ڕەنگە نەخشەی ئێران بەو شێوەیە نەمێنێت کە ئێستا هەیە، کاتێک هەموو ئەمانە کۆتاییان دێت.
2 342
تەنانەت ئەگەر زۆریش هاوکاری ئێرانییەکان نەکات، ڕووسەکان هەر خۆیان تێوەدەگلێنن لە ململانێیەکدا کە ئەوان بەشێک نین لێی؟
ترەمپ: ئایا ئەوانیش ناڵێن کە ئێمەش هەمان شت دژی ئەوان دەکەین؟ دەتوانن هەر زانیارییەک کە دەیانەوێت بیدەن، بەڵام ئێرانییەکان شڵەژاون و تێکشکاو، گەورەترین هێزی سەربازیمان هەیە لەسەر زەوی.
2 342
ستیڤ ویتکۆف:
ڕوسیامان ئاگادار کردۆتەوە چیتر هیچ جۆرە زانیارییەکی ئامانجەکانی ئەمریکا یان هەر هاوکارییەکی تر پێشکەی ئێران نەکات.
2 342
تڕەمپ:
نامانەوێت جەنگەکە لەوەی کە هەیە ئاڵۆزتری بکەین، نامانەوێت ببینین کوردەکان ئازار بچێژن یان بکوژرێن.
2 342
ئایا بە هێزی زەمینی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە شوێنە ئەتۆمییەکاندا دەپارێزن؟
ترەمپ: لە کاتێکی دیاریکراودا، ڕەنگە ئەوە بکەین، ئەوە شتێکی زۆر باش دەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئێمە تەنیا خەریکی تێکشکاندنی ئەوانین، هێشتا نەچووینەتە سەر ئەو بابەتە.
2 342
لەژێر چ بارودۆخێکدا هێزی زەمینی ڕەوانە دەکەن؟ چۆن بیر لەوە دەکەنەوە؟
ترەمپ: تەنانەت نامەوێت باسی بکەم، پێموانییە پرسیارێکی گونجاو بێت و وەڵامیشی نادەمەوە، پێویستە هۆکارێکی زۆر باش هەبێت، ئەگەر هەر کاتێک ئەوەمان کرد، ئەوا ئەوەندە تێکدەشکێنرێن کە نەتوانن لەسەر ئاستی زەمینی بجەنگن.
2 342
وەزیری خەزێنە هەندێک هەنگاوی ڕاگەیاند بۆ ڕێگەدانی کاتی بە فرۆشتنی هەندێک نەوتی ڕووسی بە هیندستان. ئایا بیر لە هیچ هەنگاوێکی تر دەکەیتەوە، لەوانە بەکارهێنانی کۆگای ستراتیژیی نەوت؟
ترەمپ: ئەوە تەنیا بۆ کەمکردنەوەی کەمێک لە فشارەکان دەکەم، بەڵام پێموایە نەوتێکی زۆر هەیە، وڵاتەکەمان بڕێکی یەکجار زۆری هەیە.
2 342
ترەمپ:
هیچ ئاماژەیەکی لەو شێوەیەم نەبینیوە ڕووسیا هاوکاری ئێران بکات، ئەگەر واش بکەن، ئەوا کارێکی زۆر باش ناکەن، چونکە دۆخی ئێران زۆر باش نییە.
2 342
پەیامنێر: ئایا ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژی جەنگەکەدا قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچانی لە باشووری ئێران بۆردومان کرد و 175 کەسی کوشت؟
ترەمپ: بەپێی ئەوەی من بینیومە، ئەوە لەلایەن ئێرانەوە کراوە.
پەیامنێر: ئایا ئەوە ڕاستە وەزیر هێگسێت؟
هێگسێت: تەنیا لایەنێک کە خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج ئێرانە.
ترەمپ: ئێمە پێمان وایە ئەوە لەلایەن ئێرانەوە کراوە، ئەوان لە بەکارهێنانی تەقەمەنییەکانیاندا زۆر نادروستن.
2 342
ترەمپ:
بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە جەنگەکەدا دەیبەینەوە، تەواوی ئیمپراتۆریەتە شەڕەنگێزەکەی ئەوانمان تێکشکاندووە، دڵنیام ئەم جەنگە بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت.
2 342
تڕەمپ:
پێویستمان بەو کەسانە نییە کە دوای ئەوەی ئێمە جەنگەکەمان بردۆتەوە، ئینجا دێنە ناویەوە.
2 342
تڕەمپ:
ئەوە کێشە نییە سەرۆکوەزیران ستارمەر، ئێمە چیتر پێویستمان بەو فرۆکە هەڵگرانە نییە.
2 342
تڕەمپ:
بەریتانیا کە ڕۆژێک هاوپەیمانە مەزنەکەمان بوو و ڕەنگە مەزنترینی هەموو هاوپەیمانەکان بووبێت، دواجار بە جدی خەریکی بیرکردنەوەیە لە ناردنی دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
