War News
Открыть в Telegram
2 350
Подписчики
-224 часа
-107 дней
-2430 день
Архив постов
2 350
⚠️ دیمەنی نوێی لێدان لە تانکی مێرکاڤا Mk.4 ئیسرائیلی لە رێگەی دژەتانکی رێنمایکراوی وایەری ئەڵماسی ئێرانی کۆپی سپایکی ئیسرائیلی.
2 350
🇷🇺 کۆمپانیای ئوشکوێنیکی ڕووسی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە کە دیزاینەکەی لە جۆری باڵی ئەڵقەییە و مەودای فڕینەکەی نزیکەی 50 کیلۆمەترە، هەروەها بڕیار وایە لە داهاتوودا سیستەمی ئاراستەکردنی ئامانجی بۆ زیاد بکرێت.
2 350
هەوڵێکی شۆکهێنەر
ئاژانسی تەسنیم : هەندێک دامەزراوە و ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئێران خەریکی تاوتوێکردنی چوونە دەرەوەن لە ئێن-پی-تی (NPT)..
کورتکراوەی NPT، واتە "پەیماننامەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی". زۆربەی وڵاتانی جیهان واژۆیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دروستکردنی چەکی ناوەکی..
شایەنی باسە دوێنێ شەو ترەمپیش لە وتارەکەی وتی لەوانەیە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت
2 350
هەوڵێکی شۆکهێنەر
ئاژانسی تەسنیم : هەندێک دامەزراوە و ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئێران خەریکی تاوتوێکردنی چوونە دەرەوەن لە ئێن-پی-تی (NPT)..
کورتکراوەی NPT، واتە "پەیماننامەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی". زۆربەی وڵاتانی جیهان واژۆیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دروستکردنی چەکی ناوەکی..
شایەنی باسە دوێنێ شەو ترەمپیش لە وتارەکەی وتی لەوانەیە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت
2 350
+3
ڕووسیا لە موشەکەکانی خێزانی Kh-59 دەستیکردووە بە بەکارهێنانی بزوێنەری ڕووسی جۆری TRDD-50AT لەبری بزوێنەرە سۆڤیەتییەکانی جۆری R95-300.
بزوێنەری کۆنی R95-300 ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و بەشێکی زۆری پارچەکانی لە کارگەکانی ئۆکرانیا بەرهەم دەهێنران، مووشەکی Kh-59 مووشەکێکی کروزە کە لە فڕۆکەوە دەهاوێژرێت، بزوێنەرە نوێیەکە بچووکتر، سووکتر و کاراترە، ئەمەش ڕێگە دەدات مووشەکەکە سووتەمەنی زیاتر هەڵبگرێت یان کڵاوەی جەنگییەکەی قورستر بکرێت، ئەم جۆرە بزوێنەرانە تۆڕبۆفانانە یارمەتی موشەکەکە دەدەن کە مەودایەکی دوورتر ببڕێت و وردتر بێت لە پێکانی ئامانجەکانیدا.
2 350
ئیمارات ئیقامەی تەواوی ئێرانیەکانی هەڵوەشانەوە، تەنانەت ئەوانەی کە زێڕ و پارەیەکی زۆریان لەو وڵاتە داناوە، تەواوی ئەو کچانەیش کە لە کافێ و مۆڵ و باڕەکانی ئەو وڵاتە دەژین.
2 350
ئێران بەشی ٥٠ ساڵ گەڕایەوە دواوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (شەوی هەینی ٢٧ تا ئەم ئێوارەیە شەممە ٢٨ مارس)، تەواوی جوگرافیای ئێران ڕووبەڕووی توندترین و بەرفراوانترین شەپۆلی هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئامانجدار بووەتەوە. (ئیسرائیل و ئەمریکا) لە سێ شەپۆلی یەک لەدوای یەکدا، ئێستایش بەردەوامە، دەیان ناوەندی سەربازی، ئەمنی و ژێرخانیی ئێراننیان پەکخستووە، کە بووەتە هۆی سەرسوڕمان و شۆکی فەرماندەکانی سوپا و ئەرتەشی ئەو وڵاتە.
لە تاران و ئەلبورز، بارەگا هەستیارەکانی دەربەند (پادگانی ئیمام عەلی)، دیباجی، فەرمانیە و شەهرەکی غەرب بە توندی بۆمباران کران. پادگانی بەرگریی سایبەریی سوپا لە کوهەک و ناوەندی توێژینەوەی مانگی دەستکردی زانکۆی علوم و سەنعەت بە وردی پێکان. دوکەڵێکی چڕ لە چیتگەر و سۆهانەک و کۆگای نەوتی فەردیسی کەرەج بەرزبووەوە و هەشتگردیش بووە ئامانجی هێرشە وردەکان.
لە ئەسفەهان، فیرقەی ٤٤ی موشەکی تۆپخانەی ئەرتەش وێرانکارییەکی زۆری بەرکەوت و لە شیرازیش پێگەکانی کێوی دەراک کرانە ئامانج.
لە خوزستان و بوشەهر، تەقینەوەی گەورە لە لیوای ٢٩٢ی زرێپۆشی دێزفول و باڵەخانەی ئیتلاعاتی سوپای ئەهواز ڕویدا کە کارەبای شارەکەی بڕی. بۆمبی سەنگەرشکێن بەر دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کەوت و ٥ تەقینەوە لە بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئەو شارە بیسترا. کۆمەڵگەی پیشەسازی پۆڵای موبارەکەش دانی بە پەککەوتنی کارەبا و زیانی قورسدا نا. هاوکات لە تەفتانی سیستان و بەلوچستان، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر پۆلیس، ٥ هێزی سەربازی کوژران.
جگە لەمانە لە شەپۆلێکی هاوکاتدا، چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆر ئەنجامدرا؛ لەوانە لە پاردیسانی قوم بەرپرسێکی باڵا و خێزانەکەی (٦ کوژراو)، لە مەرەند بەرپرسێک و خێزانەکەی (٤ کوژراو)، لە زەنجان شوێنی فەرماندەکانی سوپا (٥ کوژراو) و لە بروجەرد هێرش بۆ سەر بارەگای سوپا یان بەسیج (٧ کوژراو و ٣٦ بریندار) ڕوویدا. ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییەی هاوپەیمانان، سیستەمی بەرگریی ڕژێمی ئێرانیانلە سەرتاسەری وڵاتدا پەکخستووە و قەیرانێکی ئەمنیی قوڵی دروست کردووە.
2 350
بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای شاهانەی خزمەتگوزارییە یەکگرتووەکان RUSI، ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمان لە ماوەی 25 ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ئێراندا، 1768 مووشەکی کروز و بالیستی، هەروەها 3448 مووشەکی بەرگریی ئاسمانی مەودا درێژ و سیستەمی بەرگریی مووشەکییان بەکارهێناوە.
مووشەکی بالیستی و کروز، بە کۆی گشتی 1768 دانە:
- 912 مووشەکی کروزی AGM-158 JASSM.
- 535 مووشەکی کرووزی BGM-109 تۆماهۆک.
- 320 مووشەکی بالیستی MGM-140 ATACMS و PrSM.
مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و بەرگریی مووشەکی مەودا درێژ، بە کۆی گشتی 3448 دانە:
- 1285 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی PAC-3 بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی MIM-104 پاتریۆت.
- 563 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی Tamir بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی قوبەی ئاسنین Iron Dome.
- 431 مووشەکی جۆری SM-2، SM-3 و SM-6 بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی دەریایی AEGIS.
- 402 مووشەکی PAC-2 بۆ سیستەمی MIM-104 پاتریۆت.
- 340 مووشەکی بەرپەرچدەرەوە بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی THAAD.
- 135 مووشەکی بەرپەرچدەرەوە بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی دەیڤد سڵینگ.
- 122 دژە مووشەکی Arrow-2 و Arrow-3.
- 117 مووشەکی PAC-2 و PAC-3، سعوودییە.
- 53 دژە مووشەکی Aster.
ئەمە هەزاران مووشەک و بۆمبی تری وەک AGM-88، AIM-120، GBU-39، JDAM، GMLRS و .... ناگرێتەوە.
بەپێی RUSI، بە لەبەرچاوگرتنی ئاڕاستەی ئێستای شەڕەکە، ڕەنگە تەنها بۆ یەک مانگی تر مووشەکی ATACMS/PrSM و بەرپەرچدەرەوەی THAAD بۆ ئەمریکا مابێتەوە، لە کاتێکدا ڕەنگە تا کۆتایی مانگی ئازار مووشەکەکانی Arrow لەلایەن ئیسرائیلەوە تەواو ببن، ئەمە هاوپەیمانان بێبەش ناکات لە توانای لێدانی ئێران یان تێکشکاندنی مووشەکەکانی، بەڵام هەردوو ئەرکەکە زۆر قورستر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە حاڵەتەکانی پێكانی ئامانجەکان لەلایەن ئێرانەوە زیاتر ببێت.
خەمڵاندنی گشتی ئەم داتایەی سەرەوە نزیکەی 20 ملیار دۆلارە.
2 350
سوپای ئیسرائیل:
ڕۆژنامەنووسی ئامانجکراو عەلی حەسەن شەعیب، لەژێر پەردەی کارکردن وەک ڕۆژنامەنووس، کاری بۆ حزبوڵا کردووە لە ڕێگەی ئاشکراکردنی پێگەکانی سوپای ئیسرائیل.
دیمەنەکە ساتی لێدانە لە ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنووسەکە.
2 350
ئێران 3 مووشەکی بالیستی ئاراستەی وێستگەی وزەی خۆری ئاشالیم کرد لە بیابانی نەقەب، بەڵام مووشەکەکان چەند کیلۆمەترێک لەدووری ئامانجەکە کەوتنەخوارەوە.
ئەم وێستگەیە یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکانی وزەی نوێبووەوە لە ئیسرائیل.
2 350
دوای کەوتنی فرۆکەیەکی تانکەر لە ئەنبار ئیدی لەمەودوا فرۆکەکان رێرەویان گواستەوە بۆ سەر هەرێم دەنگی فرۆکەکان بە شەوان زیاتر دەبیسترێت
Уже доступно! Исследование Telegram 2025 — ключевые инсайты года 
