fa
Feedback
War News

War News

رفتن به کانال در Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

نمایش بیشتر
2 350
مشترکین
-224 ساعت
-107 روز
-2430 روز
آرشیو پست ها
⚠️ دیمەنی نوێی لێدان لە تانکی مێرکاڤا Mk.4 ئیسرائیلی لە رێگەی دژەتانکی رێنمایکراوی وایەری ئەڵماسی ئێرانی کۆپی سپایکی ئیسرائیلی.

+2
🇷🇺 کۆمپانیای ئوشکوێنیکی ڕووسی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە کە دیزاینەکەی لە جۆری باڵی ئەڵقەییە و مەودای فڕینەکەی نزیکەی 50 کیلۆمەترە، هەروەها بڕیار وایە لە داهاتوودا سیستەمی ئاراستەکردنی ئامانجی بۆ زیاد بکرێت.

بارەگاکەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک بارەگای هەواڵگری حەشد بووە

3500 مارێنزەکەی ئەمریکا گەیشتوون.
+2
3500 مارێنزەکەی ئەمریکا گەیشتوون.

- بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک کرایە ئامانج.

هەوڵێکی شۆکهێنەر ئاژانسی تەسنیم : هەندێک دامەزراوە و ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئێران خەریکی تاوتوێکردنی چوونە دەرەوەن لە ئێن-پی-تی (NPT).. کورتکراوەی NPT، واتە "پەیماننامەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی". زۆربەی وڵاتانی جیهان واژۆیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دروستکردنی چەکی ناوەکی.. شایەنی باسە دوێنێ شەو ترەمپیش لە وتارەکەی وتی لەوانەیە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت

هەوڵێکی شۆکهێنەر ئاژانسی تەسنیم : هەندێک دامەزراوە و ناوەندەکانی دەسەڵات لە ئێران خەریکی تاوتوێکردنی چوونە دەرەوەن لە ئێن-پی-تی (NPT).. کورتکراوەی NPT، واتە "پەیماننامەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی". زۆربەی وڵاتانی جیهان واژۆیان کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دروستکردنی چەکی ناوەکی.. شایەنی باسە دوێنێ شەو ترەمپیش لە وتارەکەی وتی لەوانەیە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت

ڕووسیا لە موشەکەکانی خێزانی Kh-59 دەستیکردووە بە بەکارهێنانی بزوێنەری ڕووسی جۆری TRDD-50AT لەبری بزوێنەرە سۆڤیەتییەکانی جۆری
+3
ڕووسیا لە موشەکەکانی خێزانی Kh-59 دەستیکردووە بە بەکارهێنانی بزوێنەری ڕووسی جۆری TRDD-50AT لەبری بزوێنەرە سۆڤیەتییەکانی جۆری R95-300. بزوێنەری کۆنی R95-300 ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت و بەشێکی زۆری پارچەکانی لە کارگەکانی ئۆکرانیا بەرهەم دەهێنران، مووشەکی Kh-59 مووشەکێکی کروزە کە لە فڕۆکەوە دەهاوێژرێت، بزوێنەرە نوێیەکە بچووکتر، سووکتر و کاراترە، ئەمەش ڕێگە دەدات مووشەکەکە سووتەمەنی زیاتر هەڵبگرێت یان کڵاوەی جەنگییەکەی قورستر بکرێت، ئەم جۆرە بزوێنەرانە تۆڕبۆفانانە یارمەتی موشەکەکە دەدەن کە مەودایەکی دوورتر ببڕێت و وردتر بێت لە پێکانی ئامانجەکانیدا.

ئیمارات ئیقامەی تەواوی ئێرانیەکانی هەڵوەشانەوە، تەنانەت ئەوانەی کە زێڕ و پارەیەکی زۆریان لەو وڵاتە داناوە، تەواوی ئەو کچانەیش کە لە کافێ و مۆڵ و باڕەکانی ئەو وڵاتە دەژین.

ئێران بەشی ٥٠ ساڵ گەڕایەوە دواوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (شەوی هەینی ٢٧ تا ئەم ئێوارەیە شەممە ٢٨ مارس)، تەواوی جوگرافیای ئێران ڕووبەڕووی توندترین و بەرفراوانترین شەپۆلی هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆری ئامانجدار بووەتەوە. (ئیسرائیل و ئەمریکا) لە سێ شەپۆلی یەک لەدوای یەکدا، ئێستایش بەردەوامە، دەیان ناوەندی سەربازی، ئەمنی و ژێرخانیی ئێراننیان پەکخستووە، کە بووەتە هۆی سەرسوڕمان و شۆکی فەرماندەکانی سوپا و ئەرتەشی ئەو وڵاتە. لە تاران و ئەلبورز، بارەگا هەستیارەکانی دەربەند (پادگانی ئیمام عەلی)، دیباجی، فەرمانیە و شەهرەکی غەرب بە توندی بۆمباران کران. پادگانی بەرگریی سایبەریی سوپا لە کوهەک و ناوەندی توێژینەوەی مانگی دەستکردی زانکۆی علوم و سەنعەت بە وردی پێکان. دوکەڵێکی چڕ لە چیتگەر و سۆهانەک و کۆگای نەوتی فەردیسی کەرەج بەرزبووەوە و هەشتگردیش بووە ئامانجی هێرشە وردەکان. لە ئەسفەهان، فیرقەی ٤٤ی موشەکی تۆپخانەی ئەرتەش وێرانکارییەکی زۆری بەرکەوت و لە شیرازیش پێگەکانی کێوی دەراک کرانە ئامانج. لە خوزستان و بوشەهر، تەقینەوەی گەورە لە لیوای ٢٩٢ی زرێپۆشی دێزفول و باڵەخانەی ئیتلاعاتی سوپای ئەهواز ڕویدا کە کارەبای شارەکەی بڕی. بۆمبی سەنگەرشکێن بەر دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کەوت و ٥ تەقینەوە لە بنکە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئەو شارە بیسترا. کۆمەڵگەی پیشەسازی پۆڵای موبارەکەش دانی بە پەککەوتنی کارەبا و زیانی قورسدا نا. هاوکات لە تەفتانی سیستان و بەلوچستان، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر پۆلیس، ٥ هێزی سەربازی کوژران. جگە لەمانە لە شەپۆلێکی هاوکاتدا، چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆر ئەنجامدرا؛ لەوانە لە پاردیسانی قوم بەرپرسێکی باڵا و خێزانەکەی (٦ کوژراو)، لە مەرەند بەرپرسێک و خێزانەکەی (٤ کوژراو)، لە زەنجان شوێنی فەرماندەکانی سوپا (٥ کوژراو) و لە بروجەرد هێرش بۆ سەر بارەگای سوپا یان بەسیج (٧ کوژراو و ٣٦ بریندار) ڕوویدا. ئەم گۆڕانکارییە ستراتیژییەی هاوپەیمانان، سیستەمی بەرگریی ڕژێمی ئێرانیانلە سەرتاسەری وڵاتدا پەکخستووە و قەیرانێکی ئەمنیی قوڵی دروست کردووە.

شاخەکانی گەرمدەرە بۆردومانی چڕ هەیە
+1
شاخەکانی گەرمدەرە بۆردومانی چڕ هەیە

+1
یەزد بۆردومانی سەکۆ موشەکییەکانی سوپای پاسداران کرا

کەشتی فرۆکە هەڵگری جیراڵد فۆرد گەیشتە کرواتیا.
+1
کەشتی فرۆکە هەڵگری جیراڵد فۆرد گەیشتە کرواتیا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای شاهانەی خزمەتگوزارییە یەکگرتووەکان RUSI، ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمان لە ماوەی 25 ڕۆژی شەڕ لەگەڵ ئێراندا، 1768 مووشەکی کروز و بالیستی، هەروەها 3448 مووشەکی بەرگریی ئاسمانی مەودا درێژ و سیستەمی بەرگریی مووشەکییان بەکارهێناوە. مووشەکی بالیستی و کروز، بە کۆی گشتی 1768 دانە: - 912 مووشەکی کروزی AGM-158 JASSM. - 535 مووشەکی کرووزی BGM-109 تۆماهۆک. - 320 مووشەکی بالیستی MGM-140 ATACMS و PrSM. مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و بەرگریی مووشەکی مەودا درێژ، بە کۆی گشتی 3448 دانە: - 1285 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی PAC-3 بۆ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی MIM-104 پاتریۆت. - 563 مووشەکی بەرپەرچدەرەوەی Tamir بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی قوبەی ئاسنین Iron Dome. - 431 مووشەکی جۆری SM-2، SM-3 و SM-6 بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی دەریایی AEGIS. - 402 مووشەکی PAC-2 بۆ سیستەمی MIM-104 پاتریۆت. - 340 مووشەکی بەرپەرچدەرەوە بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی THAAD. - 135 مووشەکی بەرپەرچدەرەوە بۆ سیستەمی بەرگریی مووشەکی دەیڤد سڵینگ. - 122 دژە مووشەکی Arrow-2 و Arrow-3. - 117 مووشەکی PAC-2 و PAC-3، سعوودییە. - 53 دژە مووشەکی Aster. ئەمە هەزاران مووشەک و بۆمبی تری وەک AGM-88، AIM-120، GBU-39، JDAM، GMLRS و .... ناگرێتەوە. بەپێی RUSI، بە لەبەرچاوگرتنی ئاڕاستەی ئێستای شەڕەکە، ڕەنگە تەنها بۆ یەک مانگی تر مووشەکی ATACMS/PrSM و بەرپەرچدەرەوەی THAAD بۆ ئەمریکا مابێتەوە، لە کاتێکدا ڕەنگە تا کۆتایی مانگی ئازار مووشەکەکانی Arrow لەلایەن ئیسرائیلەوە تەواو ببن، ئەمە هاوپەیمانان بێبەش ناکات لە توانای لێدانی ئێران یان تێکشکاندنی مووشەکەکانی، بەڵام هەردوو ئەرکەکە زۆر قورستر دەکات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە حاڵەتەکانی پێكانی ئامانجەکان لەلایەن ئێرانەوە زیاتر ببێت. خەمڵاندنی گشتی ئەم داتایەی سەرەوە نزیکەی 20 ملیار دۆلارە.

سوپای ئیسرائیل: ڕۆژنامەنووسی ئامانجکراو عەلی حەسەن شەعیب، لەژێر پەردەی کارکردن وەک ڕۆژنامەنووس، کاری بۆ حزبوڵا کردووە لە ڕێگەی ئاشکراکردنی پێگەکانی سوپای ئیسرائیل. دیمەنەکە ساتی لێدانە لە ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنووسەکە.

ئێران 3 مووشەکی بالیستی ئاراستەی وێستگەی وزەی خۆری ئاشالیم کرد لە بیابانی نەقەب، بەڵام مووشەکەکان چەند کیلۆمەترێک لەدووری ئام
ئێران 3 مووشەکی بالیستی ئاراستەی وێستگەی وزەی خۆری ئاشالیم کرد لە بیابانی نەقەب، بەڵام مووشەکەکان چەند کیلۆمەترێک لەدووری ئامانجەکە کەوتنەخوارەوە. ئەم وێستگەیە یەکێکە لە گەورەترین وێستگەکانی وزەی نوێبووەوە لە ئیسرائیل.

دوای کەوتنی فرۆکەیەکی تانکەر لە ئەنبار ئیدی لەمەودوا فرۆکەکان رێرەویان گواستەوە بۆ سەر هەرێم دەنگی فرۆکەکان بە شەوان زیاتر دە
دوای کەوتنی فرۆکەیەکی تانکەر لە ئەنبار ئیدی لەمەودوا فرۆکەکان رێرەویان گواستەوە بۆ سەر هەرێم دەنگی فرۆکەکان بە شەوان زیاتر دەبیسترێت

وەزارەتی بەرگری سوریا: چەند درۆنێکمان تێکشکاند کە ئاڕاستەی بنکەی تەنەف کرابوون.

+1
کەوتنەخوارەوەی دوو مووشەکی ئێران لە ناوچەی بەیت شەمسی ئیسرائیل

میدیای ئیسرائیل: چەند بریندارێک لە بۆردومانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر بەیت شەمس هەیە