1 025
Подписчики
Нет данных24 часа
-37 дней
-1130 дней
Архив постов
1 025
ئەم ڕۆژانە شتێک لە چاوەڕوانی منی لێرە هێشتۆتەوە.، چاوەڕوانیەک خۆشم نازانم بۆ چیەو ئەمگەیێنێت بەچی...
Elaha..
1 025
هەستەکەم ئەمشەو ئەمەوێ هەموو هەناوم لێرە هەڵڕێژم، بەڵام ببورن زۆر لەوە بێ هێزترم ..
خودای گەردوون ئاگای لە ئەو و ئێوەش بێت...
Elaha..
1 025
ئەو خەیاڵاتانەی لە سەری منایە لەگەڵ تۆ ، تەنها هەر بەخەیاڵ ئەکرێ ببن بە ڕاستی تێ ئەگەیت چۆن؟..
یانی ڕێژەی روویانی ئەوەنە کەمە لە فیکری خۆما نەبێت لە هیچ کەوکەبێکی تری ئەم فەزایە جێگایەکی بۆ نابێت..
هێند بە یادتم کە بەم نیوە شەوە سەڕەڕای هیلاکیە بێ کۆتایەکەم ناتوانم بنوم..
ئەوەندەیەک هیلاکم کە نازانم چی ئەڵێم و بەرگەی قسەکردنم نەماوە وەلێ گەر تۆبیت پێم وایە تا سبەی شەو ئەم کاتانە بتوانم بە دیارتەوە دانیشم و بێزاریش نەبم...
بگرە خۆم قسەکانم درێژ ئەکەمەوە تا دوو دێڕ زیاتر لە تۆوە ببیستم..
ئەمەش با بچێتە سەر یەکێکی تر لەو دەردە دڵانەی کە پێم وابێت قەرار نییە هیچ کات بیان بینیت...
Elaha..
1 025
چۆلەکە بچکۆلەکە بیری شەراب خۆرە پۆخڵەکە ئەکات..،
هەر ئەوەی کە خۆشی نازانێ چاوەڕێی چیە لێی..
Elaha..
1 025
بێ هیواکردنی کەسێک لە خۆت گەورەترین تاوانی بێ قەرەبووە کە بتوانی ئەنجامی بەیت. ..
Elaha..
1 025
گەر بیرکردنەوەکانت پێچەوانەی بەشێک لە بیرکردنەوەکانی ڕابردووت نەبوون مانای وایە عەقڵت گەشەی نەکردوە..
1 025
ڕۆح شتێکی ئەزیزە، مرۆڤ بۆ پاراستنی هەرشتێک بکرێت ئەیکات..
کاتێ یەکێ دەست بۆ تۆ درێژ ئەکات، هەستەکەم دەستی بۆ ناو ڕۆحم هێناوە..
Elaha..
1 025
یەکێک لەو بیرکردنەوانەی هەموو تەواوی تەمەنم ئەزێتم ئەیات، ئەوەیە کە ژیانم لەگەڵ کەسێکا بەسەر بەرم کە هەموو ئەو شتانەی ئەمەوێت و حەزم لێیە بیزانێت و بیکات تا من دڵخۆشبم، نازانم ئێوە چۆن تێئەگەن بەڵام لەلای من ئەمە کارەساتە..، جیاوازە کەسێک خۆی بیەوێت شتانێکت بۆ بکات و کەسێک تەنها لەبەر دڵی تۆ ئەوانە بکات..
تێ ئەگەن..؟
Elaha..
1 025
هیچ مرۆڤێک لەو کەسە ڕەنج بە خەسار تر نییە کە تاکە ئیفتیخاری ژیانی ئەزمونی ئازارەکانیەتی....
Elaha..
