(ٸیلاھە...💙)
الذهاب إلى القناة على Telegram
1 015
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-37 أيام
-1330 أيام
أرشيف المشاركات
1 015
بە نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا ئەگەر پێت بوتمایە ڕۆژێک لە شوێنی کارەکەتا بە ماندوی خەمی نانی ئێوارەی خێزانەکەت و دڵی شکاوی کەسێک و ئازاری نەخۆشێک و لە کۆتایشا بیر لە بێچارەیی خۆت ئەکەیتەوە و پێشئەکەنی بڕوام نە ئەکرد..
خۆی ڕاستی ئێستاش بڕواکردن پێی ئاسان نیە، بەس ئەوەتا ئەوە منم خەریکم هەموو ئەمانە ئەنجام ئەیەم..
Elaha..
1 015
ئەم ڕۆژانە شتێک لە چاوەڕوانی منی لێرە هێشتۆتەوە.، چاوەڕوانیەک خۆشم نازانم بۆ چیەو ئەمگەیێنێت بەچی...
Elaha..
1 015
هەستەکەم ئەمشەو ئەمەوێ هەموو هەناوم لێرە هەڵڕێژم، بەڵام ببورن زۆر لەوە بێ هێزترم ..
خودای گەردوون ئاگای لە ئەو و ئێوەش بێت...
Elaha..
1 015
ئەو خەیاڵاتانەی لە سەری منایە لەگەڵ تۆ ، تەنها هەر بەخەیاڵ ئەکرێ ببن بە ڕاستی تێ ئەگەیت چۆن؟..
یانی ڕێژەی روویانی ئەوەنە کەمە لە فیکری خۆما نەبێت لە هیچ کەوکەبێکی تری ئەم فەزایە جێگایەکی بۆ نابێت..
هێند بە یادتم کە بەم نیوە شەوە سەڕەڕای هیلاکیە بێ کۆتایەکەم ناتوانم بنوم..
ئەوەندەیەک هیلاکم کە نازانم چی ئەڵێم و بەرگەی قسەکردنم نەماوە وەلێ گەر تۆبیت پێم وایە تا سبەی شەو ئەم کاتانە بتوانم بە دیارتەوە دانیشم و بێزاریش نەبم...
بگرە خۆم قسەکانم درێژ ئەکەمەوە تا دوو دێڕ زیاتر لە تۆوە ببیستم..
ئەمەش با بچێتە سەر یەکێکی تر لەو دەردە دڵانەی کە پێم وابێت قەرار نییە هیچ کات بیان بینیت...
Elaha..
1 015
چۆلەکە بچکۆلەکە بیری شەراب خۆرە پۆخڵەکە ئەکات..،
هەر ئەوەی کە خۆشی نازانێ چاوەڕێی چیە لێی..
Elaha..
1 015
بێ هیواکردنی کەسێک لە خۆت گەورەترین تاوانی بێ قەرەبووە کە بتوانی ئەنجامی بەیت. ..
Elaha..
1 015
گەر بیرکردنەوەکانت پێچەوانەی بەشێک لە بیرکردنەوەکانی ڕابردووت نەبوون مانای وایە عەقڵت گەشەی نەکردوە..
1 015
ڕۆح شتێکی ئەزیزە، مرۆڤ بۆ پاراستنی هەرشتێک بکرێت ئەیکات..
کاتێ یەکێ دەست بۆ تۆ درێژ ئەکات، هەستەکەم دەستی بۆ ناو ڕۆحم هێناوە..
Elaha..
