17 444
Подписчики
-1324 часа
-847 дней
-27130 дней
- Подписчики
- Просмотры постов
- ER - коэффициент вовлеченности
Загрузка данных...
Прирост подписчиков
Загрузка данных...
00:33
Видео недоступноПоказать в Telegram
سبەی سێشەممە هەموومان به ڕۆژوو ئەبین لە عاشوڕادا .
▫️بەڕۆژووبونی تەنیا سبەی دەبێتە سڕینەوەی تاوانێکی ساڵێکی ڕابردووە .
🔉هاوڕێ و کەسە نزیکەکانتان لەو خێرە ئاگادار بکەنەوە و خۆشتان لەو خێرەی ئەوان بەشدارن.
2.81 MB
❤ 18
Фото недоступноПоказать в Telegram
ئەگەر ئافرەت شووی دووەمی کردەوە پێویستە ...
✍️ بیر لەو ڕابڕدووە تاڵەی خۆت مەکەرەوە کە لەگەڵ هاوسەری پێشووت بردۆتە سەر.
✍️ بیر لەو قسە ناخۆشانەی مەکەرەوە کە پێی داویت یان سوکایەتی پێی کردوویت .
✍️ بیر لە ڕۆژە خۆشەکانیش مەکەرەوە چونکە دڵنیام بەناخۆشیان لەقەڵەم ئەدەیت.
بەڵکو
👉 ژیان بکە و لاپەڕەیەکی نوێ دەست پێ بکە .
👉 ژیانێکی سایشتەو خۆشگوزەران بۆ یەکتر دابین بکەن.
👉 ڕێز‌و شکۆ ئەولیەتت بێت لەژیانت .
👉 نەرموونیان بن بۆیەکتر.
👉 ئەگەر مناڵیشت هەبوو لەگەڵ کەشی نوێ ڕای بهێنە کە ئەمە باوکی ئێوەیە بەدواوە.
نەوڕەسی / چاڵاکوان.
❤ 25
⭕️ ئەو چاکەیەی لە کاتی گەورەبوونی منداڵەکانتدا لێیان چاوەڕوان دەکەیت، پێویستی بە بنیاتنانە هەر لە تەمەنی
بچووکیانەوە:
1- پەروەردەکردنیان لە سەر باوەڕداری و
چاکە کاری.
2- بەردەوام دانیشتن لەگەڵیاندا و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان بە قسە (خۆشم دەوێیت❤️) و بە هەست وەکوو لەئامێزگرتن و ماچکردنیان.
3- چاکە کاریت لەگەڵ دایک و باوکتدا چونکە چاکە کاری قەرزە و دێتەوە ڕێت.
4- بەرزنرخاندنی ئەو کار و گوتارە چاکانەی بەرامبەرت ئەنجامی دەدەن وەکوو ماچکردنی سەر و دەست، و هەستانەوە لەبەرت کاتێک دەگەڕێیتەوە.
5- ڕێگەنەدان بە هیچ وشە و کردارێک کە شکۆت کەم بکاتەوە.
6- بەرپرسیاریەتی خستنە ئەستۆیان کە ئەرکی سەر شانت ئاسانتر دەکەن و ڕایان بهێنیت بۆ داهاتوویان.
7- دووبارەکردنەوەی هەندێک دروشمی وەکوو ئەوەی کە ئەوان بەردەوام جێی گرنگی تۆن، سۆمای چاوان و ئاسوودەیی دڵتن!
8- هەندێک چیرۆکیان لەبارەی چاکە کاری و چاکە کاران و پێشینە چاکەکان و کەسانی نێو خێزانەکەتانەوە کە چاکە کار بوون بۆ بگێڕنەوە.
9- بەگوێرەی توانات بەخشیشیان پێ بدە و خواردن و پێداویستی و جلوبەرگ و هۆیەکانی فێرکاری و خۆشگوزەرانییان پێشکەش بکە، بەڵام نە زیادەڕەوی بکە و نە دەست قووچاویش بە.
10- دوعایان بۆ بکە کاتێک گوێیان لێیەتی و لەو کاتانەش کە تەنیایت، پەروەردەکردن و گرتنە بەری هۆکارەکان لە تۆوەن، ڕێنوێنی و ڕێنیشاندان و پشتیوانیش لە خوداوەیە.
🔹 ڕاتان چییە لەسەر ئەم بابەتە؟
❤ 26
05:03
Видео недоступноПоказать в Telegram
ئامۆژگاریەک بۆ کچان
سناپ بەکارمەهێنن
Trifa Jalal
Trifa Jalal Salih
بۆهاوسە ران Bo Hawsaran
32.78 MB
❤ 21👍 6👏 2
ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت خۆش بكەیت بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكە
💨💨💨💨💨💨💨
هەموو پیاوێك كاتێك هاوسەرگیری دەكات، ئامانجی ئەوەیە دڵی هاوسەرەكەی خۆش بكات، دڵخۆش كردنی ژن سەلیقەی دەوێت و هەندێك پیاو ئەو سەلیقەیەیان نییە و نازانن چیبكەن.
💨💨💨💨💨💨💨
ئەمانە هەندێك ڕەفتاری ئاسانن كە هەموو پیاوێك دەتوانێت لەگەڵ ژنەكەیدا بیكات و دڵی خۆش بكات
💨💨💨💨💨💨💨
❶ ئەگەر ژنەكەت نەخۆش كەوت لە كارەكەت مۆڵەت وەرگرە و لەماڵەوە لەلای بمێنەرەوە و ئاگاداریبە.
❷ ڕێز لە دایك و باوكی بگرە و لەناو كەسوكارەكەتدا گرنگییان پێبدە.
❸ كاتێك ژنەكەت لەدەرەوە گەڕایەوە بۆماڵەوە و دەرگات لێكردەوە، پێبكەنە و پێی بڵی دڵخۆشی بە بینینی.
❹ لە هەفتەیەكدا ڕۆژێك بەیەكەوە بێ ئەوەی منداڵ لەگەڵ خۆتان ببەن لەگەڵ ژنەكەت بڕۆ دەرەوە و مۆبایلەكەشت بكوژێنەرەوە بۆئەوەی مەشغوڵت نەكات.
❺ ژنەكەت بە هیچ كەسێك بەراورد مەكە بەتایبەتی بە دایكت یان كچێك لەشوێنی كارەكەت.
❻ كاتێك لەخەو هەڵدەستی باوەشی پیادا بكە وەكو چۆن باوەش بە منداڵدا دەكەیت.
❼ سوپاسگوزاری بۆدەربڕە لەبەرچاوی دایك و باوك و كەسەكانتدا بۆ باشی هەڵسوكەوت و پاكی لەگەڵتدا.
❽ نرخ بۆ ئەو كارانەی دابنێ كە بەدرێژایی ڕۆژ لە ماڵەكەدا دەیكات و هیلاك دەبێت .
❾ پارەی بدەرێ بۆئەوەی ئەو شتانەی ئارەزووی لێیەتی بیانكڕێ تەنانەت ئەگەر كاریشی نەبوو.
❿ پێی بڵی شێتت كردم جلەكانت زۆر جوانە ئەو هەموو نازداری و جوانییە چییە.
❤ بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵی دەربڕینی هەست و خۆشەویستی و ڕۆمانسی بە لەگەڵی قسەت خۆش بێت لە گەڵ هاوسەرەکەت و نەرم و نیان و کراوە بە لە گەڵ هاوسەرەکەت و ڕەزیل و دڵ پیس مەبە لە گەڵ هاوسەرەکەت
❤ زۆر گرنگی بە کاری سەرجێی وواتە سێکسی بدە لە گەڵ هاوسەرەکەت وە دڵی یەکتر خۆش بکەن چونکە بڵێـــین و نەڵێــین سێکس پەیوەندی خۆشەویسی نێوان هاوسەران زیاتر دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە هیوام ئەم ڕێنماییانە سوودی بۆ گشت هاوسەران هەبێت..
#بۆهاوسەرانBoHawsaran
❤ 26👍 6
01:34
Видео недоступноПоказать в Telegram
هاوسەرداری کەسی سێیەمی پێویست نییە!
شەیری بکەن و بڵاوی بکەنەوە لەپێناو خودا،
مامۆستا رێبوار حوسێن
8.97 MB
👍 17❤ 3
هەندێ ئافرەت کەدەچن بەمیوانی لەخاوەن ماڵەکە زیاتر ئیشەکەن؛ ئەوانە بەڕاستی نمونەی ئافرەتانی میهرەبانن.
❤ 50🥰 2
کلیلی دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنە❤
❤ برای به‌ڕێزم وریابه هه‌رگیز سوكایه‌تی به هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت ، چونكه ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به ئافره‌تان ده‌كات ته‌نها كه‌سی كه‌م نرخ و بێ ڕێزه.
💜 برای به‌ڕێزم هه‌رگیز نه‌كه‌یت توند و تیژ مامه‌ڵه بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا چونكه توند و تیژی هیچ ئاكامێكی باشی نی یه به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه كه ، پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی كردوویه‌تی.
😍 برای خۆشه‌ویستم ئامان دوربه له لێدان و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه له هاوسه‌رت ئایا ده‌زانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌رگیز له ئافره‌تانی نه‌داوه؟
😊 براكه‌م هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به له كار و باری ناوماڵدا و هه‌رگیز ئه‌مه‌شت پێ شه‌رم نه‌بێت ، چونكه پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (ﷺ) له ماڵه‌وه خزمه‌تی خێزانه‌كانی ده‌كرد.
😌 برای ئازیزم له كاتی بانگكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌وڵبده به جوانترین شێواز بانگی بكه نه‌كه‌ی به شێوازی سوكایه‌تی بانگی بكه‌یت و ناو و ناتۆره‌ی لێ بنێیت.
🌼 براكه‌م هه‌وڵبده هه‌میشه به ووشه‌ی ڕه‌ونه‌ق و بریسكه‌دار هاوسه‌ره‌كه‌ت بدوێنه و ناوی خۆی زۆر دوباره مه‌كه‌وه به‌ڵكو به هه‌ناسه‌كه‌م و دڵه‌كه‌م و ڕۆحه‌كه‌م ... هتد ، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه و بیدوێنه.
💞 برا جوانه‌كه‌م ئامان وریابه هه‌رگیز هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌شكێنیته‌وه له ناو كۆمه‌ڵه كه‌سانێكدا و هه‌ڵه‌كانی باس بكه‌یت به‌ڵكو هه‌میشه باسی چاكه و ڕه‌فتاره جوانه‌كانی بكه.
🌸 برای خۆم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵه‌ی هه‌بوو ئه‌وا به ته‌نها و دوو به دوو دانیشن و به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ئامۆژگاری بكه و هه‌ڵه‌كانی بۆ ڕوون بكه‌وه هه‌رگیز نه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌كانی بخه‌یته ڕوو كه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بكات.
🌹 برای به‌ڕێزم هه‌وڵبده هه‌میشه به دیاریه‌وه بگه‌ڕێوه بۆ ماڵه‌وه به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌سه‌فه‌رێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك لێی دوربویته با دیاریه‌كی بچوكیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌و دڵنیاییه‌ی بۆ دروست بێت كه تۆ هه‌میشه ئه‌وت له یاده و هه‌رگیز له بیرت نه‌كردووه.
🥰 برای دیندارم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت شتێكی لێ داواكردی كه بۆی بكڕی هه‌تاوه‌كوو له تواناتدایه دڵی مه‌شكێنه و بۆی بكڕه ئه‌گه‌ر له تواناشتدا نه‌بوو ده‌توانیت به جوانترین شێوه ڕازی بكه‌یت و قایلی بكه‌یت نه‌كه‌یت ڕه‌زیلی بكه‌یت چونكه ئافره‌ت دوژمنی پیاوی ڕه‌زیله..
بەهیوای بەختەوەری بۆ هاوسەران❤
#بۆهاوسەرانbohawsaran
❤ 39👍 6
کچەکە خەریکی لەشفرۆشییە، چونکە دایکی نەخۆشە یان لەبەرئەوەیە کە بارودۆخی مادییان باش نییە و مەجبوورە ئەو کارە بکات.
(زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
ئەو ئافرەتە خیانەت لە مێردەکەی دەکات، چونکە لە داخی خۆشەویستە کۆنەکەی بەپەلە هاوسەرگیری کردووە و ئێستا دڵخۆش نییە، بۆیە ناپاکی لە هاوسەرە بێتاوانەکەی دەکات.
(زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
کچەکە هیچ حساب بۆ قسەی دایک و باوکی ناکات و لەگەڵ کوڕە خۆشەویستەکەی هەڵدێت، چونکە خۆشەویستی کوێرە و لە هەموو شتێک بەهێزترە.
(زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
کچەکە بەبێ ئاگاییی ماڵی باوکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری دەکات، چونکە متمانەی پێیەتی و هەر ئەو پشت و پەنایەتی.
(زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
کوڕەکە، لەگەڵ باوکی خراپە چونکە باوکی لە منداڵی‌دا لەسەر بێئەدەبی لێی داوە، ئێستا کاتی تۆڵەیە.
(زنجیرەی تەلەفزیۆنی)
***
ئەم دیمەنانە ڕۆژانە لە زۆربەی کەناڵەکان پیشانی گەنجەکان دەدرێن و تاکە ئامانجیشیان، ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکەیە لای گەنجان و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و سەرکەوتوویش بوونە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
کڕینی فیلمی تورکی و هیندی و مەکسیکی و هتد... بە پارەی زەبەلاح و دۆبلاژکردنیان، هۆکاری سەرەکیی نەمانی شکۆ و ڕێز و تێکچوونی خێزان و بەرزبوونی ڕێژەی تەڵاقە کە دەیبینین.
پەروەرێن دەفەرموێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ )
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێیان خۆشه تاوان و کاری ناشیرین بڵاوبێته‌وه له‌ناو خه‌ڵکی ئیمانداردا سزای سه‌ختیان بۆ هه‌یه له دنیا‌و ڕۆژی دوایی دا وه خوا ده‌زانێت و ئێوه نایزانن.
وەرگێڕانی: #خالید_قوبادی
#بۆهاوسەرانbohawsaran
👏 28❤ 13👍 9
“ئەتەوێ دەروونت هێور ببێتەوە
پێویست ناکا یۆگا بکەیت”
- ئەی چی بکەین؟
١- نوێژەکانت لەکاتی خۆیدا.
٢- ڕاستگۆبوون لەگەڵ چواردەوردا.
٣- بەخشندەیی و گەورەبوون لەگەڵ سەروو خواردا.
٤- ویردەکانی شەوو ڕۆژو ، و کاتی خەوو ، و لەکاتی ئیسراحەت و خواردندا.
٥- نەبەزاندنی هیچ سنورێکی کۆمەڵگاو خودا.
- ئەم چەند خاڵە بەسە بۆ ئەوەی دەروونت هێور بێت، هەمیشە لەسەر عەساب نەبیت، پەشێوو میزاجی و پەرش و بڵاو نەبیت، خاوەنی کەسایەتیەکی بەرزو بەڕێزبیت.
- سەیرە، مرۆڤی باوەڕدار، خودا شک بەرێت کەچی سەربکات بەهەموو کوچەو کۆڵانێکی تاریک و گوماناویدا بەمەبەستی گەشتن بە ئارامی دەروون.
- مرۆڤی باوەڕدار نەخەفەت دەخوات بۆ شتێک کە ڕۆشتووە نە ئەترسێ لەشتێک کەنەهاتووە، ئەمە ئایەتی خودای گەورەیە کەدەفەرموێت:
“لا خوفٌ عليهم ولا هُم يحزنون “.
- هەرئەمه کرۆکی بەندایەتییە کە ناسری سوبحانیش دەفەرمووێت: مرۆفی باوەڕدار “ترس و خەفەتی نییە” ئیدی هەر بەوەش دەگاتە خەلاسی خۆشبەختی.
- بۆیە ئەو ڕێگا ناشەرعی و هەڵانەی دەیانگریتە بەر بۆ ئارامی دەرون و دڵت، دڵنیابە کاردانەوەو دەرەنجامی زۆر خراپیان لێدەکەوێتەوە، و بەقورسی باجەکەی دەدەیت ، بەتایبەت کاتێک زانیت کە ڕێگاکە دژی خودا‌و دین و کۆمەڵگاکەشت بووە.!
#تریفە_جلال
#نوێژ
#مرۆڤی_باوەڕدار
❤ 21👍 12
Выберите другой тариф
Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.