cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

قودس كوردى

• یەکەم پەیجی کوردی لە کوردستان و عێراق، تایبەتە بە هەواڵە مەقدیسییەکان • (إنما الأقصى عقيدة)

Больше
Рекламные посты
4 988
Подписчики
-524 часа
+207 дней
+15830 дней

Загрузка данных...

Прирост подписчиков

Загрузка данных...

بنکەی پزیشکی حیاة دەبەسترێتەوە بە وەزارەتی تەندروستییەوە لە غەززە و وەک بنکەیەکی ڕەسمی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و پزیشکی بۆ دابین دەکرێت، لە چەن ڕۆژی داهاتوودا بە وێنە بڵاوی دەکەینەوە. “یحیی اسماعیل” #قودس_کوردی
Показать все...
71🫡 11👍 4
🔻الحمدلله بنکەی پزیشکی حەیات وا کۆتایی بەکارەکانی دێت و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکین بۆی. گەر تا ئێستا هاوکاریت نەناردووە هێشتا دەرفەت ماوە و پەلە بکە. #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
IMG_4807.MOV21.93 MB
IMG_4808.MOV10.81 MB
🥰 50 21🫡 15👍 2😢 2
01:41
Видео недоступноПоказать в Telegram
🔻ئایا دەزانیت سوپای قەسام خاوەنی 150 هەزار گەنجی ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە جەنگاوەر لە غەززە ؟ ئەبو عوبەیدە لەوتارەکەی دوێنێ ئاماژەی کرد بە هێزی پاڵپشتی “ ئیسناد “ کە هەزاران موجاهیدیان لێهەڵبژاردوون قەسام جگە لە سوپاکەی خاوەنی 150 هەزار گەنجە کە لە هاوینەکان خولی چەکیان وەرگرتووە و ڕاهێنانی تەواویان پێکراوە وەک خۆی لەوتارەکە دەفەرموێ لە ناو جەنگەکەدا هەزاران موجاهیدیان لەو هێزە وەرگرتووە و هەزارانیتریش بەدڵ گەرمی لەچاوەڕوانیدان بەشداری جیهادی مەزنی مرۆڤایەتی سەردەمیان پێبکرێت لە طۆفانی ئەقسا. #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
IMG_4800.MP48.74 MB
🫡 59 33🔥 9🥰 6👍 1
Фото недоступноПоказать в Telegram
🔻«کەوتنی کۆتایی ئیسرائیل کاتی تەواوبونی دەستی پێکردووە» ئەمە قسەی ئیسلامی نییە، مانشێتی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی هآرستی زایۆنیە 😎 #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
🔥 54 10🥰 3👍 2
🔻هیجرەتی سەروەرمان پڕە لە وانە بۆ هەمووان ، وابزانم پێویست ناکات وانەکانی بنوسمەوە ، چونکە لەم ڕۆژانەدا لە مینبەر و تیڤی و سۆشیال میدیاکان زۆر باسی وانەکانی هیجرەتی سەروەرمان ئەکرێ ، بەڵکو باس و خواسێکی جیاوازی هیجرەت ئەکەم … سەروەرمان هیجرەتی کرد و خاکی خۆی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بونیادی ژیانی ڕاستی بکات بۆ مرۆڤایەتی ، بۆ ئەوەی هەمووان فێربکات سیستمی ژیان چۆن ئەبێت و قۆرخکاریی نەهێڵێت کە لەوکاتەشدا چەند دەوڵتێکی زلهێز و جولەکە لە نیمچەی دورگەی عەرەبی و جیهان پێی هەڵدەستان . هیجرەتی سەروەرمان و هاوەڵانمان بۆ گەیشتن بوو بە حەقیقەت و وەستانەوە بوو بەرامبەر پوچی . جوانترین ئایەت کە هیجرەتمان بۆ وێنا بکات بریتییە لە : {إلا تنصروه فقد نصره الله إذ أخرجه الذين كفروا ثاني اثنين إذ هما في الغار إذ يقول لصاحبه لا تحزن إن الله معنا فأنزل الله سكينته عليه وأيده بجنود لم تروها وجعل كلمة الذين كفروا السفلى وكلمة الله هي العليا والله عزيز حكيم} (التوبة: 40) ئەم ئایەتە لەکاتی هیجرەت دانەبەزیوە ، بەڵکو لە جەنگی تبوک دابەزیی پێش وەفاتی سەروەرمان ، لەوکاتەی ڕووی ڕاستی موناقفیقەکان دەرکەوت کە لە جەنگدا بوون دژی ڕۆمەکان . لەو جەنگەدا هەر سەرشۆڕ و خۆفرۆشێک بیانوویەکی هێنایەوە بۆ خۆدزینەوە و ڕاکردن لەجەنگ کردن و بارودۆخێکی قورسیان بۆ سوپای موسوڵمانان دروستکرد لەدواییشدا ناسرا بە (غزوة العسرة). ئێستاش دەبینین بەهەڵوێستی وڵاتە بەناو ئیسلامییەکان باشترین خەڵکی سەرزەوی و پاکترینیان چیان بەسەردا دێت لەژێر زوڵم و ستەمی وەحشیگەرانەی زایۆنییەت . هەموومان لەم بارودۆخەی کە جیهان تێی کەوتووە لەژێر سایەی سیستمی سەرمایەداریی …هتد، پێویستیمان بە هیجرەتێکە لە پوچی ژیان بەرەو حەقیقەت ، ئەویش لەڕێی هیجرەت کردنە بۆ قودس و ئەقسامان ، هیجرەتێک بۆ نصر و فتح ، نەوەک هیجرەتێک بۆ سیاحة و مشاهدة . ئەو هیجرەتەی ئێمە پێویستمانە ، ئارامیی دەهێنێت بۆ گیان و دڵ ، ئەبێتە هۆی خۆشبەختی نەک تەنها موسوڵمانان بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی . پاککردنەوەی دونیا لە خانە شێرپەنجەییەکانی زایۆنییەت لە پێویستییەوە بووە بە واجب ، ئەوەی هەوڵ نەدات بۆی بە لاوازترینی توانا و ئیمانیشی بێت .. ئەوا لە دەستەی مونافیقینی تبوک ئەبێت . یوســف #قودس_کوردی
Показать все...
42👍 4🫡 3
Фото недоступноПоказать в Telegram
سەری ساڵی نوێی کۆچیتان پیرۆزبێت (١٤٤٦هـ).💚 خودای گەورە بیکات بە مایەی شادی و ئاشتی بۆ موسوڵمانان بە گشتی و غەززە بە تایبەتی ئەم ساڵ نووری مەدینە لە غەززەوە دەدرەوشێتەوە، تۆفان مزگەوتی ئەقسا ڕزگار دەکات و هەردوو حەرەمەکە دەپارێزێت و موسڵمانان بێدار دەکاتەوە. باوەڕدارانی نێو تونێلەکان بە دەستەواژە نەبەوییەکە (لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) دڵی یەک دەدەنەوە و دەزانن پاش ئەم قۆناغە بەدر و خەندەق و فەتح دێت. #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
88👍 4🥰 4🔥 2
Фото недоступноПоказать в Telegram
سەری ساڵی نوێی کۆچیتان پیرۆزبێت | ١٤٤٦. خودای گەورە بیکات بە مایەی شادی و ئاشتی بۆ موسوڵمانان بە گشتی و غەززە بە تایبەتی — ئەم ساڵ نووری مەدینە لە غەززەوە دەدرەوشێتەوە، تۆفان مزگەوتی ئەقسا ڕزگار دەکات و هەردوو حەرەمەکە دەپارێزێت و موسڵمانان بێدار دەکاتەوە. باوەڕدارانی نێو تونێلەکان بە دەستەواژە نەبەوییەکە (لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) دڵی یەک دەدەنەوە و دەزانن پاش ئەم قۆناغە بەدر و خەندەق و فەتح دێت. #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
لە میوانیم دەسکراوەبە، هەتا ئەگەمەوە خزمەتی دۆزەکە.
Показать все...
😁 21🤣 9
ئەدمینەکانی #قودس_کوردی زۆربەیان دەستی نووسینیشیان هەیە 😁، تا ئەدمینەکەیتر نەهاتووەتەوە با ئەم نووسینەی خۆمتان پێشکەش بکەم..
Показать все...
😁 31
00:27
Видео недоступноПоказать в Telegram
ساڵێک لەمەوبەر، هەزاران گەنج و منداڵ و پیر کۆبونەتەوە لای مەسجیدی دڵاندا شیعر و هۆنراوە دەهۆننەوە بە پێغەمبەری ئازیزماندا ﷺ، ئاخۆ هەر یەکێکیان چەندە ئاوات و خەونی جوانیان هەبووبێت؟ یاخود لەو هەزاران کەسە ئەبێت ئێستا چەنێکیان لە ژیاندا بێت؟ جوانتر بیر بکەینەوە، ئەبێت ئێستا چەنێکیان لە حزوری حەزررەت لەسەر حەوزی کوثر بە دەستە موبارەکەکانی قوم لە ئاوی کوثر بەن و تینوێتی تاهەتاییان بشکێنن؟ ✍🏻: ڕ.س #قودس_کوردی #طوفان_الأقصی
Показать все...
IMG_4768.MOV9.50 MB
67😢 21🫡 5🥰 3
Выберите другой тариф

Ваш текущий тарифный план позволяет посмотреть аналитику только 5 каналов. Чтобы получить больше, выберите другой план.