ru
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Открыть в Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Больше
1 393
Подписчики
-124 часа
-37 дней
-1430 день
Архив постов
Repost from دژە باو
خێزانی پشیلە و خێزانی سەگەکان (ڕواڵەتەکانی ڕەسەنایەتی و پووچیەتی لەناو ئاژەڵان دا) دەکرێت سەیری دیاردەی بڵاوبوونەوەی سەگ و با
خێزانی پشیلە و خێزانی سەگەکان (ڕواڵەتەکانی ڕەسەنایەتی و پووچیەتی لەناو ئاژەڵان دا) دەکرێت سەیری دیاردەی بڵاوبوونەوەی سەگ و بانگەشە بۆ بەخێوکردنی بکەین، بەو پێیەی سەگ نوێنەرایەتیی دیاردەی دیموکراسییەت دەکات لەناو ئاژەڵاندا. جیاوازیی نێوان خێزانی پشیلە و سەگەکان ڕوونە، پشیلە بە تەنیا دەژی، زۆر بێدەنگە و ڕەچاوی تایبەتمەندی دەکات، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کە پیسایی خۆیشی دەشارێتەوە؛ تەنانەت شێرەکانیش کە بە کۆمەڵ دەژین، پابەندن بە سیستەمی خێزانییەوە، هەروەها شێر ڕۆڵی سەرکردە دەبینێت لە سیستەمێکی پلەبەندییانە دا. بەڵام سەبارەت بە سەگەکان، بە کۆمەڵ دەسووڕێنەوە کە شوێنکەوتەی کۆمەڵ نازانێت کێ سەرکردەیە "هەمان بارودۆخ لای گورگ و کەمتیار و ئاژەڵەکانی دیکەی هاوشێوە هەیە"، کە بریتین لە کۆمەڵانێکی ئاژاوەگێڕی چەتە و ڕێگر و تێکدەر، هیچ گرنگییەک بۆ تایبەتمەندی دانانێن، بە ئاشکرا پیسایی دەکەن و جووت دەبن، سیستەمەکەیان دیموکراسییانەیە نەوەک پلەبەندییانە بێت. جیهانی مۆدێرن جیهانێکی شۆڕشگێڕانەی پڕ جووڵە و ژاوەژاوە، بۆیە لەگەڵ هیچ ئاژەڵێک ناگونجێت بە جوانی تەنها سەگ نەبێت، با سەیری ئەو فەوزا و دەنگەدەنگە بکەین کە بەربڵاوە لە کوچە و کۆڵان و سەر جادەکان دا، ئەوانە سیفەتانێکن بە گشتی لە سەگ دا هەن نەوەک پشیلە. یەکێکیتر لە خووەکانی سەگ ڕێگرتنی ڕێبواران و ئازار گەیاندنە بە خەڵکی، ئەم سیفەتەی سەگیش هاوبەشە لەگەڵ کەسانی نیشتەجێی کۆڵانە بێ نرخەکاندا و شوقەکانی نیشتەجێبوون کە سیستەمە چەپەکان دروستیان کردووە، کەسانێکن جودا و تایبەتمەندن بەوەی هەمیشە هەست بە کەمی و بێنرخی و چەوساوەیی خۆیان دەکەن. خاڵێکی تر، ئەوەیە کە دەتوانرێ تێبینی بکرێت لەناو دنیای پشیلەکان دا تا ڕادەیەک خاوەنداریەتیی تایبەتی هەیە، هەموو شێرێک یان پشیلەیەک بەشی تایبەت بە خۆی لە خواردن جیادەکاتەوە و دووری دەخاتەوە لە ئاژەڵەکانی تر تا بیخوات، و دەبینین کە دانیشتنی بە کۆمەڵیان لەسەر نێچیر و خواردن هاوشێوەی دانیشتنی یەک خێزانە، بەڵام پێڕی سەگەکان، کاتێک بە کۆمەڵ نێچیرێک دەخۆن وا سەیری دەکەن وەک موڵکێکی هاوبەش کە دەبێت هەمووان بەشداربن تیایدا؛ کاتێک دەبینین شێرێک دەستدەگرێت بەسەر نێچیری کۆمەڵێک لە کەمتیارەکان بە نموونە، وا دەردەکەوێت کە بڵێت: "ئەمە موڵکی منە، بەتەنها من"، بەڵام کاتێک دەبینین کۆمەڵێک کەمتیار هەوڵی نزیکبوونەوە لە نێچیری شێرێک دەدەن، بارودۆخیان وەک ئەوەیە بڵێن: "پێویستە ئێمەش هاوبەشت بین تیایدا". ئەگەر سەرنجی پەیامی خودا تعالی، هەروەها فەرموودەکانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کە وەحی تاکە سەرچاوەی جێگیریەتی، لەو ئایەتانەی چواندنی سیفەتەکانی ئەهلی باطل بە سیفەتەکانی سەگ و ئەو فەرموودانەی کە باسی پشیلە و سەگ لە خۆیان دەگرن، دەبینین چۆن مەیلی شەریعەتی خودای گەورەش بەلای پشیلە دا ڕۆشتووە و تێڕوانینکمان پێ دەبەخشێ کە دوور بین لە تێکەڵاویی سەگ و بەخێوکردنیان لەناو ماڵان (بۆ پێویستی و بە ڕێوشوێنی تایبەتیی خۆی حوکمەکەی جیایە). بۆیە دەشێت ئاماژەی زۆر بەهێزیان لێ بخوێنینەوە، کە سەگ خاوەن سیفەتانێکە تەنها لە ڕەگ و ڕیشەیەکی پووچگەرایی ماتریالیزمییەوە دەردەچن کە بەتەواوی پێچەوانەی جێگیرییە، و سیفەتی باو لای سەگ هەمیشە بزۆکی و جووڵەدارییە، ئەمەش سیفەتێکی نزمی ماتریالیزمیی پوختە، بەپێچەوانەوە پشیلەکان مەیلیان بەلای جێگیرییە و جووڵە لایان تەنها بۆ پێویستییە، قسەکردنیش لەبارەی ماددەوە ئەو ڕاستییەمان بیردەخاتەوە کە سەگەکان بوونی خۆیان لە شێوەی تاقم و گرووپی بێ ناونیشان دەبیننەوە وەک پێشتر ئاماژەمان پێیدا، ئەمەش ناونیشانە بۆ زۆر و بۆری، وەک چۆن ماددە هۆکاری فرەیی و زۆرییە لە یەک جۆر دا. لەگەڵ وردبوونەوە لە هەریەک لە سیفەتە بێ بنج و پووچەکان کە لە سەگ دا هەن، زیاتر بۆمان دەردەکەوێت کە هۆکار چییە لەناو دنیای مۆدێرنە دا گرنگیی زۆر بە سەگ دەدرێت، و بەگشتی مرۆڤی مۆدێرن هاومەشرەبی سەگە و مەیلی بەلای سیفەتەکانیدا دەچێت، ئەوەیە کە بێ بنجی و پووچیەتی بە هەر شێوەیەک و لە هەر کات و شوێنێکدا بێت دەرهاویشتەکانی هاوشێوەن و یەک ئەنجامی دەبێت. #ڕەسەنایەتی #عنقاء_الزمان

بیرتبێ ئافرەت بۆ خزمەتی تۆی پیاو دروستبوو، ئەمە بنەمایەکی سەرەکییە دەبێت تۆی پیاو لە هزرتدا بیچەسپێنێ، بۆیە قوربانی بۆ بەدەستخستنی مەدە، بەڵکو بۆ ئەوە بیهێنە کە ببێت بە خزمەتکارت و کارەکانت بۆ ئاسان بکات نەك زیاتر لەسەرتی قورس بکات. دەبێت تۆی پیاو باش لەمە حاڵیبیت کە ژنهێنانت کردنەوەی دەروازەکان بێت بەڕوتا نەك داخستنیان، پیاو بۆ ئەوە نەهاتۆتە دنیاوە کە تولی عومری خەریکی بەخێوکردنی ژن و منداڵبێت، تۆ هاتویت لێرە کە خەریکی شتانێکی بەرزتر لە حەزەکانی ئافرەتبیت. بزانە کە ئافرەت تەماشای پیاو دەکات وەك دێوەکەی عەلادین، دەیەوێت لە ڕێیەوە هەرچییەکی بەدەست نەهێناوە لە ماڵی باوکی بەدەستی بێنێت لە ماڵی پیاوەکەی، تۆ ڕێگە بەوە مەدە، تۆ دێوەکەی عەلادین نیت، مەژی لە پێناو ناقص عەقڵێکی سەفیهدا، بەڵکە بژی بۆ مانا بەرزەکان، لێگەڕێ ئەو ناقص عەقڵە خزمەتت بکات، سودی لێ وەرگرە. تۆ وەك پیاوی موسوڵمان ئەوەت لەسەرە نەفەقەی ژن بکێشیت، شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بکەیت، لەسەر ئەویش پێویستە دوای خودا و پێغەمبەر جگە تۆ گوێ بۆ هیچ کەسێکیتر نەگرێت، ئەگەر ئاوا بوو فبها ونعمە، ئەگەر وا نەبوو، بە ناچاری کەسێکت هێنا، ئەوا وەك تیجارەتێك تەماشای بکە، هەرکات زانیت زەرەری زیاترە لە قازانج، دەریکە دەرەوە لە ژیانت.

کەناڵێك تایبەت بە پیاوسالاری https://t.me/patriarchy10

بیرتبێ ئافرەت بۆ خزمەتی تۆی پیاو دروستبوو، ئەمە بنەمایەکی سەرەکییە دەبێت تۆی پیاو لە هزرتدا بیچەسپێنێ، بۆیە قوربانی بۆ بەدەستخستنی مەدە، بەڵکو بۆ ئەوە بیهێنە کە ببێت بە خزمەتکارت و کارەکانت بۆ ئاسان بکات نەك زیاتر لەسەرتی قورس بکات. دەبێت تۆی پیاو باش لەمە حاڵیبیت کە ژنهێنانت کردنەوەی دەروازەکان بێت بەڕوتا نەك داخستنیان، پیاو بۆ ئەوە نەهاتۆتە دنیاوە کە تولی عومری خەریکی بەخێوکردنی ژن و منداڵبێت، تۆ هاتویت لێرە کە خەریکی شتانێکی بەرزتر لە حەزەکانی ئافرەتبیت. بزانە کە ئافرەت تەماشای پیاو دەکات وەك دێوەکەی عەلادین، دەیەوێت لە ڕێیەوە هەرچییەکی بەدەست نەهێناوە لە ماڵی باوکی بەدەستی بێنێت لە ماڵی پیاوەکەی، تۆ ڕێگە بەوە مەدە، تۆ دێوەکەی عەلادین نیت، مەژی لە پێناو ناقص عەقڵێکی سەفیهدا، بەڵکە بژی بۆ مانا بەرزەکان، لێگەڕێ ئەو ناقص عەقڵە خزمەتت بکات، سودی لێ وەرگرە. تۆ وەك پیاوی موسوڵمان ئەوەت لەسەرە نەفەقەی ژن بکێشیت، شوێنی حەوانەوەی بۆ دابین بکەیت، لەسەر ئەویش پێویستە دوای خودا و پێغەمبەر جگە تۆ گوێ بۆ هیچ کەسێکیتر نەگرێت، ئەگەر ئاوا بوو فبها ونعمە، ئەگەر وا نەبوو، بە ناچاری کەسێکت هێنا، ئەوا وەك تیجارەتێك تەماشای بکە، هەرکات زانیت زەرەری زیاترە لە قازانج، دەریکە دەرەوە لە ژیانت.

Repost from N/a
ئەگەر سەبسکرایبتان نەکردووە یەکسەر بیکەن کەناڵی یوتیوب

Repost from دژە باو
"خوا ڕووناکییە، تاکە ڕووناکییە که حەقیقەتە هەرچی هەیە دەرهاویشتەی ئەو ڕووناکییەیە، دەرهاویشتەیەک کە هیچیان ڕاستەقینە نین بەڵک
"خوا ڕووناکییە، تاکە ڕووناکییە که حەقیقەتە هەرچی هەیە دەرهاویشتەی ئەو ڕووناکییەیە، دەرهاویشتەیەک کە هیچیان ڕاستەقینە نین بەڵکو تەعبیرن لەو ڕووناکییە حەقیقییە، لادان و بزربوون لەو حەقیقەتە نەمانی هەموو ئەو دەرهاویشتانەن کە سەرچاوەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئەسڵە کە تاکە حەقیقەتە." ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی) #ڕەسەنایەتی

💛 جەنگی ڕاگەیاندن تەواوی بەرنامەی #ما_خفي_أعظم الطوفان کە لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، بە ژێرنوسی کوردی دەخاتە بەر دیدی بینەرەک
💛 جەنگی ڕاگەیاندن تەواوی بەرنامەی #ما_خفي_أعظم الطوفان کە لە کەناڵی جەزیرە پەخشکرا، بە ژێرنوسی کوردی دەخاتە بەر دیدی بینەرەکانی بە ئیزنی خوا.. 🤔 چاوەڕوان بن... لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بە وەرگێڕانی کوردییەوە لە کەناڵی یوتیووبەکەمان پەخش دەکرێت، سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکە لە یوتیووب، لەم بەستەرەی خوارەوە 💎💎💎 👀 https://youtube.com/@jngyragayandn ـ

Repost from دژە باو
ئایە لە بوون دا (وجود) پلەبەندی هەیە؟ یەکسانی، یەکێکە لە هزر و بنەما هەرە سەرەکییەکان، کە مۆدێرنە و لیبراڵییەکان تێزەکەیانی ل
ئایە لە بوون دا (وجود) پلەبەندی هەیە؟ یەکسانی، یەکێکە لە هزر و بنەما هەرە سەرەکییەکان، کە مۆدێرنە و لیبراڵییەکان تێزەکەیانی لەسەر بنیاد دەنێن و دەیکەن بە ئەسڵ بۆ هەموو حوکمە ئەخلاقییەکان، هەر کەسێکیش دژی ئەم ئەسڵەیان بێت تۆمەتباری دەکەن بە جۆرەها تۆمەت کە تەنها لە فەرهەنگی خۆیاندا واتای هەیە. بەڵام ئێمە پێش ئەوەی خۆمان ڕادەستی ئەوان و فەرهەنگیان بکەین، پێویستە شیکاری ئەم چەمکە (مفهوم) بکەین، و بزانین چەندێک لەگەڵ واقعدا دەگونجێت؟ چەندێک واقع پاڵپشتیی ئەم چەمکە دەکات؟ سەرەتا ئەگەر بەشێوەیەکی ئەقڵانی بڕوانینە چەمکی یەکسانی، بۆمان دەردەکەوێت کە مەحاڵە ئەم چەمکە لە واقعدا نموونەیەکی بەرجەستەی هەبێت، چونکە یەکسانی چەمکێکی موجەڕڕدە (دەرهەست)، و شتانی موجەڕڕەدیش مەحاڵە لە جیهانی ماددیدا بوونیان هەبێت، ئەگەریش داوای نموونەیەک بکەین لە هەبوونی یەکسانی لەنێوان دوو شتدا لە جیهانی ماددیدا، سەیر دەکەین ناتوانرێت یەک تاکە نموونەی تەواو بهێنرێتەوە، ئەمەش مەحاڵی و بێ مانایی ئەو چەمکە دەردەخات کە بە یەکسانی ناوی ڕۆیشتووە. هەرچەندە لەوانەیە یەکێک لێمان ڕاستبێتەوە و بڵێت چۆن دوو شتی یەکسان بوونی نییە؟ ئەوەتا (س) سێوە و (ص)یش هەر سێوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە ڕەخنەیەکی ساویلکانەیە و تێنەگەیشتنە لە واتای یەکسانی، چونکە ئەگەر هەردووکیان سێو بن، بۆچی دەوترێ دوو دانە؟ شتانی یەکسان لە هەموو ڕوویەکەوە نابنە دووان و هەر بە یەکی دەمێننەوە، سەرەڕای ئەمەش ئەگەری هەیە کەسی ڕەخنەگر وەڵام بداتەوە بەوەی کە "ڕاستە جیاوازی بوونی هەیە، بەڵام یەکسانن لە هەندێک ڕووەوە"، لێرەش دا وەک پێشتر ئاماژەمان پێیدا کە ڕەخنەگر لە چەمکی یەکسانی تێنەگەیشتووە، چونکە ئەوەی ئەو ئاماژەی پێداوە لێکچواندنە. ئێمەش نکۆڵیمان لە لێکچواندن نەکردووە، هەروەک چۆن لێکچواندن هەیە لەنێوان دوو سێو، بەهەمان شێوەش لێکچواندن هەیە لەنێوان سێوێک و بەردێک، کە هەردووکیان جسم و بارستاییان هەیە. بەڵام ئایا دەتوانین بڵێین سێو و بەرد یەکسانن لەڕووی جسمییەتەوە؟ نەخێر ناکرێت، چونکە ئەمە هاوبەشییە نەک یەکسانی، هەبوونی هاوبەشیش شتەکان یەکسان ناکات، خۆ ئەگەر بێت و ماددییانەش لە دوو سێوەکە بڕوانین، هێشتا ناتوانین بڵێین هەردوو سێوەکە یەکسانن، چونکە لە ڕووی کۆی گشتیی تەنۆلکەکانیان لێک جیاوازن. ئەم نایەکسانییەش تەنها تایبەت نییە بە شتە بێ گیان و بینراوەکان، بەڵکو لە هەموو شوێنێک و شتێکی ئەم جیهانە دا جیاوازی دەبینرێت، و ناتوانرێت نموونەیەکی دروست بۆ یەکسانی بهێنرێتەوە، ناکرێت دوو مرۆڤی یەکسان یان دوو ئاسک یان هەر شتێکی تر هەبێت، نایبینیت و نایدۆزیتەوە، بگرە دووانەیەکیش لە کۆمەڵێک شت دا ئەگەر لە یەکیش بچن، بەڵام لە کۆمەڵێ شتی تر دا زۆر زۆر جیاوازن. جا لێرەدا دەپرسین، ئایە کە بۆمان دەرکەوت شتەکان جیاوازن و یەکسان نین، دەکرێت هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین؟ دەکرێت مامەڵەی ئاو وەک ئاگر بکەین؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر، لێرەشەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بۆ مامەڵەی دروست لەگەڵ شتەکان (کە ئەمە حوکمە ئەخلاقییەکانی لەسەر بنیاد دەنرێت) سەرەتا پێویستە لە بوون تێبگەین، چونکە هەموو شتێک بوونی هەیە، بەم شێوەیە کە لە بوون تێنەگەین چۆن دەکرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین؟ هەر بەشێوەیەکی سادە و خێرا لە بوون وردبینەوە (وەک باسمان کرد)، بۆمان دەردەکەوێت کە بوون یەکسانی قبوڵ ناکات. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم حەقیقەتەش کە بوون دژی یەکسانییە، دەبێت مامەڵەکانمان و حوکمە ئەخلاقییەکانمان لەسەر هەنان حەقیقەت بنیاد بنێین، بەڵام ئەمە بۆ کەسی ژیر و هۆشمەندە، خۆ ئەوەی باکی بە ئەقڵانیەتەوە نییە، مامەڵەی لەگەڵ شتەکاندا بەپێی وەهمە، بۆیە کەسانی مۆدێرنە و لیبراڵی، هەمیشە دژی واقع و حەقیقەتن. هەر بۆیەش هەمیشە دەیانەوێت واقع بگۆڕن و ئیرادە و ویستی خۆیان دەکەن بە چەق، تاوەکو حەقیقەت بە دەوریدا بخولێتەوە، بەڵام مرۆڤی هۆشمەند و خاوەن ئەقڵ ئیرادەی دوای حەقیقەت و واقع دەخات، چونکە هەر شتێک دژی واقع بوو بەتاڵ و هەڵوەشاوەیە، هەر شتێکیش بەتاڵ بێت، ئەوەشی لەسەری بنیاد بنرێت بەتاڵە؛ کەواتە هەر حوکمێک ڕاست و دروستیەتیی وابەستە کرا بە چەمکی یەکسانییەوە، دەزانین کە بێ مانایە، و یەکسانی تەنها لە جیهانی موجەڕڕەد دا هەیە و لە ماددییات دا بوونی نییە. #ڕەسەنایەتی #پلەبەندی #یەکسانی

Repost from N/a
هەموو شتێک پلان بۆداڕێژراوە وەک چاندنی تیغێکی تر وایە لە دڵی کۆمەڵگای ئیسرائیلدا، ڕەنگە ئەمڕۆ ئەو وێنانە بە کەم سەیر بکەین، ب
هەموو شتێک پلان بۆداڕێژراوە وەک چاندنی تیغێکی تر وایە لە دڵی کۆمەڵگای ئیسرائیلدا، ڕەنگە ئەمڕۆ ئەو وێنانە بە کەم سەیر بکەین، بەڵام لە دڵی دوژمنان هێمای شکستی ڕەها و شکاندنی کەرامەتن، هەرگیز ڕۆژێک لەبیر ناکەن.. کە قەوارەیەکی ئەتۆمی بە چەک و عەتادێکەوە بە قەبارەی ئیمپراتۆریەتێکە.. لە کۆتاییدا وەستاوە و سەیری دیلەکانی دەکات لە نێو چەکدارانی قەسسامدان، کە ئەوان بڕیار دەدەن کەی و لە کوێ ڕادەست بکرێن، لەناو بینەرانێکدا کە بە فیکە و چەپڵە هەر گوێیان لەوە نییە بۆمباران کراون و ماڵ و شاریان وێران بووە، وەک ئەوەی هەرگیز تامی تاڵیان نەکردبێت. حەماس لە هەموو ڕوویەکەوە براوەبوو لەم شەڕەدا

Голосовое сообщение06:46

Голосовое сообщение04:06

Голосовое сообщение01:28

Голосовое сообщение06:18

Голосовое сообщение06:38

مامۆستا ڕات چیە لەسەر ئەمە کە دەڵێن ناهێڵن ئافرەت بخوێنێ لە ئەفغانستان ئایە ڕاستە و چۆنە بابەتەکە؟
مامۆستا ڕات چیە لەسەر ئەمە کە دەڵێن ناهێڵن ئافرەت بخوێنێ لە ئەفغانستان ئایە ڕاستە و چۆنە بابەتەکە؟

Repost from دژە باو
"ئیسلام و عەلمانیەت بەتەواوی وەکو بەنزین و ئاو وان، لیبراڵیەت لە وەهمی ئەوە دا دەژی کەوا ئیسلام بە عەلمانی بکات، لەکاتێکدا لی
"ئیسلام و عەلمانیەت بەتەواوی وەکو بەنزین و ئاو وان، لیبراڵیەت لە وەهمی ئەوە دا دەژی کەوا ئیسلام بە عەلمانی بکات، لەکاتێکدا لیبراڵیەت مەزهەبێکی پوخت ماددییە و ئیسلام پوخت مەعنەوی و ڕوحییە. کەنیسەی کاسۆلیکی زۆر کەلێنی تێدابوو تاوەکو بە عەلمانی بکرێت، چونکە لای کاسۆلیک پرسی دین و دەوڵەت لێک دابڕاون (ئاگادار بن من لێرە دا وشەی دابڕان بەکارناهێنم وەک ئەوەی لیبراڵیزم بڕوای پێیەتی، بەڵکو دەڵێم جیاوازن)، بەڵام ئیسلام ئایینێکی پوخت ئیلاهییە، بەشێوەیەک تێیدا هەموو شتێک بۆ زاتی خودا دەگەڕێتەوە. کێشەی لیبراڵییەکان و ڕۆژئاوا ئەوەیە، وا هەست دەکەن ئیسلام و مەسیحیەت هەردووکی هاوشێوەی یەک ئایینن، لەکاتێکدا چەمکی ئایین بەتەواوی لە ئیسلام دا جیاوازە، چونکە تەنها عیبادەت و خواپەرستی ناگرێتەوە، بەڵکو کلتوور و سەقافەت و سیاسەتیش دەگرێتەوە، و محمد (صلى الله عليه وسلم) هەر بەتەواوەتی هەموو ئەوانەی وەک تایبەتمەندی تێدا بوو، بۆیە هەڵەیە وا تێبگەیت چەمکی پێغەمبەرایەتی لە ئیسلام دا هەمان ئەو چەمکەیە کە لە مەسیحیەت هەیە، تەنانەت وشەی مزگەوت جیاوازە لە کەنیسە، لای ئێمە کەنیسە تەلارێکە جیاوازە لە تەلارەکانی تر، بەڵام مزگەوت وەک مەرکەزێکی ئایینی و سیاسی و فێرکردن دەبینرێت نەک موجەڕڕەد شوێنێک بێت بۆ خواپەرستیی تاکی بەندە بۆ خودا، بەشێوەیەک هەموو موسڵمانان پێکەوە ملکەچن بۆ خودا و پێغەمبەرەکەیان. کتێبی قورئان لای موسڵمانان، بە هیچ شێوەیەک هی مرۆڤ نییە و موڵکی مرۆڤ نییە، ناکرێت تۆزێکیش لە حوکم و وتەکانی بگۆڕدرێت، بەپێچەوانەی کتێبی ئینجیل کە هی مرۆڤە لەڕێی ئیلهامەوە گەیشتووە پێیان، بەڵام قورئان نە هی محمدە (صلى الله عليه وسلم) نە هی مرۆڤێکی ترە بەڵکو پوخت ئیلاهییە، دۆزینەوەی هەڵە تێیدا وەک ئەوەیە بڵێی مەسیح هەڵەی وتووە. مێژووی ئیسلام بەتەواوی جیاوازە لە مەسیحیەت، بەشێوەیەک ناکرێت و ناگونجێ بە جۆرێکی تر تەفسیر بکرێت، ڕەنگە کەسانێک هەبن حوکمەکانی شەرعی ئیسلامیان قبوڵ نەبێت، بەڵام بەمە دەبێ ئینکاریی تەواوی مێژووی ئیسلام و خەلافەت بکەن، مەحاڵە تەفسیری لیبراڵییانە لە ئیسلام دا جێگای ببێتەوە. لیبراڵییەکان باسی ئیسلام دەکەن وەکو ئایینی ئاشتی، ڕاستە خودی چەمکی ئیسلام مانای ئاشتی دەدات لە عەرەبی دا، هەروەها ئەگەر بپرسیت ئایە لە مێژوو دا دەسەڵاتی ئیسلامی بە دەسەڵاتێکی ئاشتییانە وەسف کراوە؟ ئەوە دەڵێم بەڵێ، بەڵام هەر بەڕاستی هەمان ئەو ئاشتییەیە کە لیبراڵیەت وەسفی دەکات؟ ئەوە شتێکی مەحاڵە چونکە زۆر بەڕوونی لە قورئان و فەرموودەکانی محمد (صلى الله عليه وسلم) وەرگرتنی جزیە بۆ ئەهلی کیتاب باسکراوە، و کەسانی موشریک شوێنیان نابێتەوە لە ژێر سایەی حوکمڕانیی ئیسلام دا، کۆمەڵێک حوکم هەیە تایبەتە بە موسڵمانان و ئەهلی کیتاب ناگرێتەوە، بۆ نموونە پیاوی موسڵمان دەتوانێ ژن لە ئەهلی کیتاب بێنێت، بە پێچەوانەوە نا، لە هەمان کات دا پیاوی موسڵمان بۆی هەیە تا چوار ژن بێنێت، ئەمانە هەمووی ڕوونن کە فێمەنیزم و لیبراڵیەت هەرگیز بە ئیسلام ناگەن و یەکناگرنەوە. من لێرە دا نەهاتووم ئیسلام ناشیرین نیشان بدەم، نەشهاتووم پشتی لیبراڵیەت بگرم، بەڵکو ئەمە حەقیقەتێکە دەبێت دەربکەوێت. توڕەبوونی موسڵمانان لە هێنانە ناوەوەی عەلمانیەت بۆ ناو پیرۆزییەکانیان، هەڵوێستی ئیسلامی بنەماگەرایی (ئوسوڵی، Fundamentalist) بەتەنها نییە، بەڵکو هەڵوێستی خودی ئیسلامە بەتەواوی.   بێگومان ئەو وەهمەی کە شتەکان بەپێچەوانەوە دەبینێت و وا دەزانێت تەبایی دروست دەبێت لە نێوانیان دا، بەشێکی لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلامیدا دەوڵەتی عەلمانی زاڵە، بەڵام ئەمە هەلومەرجێکی مێژوویی و دەستکردە و هیچ پەیوەندییەکی بە خودی ئیسلامەوە نییە، و قبوڵی عەلمانی بوون ناکات. ئەوە دەستبەسەرداگرتنێکە لە دەسەڵاتە کۆلۆنیالیزمەکانی وەک ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان، کە شێوازی ڕۆژئاوایییان بەسەر موسڵماناندا سەپاند، سیستەمێک کە دوای ڕۆیشتنی زلهێزە کۆلۆنیالیزمەکان بەرگریی لێ کرا، نەک بە ڕەزامەندیی زۆرینەی موسڵمانان، بەڵام لەڕێی عەلمانییە خۆسەپێنەکانی وەک موعەمەر قەزافی و سەدام حسێن و حافز ئەسەد و هاوشێوەکانیان ماوەتەوە. من دڵنیام ڕۆژێک لە ڕۆژان کاسۆلیک لەم قەیرانانەی کە عەلمانیەتی مۆدێرن بەسەری دا هێناوە ڕزگاری دەبێت، بەڵام دەزانم لیبراڵیەت لە وەهم دا دەژی و ئیسلامیش پیاوانەیە و چاوی ڕوون دەمێنێتەوە؛ كامەیان شایەنی ئەوەن شانبەشانی کاسۆلیک بمێنێتەوە؟ پارە لەسەر مێزی ئیسلامە." ئێدوارد فێزەر #ڕەسەنایەتی #ئیسلام

بۆچی دژی خوێندنی ئافرەتین؟ سەرئەنجامی خوێندنی ئافرەت چییە؟ لێکەوتەکانی خوێندنی ئافرەت چین؟ بۆچی ئافرەت دەخوێنێت؟ #تەپاوتلی_مۆدێرنە #میتافیزیکی_نێرومێ #ڕەدی_لادەران

Repost from دژە باو
هەموو کایە سەرەکییەکانی ژیان لەناو شارستانیەت ئەو ڕۆڵە دەبینن کە نمایش لە ژیانی ڕاستەقینەی خەڵکەکە دەکات، لەناویاندا "هونەر،
هەموو کایە سەرەکییەکانی ژیان لەناو شارستانیەت ئەو ڕۆڵە دەبینن کە نمایش لە ژیانی ڕاستەقینەی خەڵکەکە دەکات، لەناویاندا "هونەر، پەروەردە، تاوەکو جەنگ"، ئەگەر بێین چاوێک بە شێوازی ژیانی مۆدێرنەدا بخشێنین، دەبینین کە نمایشی ئەو ڕاستییە دەکەن کە بریتییە له نزمکردنەوەی پرسە بڵندەکان بۆ چوارچێوە لەقاڵبدراوە نزمەکان، گران نییە بۆمان هەموو ئەوانە لە یەک پێناسە دا کۆبکەینەوە و بیانخەینە پاڵ "Materialism" و بڵێین بریتییە لە نزم کردنەوەی بەرزی بۆ ئەوپەڕی نزمی، لەوە زیاتر هیچیتر هەڵناگرێت. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی یەکەم لەم سەردەمەدا ئەو بابەتەی بووەتە باس و خواسێکی گەرمی سەر زاری خەڵک بەگشتی و مۆدێرنەکا
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی یەکەم لەم سەردەمەدا ئەو بابەتەی بووەتە باس و خواسێکی گەرمی سەر زاری خەڵک بەگشتی و مۆدێرنەکان بەتایبەت، بریتییە لە کێشە و تێکگیربوونی نێوان ئایین و زانست، بە پێچەوانەشەوە هەندێک پێیان وایە زانست وردە وردە باسەکانی ئایین دەسەلمێنێ و دژە-ئایینی ڕەت دەکاتەوە. خەڵکێکی زۆر هەردوو باسەکە لێک جیا دەکەنەوە، بە شێوەیەک دەڵێن: "زانست لە بوارێک دەکۆڵێتەوە، و ئایینیش لە بوارێکیتر، ناکرێت هیچیان بەوەی دیکە حوکمی لەسەر بدرێت". ئەوانەی دژایەتیی ئایین دەکەن دەڵێن: "ئایین باوەڕە (Belief)، زانستیش بریتییە لە حەقیقەت (Fact)، بۆیە ئایین نابێتە بەڵگە لەسەر هیچ شتێک، تەنها باوەڕە، بەڵام زانست لەبەر ئەوەی بەڵگەدار و حەقیقەتە، دەبێت ملکەچی بیت، خۆ ئەگەر ملکەچی نەبیت، هیچ ناگۆڕێت و زانست گرنگی بە باوەڕی تۆ نادات". لێرەوە زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت باوەڕ دابڕێنراوە لە ڕاستی، بە مانایەکیتر ئەوەی باوەڕ بوو بریتی نییە لە حەقیقەت، زۆرێک لە ئاییندارانی سەردەم بەم بانگەشە بریقەدارە ملکەچ بوون، بەم شێوەیە ئەگەر زانست حەقیقەت بێت و ئایین باوەڕ، پێویستە ئایین لە ژێر ڕۆشنایی زانستدا تەفسیر بکرێت. ئەمە بە شێوەیەک پەلی کێشا بۆ ئەوەی بەشێک لە موسڵمانان بڵێن: "ئەوەی زانست دەیڵێت، قورئان ١٤٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا سەلماندوویەتی"، بێباوەڕانیش لە وەڵامدا دەڵێن: "ئەوەی ئێوە دەیکەن، شاردنەوەی کێشەکانی ئایینە بە زانست، تا زانست ڕاستییەکان دەرنەخات ئێوە هیچی لەسەر ناڵێن، کاتێکیش زانستەکە دەگۆڕێت ئێوەش ماناکان دەگۆڕن". هەروەها بێباوەڕان ئەم بابەتە بە پرسێکی مێژوویی دوور و درێژ لە قەڵەم دەدەن، هەندێک دەڵێن: "پیاوانی ئایینی لە ترسی حوکمی تەکفیر و لێدان خۆیان خەریک کردووە بە بابەتی وردەکاری نەوەک پرسی گشتگیر، چونکە ئەو پرسانە لە ئاییندا مەترسیدارن، لەبەر ئەوەی هەڵەکانی ئایین دەردەخەن، کاتێک کەسانێکی وەک گالیلۆ و نیوتن، ویستوویانە ڕاستییەکان دەربخەن ئەشکەنجە دراون و ڕێگرییان لێ کراوە". لەڕاستیدا ئەم بابەتە ئەگەر دژایەتیی ئایینیش نەکات وەک خۆی، ئەوا دژایەتییەکی زۆر تووندی توراسی ئایینی و تێگەیشتنی نەریتی بۆ ئایین دەکات، بەشێوەیەک کەوا دەریدەخات بەردەوامیدان بە وێناکردنە جێگیرەکان بۆ ئایین کارێکی هەڵەیە، و دەبێت نوێگەری قبوڵ بکرێت. شایەنی باسە ئەم پێکدادانەی نێوان ئایین و زانست، تاوەکو ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر بەم شێوەیە بوونی نەبووە، و جیاکاریکردن لە نێوان حەقیقەت و باوەڕ بە ڕەهایی شتێکی نادروست بووە. دەتوانین بڵێین بابەتی تێکگیربوونی نێوان ئایین و زانست، کێشەیەکی دوو ڕەهەندییە: یەکەم: تێنەگەیشتنە لە مانای زاراوەکان کە ڕووکەشانە وا دەردەکەون شتێکی بێبایەخ بن، بەرامبەرەکەشی وا دەردەکەوێت شتێکی گەورە و بەهێز بێت، وەک ڕێنێ گینۆن لە (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) دا دەفەرموێ: "چەمکە ڕۆژئاواییەکان سیحرێکیان تێدایە، کاتێک بانگەشەیان بۆ دەکرێت کاریگەرییان لەسەرت دەبێت، وەک زانست، پێشکەوتن، شارستانیەتی مۆدێرن و ... هتد"، کەچی کاتێک لێکۆڵینەوە لە چەمکەکان دەکرێت، دەردەکەوێت شتەکە لەسەر بنەمایەکی دروست نییە بەو شێوەیەی کە باس دەکرێت. بە نموونە، باوەڕ بریتییە لە پشتڕاستکردنەوە (تصديق - Justification) لەسەر باسێک، ئاشکراشە لۆژیکزانەکان فەرموویانە وێناکردن (تصور - Conception) پێش پشتڕاستکردنە، کەواتە ئەساسی باوەڕ بریتییە لە زانینی تۆ بە شتەکە و حوکمدان لەسەر ڕاستییەتیی، هەروەها زانست (Science) لە زمانەوانیدا واتا زانین (To know) بەڵام وەکو دەستەواژە مانای مەعریفە (Epistme) نادات بە ڕەهایی، بەڵکو بەشێکە لە مەعریفە، هەڵبەتە گەر بە بەشێکیش هەژمار بکرێت. دووەم: بێ ئاگایی لە مەنهەجیەت و بنەماکانی هەردوو لا؛ کە ئەمەش خاڵێکی زۆر گرنگە، و بەشێوەیەکی گشتی زۆربەی باسەکانمان لەم زنجیرەیەدا، لەم خاڵەدا چڕ دەکەینەوە، و وردەکارییەکانی لە بەشەکانیتردا ڕوون دەکەینەوە. #ڕەسەنایەتی #ئایین #زانست #نوێگەری