ru
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Открыть в Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Больше
1 393
Подписчики
-124 часа
-37 дней
-1430 день
Архив постов
Repost from دژە باو
پێدەچێ ئێمە بەڕاستی نزیکبینەوە لە کۆتایی جیهان، یاخود لە کۆتایی چەرخێك یان دەورەیەکی مێژووی کە ئەشێ ڕێکەوت بکات لەگەڵ دەورەی
پێدەچێ ئێمە بەڕاستی نزیکبینەوە لە کۆتایی جیهان، یاخود لە کۆتایی چەرخێك یان دەورەیەکی مێژووی کە ئەشێ ڕێکەوت بکات لەگەڵ دەورەی گەردوندا، بەپێی ئەوەی کە هاتووە لە تەواوی بیروباوەڕە ئیلاهییەکاندا لەسەر ئەم دۆزە. ئەوەی چاوەڕوانکراوە ئەوەیە لەم دۆخەی کە ئێستە لە ئارادایە، گۆڕانکارکی گشتی ڕودەدات کە پاشماوەکەی تەواوی خەڵکی سەرزەوی دەگرێتەوە، ئیدی بە هەر وێنایەك ڕوبدات کە نامەوێت بچمە وردەکاریەکەیەوە. ڕێنێ گینۆن أزمة العالم الحديثة #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
"چەمکی مرۆڤگەرایی (Humanity) ئامرازێکی ئایدیۆلۆژییە، بەتایبەتی بۆ فراوانبوونی داگیرکاریی ئیمپریالی بەسوودە، و لە پشت ڕووکەشە
"چەمکی مرۆڤگەرایی (Humanity) ئامرازێکی ئایدیۆلۆژییە، بەتایبەتی بۆ فراوانبوونی داگیرکاریی ئیمپریالی بەسوودە، و لە پشت ڕووکەشە ئەخلاقی و خێرخوازییەکەیەوە، ئامرازێکە بەدەست ئیمپریالیزمی ئابووری." کارل شمیت ئەو شتە نوێیەی کە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەم هێنرایە ئاراوە و مرۆڤایەتی پێشتر نەیدەزانی، تاوانبارکردنی دوژمنی دەرەکی بوو، وتنی ئەمە ڕەنگە تا ڕادەیەک سەیر بێت چونکە هەمووان ڕاهاتوون بە تاوانبارکردنی دوژمن، بەڵام ئەوە ڕاستییە؛ پێش جەنگی جیهانی مرۆڤ بە تاوانبار وەسف نەدەکرا، تەنها لەناو سیستەمی ئەخلاقیی خۆیەوە نەبێت، سەبارەت بە دوژمنیش دەکرا بە هەمەجی، ناشارستانی، کافر، یان بە هەر شتێک وەسف بکرێت، بەڵام هەرگیز وەک تاوانبار وەسف نەدەکرا، چونکە بێگانە بوو، بێگانەش لەڕووی ئەخلاقییەوە حوکم نادرێت، تەنانەت ئەگەر لە نزمترین پلەی ئەخلاقیشەوە دابنرێت، لەکاتی بەدیلگرتنیدا یان دەکوژرێت، یان وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل یان بە فیدیە ئازاد دەکرێت، یان ڕەنگە لێخۆشبوون بیگرێتەوە. بەڵام دوای ساڵی ١٩٤٥، و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، دوژمن لەبەردەم دادوەرێک وەستا بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت دەربارەی "تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی" کە لە شەڕدا ئەنجامی داوە؛ دادگایی دوژمن (حزبی ڕەسمکێشە نەمساییەکە) کرا لە دادگاییکردنەکانی نورنبێرگدا بەپێی قانوونێک کە پێشتر حوکمی پێ نەدەکرا و لێکەوتەکانی بە گەڕانەوە بۆ پێش خۆی بوو¹؛ بێگومان ئەگەر براوەش دادگایی بکرایە بەپێی ئەو قانوونە، ئەوە بە تاوانبار دەردەچوو. دادگاییکردنەکانی نورنبێرگ هاوئاستی ڕاگەیاندنێکی فەرمی بوو بۆ دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسیی جیهانی، کە لە هەمان کاتدا پۆلیس و دادوەری هەبوو، و پارێزبەندیی تەواوی هەبوو، ئەویش ئەمریکا بوو کە شەرعییەتی هەژموونی خۆی لە ئایدۆلۆژیای مافەکانی مرۆڤ و ئایینی مرۆڤگەراییەوە وەردەگرت، ئایینی فەرمیی کەشتیهەڵگری (یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد) و قازیفەی (بی ٥٢). کەواتە گرنگی و مەترسیی ئەم ئایینە بەناو مرۆڤدۆستە تەنها خۆی نادۆزێتەوە لە کۆمەڵێک دەستەواژەی گەمژانە کە هەرزەکارێک لەسەر هەژماری سۆشیال میدیای خۆی نووسیویەتی، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئایینێکی جیهانیی ڕاستەقینەیە لە ڕێگەی خودی هێزەوە هەژموونی خۆی بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت و تێڕوانینی خۆی بۆ ژیان بە شێوەیەک دەسەپێنێت کە ڕێگەی پێدەدات بانگەشەی باڵادەستیی ئەخلاقیی خۆی بەسەر باقی مرۆڤایەتیدا بکات، بەبێ بەرەنگاربوونەوەیەک لەلایەن ئەوانیترەوە. ئێمە زۆر باش دەبینین کە بەشێکی زۆری خەڵکی ئەم ئایینە و هێزەکەیان قبوڵ کردووە، نموونەی زیندووش ئەوەیە کە هەندێک کەس وەک تاوانبارێکی جەنگ مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی جوولەکە دەکەن و داوا دەکەن سەرکردەکانی لەبەردەم دادپەروەریی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێن وەک ئەوەی کێشەیەکی هاوسەرگیری بێت؛ کاتێک مامەڵە لەگەڵ کێشەی دەوڵەتی جوولەکە دەکەیت وەک تەنها پرسێکی (قوربانی - تاوانبار) و هەندێک ماددەی یاسای نێودەوڵەتی، دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆیە بە سیستەمی ئەم ئایینە و دەسەڵاتی لایەنگرانی. هەروەک مۆریس بارداخ لە کتێبی (نورنبێرگ و خاکی بەڵێندراو) دا دەڵێت: "ئێستا، بەشێوەیەکی فەرمی لەدوای دادگاییکردنەکانی نورنبێرگەوە، ئایینی مرۆڤگەرایی (هیومانیتی) هەیە، هەروەها ئایینی کاسۆلیکیی مرۆڤسەنتەر. دەبێت ملکەچ بین بەرامبەر پیرۆزیی کەنیسەی مرۆڤگەرایی کە خاوەنی کۆمەڵێک بۆمب هاوێژە وەک مزگێنیدەر. حوکمی نورنبێرگ دەستوورێکی نێردراوانەیە ئێستا (واتە وەک  شەریعەتێک وایە پێغەمبەرێک هێنابێتی)، ئەنجوومەنی پاپاکان بڕیارەکەی دەرکرد و سەولەجانەکە (دارعەسای پاشا) بەر زەوی کەوت؛ ئێستا دەچینە ناو مێژووی ئیمپراتۆریەتی پیرۆزەوە" ـــــ ¹ مبدأ عدم الرجعية، بنەمای نەگەڕانەوەی قانوونەکان بۆ پێش خۆیان یەکێکە لە دیارترین بنەمەکانی ناو دنیای قانوونی وەزعی، کڕۆکەکەشی ئەوەیە کارکردنی هەر قانوونێک دوای پرۆسەی دانانی و نووسینی وەک دەق، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دەست پێدەکات و بەسەر بارودۆخەکانی پێش خۆی جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش لەپێناو نەبوونی تعسف لە حوکمدان بەسەر تۆمەتبار؛ شایەنی ئاماژەپێدانە ئەم بنەمایە، دەرهاویشتەی بنەمای شەرعییەتی تاوان و سزایە، کە هیچ تاوان و سزایەک لە قانوون دا نییە بەبێ بوونی دەق. #ڕەسەنایەتی #مرۆڤگەرایی

Repost from دژە باو
پڕۆتستانتیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کتێبی پیرۆز بەرز ڕادەگرن، کەچی لەڕاستیدا ئەوان ڕوحیان لە کتێبەکە داماڵی و لێیان جیا
پڕۆتستانتیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کتێبی پیرۆز بەرز ڕادەگرن، کەچی لەڕاستیدا ئەوان ڕوحیان لە کتێبەکە داماڵی و لێیان جیا کردەوە، هەر وەختێک تاکگەرای و سەنتەریەتی ئینسان مەبەست لێی بەکار هێنانی ئەقڵ بوبێ و ویستی گونجاندنی حەقیقەتی هەبوبێت لەگەڵ بارودۆخ یا ڕەدفعل خاڵی ئەساسی پرسەکە بێ وەک ئەوەی پڕۆتستانتیەکان کردیان ئەنجام و ئامانج لێی شێواندی حەقیقەت و داماڵینی ڕوحە لە مەعنا بەرزەکە René Guénon The crisis of the modern world #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
ئەخلاقی نەریتیمان فەرمان بە پیاو و ژن دەکات کە زیاتر و زیاتر خۆیان بن، و زیاتر و زیاتر بە تووندی و بوێرانە گوزارشت لەوە بکەن
ئەخلاقی نەریتیمان فەرمان بە پیاو و ژن دەکات کە زیاتر و زیاتر خۆیان بن، و زیاتر و زیاتر بە تووندی و بوێرانە گوزارشت لەوە بکەن کە یەکێکیان دەکاتە پیاو و ئەوەی دیکەیان ژن. بەلای ئێمەوە هەمان شت ڕیشەی هەموو بەهاکانە: قارەمانیەتی، زاڵبوون بەسەر نەفس دا. ئەم جیاکارییە جیاوازیی سروشتی دادەمەزرێنێت، بۆ ڕەزامەندیی ناخ لەنێوان پیاو و ژن. بۆ جەنگاوەر لە ڕێگەی کاری پاک و دڵسۆزانەوە، و لە ڕێگەی وازهێنانێکی ڕوون و پیاوانە، لە ژیانەوە بۆ "زیاتر لە ژیان".  لە ژنیشدا قارەمانیەتی قوربانی بوونێکی تەواو بۆ بوونەوەرێکی دیکە بوونی هەیە "جا ئەویش ئەو پیاوە بێت کە خۆشی دەوێت یان کوڕەکانی"، کە ئەمەش وادەکات مانای ژیانی، خۆشییەکانی، پاساودانی و ڕزگاربوونی بدۆزێتەوە. یۆلیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
شارە گەورەکان تەنها نەبوونەتە هۆکاری پیسیی ژینگە و بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی و لەناوبردنی سروشت، بەڵکو مرۆڤیان لەناخەوە کوشتو
شارە گەورەکان تەنها نەبوونەتە هۆکاری پیسیی ژینگە و بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشی و لەناوبردنی سروشت، بەڵکو مرۆڤیان لەناخەوە کوشتووە و ڕوحیان لێی دەرهێناوە. بەهۆی شارە گەورەکان و کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان لە جێگەیەکدا، ژمارەی تاوانی کوشتن لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی نزیکیی تاکەکان لە یەکترییەوە، نزیکبوونەوەی زۆریش بۆ غەریبەکان کێشەیەکی گەورەیە، جیاوازیی سروشت و خانەوادەی تاکەکان یارمەتیدەری سەرەکین بۆ ئەوە. گەورەیی شارەکان بەهەمان شێوە هۆکارە بۆ فەسادی ئەخلاقی و زینا، و باقی هەڵسوکەوتە نەخوازراوەکانی دیکە (بەپێی کۆمەڵگەی سەر بە شارستانیەتی ئیلاهی)، ئەمەشیان بەهۆی تێکەڵاویی نەناسراوەکان بە یەکتر و ئاسانیی خۆ ون کردن لە گەڕەكە گەورەکانی شاردا، و قەرەباڵغی و ناسیاو نەبوونی کەسەکان بە یەکتر. ئەمەش بوار دەدات بە هەر کەسێکی ناکەسبەچە، لەناو گەڕەکێکدا نیشتەجێ ببێت و چیی بوێت بەتەنها بیکات، ئەگەریش پێی زانرا، ئەوا تەنها لەو گەڕەکە هەڵدێت بۆ گەڕەکێکی دیکە و لە چاو ون دەبێت. شارە گەورەکان سیمایەکی مۆدێرنەی پاڵفتەن، کە تەعبیرێکی تەواو دەکات لە ئاڵۆزی و هەڕەمەکێتی ئەو سیستەمە بەسەریەکداکەوتووە، کە سەر بە هیچ بنەمایەکی جێگیر نییە جگە لە ماددە و چێژی کاتیی هەستپێکراو. #ڕەسەنایەتی #شارە_مۆدێرنەکان

Repost from دژە باو
"ئەو بنەما بنەڕەتییەی کە هەموو پاساوەکانی شەڕی لەسەر دامەزراوە، لە ڕوانگەی کەسایەتیی مرۆڤەوە، "پاڵەوانیەتی"یە. شەڕ وەک دەوترێ
"ئەو بنەما بنەڕەتییەی کە هەموو پاساوەکانی شەڕی لەسەر دامەزراوە، لە ڕوانگەی کەسایەتیی مرۆڤەوە، "پاڵەوانیەتی"یە. شەڕ وەک دەوترێت، دەرفەت بە مرۆڤ دەبەخشێت کە ئەو پاڵەوانەی لە ناخیدا خەوتووە بە ئاگای بێنێتەوە، شەڕ ڕۆتینی ئاسوودەیی ژیان دەشکێنێت، لە ڕێگەی تاقیکردنەوە سەختەکانییەوە، زانستێکی نوێ لە ژیاندا پێشکەش بە مرۆڤ دەکات، ئەویش بریتییە لە ژیان بەپێی مردن و فەنابوون." یۆلیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی #پاڵەوانیەتی

🇵🇸 [کۆتا هەڵمەت بۆ غەززەی بریندار💔] 💎 بسم اللە، هەڵمەتی "مژدانەی ئاگربەست" بۆ دابەشکردنی پارەی نەقدی لە سەرتاسەری غەززە ڕ
🇵🇸 [کۆتا هەڵمەت بۆ غەززەی بریندار💔] 💎 بسم اللە، هەڵمەتی "مژدانەی ئاگربەست" بۆ دابەشکردنی پارەی نەقدی لە سەرتاسەری غەززە ڕادەگەیەنن. 💎 بە ئیزنی خوا ئەمە کۆتا هەڵمەتمانە. 💎 تەنها ٢٤ کاتژمێر بەردەوامدەبێت. 💎ئەگەر پێشتر بەشدارییتکردووە و ئێستا ناتوانی، ئەوا دەتوانیت هەڵمەتەکە لە کەناڵی خۆت یاخود ستۆری خۆت بڵاوبکەیتەوە و بینێریت بۆ دۆستان و ئەزیزانت لە کۆتا ساتەکانی جوهد و جیهادی غەززە.
بۆ ناردنی هاوکاریی بەم ڕێگایانەی خوارەوە، بەشداربن: ✔️ FIB 07831069100 07703037794 07719969760 ✔️ Fastpay 07712157575 07719969760 07702121644 ✔️ Asia 07765527923 ✔️ Korek 07503709011 ✔️ بۆ پەیوەندیی تەلەفوون + ڤایبەر: ( 07765527923 07503709011 )
🔸 پارەی کاش 🔸 لە ئەوروپا و ئێرانیش وەردەگرین. بۆ هەر پرسیار و سەرنجێک، دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەم هەژمارەی خوارەوە: 🔸 t.me/Gazzakurd 🔍 فـەرمـــوون بۆ بەشدارییکردن☟ 👍 t.me/jangyragayandn1/3751 ـ

Repost from دژە باو
بەپێچەوانەی ئەوەی کە جەماعەتی مۆدێرنە حەز دەکەن باوەڕی پێ بکەن، مۆدێرنە پرۆسەیەکە دژایەتیی جیاوازی دەکات و بێ وەستان بەدوای ک
بەپێچەوانەی ئەوەی کە جەماعەتی مۆدێرنە حەز دەکەن باوەڕی پێ بکەن، مۆدێرنە پرۆسەیەکە دژایەتیی جیاوازی دەکات و بێ وەستان بەدوای کەمکردنەوەیدا دەگەڕێت، جا چ لەسەر ئاستی هەموو مرۆڤایەتی لەڕێگەی جیهانگیرییەوە بێت، کە بەربەستە کلتوورییەکانی نێوان گەلان دەشکێنێت، یان لەسەر ئاستی یەک دۆمەینی سیاسی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بنیاتی دەوڵەتی مۆدێرن لە جەوهەرەکەیدا پەیوەستە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ هەموو لایەنەکانی ژیانی دانیشتووانەکەی، ئیتر چ ئایین، عەقیدە، زمان، داب و نەریت، یان ئایدۆلۆژیای سیاسی و کولتوور یاخود هەر لایەنێکی تر بێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی مۆدێرن پەیوەستە بە کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان دانیشتووان و کردنیان بە یەک جۆر و یەکە، تا ئەوپەڕ توانای هەبێت، لەپێناو گەیشتن بە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی یەکگرتوو و هاوچەشن، کە ملکەچی سیستەم و یاسایەکی یەکچەشن بێت. ئەگەر تەماشای دونیای ئێستا بکەین، بۆمان دەردەکەوێت کە فرەیی جیهان لەڕووی زمان و ئایین و مەزهەب و کلتوورەوە زۆر کەمترە لە جیهانی سەدەکانی ناوەڕاست، هەرچەندە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە دە هێندە زیادی کردووە، بۆ نموونە لەڕووی زمانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شتێکی سروشتی بۆ مرۆڤ پێش مۆدێرنیتە، هەنگاونان بووە بەرەو فرەزمانی و زیاتر کردنی، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی یونسکۆ کە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک زمانێک لەناو دەچێت، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە چوار هەزار و ٦٠٠ زمان هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێبڕکێیەی کە مۆدێرنیتە بەسەر زمانەکاندا دەیسەپێنێت و تەنها ئەوانەی زۆرترین توانای کێبڕکێیان هەیە دەمێننەوە و ڕەنگە بابەتەکە بە یەک زمان کۆتایی پێبێت، کە بەسەر زمانەکانی تردا زاڵ ببێت، هەموو مرۆڤایەتی تەنیا ئەو بەکاربهێنن، ئەگەر نەخشەی مۆدێرنە وەک خۆی بۆ چەند سەدەیەک بەردەوام بێت. #ڕەسەنایەتی #جیاوازی #مۆدێرنە #ڕۆژئاوا

ئەمریکا: هەموو هەوڵێك لەسەر زەویی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە دراوە و هیچ دەرئەنجامێکی نەبووە، کارەکە بە ئاسمان سپێردراوە!. مرۆڤ زۆر لەوە لاوازتر و بێقیمەتترە تەحەدای یەك باڵی فریشتەیەکی خودا بکات، نەك زاتی خوا. ئەوەی لە ڤیدۆکەشدا دەردەکەوێت ئاهەنگێکە لە ئەمریکا کە تێیدا دەنگدانێك دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕای کۆمەڵێك فاسق لەسەر ئەوەی کێ جیهان بەڕێوە دەبات(سەرکردایەتی دەکات)، لە ناو هەڵبژاردەکاندا هیچ کەسێك دەنگی بەوە نەداوە کە خودا بەڕێوەبەرە. #هەڵوێستە

#هەڵوێستە لە بنەڕەتدا مارتنلۆسەر دژی مەبدەئی مەرکەزیەت و گەورە و بچوكی پلەبەندی و مانەوە لەسەر بنەما کۆنەکان وەستاوەتەوە، دەستپێشخەری یەکەمی دابەزاندنی دەقە دینییەکان بوو بۆ مستەوای عەوام و غەوغا تا ڕاستەوخۆ و بەبێ واسیتەی زانایان و شارەزایانی دین عەوام بۆ خۆی لە دەقەکان حاڵیبێت لەو ڕوتبە مەعریفییەی خۆی تێیدایە. مارتن لۆسەر ئەو کەسە بوو کە دەستی چووە ئینجیل و وەریگێڕا لە لاتینییەوە بۆ زمانی ئەڵمانی و بەمەش دای لە قەداسەتی دین تا هەرییەکەو بە زمانی خۆی لێیحاڵیبێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەسڵەکەی، لێرەوە لادان و لەڕێدەرچون سەریهەڵدا، کاتێ خەڵك لە دەقەکان حاڵینەدەبوون وەکو خۆی، یان هەڵیاندەگرت بۆسەر مانایەکی شێواو یان گومانیان بۆ دروستدەبوو لە خودی ئاینەکە. مارتنلۆسەر باوکی مۆدێرنەیە لەڕوی ئەنتۆلۆجییەوە، بە دیانەتی مەسیحیش کافرە و دینێکی نوێی هێنا بە فەهمێکی نوێ کە پێش خۆی بوونی نەبوو، هاوشێوەی محمدی کوڕی عبدالوهاب و ئەڕنانێ لا قورئانییەکان و باقی ئەو گەجەروگوجەرەی کە ئەمڕۆ دەرکەوتوون لە جیهانی ئیسلامیدا. ئەو قسەیەشی دەوترێ گوایە دژی ستەمی کاهینەکان وەستاونەتەوە، هاوشێوەی قسەی علمانییەکانی لای خۆمانە کە باسی پیاوانی دین دەکەن و گاڵتەیان پێدەکەن و بە خورافەچی و فێلباز و ساختەچی و…هتد ناوزەندیان دەکەن، جا ئیدی چی واتلێ دەکات کە ئەوەی بە مەسیحییەکانی دەڵێیت و لە مۆدێرنە ڕۆژئاواییەکانت وەرگرتووە، هەمان شت نەڵێیت بە مەلاکانی خۆمان، وەك زانراوە لای ئێمەش دین تەنها مەلا توانیوییەتی قسەی تێدا بکات لە ڕابردودا، ئەو کەهنوتییەی بۆ ئەوانی بڕیار دەدەیت لای ئێمەش شێخانی تەریقەت هەمان کاریان هەبووە بۆ موریدان و خەڵکی بە گشتی. بانگەوازی ڕەسەنایەتی بۆ کەسانی نیمچە مۆدێرنە ناشێت، ئەوانە تەنها تێکی دەدەن نەك بێن و بیگەیەنن. #ڕەدی_لادەران

ئاڵەنگارییەك دەربارەی دوو وشەی(غضب)ی خودا و (ابتلاء) خودا. ئایە موسوڵمان غەزەبی لێدەگیرێت وەك کافران؟ چۆن تەفسیری ئەو کارەساتانە دەکەین کە لە وڵاتانی موسوڵماندا ڕودەدەن؟ لێرە دەتوانیت بیزانیت. #ڕەدی_لادەران

Repost from دژە باو
وشەی "شارستانیەت" سەبارەت بە باب و باپیرانمان نامۆ نەبوو، بەڵکو خۆیان خاوەنی بوون نەک تەنها بانگەشەیک بێ و هیچیتر، هەرچی مۆدێ
وشەی "شارستانیەت" سەبارەت بە باب و باپیرانمان نامۆ نەبوو، بەڵکو خۆیان خاوەنی بوون نەک تەنها بانگەشەیک بێ و هیچیتر، هەرچی مۆدێرنەیە بەرییە لە جەوهەری ئەم وشەیە، ئەوان بانگەشە بۆ "شارستانیەت"ێکی "نزم" هاوشێوەی خۆیان دەکەن کە حەقیقەتیش هاوئاستی خۆیان بێت. ڕێنێ گینۆن (عبد الواحد يحيی) #ڕەسەنایەتی #شارستانیەت

Repost from دژە باو
زنجیرە وتاری (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، کۆمەڵە وتارێکی سادە وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنی واقع
زنجیرە وتاری (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، کۆمەڵە وتارێکی سادە وەک سەرەتایەک بۆ ناساندنی واقعی ئەمڕۆ، و گرتنەبەری چەند دەروازەیەک لە دەروازەکانی واقعی ئەم سەردەمی مۆدێرنەیە بۆ گەڕانەوە بەرەو مەفهوومی توراس و ڕەسەنایەتی. بەشی یەکەم: پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا. دەتوانن لە کەناڵی یوتوبەوە سەیری بکەن: https://youtube.com/@sadatplatform

Repost from دژە باو
گرفتێک هەیە پێویستە ئاگاداری بین ئەویش بانگەشەی مۆدێرنەیە بۆ دامەزراندنی شارستانیەتێکی مادیی، بەو چەشنەی هەرشتێک [ نەپێورێت -
گرفتێک هەیە پێویستە ئاگاداری بین ئەویش بانگەشەی مۆدێرنەیە بۆ دامەزراندنی شارستانیەتێکی مادیی، بەو چەشنەی هەرشتێک [ نەپێورێت - دەستی لێنەدرێت - نەکێشرێت ] ئەمە ئەسڵ نیە و ئەوان هەوڵی داماڵینی ئەسڵی وشەی " شارستانیەت " دەدەن کە ماناکەی پێویستە بڵند بکرێت و بدرێتە پاڵ ئەو شوێنەی کە پێی دەوترێت "پیرۆزی " بەپێچەوانەوە هیچ واتایەکی نابێت ڕۆژهەڵاە و ڕۆژئاوا عبدالواحید یحی #ڕەسەنایەتی #شارستانیەی

Repost from دژە باو
گەمارۆدانی ڕۆژئاوا سەرلێشێواویی مۆدێرنە سەرچاوەکەی ڕۆژئاوایە، تا چەند ساڵیش لە ڕۆژئاوا ماوەتەوە، بەڵام شتێک ڕوودەدات نابێ چاو
گەمارۆدانی ڕۆژئاوا سەرلێشێواویی مۆدێرنە سەرچاوەکەی ڕۆژئاوایە، تا چەند ساڵیش لە ڕۆژئاوا ماوەتەوە، بەڵام شتێک ڕوودەدات نابێ چاوپۆشی لێ بکرێت ئەو "سەرلێشێواوییە" "CONFUSION" لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە، وا پێدەچێت ڕۆژهەڵاتیش ملکەچی بێ، چۆکی بۆ دابدات، لەوە تێدەگەین دەستدرێژییەکانی ڕۆژئاوا شتێکی نوێ نییە، بەڵام لە هەژموونێکی دڕندانە و خراپ قەتیس بووە، گرفتی گەورە بە ڕۆژئاوایی کردنی ڕۆژهەڵاتییەکانە کە دەستبەرداری نەریتەکانیان بوون و هەموو ناڕێکییەک و لادانێکی مۆدێرنانەیان گرتۆتەبەر. پێشبینیی عبدالواحید یحيی (ڕێنێ گینۆن) لە پێش جەنگی جیهانیی، دووەم بۆ دۆزی بە ڕۆژئاوایی کردنی ڕۆژهەڵات و زاڵکردنی مۆدێرنە بەسەر جیهاندا. #ڕەسەنایەتی

Repost from N/a
پاشان خودای گەورە (ﷻ) ڕەحمەتی خۆی ڕژاند بەسەرماندا، لوتفی فەرموو کە بە پلەبەندی لە عەقڵ و بۆچوونەوە مرۆڤی درووست کرد، هەروەک
پاشان  خودای گەورە (ﷻ) ڕەحمەتی خۆی ڕژاند بەسەرماندا، لوتفی فەرموو کە بە پلەبەندی لە عەقڵ و بۆچوونەوە مرۆڤی درووست کرد، هەروەک چۆن پلەبەندی کردووە لە موڵک و ماڵ و پلە و پۆست و پایەدا، چونکە بەهۆی نزیکی بارودۆخ و ئاستەوە مرۆڤ بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەهۆی گەندەڵییەوە، کە دەبێتە هۆی ڕکابەری و ئیرەیی کە لە نێوانیاندا دروست دەبێت، و ڕق و ناڕەزایی دەوروژێنێت. ئەوانەی عەقڵی سەلیمیان هەیە و عاقڵانە بیردەکەنەوە، دەزانن ئەگەر هەموو مرۆڤەکان پاشا بن، ئەوا پاڵی لێدەدەنەوە بەهۆی دەسەڵاتەوە و هەموو کۆمەڵگا تێکدەچێت، ئەگەر هەمووشیان خزمەتکار بوونایە، لەناو دەچوون، هەروەک چۆن لە دەوڵەمەندیدا یەکسان بونایە، کەس بێڕێزی بە کەس نەدەکرد و کەسیش بەزەیی بە کەسدا نەدەهاتەوە، و ئەگەریش لە هەژاریدا یەکسان بوونایە، لە سەختیدا دەمردن و لە نەهامەتیدا لەناو دەچوون. بۆیە کە ئیرەیی و شانازیکردن بەشێکە لە سروشتی مرۆڤ، جیاوازی لە چارەنووس و بارودۆخیاندا هۆکاری مانەوە و ڕازیبوونیانە”. - شێخی ڕەئیس ئیبن سینا، کتێبی (السیاسة).

Repost from دژە باو
"زۆرینەی خەڵکی هاوچەرخ ئاهەنگی شادی دەگێڕن بە بۆنەی "شارستانیەتی نوێ"وە بەوەی کە شارستانیەتێکی "پێشکەوتووە"، بەڵام لەڕاستیدا
"زۆرینەی خەڵکی هاوچەرخ ئاهەنگی شادی دەگێڕن بە بۆنەی "شارستانیەتی نوێ"وە بەوەی کە شارستانیەتێکی "پێشکەوتووە"، بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی بۆ ئێمە دەردەکەوێت تەنها داکەوتن و خلۆربوونەوەیەکە بەرەو خوارەوە و قووڵایی، ئەم شارستانیەتە هیچ نییە جگە لە پاشماوەی جووڵەیەکی خێرای سەر بەرەوخوار بە شێوازێکی بەردەوام مرۆڤی هاوچەرخ دەبات بەرەو جێیەک کە خلیسكە، تێیدا ژمارە باڵادەستە نەک کواڵێتی." ڕێنێ گینۆن، قەیرانی جیهانی مۆدێردن (أزمة العالم الحديث - The crisis of the modern world)

Repost from دژە باو
"لەو کۆمەڵگەیانەی هەمووان پێیان وایە یەکسانن، باڵادەستیی حەتمیی کەمینەیەک وادەکات ئەوانی تر هەست بە شکستخواردوویی خۆیان بکەن،
"لەو کۆمەڵگەیانەی هەمووان پێیان وایە یەکسانن، باڵادەستیی حەتمیی کەمینەیەک وادەکات ئەوانی تر هەست بە شکستخواردوویی خۆیان بکەن، بە پێچەوانەوە لەو کۆمەڵگەیانەی نایەکسانی (هەرەمیەت) بنەمایە، هەر مرۆڤێک لە شوێنی جودای تایبەت بە خۆی دەبێت، بەبێ ئەوەی هەست بە پێویستی و کەموکورتی بکات، تەنانەت ئەگەر بیریش بکاتەوە بۆ بەراوردکردنی خۆی بە ئەوانی دیکە؛ تەنها چوارچێوەیەکی هەرەمی بەزەییدارە بەرامبەر بە مامناوەند و بێ دەسەڵاتەکان." نیکۆلاس گۆمێز داڤیلا #ڕەسەنایەتی #هەرەمیەت

Repost from دژە باو
مۆدێرن تایبەتمەندییەکی ڕێژەیی هەیە بۆ شتەکان، لەسەر بنەمای ژمار و زۆری ئیعتیباریان بۆ دادەنێت. ئەمەی کە دەیبینن کرێکاری یەکێک
مۆدێرن تایبەتمەندییەکی ڕێژەیی هەیە بۆ شتەکان، لەسەر بنەمای ژمار و زۆری ئیعتیباریان بۆ دادەنێت. ئەمەی کە دەیبینن کرێکاری یەکێک لە کانەکانی خەڵوزە لە ئەمریکا لە سەرەتاکانی سەدەی20. بەم جۆرە دەیانخستنە ناو قەفەسەوە تا وەك ڕافیعە بەکاریان بهێنن بۆ بەرزکردنەوەۍی خەڵوز. زۆرینەیان خەڵکی ئیرلەندان. لە هیچ سەردەمێکدا بە هێندەی سەردەمی زاڵی سیستمی مۆدێرنە، مرۆڤ بێنرخ تەماشا نەکراوە. سروشتیش وایە هەر شتێك لە ڕوی ژمارەوە زۆر بوو، بەها مەعنەوییەکەی لەدەست دەدات. بهێنە پێش چاوی خۆت، ئەگەر لە زێڕ لە ڕوی زۆرییەوە - هاوشێوەی بەرد بوایە، ئایە هەمان نرخی دەبوو لەلای مرۆڤ تا بەکاریببات بۆ دیاریکردنی بەهای شتومەك؟! بە دڵنیاییەوە نەخێر، ژمارە و کوالێت پێچەوانە ئاڕاستەن، هەتا یەکیان زیاد بکات ئەویدی کەم دەکات. #سادات #ڕەسەنایەتی #وێنەیەکی_مێژووی