ru
Feedback
ژیان جوانه

ژیان جوانه

Открыть в Telegram

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

Больше
1 378
Подписчики
+124 часа
+27 дней
-530 день
Архив постов
کابرایەکی مەڕدار دەچێتە لای شێخێ دەڵێ: بە قوربانت بم ئەو شەو خەونێکی ناخۆشم دیت. شێخ دەڵێ: بۆم بگێڕەوە بزانم چۆن بوو! دەڵێ: لە خەونم دا دوو گورگ گوێدرێژێکیان بە جل و تێڕ و کورتانەوە بۆ هێنام و پاشان حەوت ساڵ لە بەر چاوی خۆم مەڕەکانمیان دەخوارد و من کەیفم پێی ساز بوو!!! شێخ دەڵێ:کاکە ئەو کەرە ماشینی پڕایدە کە وەری دەگری و پێی شادی ئەو دوو گورگەش ئێران خودڕەو و سایپان کە دەبێ حەوت ساڵ بەهرەی مەڕەکانت بدەیەوە بە قیستەکانیان و ڕەنجت بە با بڕوا. نادرمستەفازادە ‌ـ کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

کابرایەکی دامدار دەچێتە لای شێخێ دەڵێ: بە قوربانت بم ئەو شەو خەونێکی ناخۆشم دیت. شێخ دەڵێ: بۆم بگێڕەوە بزانم چێ! دەڵێ: لە خەونم دا دوو گورگ گوێدرێژێکیان بە جل و تێڕ و کورتانەوە بۆ هێنام و پاشان حەوت ساڵ لە بەر چاوی خۆم مەڕەکانمیان دەخوارد و من کەیفم پێی ساز بوو!!! شێخ دەڵێ:کاکە ئەو کەرە ماشینی پڕایدە کە وەری دەگری و پێی شادی ئەو دوو گورگەش ئێران خودڕەو و سایپان کە دەبێ حەوت ساڵ بەهرەی مەڕەکانت بدەیەوە بە قیستەکانیان و ڕەنجت بە با بڕوا. سووژە فارسی نادرمستەفازادە ‌ـ کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

دەڵێن کاتێ ئەسپ دەیهەوێ لە چۆمێک بپەڕێتەوە،ئەوەڵ ئاوەکە قوڕاو دەکا و پاشان دەڕوا دەزانن بۆ؟؟!!! چونکێ وێنەی خۆی لە ناو ئاوەکە دا دەبینێ و بە هیچ جۆرێک ڕازی نییە لاقی لە سەر ئەو وێنەیە دانێ و وادەزانێ ‌ئەسپێکی تر، لە ناو ئاوەکە دایە... لە کاتێ دا کە تەنیا وێنەیەکە و هیچی تر، ئەو کات ئێمە ئینسانەکان بە ڕۆاڵەت گەورەی خۆڵقێنەراوەکان، بێ‌پەروا لە سەر دڵی یەکتر، کەسایەتی یەکتر هەستی یەکتر و کەسانێ کە خۆشیان دەوێیین و گاهەیە خۆشمان بۆێن زۆر بە ئاسانی و بەو پەڕی دڵ ڕەقی لاقی لە سەر دادەنێین و بە سەری داتێ دەپەڕین.‌!!! وەرگێڕانی نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

کوانێ قەندی دەوێ ئەو چایەی بە شیرنی لێوی تۆ بخورێتەوە نادرمستەفازادە ☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆپێنج‌شەم
کوانێ قەندی دەوێ ئەو چایەی بە شیرنی لێوی تۆ بخورێتەوە نادرمستەفازادە ☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆپێنج‌شەممە 🌼۱۰ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۱۰ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۱ی ئەوتی ۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

·•●✿●•· ئێمەیان لە سادە بوونمان ترساندۆ هیچ کەس نێ بڵێ‌: سادەبوونیش باشە کەسێک نەیکوت: کاتێ سادە بی، بەسادەیی پێ‌دەکەنی بە سادەیی خۆشحاڵ دەبی بە سادەیی دەبەخشێوە بە سادەیی ئەویندار دەبی بە سادەیی جل و بەرگ لە بەر دەکەی تەنانەت بە سادەیی دەگری... جۆرێکیان ئێمە لە سادە بوون ترساندۆ کە هەموومان ناچارین ڕوو بەندێک لە جینسی حەوت خەتی و لە خۆ ڕازی بوون و ڕامیاری بکێشینە سەرخۆمان. وە گەر نا هەموومان هەر وەکو یەکین، کۆمەڵێک ئینسانی سادە و ساکار و بێ فڕ و فێڵ و بێ‌غەل و غەش... بەو جیاوازییە کە هێندێکمان زۆر خراپ چووینەتە ژێر ڕووبەندی لە خۆ ڕازی بوونەوە زۆر خراپ خۆمان لێ گۆڕاوە کە هیچ شتێ جگە لە خۆمان نابینین. هیچ شتێک!!!!!!!! "نەرگیس سەرافیان طوفان" وەرگێڕانی نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

تۆوی پێکەنینیان چاندۆ لە دڵی منداڵیم هەموو ڕۆژێ چرۆ دەردەکا بیرەوەریت وە ـ نادرمستەفازادە ــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ بذر خنده       کاشته شد در دل کودکی ام هرروز جوانه می زند             خاطرت ... ✍#ستاره_سهیل 📚#خوشه_خوشه ♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

بە ژیان بڵێن سوێند دەخۆم بۆی ئازاری نەدەم ئەگەر ئەوجار لێم بێتە پێش وە ـ نادرمستەفازادە به زندگی می گویم قسم می خورم که من اذیتت نکنم.... نزدیک شو سرکون بولص ترجمه:#احمددریس ♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

بیستبووم دڵی هەر کەسێ بە ڕادەی مستی قووچاویەتی دەستم دەکەمە مست دەڕوانمە قامکە نووشتاوەکانم دەستم دەسوڕێنم، تەماشای دەوراندەوری دەکەم، دڵم دەبێ چەندە چکۆلە و کز و لاواز بێ!!؟؟ پێم سەیرە کە چۆن  ئەو مردەلۆخە چکۆلەیە.هەر چی هەیە بە سەر ڕۆژگارمی دێنێ؟ کاتێ تەنگ دەبێ.. دەمهەوێ ئاسمان و زەوی لێک بدورم! کاتێ دەشکێ... چنگ دەخاتە گەرووم هەناسەم بە سەغڵەت دێتە دەرێ کاتێ شتێکی دەوێ و ناتوانێ پێی بگا شەپۆل شەپۆل فرمێسک بە خەڵات بۆ چاوەکانم دەنێرێ سەیرە لام کە چۆن ئەو کز و لاوەزە ئەو هەموودەردەم بە سەر دێنێ؟؟!! '#احمد_شاملو #وەرگێڕان_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆپێنج‌شەممە 🌼۸ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۸ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۳۰ی ژو
☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆپێنج‌شەممە 🌼۸ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۸ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۳۰ی ژووئییەی۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

 ئەی ئەوین بێ ئەوەی بتبینم و بتناسم پێش ئەوەی تێت بگەم بزانم چی خۆشم ویستی نازانم، ڕەنگە پێشتر تۆم دیبێ؟ لەو کاتەی کە پەڕداخێکی شەڕابت هەڵگرتبوو یا نا گاهەیە، تۆ هەر ئەو گیتارە بی، کە نەمدەزانی بەدرووستی لێی بدەم!؟ بەڵام باوەڕت بێ هەر خۆشم دەویستی، بێ ئەوەی تێت بگەم یان ئەوەی هیچکاتێ تۆم دیبێ لە ناکاو دیتم تۆ لە گەڵ من، تەنیا لە هەڵگری باری قورس لەوێ بووی هەستم پێ‌کردی دەستم بە سەر داهێنای لە مەڵبەندی تۆ دەژیام وەک بریسکەیەک لە گڕی ئاگری قەڵەمڕەوی تۆ ئەی سەرۆک و سەروەری من پابلو نرودا وە ــ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

ئەڵێن تەنگانە خۆشی لە دوایە باوەڕم وایە فەرمودەی خوایە بەڵام سەبری خوا ئەڵێن چل ساڵە من مانگێ ناژیم بەم حاڵــە تاڵـــە ♥️ •.¸
ئەڵێن تەنگانە خۆشی لە دوایە باوەڕم وایە فەرمودەی خوایە بەڵام سەبری خوا ئەڵێن چل ساڵە من مانگێ ناژیم بەم حاڵــە تاڵـــە ♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

# کورتە چیرۆک 💎 کەسێک بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەردەست و شاگردی نیگارکێشێکی گەورە بوو، ئەو بەتەواوی فەن و هونەری نیگارکێشی فێر ببوو، مامۆستا پێی گوت بۆخۆت تەواو بوویەتە مامۆستا و ئیتر من هیچم پێ نەماوە تا فێرت کەم شاگردە فکرێک بە مێشکیدا هات، نەققاشییەکی ئێجگار جوانی کێشاوە و لە گۆڕەپانی شاری دانا، قەڵەمێک و کەمێک ڕەنگیشی لەپاڵ دانا و تکای لە ڕاگوزەر و ڕێبواران کرد ئەگەر لە هەر شوێنێک هەڵەیەک دەبینن عەلامەت یان نیشانەیەکی✖️ی لێبدەن ئێوارە کە گەڕاوە دیتی شوێنێک لە تابڵۆکە نەماوە کە عەلامەت و نیشانەی لێنەدرابێ، بۆیە زۆر بە ناڕەحەتی و خەمباری ڕۆیشت بۆ لای مامۆستاکەی مامۆستا پێی گوت: ئایا دەتوانی دیسان هەر ئەو نەققاشییەم  بۆ بکێشێوە؟ شاگردە ڕێک ئەو کارەی کرد و مامۆستا ئەو نەققاشییەی لە گۆڕەپانی شار دانا بەڵام ئەوجار لەگەڵ ڕەنگ و قەڵەمەکە دەقێکیشی لە پاڵ تابڵۆکە دانا کە ئەوە دەقەکەیە: «ئەگەر شوێنێکی نەققاشییەکە عەیب و ئیرادی هەیە بەو ڕەنگ و قەڵەمە چاکی بکەن» ئێوارە گەڕانەوە سەیریان کرد تابڵۆکە دەستی لێنەدراوە! مامۆستا بە شاگردەی گوت: «تەواوی ئینسانەکان بۆ ڕەخنەگرتن ئازا و بەهێزن بەڵام زات و ورەی چاک کردنیان نێ»👌 وەرگێڕان: کامیل ئاغابەیگ پوور ۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۶ی کوردی ♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2

☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆچوارشەممە 🌼۷ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ۷ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۹ی ژووئییەی۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

لە سابڵاغێ وەدەر کەوتم لە گڵەزەردان وا سەر کەوتم بەدوای کۆچی لەیلا کەوتم دەڵێم هات ڕابورد گه‌ردن به‌ خاڵ دنیای ڕوونی لێم كردووه‌ تاڵ ئای شل وای شل باوانم شل بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل بۆتۆ نه‌مام شۆخی چاو به‌ كل ماڵی وێران کردووم چاوی دێوانەم بۆ زۆڵفی خاوی ئەمنی هەژار کەوتمە داوی دەڵێم هات ڕابورد گه‌ردن به‌ خاڵ دنیای ڕوونی لێم كردووه‌ تاڵ ئای شل وای شل باوانم شل بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل بۆتۆ نه‌مام شۆخی چاو به‌ كل ماڵی باوکت سەرەوژێر بێ ئیزراییل بە ماڵیان فێر بێ کێ تۆی ڕەنجاند ڕەبی کوێر بێ دەڵێم هات ڕابورد گه‌ردن به‌ خاڵ دنیای ڕوونی لێم كردووه‌ تاڵ ئای شل وای شل باوانم شل بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل بۆتۆ نه‌مام شۆخی چاو به‌ كل یا خودا هەروا گەرد و تۆز بێ دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ لەیلا جەژنت لێ پیرۆز بێ دەڵێم هات ڕابورد گه‌ردن به‌ خاڵ دنیای ڕوونی لێم كردووه‌ تاڵ ئای شل وای شل باوانم شل بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل بۆتۆ نه‌مام شۆخی چاو به‌ كل #ئای_شل_وای_شل دەنگ: #ناسر_ڕه‌زازی کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2

من هەڵگری برینەکانی تەواوی ئەو شەڕانەم کە لە واندا دەستا و دەستم پێ کراوە لەواندا کڵاویان لە سەرم ناوە. ✍️ فرناندو پسوا وە ـ
من هەڵگری برینەکانی تەواوی ئەو شەڕانەم کە لە واندا دەستا و دەستم پێ کراوە لەواندا کڵاویان لە سەرم ناوە. ✍️ فرناندو پسوا وە ـ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە http://telegram.me/Mostafazadeh2

چەند گۆرانی بە گۆشە نیگای کیژێک کە هەورامانی منە . یوونس ڕەزایی . چەند گۆرانیت بۆ هەنار کوت ئەو رۆژەی بە زاراوەی هەورامی بوویە ئاور؟ لە شاخ دەنگت داوە وەک دەنگدانەوەی ئاوێستا من تۆم ناسیوە بە دابی گۆرانی جوانیم پێ کەرەم کە و هەوایەک لە شەڕاب. چاوت دەستەبژێری هەورە بزەت دیاری پەرستگەیەک کە هیچ کەس سەری پێدا نەکردبێ مەگەر بەعەزمی هەڵفڕین. تۆ سەرەتای کام شەقام بووی؟ بە ڕەوانی ناوی بڵێ دەمهەوێ پیاسەم بە بەستێنت دا بێ. دەزانم سەرەتای مرۆڤ بوو دەستی تۆ بۆیە لە ئامێزم وەرێنا و هەزار ماسی رژانە داوێنی باوە دەزانم کۆتایی سەرماشە نیگات بۆیە  کەوتۆتە خوێنمەوە. راست و رەوان ناوی خۆتم بۆ روون کەوە من تەم و مژ بە زمانم دانایەت قەت. دەمهەوێ کە ناوتم هێنا؛ ئاوێنەکان هەنار بگرن. بانگم کردی؛ هەنارەکان سوور داکەونە داوێنی ژنێکەوە سەمای دەکرد لەگەڵ چارەنووسی بەفر. چەند گۆرانی لە خوێنت دان کە هەر کات لێو دەکەیەوە رەوە کەوێک باڵ دەبزێون لە خیابانیش دارەکان مچوڕکێک بە گەڵایان دادێ. لە جێژنی خاتوو خودای باخ دا دەتبینم بەرت گرتووە لە وەرزێک ناوی زەردە بەڵام هەناوی هەنارستانێکە لە ژن. باران بەسەر زمانم دا دێتە خوارێ بۆیە روون رەوان دەڵێم: ناوتم بۆ دووپات کەوە کە شارەزای پەرستگەی ئاوی ناوتم بۆ بڵێ بە چیا چون ناسیاوی دەڤەرێکی شینی کە مەبەستم ساماڵی نییە. بەتەنیا ئەگەر هاتییە خەڵوەتی پاییزمەوە ملوانکەیەک لە ترێ دەچنم دەستبەندێک لە گەڵای ریحان پاوانەیەک لە دڵۆپی هەور تۆ تەنیا وەرە وەرزی منەوە منیش لەگەڵ تۆ دەڕۆینە بڵواری زستان هەنار دەبەخشینە هەر کەس لەسەرمان گرمۆڵە بووبێ و دەڵێن ئاور بکەنەوە لەسەر پشتی سەخڵەتی و گۆرانی بڵێن بۆ سبەی.

سەمای هەزارپێ هەزارپێیەک بوو کاتێ سەمای دەکرد، تەواوی ئاژەڵەکانی دارستان لە دەوری کۆ دەبوونەوە و هوڕایان بۆ دەکێشا و چەپڵەیان بۆ لێدەدا،جگە لە کیسەڵیەکی بەخیلی بەرچاوتەنگ،کە هیچکات سەمای هەزارپێی پێ خۆش نەبوو،   هەر بیری دەکردەوە کە چۆن بتۆانێ پێشی سەمای هەزار پێ بگرێ تا ئەوەی ڕۆژێ نامەیەکی بۆنووسی و کوتی: ئەی هەزارپێی خۆشەویست و بێ وێنە من یەکێ لە ڵایەنگرەکانی سەمای تۆم،بەڵام پرسیارێکم بۆ هاتۆتە پێش ئەگەر دەکرێ وەڵامم دەوە، کاتی سەما کردن ئایا ئەوەڵ ڵاقی 228هەڵدێنی و پاشان پێی 59؟یا سەما کردن بە لاقی 499دەست پێ دەکەی؟!!! ئەوە چاوە ڕۆانی وەڵامی تۆی خۆشەویستم بە سپاس و ڕێز برات کیسەڵ هەزار پێ بە وەرگرتنی ئەو نامەیە کەوتە بیرەوە، کەبزانێ ئایا بە ڕاستی کاتی سەما کردن کام لاقی لەپێشدا هەڵدێنێ و دوای ئەو کامیان؟!! بەداخەوە پاش وەرگرتنی ئەو نامەیە هێندی چاو لە لاقەکانی کرد و دڵا و دڵی لێ‌دا کە هیچکات نەیتوانی سەما بکاتەوە و بە گشتی لەبیری چۆوە. پرسیار و قسەی بێهوودەی خەڵک، کە لە بەر بەخیلی و خراپەوە دەیکەن، دەتوانێ ببێتە لەمپەر و بەرگری لە پێشکەوتن و گەشە کردنی کاری ئێمە، بۆ سەرکەوتن و وە دەست هێنانی ڕێز و حورمەت نابێ هیچکات گوێ بدەین بەو کەسانە کە لە بەر بەخیلی بە پێشنیار و پرسیاری بێهوودە دەیانەوێ بەرگرمان بن. 👤 یوستین گاردر 📚دنیای سوفی ــــــــــــــــــــــــــــــــ وەرگێڕانی نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە، گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2

☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆسێشەممە 🌼٦ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ٦ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۸ی ژووئی
☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆسێشەممە 🌼٦ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ٦ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۸ی ژووئییەی۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆدووشەممە 🌼٥ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ٥ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۷ی ژووئ
☀ ڕۆژتان باش هاوڕێیان و ئازیزانی #کاناڵ 📆 ئەمڕۆدووشەممە 🌼٥ی گەلاوێژی۲۷۲۶ی کوردی 🌼 ٥ی مرداد ماە ۱۴۰۵ی هــەتـاوی 🌼 ۲۷ی ژووئییەی۲۰۲۶ی زایینی    .•°``°•.¸.•°``°•.             ♥️♥️    •.¸     ¸.••          °•.¸¸.•°`            ¸.·´¸.·´¨) ¸.·*¨)           (¸.·´    (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن @Mostafazadeh2 پەیجی ئینستاگەڕام https://www.instagram.com/nadermostafazadeh3?igsh=bWc4Ym5uMmpwMjZq

حاجی قادر › قەسیدە › خاکی جزیر و بۆتان، یەعنی وڵاتی کوردان خاکی جزیر و بۆتان، یەعنی وڵاتی کوردان سەد حەیف و سەد مخابن دەیکەن بە ئەرمەنستان وا ڕێگەتان دەبەسرێ عێلاتی جاف و بڵباس گەر مردوون لە گەرمێن مەمنووعە بچنە کوێستان کامی کچ و هەتیوی شیرین بێ ڕایدەکێشن هاوار دەبەن ئەبەر کێ پەشمە دەخیل و ئامان مەسجید دەبێتە دێرە ناقووسیان موئەززین مەتران دەبێتە قازی، موفتی دەبێتە ڕەهبان هیچ غیرەتێک نەماوە سەد جار قەسەم بە قورئان پەیدا بێ ئەرمەنستان نامێنێ یەک لە کوردان سەرتان لە قوڕ هەڵێنن، ئەحواڵمان ببینن چۆنین لە دەستی زوڵمی بێدینی دوور لە ئیمان وەڵڵاهی سوممە بیللا، تەڵڵاهی ئەم بەڵایە هەر هێندی پێ دەزانن ئیقلیمی کردە تۆفان تۆفانی ئاو نییە هیچ دەرچێ لە کێوی جوودی بەحری تفەنگ و تۆپە، ئینسانە بەحری عوممان ئەم قیسسەیەی کە کردم ناگاتە چەند ساڵێ ئەم حاڵەتە دەبینن یەک یەک بە چاوی خۆتان حاڵ ئێستەکە وەهایە مەگەر خودا بە سووکی تێکیان بدا وە ئیللا دوورە لە عەقڵی ئینسان هەرچی وەکوو بەیانم بۆ کردوون بە تەحقیق پەیدا دەبن سەگانە، کام قوڕ بکەین بە سەرمان لەم بەینە ئیتتیفاقێ پەیدا بکەن بە مەردی فەرقی نەبێ شوان و جوتیار و میر و گاوان [سوێندیش بخۆن بە دین و ئیمان و سێ تەڵاقە بۆ حیفزی دین و میللەت خۆتان بکەن بە قوربان] گەر هیچ نەبێ بە ئۆین تابیع بە دەوڵەتێ بن بێگانە چاکە دوشمن نەک دوشمنی لە خۆتان ڕۆمی وەکوو بەنی موون کەس پشتیان پێ نەبەستێ کەوتوونە داوی خۆیان، سەرگەشتە ماون و حەیران کوا والیی سەنەندوج، بەگزادەیی ڕەواندوز کوا حاکمانی بابان، میری جزیر و بۆتان ئەو ئایەتەی فَسِیرُواْ فِی الأَرْضِ خوا کە فەرمووی ئیجرای دەکەن سەگانە بالنفسه شاهی خۆیان کوا ئەو دەمەی کە کوردان ئازاد و سەربەخۆ بوون سوڵتانی موڵک و میللەت، ساحیبی جەیش و عیرفان جۆشێک بدەن وەکوو هەنگ، تەدبیر بکەن بەبێ دەنگ ئەسبابی شەڕ پەیا کەن ئەرکانی حەرب و لێدان پاڕانەوە و تەوەککول لەم عەسرە پارە ناکا تیرە دوعایی جەوشەن پەیکانە حیرزی مەیدان بۆچی بەشیری ئێمە یەعنی ڕەسوولی ئەکرەم هیچ ئەدعییەی نەزانی ڕۆژێ کە دەچووە مەیدان وەک خێوە و بوخارا، ناڕوا بەڵا بە هیممەت ڕەفعی بکەن مەشایخ، دەفعی بکەن مەلاتان هەر میرێ کەوتە شوێنی یەک دوو کەسی ڕەش و ڕووت خەڵکی بە موور دەزانێ، خۆی حەزرەتی سولەیمان یەکتان نەچوونە گەردش وا تێ دەگەن لە دنیا هەر پادشاهی ڕۆمە و شاهی عەجەم لە تاران قوتبی زەمانە خالید ئاوارە بوو وەکوو من بێ قەدر و قیمەت و شان، بێ خان و مان و بێ نان شیر و قەڵەم شەریکن لەم عەسرەدا، درێغا شیرم قەڵەمتراشە و کالانییە قەڵەمدان! ئەم مەسئەلە مەشهوورە گەر قوڕ دەکەی بە سەرتا ئیکسیرە خاک و خۆڵی دەرماڵی گەورەماڵان تەنها ئەمە وەها نین، دیباچەیی مەم و زین حاڵیت دەکا چلۆنە ئەحواڵیان سوخەندان خۆتان دەڵێن: ئەگەرچی مەشهووری خاس و عامە هەر ڕێوییەک گەڕابێ ئازاترە لە شێران سەد قائیمە و قەسیدە کەس نایکڕێ بە پوولێ ڕۆژنامە و جەریدە و کەوتۆتە قیمەت و شان بنواڕە سەعی و غیرەت ئێستا لە دەوڵەتی ڕۆم خۆیان خەزێنەدارن، خۆیان تەبیب و سوڵتان هەر دوێنێ ئەهلی سوودان هەستانە پێ وەکوو شێر ئێستێکە موستەقیللن مەحسوودی کوللی ئەدیان بولغار و سیرب و یۆنان، هەم ئەرمەن و قەرەتاغ هەر پێنجیان بە تەعداد نابن بە قەددی بابان هەر یێکە موستەقیللن، کوللێکی دەوڵەتێکن ساحیبی جەیش و ڕایەت، ئەرکانی حەرب و مەیدان هەم حەققیانە ئەرمەن غیرەتکەشی یەکترن وەک ئێمە نین لەگەڵ یەک دەعوا بکەن بە شیران بۆ فەننی حەرب و سەنعەت، بۆ زەبت و ڕەبتی میللەت دەینێرنە ئورووپا گەورە و بچووکی خۆیان حاجی کەسێکە بێکەس بۆ ئێوە قوڕ دەپێوێ گوێی لێ گرن زەریفە، ناگرن بەڵا لە خۆتان ✍#حاجی_قادر_کۆیی