cookie

Мы используем файлы cookie для улучшения сервиса. Нажав кнопку «Принять все», вы соглашаетесь с использованием cookies.

avatar

ژیان جوانه

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

Больше
Рекламные посты
1 474
Подписчики
+524 часа
-27 дней
+6030 дней
Время активного постинга

Загрузка данных...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Анализ публикаций
ПостыПросмотры
Поделились
Динамика просмотров
01
ک.د.آزاد شاعر کرد - ویرگول https://virgool.io/@zanakordistani/%DA%A9%D8%AF%D8%A2%D8%B2%D8%A7%D8%AF-%D8%B4%D8%A7%D8%B9%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D8%AF-e0t2w6wergbq
1421Loading...
02
ڕووبار ڕەشیدی هاوار کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1440Loading...
03
غە‌زه‌ل حە‌یف ده‌وری وە‌فاداری به سه‌رچوو ئه‌وین و وە‌رزی دڵداری به سه‌ر چوو چە‌م و خۆر و مه‌کە و لاچۆ به‌ره‌و خە‌و ده‌چن دیاره کە گشت دیاری به سه‌ر چوو له لێو و نازی چاوی بێ‌سه‌مه‌ر مام کریشمه و تامی وە‌ک پاری به سه‌ر چوو ده‌ڵێن له‌یلای دڵی من لێم زوێره حە‌ز و خولیاش به ناچاری به سه‌ر چوو له حه‌سره‌ت‌دا، به چوونی ئه‌و تە‌واره ده‌ڵێم ژینم به ئازاری به سه‌ر چوو وه‌کوو لاولاو له به‌ژنی خه‌م ده‌هاڵێم خودا ژینم به ده‌م زاری به سه‌ر چوو هه‌زار خۆزگه‌م به کاتی دڵ له ژینا وە‌فا له‌و ناوە ئاساری به سه‌ر چوو بڵێی که‌ی بێ له شاخان بێ سه‌ڵایه‌ک کە ده‌وری جە‌ور و زۆرداری به سه‌ر چوو منیش ئه‌و کاتە دێم بۆ پیره‌مه‌گروون ده‌ڵێم شاهم گە‌دای شاری به سه‌ر چوو ده‌ده‌م لینگی وشه‌ی ئه‌سپی خە‌یاڵم کە خە‌م ڕۆژ و شه‌وی تاری به سه‌ر چوو له بن پارده‌ی خە‌یاڵی خێڵی (سۆران) گه‌لێ شادم که خە‌مباری به سه‌ر چوو ناتق مه‌جیدی (سۆران) "کتێبی نە‌خشی مانی" کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1271Loading...
04
#دڵبەری پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ، دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ، بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ، شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ، ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری #تێڪۆشەر کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1102Loading...
05
ئێمە ئێستاش لە دیتنی یەکتر چێژ دەبەین ئەو لە شێعر و من لە خەیاڵ #وە_نادرمستەفازادە ما هنوز از دیدن یکدیگر لذت می بریم او در شعر من در خیال ... نحن مازلنا نستمتع بزیاره بعضنا البعض هی فی الشعر اُنا فی الخیال.... #احمددریس
1416Loading...
06
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟ ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم #کاکەی_فەللاح کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1062Loading...
07
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆدووشەممە 28/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/28هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1191Loading...
08
قوربان من چیت لێ وەشارم؛ ئەگەر ئاگر دارستانم دەسووتێنێ ئەگەر ئیجە کەس و کارم دەخنکێنێ ئەگەرکوو نان دڵخۆشیم لێ دەتارێنێ ئەگەر ستەم ناناوەرم لێ دەستێنێ؛ هەمووی ئەوانە تاوانە دەیدەم بۆ ئەم  نیشتمانە! #ک_د_ئازاد
2295Loading...
09
فەیزی نیژاد کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2497Loading...
10
گەر ویستت کۆمەڵگایەک بڕوخێنیت، ئەم سێ خاڵە بەجێبێنە. ٭ڕوخاندنی خێزان، ٭ڕوخاندنی پەروەردە، ٭شکاندن وخستنی ڕابەرەکان، بۆ ڕوخاندنی خێزان، کارێک بکە دایک پێی شەرم بێت ئەرکی دایکانەی بەجێبێنێت! بۆ ڕوخاندنی پەروەردە، لەگرنگی مامۆستایان کەم بکەوەو کارێک بکە خوێندکاران ڕقیان لێی بێ، بەوە کارە پێگەی لەکۆمەڵگەدا نامێنێت. بۆ شکاندن و خستنی ڕابەڕەکان، لەپشتەوە چەقۆ لە زاناو ئەدیبان بدە، بچوکیان کەوە، بیانخە بازنەی گومانەوە بۆ ئەوەی کەس گوێیان لێ نەگرێت و باوەڕیان پێیان نەمێنێ... وە ــ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە کاناڵی تایبەت بەزمانی کوردی 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2323Loading...
11
بڕیارم‌دا کە خۆشم نەوێی، پاشان لەهەمبەر ئەم بڕیارە گەورەیە، ترسام! بەڵێنم‌دا نەگەڕێمەوە وگەڕامەوە! بەڵێنم‌دا نەمرم لە دڵپڕی و مردم! بەڵێنم‌دا شێعر نەڵێم بۆ چاوەکانت و کوتم! بەڵێنم‌دا لاواز و بێ‌هێز نەبم و بووم! کەوایە بەهێندم مەگرە! هەر چەندی قەڵس بووم، هەر چەندی تووڕە بووم هەر چەندی هەڵچووم هەر چەندی بێدەنگ بووم لەبەر فرە ڕاستی خەریک بوو، درۆم دەکرد! شوکریش بۆ خودا کە درۆم کرد.... #نزار ــــ قەببانی وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
1922Loading...
12
🔅 راجر ویلیامز: دامەزرێنەری جیایی دین لە ڕامیاری واتە سیاسەت،بۆ خۆی ئینسانێکی زۆر مەزهەبی بوو، وە هۆی ڕاستەقینەی ئەو لەو کارە، پارێزگاری لە پاکی دین بوو، تاکوو دین تێکەڵ بە کایەکانی پیسی سیاسی نەبێ!... #وە_نادرمستەفازاده کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2552Loading...
13
‌                       ئەوەندە یادت دەکەم کە سات بە ساتی شەو شیرنی دەدا بە کازێوەکانم #وە_نادرمستەفازادە ــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ ‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‎‌‌ ‎ ‌آنچنان از تو یاد مـی‌کنم که سطر          به سطر شب                 نخ می‌دهد                    به سپیدهایم ✍#مریم_فیروزیان_فیروزه            ‌‌‎‌─┅━━━━✦━━━━┅─ ‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‎‌‎‌‌ ‎‌‎‌‎‌‌‎‌‌‎‌‌‎‌‎‌‌‎‌‎‌ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1 1797Loading...
14
سڵاو سڵاوێک بە جوانی بەهاری نیشتمان پێشکێش بە ئێوە دۆستان بەیانیتان باش ئەمڕۆ یەکشەممە 27/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/27هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1921Loading...
15
بە داخەوە چەندە درەنگ زانیم بێ‌دینی تۆ لە دینداری من بە خودا نزیکتربوو دینداری من لە ترسی ئەقڵ بوو بەڵام بێ‌دینی تۆ لە برینی دڵ #رها_سابر #وە_نادرمستەفازادە
2442Loading...
16
18 خاڵ تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوتر بین..لە ژیان . 1- هه‌موو كه‌سێك بناسه‌ به‌ڵام هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێك مه‌كه‌ 2- هه‌موو شوێنێك شاره‌زابه‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو شوێنێك مه‌ڕۆ 3- هه‌موو شتێك ببینه‌ به‌ڵام باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتێك مه‌كه‌ 4- گوێ له‌هه‌موو كه‌سێك بكره‌ به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌كه‌ 5- گه‌ر هه‌موو دنیا دڕك بوو تۆ هه‌ر وه‌ك گوڵ به‌ 6- گه‌ر له‌سه‌رمایا ڕه‌ق بویته‌وه‌ به‌رگی ناپاكی له‌به‌ر مه‌كه‌ 7- گه‌ر له‌تینواندا خنكایت ئاوێك مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ ئابڕوت به‌رێت 8- گه‌ر نوقمی ئاویش بویت به‌سه‌ر پردی نامه‌ردا مه‌په‌ڕێره‌وه‌ 9- گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كه‌س مه‌شكێنه‌ جونكه‌ پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك 10-هەر كات نهێنیه‌كت دركاند ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ تیرێكت داوه‌ به‌ده‌ست به‌رامبه‌ره‌كه‌ت 11 به‌گریانی كه‌س پێ مه‌كه‌نه‌و مه‌هێڵه‌ كه‌س به‌گریانت پێ بكه‌نێت 12- وشه‌یه‌ك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌خۆت پێت ناخۆشه‌ به‌خۆتی بڵێت 13- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ مافی خۆت بجه‌نگه‌ 14- نهێنی خۆت به‌هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ و نهێنی كه‌سانی تریش بپارێزه‌ 15- چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ ڕوداوه‌كان تۆ بكۆِڕن به‌ڵكو خۆت ڕوداوه‌كان بگۆڕه‌ 16- با وته‌كانت هه‌ڵبژارده‌ی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنه‌وه‌ مه‌ڵێ 17- داوای یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر بكه‌ به‌ڵام هه‌رگیز لێیان مه‌پارێره‌وه‌  چونكه‌ هیچ شتێك وه‌ك ئابڕوت نیه‌ 18- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك ببینت و باسیان بكه‌یت باشتره‌ هه‌ڵه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه..!! کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2376Loading...
17
‍ ‍ ‍ بە بۆنەی بیستەمین، تێوەرسووڕانی کۆچی دوایی: گەورە زانا، بیرمەند، دانسقەی کورتەباڵا، بلیمەت و پیتۆڵ و باشقەی لێزان و چازان و هۆزان،  مێژوو نووس، هۆنەر و وێنەر و ڕۆنەر و نوێنەری شایانی زانستی باو، مامۆستای پێشەنگ و وریا: مامۆستا مەلا(دوکتۆر) عەبدوڵڵای ئەحمەدیان. [ (1312)_ 23_(1383)] لە عەوڵای دەرمان، تا کەڵەمێری موکریان و عەللامەی کوردان. عەبەی خڕیلە لە هەموو قوژبنان سەری وەدەرنا، و لە دیوەخانی جوانمێران و خاسان و سازان، بیرگەی هەڵئاخنی و تەنانەت بۆ خۆ پێگەیاندن دوای حەمام کردن بە کانی مەلا عەلی وەڵزی لە حەمامیان، خۆی گەیاندە بەغدای هەباسیان و لە تەنیشت نیزامیەی غەزالی، بۆ قزڵجی چۆکی دادا، و بە گورج و گۆڵی دەرەقەتی هەموو کتێبە خێس و چانەکراوەکان هات. پاشان تاوی دایە پەڕی سیخوڕان بۆ ڕەواندنەوەی دێو و درنج و جندووکان. بە قەڵافەتی قوڵەی تا بەرزترین گڵۆفکی داری بەری مرۆڤ، وێهەڵگەڕا و بۆ بڵیندایی زانین خوشی. زۆر کەڵەگەتی ناقۆڵای چەماندنەوە و  گەلێک کورتی چەوساوەی باڵا پێکردن. بیری سواوی بە هەسانی فام، سویو و بە ئاوەزی ناوازە، ئاوی دا و بە گژ پڕ و پووچان دا چوو. گەلحۆی بە پللار ڕە کەچان هاڵاند و بە کووچکان مەڵۆی نەفامانی ڕووخاند. لە ڕوانگەی من، عەوڵای کورد لە بواری ماریفەت و سەردەرچوویی لە عیلمان، لە چوار عەوڵای شوێنکەوتەی نێردراوی ئەمین لە نیمچە دوورگەی عەڕەبانی تێپەڕاند. لە هەر جێیەک چاو بگێڕی، بە سەر پێنووسی چڕنووسی لێک و لووسی دادەکەوی. بە کوتاڵی خواجە حەسەنی بەسڕایە، دێتە هەرێمی تەژی لە مشت و مڕ و بناشتی زۆربڵێ و قەرچەناغی، وەتاغی تایفەی موعتەزیلە و ئەشعەریان، و ڕووتەڵەکان پۆشتە دەکا. لە بناگوێی کەڕ و کوێر و ناحەزانی چەکچی سیفەت، دەسریوێنی و ڕوخساری سپی و سۆڵی حەبوو و عومبەران بە تێل فافۆنی توێژینەوە وەدەر دەخا. لە ئەستانی دە سەقەت ناسڵەمیتەوە و زەنگاڵان هەڵدەکێشی و بە گۆچانی مووسایی، بۆ ساغ کردنەوەی بابەتە چەتوونەکانی قورعان و فەرموودان، بۆ ڕێبوارانی سەر لێشێواو، جۆگەت دەشکێنی و بە سەر ڕەنوە بەفران، بازبازێن دەکا. نەک لە عالەمی چاو سوور بە جێ نامێنێ بەڵکوو بە کەلامی کۆن و نوێی بە کۆڵەک ئیسم و میسم، کە وەک نوردوە نان دەبەر پشتێندی دان ئاوانگاردەکانی گوڕنی و لە خۆبایی، ئیست دەدا. بە هەست و هاوار، و گەوهەری ناو خەزێنە، هاوار لە گەلەکەی دەکا و بە پەنجە جوانەکانی هۆنە و پەخشان و شێعری خەمڵاو دەهۆنیتەوە لە باژێڕان  دەنگ دەداتەوە و عوکازی دیکە دەخوڵقێنی و دەمڕاستانی وێژە، دەحەپەسێنی. جگە لە لاپەڕان و پەڕتووکان، بە دەنگی سەرنجاوی و ڕوون و ڕەوانی، دڵ بژۆک و بە ئیشتیایان بۆ ڕادێونێ، ڕادەکێشی و خەڵکی وەچەقڵەسەما، دەخا. سەرانسوێی زۆر کەلێنان دەکا و بە ماقوڵی کەلەبەری نیوەڕووخاوان پڕ دەکاتەوە و حەجمین لە تەرەسان هەڵدەگری. و قافڵەی زانایان دێنێتە سوێی دیواری ڕۆنراو، لە ژیان و سەربوردەی حەمەی شافیعی و زاناگەلی کورد وەکوو: وەفایی،مەولەوی، قزڵجی،بەکرەی موسەننیف و بێتووشی، و مەلاجامی و هتد.... عەبدووڵڵای بزۆز و لە خۆڕادیتوو لە حاندی هەژاری گەڕیدە و مەزن و وێژەر، هەژاری خێوی هەنبانە و شەڕەفنامە، سام نایگرێ و بوێرانە و نەبەزانە دەستی لە خەزێنەی ڕا کرد و چوار ڕێی لە چوارینەکانی گرت و عومەری خەیامی هێنا ڕەدایە کە شتی وای لە هەگبەدا نەبووە. بەڵێ شۆڕەسوار و قاڕەمانی مە، نەک لە ئەدەب و بێژەی زمانی عەڕەبی و فارسی و کوردی... بگرە لە فەلسەفە ودەروونناسی و کۆمەڵناسی و بیرکاری و مێتۆدی زانستیش دا، بنیاتنەر و شڕۆڤەکار بوو. و لە گۆڕەپانی حوجرە و زانکۆ، تەڕاتێنی دەکرد. خۆشتر و بە تامتر لە جێگە و پێگەی ئەو کەڵەپیاوە، وەجاخی ڕوون و زاو و زێکەیەتی، کە کوڕە زانا و فامیدەکانی وەکوو محەممەد و ئەحمەد و جەماڵ، کوردانە و مەردانە نەیانهێشتووە ڕێی بابیان کوێر بێتەوە و پڵیتەی چرای زانستی ئەو بنەماڵەیە بکووژێتەوە. مخابن دوای 71 بەهار ئەو زاتە بەڕێزە، لە تەمەنی دارماڵ لە هات و فەڕ و خزمەت، لە قیبلە، ڕوو بە قیبلە سەری نایەوە و هەموو ئەویندارانی ڕێبازی بابە برایمی، لە کوردستانی ئازیز، داغدار کرد. هەزاران ڕەحمەت لە گیانی پاک و چاکی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا. عەبدوڕەحمان _ ئەحمەدی. جۆزرەدانی 1399. نووسراوە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2002Loading...
18
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆشەممە 26/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/26هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1830Loading...
19
تکایە لە وتووێژی ڕۆژانەدا وشەی بە کوردی بدوێن🙏 خالە : #پوورێ_پوور مامان: #دایە_دایکە_داڵک عمو: #مامۆ_مامە بخاری: #سۆبە_کووره گربە: #پشیلە_کتک #قرمز: #سوور ابر: #هەور زبان: #زمان_زوان هدف: #ئامانج آدم برفی: #بووکەبەفرینە برف: #بەفر_وەفر پروانە: #پەپوولە مرسی: #سپاس صدا: #دەنگ خوشبختم: #بەختەوەرم صلح: #ئاشتی_تەبایی مدرسە: #قوتابخانە دانشگاە: #زانکۆ موفقیت: #سەرکەوتن_سەرکەوتوویی نقاشی: _نیگارە عکس: #وێنە منظرە: #دیمەن بنفشە: #وەنەوشە زرنگ: #زیرەک_ژیر مطمئن: #دڵنیا مداد: #پێنووس مطب: #نۆرینگە بیمارستان: #نەخۆشخانە_خەستەخانە بیمار: #نەخۆش_ناساغ بیماری: #نەخۆشی_ناساقی_ناساغی معالجە: #چارەسەری آشکار: #ئاشکرا_ڕوون شناگر، غواص: #مەلەوان_مەلەڤان آشیانە: #هێلانە_هیلانە_کولانە حادثە، رویداد: #ڕووداو ظاهر: #ڕواڵەت رگبار، باران: #ڕێژنە_باران کمر: #ناوقەد_ناوقەو شکم: #سک_زگ_زک جاروبرقی: #تۆزمژ_تۆزهەڵمژ موادمنفجرە: #تەقەمەنی مایعات: #شلەمەنی لبنیات: #شیرەمەنی سبزیجات: #سەوزەمەنی اسم_ذات: #ناوی_سەربەخۆ اسم_معنی: #ناوی بەستە_ناوی واتا مثبت: #ئەرێنی منفی: #نەرێنی اسم_مرکب: #ناوی_لێکدراو متصل: #لکاو سنگوارە: #بەردەواڵە #دیمەن: منظرە #ژینگە: محیط زیست #ژیوار، نسک: زیست #ڕووبار: رودخانه #تاڤگه: آبشار #شەپۆل: موج #لافاو: سیل #هەرەس: بهمن #هەسێڵ: استخر #لووتکه: قله #شەق: شکاف #دارستان: جنگل #سەوزەڵانی: سبزه زار #چڵ: شاخه ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌👇👇👇
36011Loading...
20
دوێشەو خەونی تۆم دی ئەی خۆشەویستترەکانم! دەزانی لە کوێ؟ لە کووپەی شەمەندەفەڕێ‌ لە سەفەر دابووین تۆ ماچت کردم من لە خەوڕاپەڕیم بڵێی هەر وا زوو بێی؟ کە بەو ئاواتەوە بژیم #آنتوان_چخوف💙 #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
2132Loading...
21
بەس بۆ خۆت بژی نەک بۆ خەڵک هەر چی بووین، لە پشت سەرمانەوە قسەیان کرد...! بێ پێچ و پەنا بووین، کوتیان:سووک و؟چرووکە... لالووت و کەمتەرخەم بووین،کوتیان:لە خۆ ڕازییە...! هەتا پێکەنین، کوتیان بێ‌شەرمە ناوچاوان گرژ بووین، کوتیان خۆ دەگرێ ساکار بووین، کوتیان گەمژەیە بایەخمان پێ‌نەدان کوتیان، نارسیسیستە.! خاکی بووین... کوتیان ئەدا دەردێنێ.! کاتێ قسەیان کرد وەڵاممان دانەوە.کوتیان دیتتان حەق بە ئێمە بوو،مل نادا و بەڕق داچۆ...!! کاتێ، قسەیان کرد و وەڵاممان نەدانەوە کوتیان، دیتتان حەق بە ئێمەیە ڵاڵ بۆ! هەر چەشنێ جووڵاینەوە،ئەو کۆمەڵگایە بێ‌کار نەبوون و شتێکیان ساز کرد...! ئەو خەڵکە هیچکات ڕێز گرتن لە بیر و ڕای خەڵکی فێرنابن، بەس تۆ تەنیا بۆ خۆت بژی!!! وە ــ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
2012Loading...
22
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
2423Loading...
23
هەژاری ئاورێکە چاکەکان دەسووتێنێ وە سەروەت پەردەیەکە بە سەر خراپیەکان دادەکێشرێ و دایاندەپۆشێ، وای لەو خەڵکە چەند بێ‌ئینسافن ئیرادی یەکێ دادەپۆشن،بە خاتری سەروەت و سامان،یەکیش دەسووتێنن بە تاوانی هەژاری و نەبوونی... وە ـ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2 ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ فقر آتشی است که خوبیها را می سوزاند، و ثروت پرده ایست که بدیها را می پوشاند، یکی را می پوشانند به احترام داشته هایش، و دیگری را می سوزانند به جرم نداشته هایش...! 🌷🌷🌷🌷🌷🌷
2312Loading...
24
سڵاو سڵاوێک بە گەرمی هەتاوی هاوین پێشکێش بە ئێوە دۆستانی ئازیز وخۆشەویست،بەیانیتان باش ئەمڕۆهەینی 25/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/25هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
2182Loading...
25
خوداوندا گەر لەو دنیاش بە زمانی خۆمم بمدوێنی شەرتە بەڕەوانی هەموو شتێ بدرکێنم لە لات بەڵام بە زمانی تر خۆم دەکەم کەڕ و کاس و مات نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2512Loading...
26
🌟ئاماژەیەک تەواوە بۆ ژیران! 🌟 پیاوێک خانوویەکی، بۆخۆی درووست کرد و بەڵێنی لێوەرگرت کە هەتا ئەو کاتەی زیندوویە پێی وەفادار بێت و بەسەریدا نەڕووخێ و بەر لە هەر ڕووداوێ ئاگاداری بکاتەوە. ماوەیەک ڕابرد دیوارەکەی قەڵەشتی برد، پیاوە خێرا قەڵەشتەکەی بە گەچ داپۆشی. پاش ماوەیەک لە جێیەکی دیکەوە قەڵەشتی تێکەوت و دیسان پیاوە بە گەچ دایپۆشی. ئەو ڕووداوە چەند جار دووپات بۆوە تا ڕۆژێک لەپڕ ڕووخا.... پیاوە بە لۆمەوە قەول و بەڵێنەکەی وەبیر هێناوە کە پێی دابوو کەچی خانوو وەڵامی داوە؛ هەر جارێ ویستم ئاگادارت کەمەوە، دەمت بە گەچ گرتم و بێدەنگت کردم، ئەمەش ئاکامی گوێ نەدان بە ئاگادارییەکانە...! 📒مەسنەوی ـــ مەعنەوی وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ۲۲ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2391Loading...
27
تا چرای ئێمە نەسووتێ، ئێوە هەرگیز ڕووناکایی نابینن بە چاوی خۆتان تا ئێمە دیل و کۆیلە بین، هەر کۆت و نیر تۆق و زنجیر دەکەین بۆتان! ²                قڕمان دەکەن؟ قوڕتان بە سەر! گەر بشمرین تەنیا دیلی دەدۆڕێنین چ هەیە لە دیلی تاڵتر؟ گەر بشمرین هەر سەرکەوتووین کوا لە کۆیلەی شەهید زاڵتر؟                 قڕمان دەکەن؟ قوڕتان بە سەر! دوای مردنیش لێ ناگەڕێین نیشتمانمان بکەن بە ماڵ لێ ناگەڕێین گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ ² گەر هیچ نەبێ دەبینە خاڵۆزەی بێستان زیوانی ناو دەغڵ و دانتان دەبینە لم دەچینە ناو پارووی نانتان دەبینە مار پەپکە دەخۆین لەناو نوێنتان دەبینە شێرپەنجە و میکرۆب گەرا دەخەین لەناو خوێنتان دەبینە کوان هەردەمە و لە جێیەک دەردێین دەبینە ژان لە سەد لاوە تێتان وردێین دەبینە زێرووی هەزارپێ دەم گیر دەکەین لە گەرووتان دەبینە تامیسکەی سەر لێو باپشکێوی سەر پێڵووتان شایی بکەن،  دەیکەین بە شین پرسە دانێن، کاستان دەکەین بە پێکەنین! دەبینە لەکەی زمان و تانەی سەر چاو دەبینە مووی ناو  خۆراک و خڵتەی ناو ئاو! «عەبدوڵڵا پەشێو»🌻 کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1740Loading...
28
شایی و بووک گوێستنەوەی پێشوو کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1482Loading...
29
‍ 💢 وێنەی شاری بۆکان | به‌رهه‌می مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا ئەحمەدیان (1312_1383هـ.) 🔹تێبینیی شاعیر: ❞لە ساڵی 1331ـی کۆچی هەتاوی ماڵمان لە بۆکان بوو، وە خۆم بە فەقێیەتی لە ئاوایی "بالک"ـی مەریوان بووم، وە ماوەیەکی زۆر بوو لەو شارە دوور کەوتبوومەوە، وە زۆر جاران لە دیتنی زرێبار و قەڵای مەریوان، بیری حەوزە گەورەی بۆکان و قەڵای سەردار لە دڵم‌دا زیندوو دەبۆوە، وە هانی دەدام کە بەرەو نیشتمان و مەڵبەندی ژیانی کەس و کارەکەم بگەڕێمەوە، بەڵام فەقێیەتی دەست و پێی بەستبووم؛ ناچار لە یەک دوو ڕۆژی هەینی‌دا ئەم قەسیدەیەم نووسی و بڵێسەی دەروونی خۆم تا ڕادەیەکی پێ دامرکاند. مەبەست ئەوەیە ئەو قەسیدەیە، لە تافی کرج و کاڵی و «تەمەنی نۆزدەساڵی‌»دا نووسراوه‌.❝ 🌺 ❞وێــــنــــەی شــــاری بـــۆکــــان❝ 🌸 شەماڵ هەستە، مەوێستە، ڕامەمێنە بـڕۆ  لەو شــــاره وێنێکی بـهـێـنـە گوڵی دڵ دێتە پشکووتن بە سروەی دیـارێـکی ئـەمـیـن و دڵــڕفـێـنـە نیە زاڵەی ستەم، ناڵەی نەخۆشی کە پشتی گرتووە ❞ناڵە شکێنە❝ دەڵێی سەرهەڵقەنەی دەرد و خەمانە لە فەسڵی گوڵ کە داوێنی بەخوێنە نەخێر دایکە و لەگوڵ داوێنی پڕ کرد لە بۆ گەنجی کوڕ و کیژی خەزێنە ئەگەر بۆ کانی جوانی لێت بپرسن بڵێ ❞بۆکان❝، لە جواب‌دا دامەمێنە نۆبووکی شارەکانی کوردەواری لە ئاوێنەی زەماندا خۆنوێنە شەماڵ، ئاوارەیی دەشت و چیاکەی دەڵێی لەیلێی ونە لەو هەردوو شوێنە لەتاو ئاسکی سڵی نێو کووچەکانی هەچی ئاسکی چیایە سەربەکوێنە لەشۆخی قەشمەرەن، ڕاوچی دڵانن بە ئاوڕێکی یەکیان سەد دڵڕفێنە چنارانی بە بیانووی هاتنی با دەبەن بۆ ڕوو دەمیان گۆیا کەلێنە ڕەقیبیان دی ملیان ناوە بەلاوە کە کوێری کەن لە ئەم سیڕڕە نهێنە گڵی میسکە، عەبیرە پووشی ویشکی گیاش بۆ ڕووی گوڵانی باوەشێنە کە ئاونگی گوڵی دەرمانی چاوە گەڵاش مەڵحەم، پەلیش قەترەچکێنە هەیه حەوزێک لە حاستی نێوەڕاستی لە دڵ حەسرەت، لە لەش عیللەت‌پەڕێنە لەبەر ئەو چاوە جوانەی شاری بۆکان لـە چـاوی  ئـێـمـە‌دا  بـۆتە   گـلـێـنـە لە ترسی چاوەزارە پێی دەڵێن حەوز دەنا بەحرە و شەتی چۆمی خوڕێنە کە دوو جۆگەی دەبەخشێ دوڕڕ و ئەڵماس دەڵێی دوو دەستی حاتەم هاتە وێنە گوڵن شین بوون لە دەوری کیژەکانی له دڵ‌گیری هەمووی باز و شەهێنە خڕەی خشڵ و خوڕەی ئاو و زڕەی جام چ مووسیقێکی نەرم و  دڵ‌بزوێنە دڵی پێکراوی برژانگیان دەچۆقێ به ئاوری کوڵمە، زولفیان باوەشێنە لە ڕەمزی ❞تۆڵەکە❝ی تۆقیوە دوژمن کە ئەو شارە لە تۆ تۆڵە ستێنە نیشانی دوژمنی دا ❞بەردەزەرد❝ی کڵۆکەی، جوابی  بەردی سەرشکێنە دەڵێی گوورا لە ئازادی کوڕی وی لە نێو هەر ڕاپەڕینێک‌دا هەوێنە بەسام و هەیبەتی ڕۆڵەی ❞عەزیز❝ی وەکوو تیغی دەبانی سەرخەزێنە دەپارێزن وڵات تا دوا هەناسە شەهیدیی بۆ کوڕانی ڕێ و شوێنە بە مردن بێتە دەست گەر سەربڵیندی ژیان بێ بایەخە و زۆر بێ ڕمێنە مەگەر ❞سەردار❝ نەچووە  سەر داری ئیعدام کە دوژمن پێی دەگوت سەر دانەوێنە ❞قەڵا❝ی چۆڵ کرد هەتاکوو بێتە بیرگەی کوڕانێکی کە دڵیان پڕ لە خوێنە کوڵی دڵ هەڵڕژێنە  ❞حەوزە گەوره❝ تەمی تازیەی لەسەرتە مەیڕەوێنە ❞قەڵا❝کەی تۆش ❞مەریوان❝ ! پاڵی وێدا کوڕانت وا لە مەردی بوونە وێنە هەتا ڕووخا و خرانە قەسری قاجار لەسەر کاولی، بە کوند گوترا بخوێنە ❞زرێبار❝! گۆمی فرمێسکی هەژاران بهاژێ تۆش، کوڵی دڵ  هەڵڕژێنە بە ❞دەروێش❝ بێژە دەی جارێکی دیکەش دەسی تووک و نزاکەی خۆت هەڵێنە بڵێ خوایە بەخاتر خوایەتی خۆت حەقی بێ‌زۆر لە زۆرداران بسێنە   🔸ئاوایی❞بالک❝ـی مەریوان، جۆزەردانی 1331ـی هەتاوی،   عەبدوڵڵا ئەحمەدیان [لە تەمەنی 19 ساڵی‌دا] 🔻سەرچاوە: کۆمەڵەشێعری ❞هەست و هاوار❝، چاپ و بڵاوبوونەوە: 1370ـی هەتاوی، تاران، نەشری ئیحسان، لل: 43 و 44. 🔹ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی‌ دوایی بیرمەند، نووسەر و ڕووناکبیری ناوداری کورد مامۆستا مەلا «عەبدوڵڵا ئەحمەدیان» توێژه‌ری قورئانی پیرۆز 🔸ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه‌ ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی له‌ ئاوایی دەرمان، سەر بە شارستانی مەهاباد لەدایک‌بووه‌ و رۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٨٣ی هەتاوی کۆچی‌ دوایی کرد و له‌ گڵکۆی مه‌زاری نه‌مرانی بوداق سوڵتانی مەهاباد به‌ خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1582Loading...
30
🟢 وەرن فێر بین👇 فارسی                   کوردی حق                    ماف سرزمین             مەڵبەند نامشخص          ناڕوون شهرت                ناوبانگ غرنب                 هاڕە تحریک کردن      هاندان عشیرە               هۆز، عەشیرەت فرصت               هەل متحدشدیم        یەکگرتوو بووین بیش ازحد          لەڕادەبەدەر پناە                    هانا مشترک             هاوبەش کم ارتفاع             نزم سُکنا گزیدن      نیشتەجێ بوون 🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸🌺 کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2284Loading...
31
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆپێنج‌شەممە 24/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/24هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2083Loading...
32
🍁 هرکی ریش میذاره مومن نیست هرکی چادر میذاره مریم مقدس نیست هرکی خوشگل وخوشتیپه هرزه نیست اول خودتو قضاوت کن بعددیگران رو نمیتونی "آدم" باشی حداقل "حیوون" نباش زندگی خصوصی دیگران به تو هیچ ربطی نداره هر دختـرے که باهـات میخـنده هـرزه نیســت هر پسـری باهـات گرم می گیره تو کـَفت نیست "سلطان دلها"باش, اما دل نشکن . بزار همه عاشقت باشن اما تو عاشق یکی باش.....!!!!!!!! پله بساز اما از کسی بالا نرو..... دورت و شلوغ کن اما تو شلوغیا خودتو گم نکن.....!!!!! "طلا" باش اما خاکی @dastanhadanestaniha
10Loading...
33
لە ڕاستیدا ئاوارەیی هەندێ جار ئەوە نییە ماڵت نەبێت، بەڵکوو ئەوەیە نەزانیت بچیت بۆ کوێ، لە پەنجەرەکەوە سەیر دەکەیت و هەست دەکەیت دەبایە تۆ لە جێگایەکی تر بایتایە، ئەوە ئاوارەیییە. بەختیار عەلی"
2353Loading...
34
کۆا تۆ لە سبەینێ چی دەزانی کۆا دەزانی کە من تەڕم یا هەوری وە یا ئەوەی ون بووم لە ئاسمانت تۆ لە شیرین تۆ لە فەرهاد تۆ لە دووری چ دەزانی کۆا تێدەگەی کە ئەویندار هەموو شەوێ دڵی دەباتە بیابان تۆ دەرکەوە ببە بە مانگی لە ئاسمانی غەمم بە پێکەنین دەریایەک بە پڕ لە ئەوین #ایلیانوروزی჻🌸‍🍃‍჻ᭂ #وە_نادرمستەفازادە ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ تو از فردا چه می‌دانی که من خیسم و یا ابری و یا در آسمانت گم تو از شیرین تو از فرهاد تو از دوری چه می دانی تو می دانی یکی هرشب دلش را می برد صحرا تو پیدا شو تو مهتاب شو تو دریایی پر از عشق شو #ایلیانوروزی჻🌸‍🍃‍჻ᭂ࿐❖ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2324Loading...
35
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ @Mostafazadeh2
2050Loading...
36
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1870Loading...
37
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3552Loading...
38
🟢وه‌رن فێـر بین👇 پەندوباوی_کوردی ⚜واده‌زانێ هێلکه‌ی دووزه‌ردێنه‌ی بۆ کردووین. ⚜کاسه‌ی چه‌ور هیچ ناگرێته خۆی. ⚜ورچ که‌ بێکار بوو تووکی خۆی دە‌ڕنێته‌وه. ⚜خە‌ڵکی بڕق ده‌یگرێ، ئێمه فتیله. ⚜میراتی ورچ به‌شی چه‌قه‌ڵه. ⚜نان له کوێ ده‌خۆی، سه‌ڵه‌وات بۆ وێ لێده. ⚜وه‌ک پشیله، به‌چکه‌که‌ی به چاو نه‌کراوه‌یی ده‌باته حه‌وت ماڵ. ⚜گه‌نمی به‌هاروو هه‌موو نانێکی لێ دێ. 🌼🌸🌺🌼🌸🌺🌼🌸 کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1970Loading...
39
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆچوارشەممە 23/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/23هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2120Loading...
Показать все...
ک.د.آزاد شاعر کرد - ویرگول

استاد "کریم دافعی" متخلص به "ک.د.ئازاد" شاعر و نویسنده‌، روزنامه‌نگار، معلم و مشاور خانواده‌ی کُرد، در سال ۱۳۳۹ خورشیدی در شهرستان سردشت آذ…

👍 1
ڕووبار ڕەشیدی هاوار کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
36.92 MB
63.82 MB
غە‌زه‌ل حە‌یف ده‌وری وە‌فاداری به سه‌رچوو ئه‌وین و وە‌رزی دڵداری به سه‌ر چوو چە‌م و خۆر و مه‌کە و لاچۆ به‌ره‌و خە‌و ده‌چن دیاره کە گشت دیاری به سه‌ر چوو له لێو و نازی چاوی بێ‌سه‌مه‌ر مام کریشمه و تامی وە‌ک پاری به سه‌ر چوو ده‌ڵێن له‌یلای دڵی من لێم زوێره حە‌ز و خولیاش به ناچاری به سه‌ر چوو له حه‌سره‌ت‌دا، به چوونی ئه‌و تە‌واره ده‌ڵێم ژینم به ئازاری به سه‌ر چوو وه‌کوو لاولاو له به‌ژنی خه‌م ده‌هاڵێم خودا ژینم به ده‌م زاری به سه‌ر چوو هه‌زار خۆزگه‌م به کاتی دڵ له ژینا وە‌فا له‌و ناوە ئاساری به سه‌ر چوو بڵێی که‌ی بێ له شاخان بێ سه‌ڵایه‌ک کە ده‌وری جە‌ور و زۆرداری به سه‌ر چوو منیش ئه‌و کاتە دێم بۆ پیره‌مه‌گروون ده‌ڵێم شاهم گە‌دای شاری به سه‌ر چوو ده‌ده‌م لینگی وشه‌ی ئه‌سپی خە‌یاڵم کە خە‌م ڕۆژ و شه‌وی تاری به سه‌ر چوو له بن پارده‌ی خە‌یاڵی خێڵی (سۆران) گه‌لێ شادم که خە‌مباری به سه‌ر چوو ناتق مه‌جیدی (سۆران) "کتێبی نە‌خشی مانی" کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
ژیان جوانه

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

👍 2
#دڵبەری پێڪەنی و ڕۆیی بەلاما تێپەڕی پێم نیشان دا ڕاز و ڕەمزی دڵبەری ئیدی نەیزانی دەبێ لای پیری ئەشق ، دابنیشێ و گوێ بداتە مەنبەری تازە خونچە چی دەزانێ تا چەلێ ، بولبولێ نەخشێ لەسەر باڵ و پەڕی دەرسی دڵداری نەداتێ و نەی مژێ ، شەهدی شیرین و گوڵا و شەڪەری ئاورێ بەرداتە گیانی دەمبەدەم تا بسووتێنێ گڕی ، سەرتاسەری ڕۆژ و شەو چاوی لەسەر یەڪ دانەنێ بێقەراری ڪا دڵی سەوداسەری شۆخی نازدار ، ڕێگە هەورازە و نشێو زۆر گوڵم دی هەر نەپشڪووت هەڵوەری بێ مەحابا ڪەوتە نێو داوی ئەوین دایە بەر شێلاقی ئازار پەیڪەری هەستی تێڪۆشەر بەخەندێڪ هەڵفرێ ، ئیدی چیداوە لە دەرسی دڵبەری #تێڪۆشەر کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
ژیان جوانه

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

🕊 1
ئێمە ئێستاش لە دیتنی یەکتر چێژ دەبەین ئەو لە شێعر و من لە خەیاڵ #وە_نادرمستەفازادە ما هنوز از دیدن یکدیگر لذت می بریم او در شعر من در خیال ... نحن مازلنا نستمتع بزیاره بعضنا البعض هی فی الشعر اُنا فی الخیال.... #احمددریس
Показать все...
👍 1
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟ ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم جگە لەو یادە شیرینەت، سەرانسەر تاڵە ژینی من کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم #کاکەی_فەللاح کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
ژیان جوانه

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

1
00:37
Видео недоступноПоказать в Telegram
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆدووشەممە 28/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/28هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
11.88 MB
1
قوربان من چیت لێ وەشارم؛ ئەگەر ئاگر دارستانم دەسووتێنێ ئەگەر ئیجە کەس و کارم دەخنکێنێ ئەگەرکوو نان دڵخۆشیم لێ دەتارێنێ ئەگەر ستەم ناناوەرم لێ دەستێنێ؛ هەمووی ئەوانە تاوانە دەیدەم بۆ ئەم  نیشتمانە! #ک_د_ئازاد
Показать все...
1
فەیزی نیژاد کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Показать все...
4_458991906404173374.mp310.09 MB